ئەو ژنانەی کە هاوسهرهکانیان تووشی فرەچالاکی(ADHD) بوون، کوالیتیی ژیانیان کەمترە و زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن.
توێژینەوەیەکی نوێ دهری دهخات ئەو ژنانەی که لەگەڵ پیاوانی تووشبوو به فرەچالاکی له پهیوهندیدان، ئاستێکی بەرزتر له خەمۆکی و ژیانێکی لاوازتر ئهزموون دهکهن. سهرهڕای ئهوه، بەشداریکردن لە چالاکییە گهشهپێدهرهکانی تەندروستی، وەکوو ڕاهێنان و پارێزگاریکردنی خۆ، دهتوانێ بۆ کەمکردنەوەی ئەم کاریگەرییە نەرێنییانە، یارمەتیدەر بێت.
فرەچالاکی لە تەمەنی گەورەساڵیدا دەتوانێت بەرەنگارییهکی بەرچاو لە پەیوەندییە خۆشهویستییهکاندا پێک بێنێت، وەکوو پەیوەندیی لاواز، گوشاری ئابووری و کەمبوونەوەی دۆستایەتیی نزیک. زۆر جار ژنان بارگرانییەکە قورستر دەبینن و هەندێکیان ئەزموونەکانیان بە هاوشێوەی چاودێریکردن لە “منداڵێکی زیادی” پێناسه دەکەن.
لە کاتێکدا زۆرێک لە توێژینەوەکان لەسەر کەسانی تووشبوو به فرەچالاکی سوورن، لێکۆڵینەوهیهکی کهمتر لەسەر کاریگەریی ئهم نهخۆشییه لەسەر هاوسهرهکانیان کراوه. بۆ پڕکردنەوەی ئەم کهلێنه، دانا زایدس تابین و گرووپی توێژینەوەکەی لە زانکۆی عیبریی قودس(ئورشەلیم)، لێکهوتهکانی تەندروستیی دەروونیی ئەو ژنانەی که له پەیوەندیدان، تاقیی کردەوە و ڕێکارهکانی بهرهنگاربوونەوەی شاراوەیان خسته بهر باسهوه.
توێژینەوەکە 100 کهپڵی جیاڕەگەزی تێدا بووە کە زۆرینهیان له ڕێگهی تۆڕە کۆمهڵایهتییهکان وەرگیراون، لهم کهپڵانهدا، هاوسهره پیاوەکە به شێوهی خۆڕاپۆرتی ڕایگهیاندووه که تووشی فرهچالاکییه. ئەو پیاوانە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٦٠ ساڵ بووە و لانی کەم دوو ساڵ بووه لە پەیوەندییەکی ژیانی هاوبەشیدا بوون.
ئەو ژنانەی کە بهرهنجامی تەمەنیان ٣٣ ساڵ بوو، خۆیان تووشی فرەچالاکی نەبوون. ئەوان پرسیارنامەگهلێکیان وەڵام داوە کە نیشانەکانی خەمۆکی، کواڵیتیی ژیان و بهشداریکردن له چالاکییە گهشهپێدهرهکانی تەندروستییان هەڵدهسەنگاند. سەرەڕای ئەوەش، ئەوان کێشهکانی پەیوەندیدار بە فرهچالاکیی هاوسهرهکانیان هەڵسەنگاند؛ بۆ نموونه: کێشەکانی بەڕێوەبردنی کات، سهرهڕۆیی و ڕێکخستنی سۆزداری.
پاشان توێژەران مۆدێلی هاوکێشەی پێکهاتەیییان(SEM) بۆ شیکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ناڕێکیی فرەچالاکی، نیشانەکانی خەمۆکی و کوالیتیی ژیان، بەکار هێنا.
چەندین شێوازی گرینگ دەرکەوتن. ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان فرەچالاکیی زیاتریان بووە، زیاتر تووشی خەمۆکیی بوون. هەروەها کوالیتیی ژیانیان، بەتایبەت لە بواری تەندروستیی کۆمەڵایەتی و دەروونی، دابەزیوە
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ژنانەی کە بەردەوام سەرقاڵی چالاکیی گەشەپێدەری تەندروستیی بوون وەکوو ڕاهێنان، تەرخانکردنی کاتێک بۆ خۆت یان پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکان، نیشانەی خەمۆکیی کەمتر و تەندروستیی باشتریان هەبوو. سەرەڕای ئەوەش، ئەو ژنانەی کە هاوسەرەکانیان بەردەوام دەرمانی فرەچالاکی(ADHD) بەکار دەهێنن، کوالیتیی ژیانیان لەچاو ئەوانەی کە هاوسەرەکانیان لە پڕۆسەی دەرماندا ناگونجێن، بەرزترە.
تابین و هاوکارەکانی ئاماژەیان بەوە کردووە ئەو ژنانەی کە لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا کە تووشبووی نەخۆشیی فرەچالاکین، دەژین، ڕەنگە بەرەنگاریی تەندروستیی دەروونیی توندتر بە بەراورد ئەو کەسانەی کە دۆخە درێژخایەنەکانی دیکەیان هەیە، ئەزموون بکەن: «بە شێوەیەکی بەرچاو، ڕێژەی خەمۆکی لە توێژینەوەکەماندا لەوانەی کە بۆ دانیشتووانی گشتیی ژنانی ئیسڕائیلی ڕاگەیەندرابوو، زیاتر بوو. سەرەڕای ئەوەش، خاڵی کوالیتیی ژیانی ئەم ژنانە کەمتر لە خاڵی توێژینەوە هاوشێوەکان لەسەر ئەو هاوبەشانە کە کێشەی تەندروستیی دیکەیان وەکوو شیزۆفڕێنیا، نەخۆشیی خەمۆکیی گەورە، ناڕێکیی دڵەڕاوکێ و جەڵتەیان هەیە، بوو.
بەگشتی، دۆزینەوەکان لەسەر ئەوە سوورن کە هەم چارەسەری پزیشکی بۆ فرەچالاکی و هەم ڕێکارەکانی پارێزگاریکردنی خۆ بۆ ژیانی هاوبەشی دەتوانن ڕەزامەندی لە پەیوەندی و تەندروستیی دەروونی باشتر بکەن.
لە کاتێکدا کە ئەم توێژینەوەیە زانیاریگەلێکی بەنرخ پێشکەش دەکات، هەندێک سنوورگەلێکیشی هەیە. جێی ئاماژەیە تەنیا لەسەر کەپڵە جیاڕەگەزەکان سوور بووە، واتە ڕەنگە دۆزینەوەکانی بۆ پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازانە یان پەیوەندیگەلێک کە هەردوو هاوبەشەکە تووشی فرەچالاکین(ADHD)، گشتگیر نەبێت. توێژینەوەکانی داهاتوو پێویستە کۆمەڵێکی زیاتر لە پەیوەندییەکان بخەنە بەر باسەوە و بە درێژاییی کات بەدواداچوون بۆ ژن و مێردەکان بکەن و بزانن کە ئەم چالاکییانە چۆن دەگۆڕدرێن.
The study, “Depressive Symptoms and Quality of Life Among Women Living With a Partner Diagnosed With ADHD,” was authored by Dana Zeides Taubin, Haya Fogel-Grinvald, and Adina Maeir.