دۆپامین و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: بۆچی بەپێی زانستی دەمار، ناکرێت لە دەست‌خشاندن(لە سەر شاشەی مۆبایل) دەست هەڵگرن؟!

ئەم هەستە ڕازیکەرە، پاش گەڕانی بێکۆتایی لە ڤیدیۆکانی تیکتۆکدا، یان کڕینی کتوپڕ بە شێوەی سەرهێڵ، لاساییی حەسانەوەی خوراندن دەکاتەوە. ئەم دۆپامینە لە شوێنی کاردا، ماددەیەکی کیمیاییی مێشکە(ڕاگوێزەری دەمار) کە بەرپرسی پاداشت و سەرکەوتنە. ئەگەر بە ڤیدیۆ ڤایرۆسییەکان و خولیا نوێیەکان خۆ سەرقاڵ بکەن، دۆپامین هەستی دەستکەوت پێک دێنێت کە وامان لێ دەکات بۆ کاری زیاتر بگەڕێینەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، پشتبەستن بەم دۆپامینە دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی درێژخایەنی مێشک، بەتایبەت لە تازەلاوان و گەنجاندا. ئەمە بابەتێکە من و گرووپەکەم لە زانکۆی ساوتبانکی لەندەن دەیخەینە بەر باسەوە. ئێمە لێی کۆڵاینەوە کە کام ناوچە و پەیوەندییەکانی مێشک بەهۆی زیادبوونی بەشداری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، یان وەکوو خۆمان دەڵێین(کانزاکردنی دۆپا) دەگۆڕدرێت.

بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەمان بەشەکانی مێشک ڕوون دەکاتەوە؛ وەکوو ماددە هۆشبەرەکان و ئەلکۆڵ و قومار. زانایان بۆیان دەر کەوتووە هەرکاتێک ئاگادارکردنەوەیەکتان پێ دەگات، لایک وەردەگرن یان سەیری ڤیدیۆیەک دەکەن کە چێژی لێ دەبەن، سیستەمی خەڵاتکردنی مێشک(کاکڵی ئاکۆمبێنس) چالاک دەبێت. ئەمە هەمان سیستەمە کە وا لە خەڵک دەکات کاتێک پارە دەبەنەوە یان ژەمەخواردنەکانیان دەخۆن، هەست بە خۆشی بکەن.

بەڵام کێشەکە لێرەدایە: تا زیاتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار بێنن، بەرگری لە مێشکتان قورستر دەبێت. وەک ئەوە وایە مێشکتان بۆ لێدانەکانی دۆپامین ڕابێنن؛ ڕێک وەک گیرۆدەبوون.

تا ئێستا بیرتان لەوە کردۆتەوە کە بۆچی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەندە گیرۆدەکەرن؟ چونکە مێشکتان دەست بە بڕینی دەمارەکان دەکەن، وەکوو بڕینی لقی زیادەی دار، بۆ ئەوەی “ڕێڕەوی پاداشت” خێراتر بێت.

ئەمە کاریگەر دیارە، بەڵام باش نییە. ڕێڕەوی کورتتر مانای ئەوەیە مێشکتان خێراتر هەست بە پاداشتەکان دەکات، بەڵام ئێمە لە توێژینەوەکان دەزانین کە هەروەها دەتوانێ زیاتر تووشی سەرلێشێواندنتان بکەن و کەمتر بتوانن خۆتان بوەستێنن. بە تێپەڕبوونی کات، ئەم بڕینە دەتوانێ قەوارەی هەندێک ناوچەی مێشک وەکوو ئامیگداڵ و کاکڵی ئاکۆمبێنس بچووک بکاتەوە کە کلیلی کۆنتڕۆڵکردنی هەست و بڕیاردانن.

ئایا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن تەندروستیی دەروونتان تێک بدەن؟

ئایا دوای تێپەڕاندنی چەند کاتژمێرێک لە ئینستاگرام یان سناپچات، هەستتان بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کردووە؟ ئێوە تەنیا نین. توێژینەوەکان دەری دەخەن ئەو کەسانەی کاتێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر دەبەن، زیاتر هەست بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەکەن. بۆچی؟ چونکە ئەپڵیکەیشنەکانی وەک ئینستاگڕام ناچارتان دەکەن جێی بڕوای کەسانی دیکە بن. کاتێک لایک و کۆمێنتی دڵخوازتان وەرناگرن، دەتوانێ لەسەر بڕوابەخۆبوونتان کاریگەر بێ.

لە لایەکی ترەوە، ئەوانەی کەمتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دەهێنن، دەڵێن سەبارەت بەوەی کە کەسانی دیکە بیری لێ دەکەنەوە، متمانەبەخۆیییەکی زیاتر و نیگەرانییەکی کەمتریان هەیە.

چەند جار لە کاتی وەرسووڕان لە تەختی نووستندا بە خۆتان گوتووە: “تەنیا پێنج خولەکی تر”، بەڵام پاشان دەبینن کاتژمێرێک تێ پەڕیوە؟

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەک ساز کراون کە سەرقاڵ ڕاتانگرن، وەک قومار و خواردنەوە. هەر ئاگادارکردنەوەیەک، لایک و کۆمێنتێک، دۆپامین پێک دێنێت و وەستاندنی قورستر دەکات. زانایان ئەمە بە “داشکاندنی دواخستن” پێناسە دەکەن، واتە کاتێک خەڵاتی خێرا لەجیات شتێکی گرینگ هەڵدەبژێرن؛ وەک خوێندن، خەوتن یان تەنانەت کات‌بەسەربردن لەگەڵ هاوڕێکانت.

تێگەیشتن لە کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر مێشک تەنیا سەرەتای ڕێگایە. هەنگاوی دواتر لە توێژینەوە ئەوەیە کە چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تۆڕی دۆخی بنەڕەتیی (DMN)مێشک تێک دەدەن. سیستەمێک کە کاتێک لەسەر ئەرکێکی تایبەت سوور نین، وەکوو خەیاڵپڵاوی یان بیرکردنه‌وه، چالاکە.

بە بەکارهێنانیEEG (شێوازێک کە چاودێریی چالاکیی مێشک دەکات)، من و گرووپەکەم خەریکین لێی دەکۆڵینەوە کە ئاخۆ بەکارهێنانی زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ ئەم تۆڕەدا تێکەڵیی هەیە یان نا. بۆچی ئەم بابەتە گرینگە؟ DMN ڕۆڵێکی گرینگ لە چۆنییەتیی چارەسەرکردنی هەستەکانمان، بڕیاردان و تەنانەت ڕێکخستنی هەستەکانمان دەگێڕێت. ئەگەر تێک بچێت، ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کێشەیان لەگەڵ سەرنجدان، کۆنتڕۆڵکردنی سۆز و پاراستنی خووی دەروونیی باش هەیە.

هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە پێویست ناکات بەتەواوی واز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێنن. بەڵام هۆشیاری لەوەی چۆن لەسەر مێشکتان کاریگەرە، یەکەم هەنگاوە بۆ گەڕاندنەوەی کۆنتڕۆڵ.

This article is republished from The Conversation under a Creative Commons license. Read the original article.

وەرگێڕان: هێمن مەلەکی.