سەعادەت شێخ ڕەحیمی

سعادت-شیخ-رحیمی

سەعادەت شێخ ڕەحیمی

خوێندن:
کارناسی باڵای دەروونناسی ڕاهێنان
بەستێنی ڕاوێژکاری:

ڕاوێژکاریی منداڵ و تازەلاو

کۆدی ڕێکخراوەی دەروونناسی:

54559

شارەزایی لە زمان:
کوردی, فارسی
+
ساڵ ئەزموون
0 +
ڕاوێژی سەکەرتوو

    لاواز    مامناوه‌ند    باش       به‌رز      زۆر به‌رز

4.7 / 5. تعداد رای: 9

سەبارەت بە من:

من پێم وایە هەر منداڵ و هەرزەکارێک توانایی زۆری بۆ گەشەکردن هەیە؛ تەنیا پێویستە لە ژینگەیەکی سەلامەت، هۆشیارانە و هاوڕی ببینرێن.
لە درێژایی ژیانی پیشەییمدا، هەوڵم داوە بە تەواوکردنی خولی تایبەتمەندی جۆراوجۆر لە بواری چارەسەری گەورەساڵان، منداڵ و هەرزەکاران، تواناییەکانی ژیان، تێکچوونی فێربوون، پرسیارنامەی کەسایەتی و بابەتەکانی پێوەست بە پەروەردەی سێکسی، تێگەیشتنێکی قووڵتر و کارامەتر لە پێداویستی گەشەکردن و سۆزداری منداڵان و خێزانەکان بەدەست بهێنم.
هەروەها ڕاهێنانی تایبەتم لەسەر پەروەردەی ڕاهێنانی خێزان وەرگرتووە، ئەمەش بۆ دامەزراندنی پێوەندی کاریگەرتر و ئامانجدار لەگەڵ دایک و باوکان و یاوەرییان بکەم یارمەتیم دەدات لە پرۆسەی پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا.
بواری شارەزایی من ڕاوێژکاری منداڵان و هەرزەکارانە، بەشێک کە لەوێدا هەوڵدەدەم جەوێکی سەلامەت بۆ دەربڕینی هەست، گەشەی ناسینی(مەعریفی) و سۆزداری و چارەسەرکردنی ئاستەنگی ئاکار بە تێکەڵکردنی زانیاری زانستی لەگەڵ ڕێبازێکی بەزەییدار دروست بکەم. ئامانجم ئەوەیە کە دایک و باوک بە ئارامی و هۆشیاری زیاترەوە ڕێگای پەروەردەکردنی منداڵ بڕۆن و منداڵان و هەرزەکاران باشتر بەهرەی دەروونی و ڕێڕەوی گەشەی خۆیان بناسن.
من سەعادەت شێخ ڕەحیمی،
ماستەرم لە دەروونناسی پەروەردەیی و ئەندامی کۆمەڵەی دەروونناسی ئێران، ژمارە ٥٤٥٥٩.
هەموو خێزانێک، شایەنی پشتگیری،هۆشیاری و هاوڕێیەتییە؛ و هەموو منداڵ و هەرزەکارێک پێویستە دەرفەتی ئەوەی هەبێت کە باشترین وەشانی خۆی ئەزموون بکات.

بواری پەروەردەیی:

_خولی گشتگیر بۆ ماوەی ٤٠٠ کاتژمێر بۆ ڕاهێنانی ڕاوێژکاری گەورەساڵان

_خولی ١٢٠ کاتژمێری بۆ ڕاهێنانی ڕاوێژکاری منداڵان و هەرزەکاران

_خولی ٥٠ کاتژمێری بۆ ڕاهێنەری کارامەیی ژیانی گەورەساڵان

_خولی ١٦ کاتژمێری بۆ ڕاهێنەری کارامەیی ژیانی منداڵان و هەرزەکاران

_خولی ١٥ کاتژمێری بۆ تێکچوونی فێربوون

_خولی گشتگیری 50 کاتژمێری لەسەر پرسیارنامەی کەسایەتی بابەتیی

_وۆرکشۆپی پەروەردەی سێکسی منداڵان و هەرزەکاران

بواری تایبەتی ڕاوێژکاری: منداڵان و هەرزەکاران

ڤیدیۆەکانم
چند ڤیدیۆی نوێم لە ئامادەکردندایە، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
وتارەکانم
ئاژەڵی-نێوماڵ
ئاژەڵی نێوماڵ، داواکاری منداڵ یان ئامرازی پەروەردە
پرسیار له ده‌رونناس (لێدوان)

5 پرسیار و وڵام

    1. سڵام دایکی هانا
      دەبوا سەرەتا باست کردبا کە پۆلی چەندە و چەند ساڵە دەچێتە مەکتەب؟ ئایا هەر لە سەرەتای مەکتەب چونی وایە یان ئەم کێشە هەر ئەمساڵ و پارەکە بوە؟
      ئەگەر وا بهێنینە نەزەر کە هەر لە سەرەتاوە وا بوە منداڵەکە ت ئەگەری ئەوە هەیە کە ( دڵەڕاوکێی جودایی ) بێت یانی منداڵ کاتێک کە لە دایەبابی جودا دەبێت هەست بە نا ئارامی و بێ متمانەیی دەکات و بە تۆران و گریان و خۆ لکاندن بە دایکی هەوڵ دەدات بەرگیری ڕۆیشتنی دایکی بێت.
      ئەم بابەتە زۆر پەرەگرتووە لە منداڵان دا. لێرە دا خاڵێکی گرینگ هەیە کە دەبێ ئاماژەی پێ کرێت مانەوەی تۆ پارەکە لە پۆلە کەی وای لێ کردوە کە ئەو کێشەیە قوڵتر بێتەوە لە منداڵەکە واتە ( تقویت) بوده.
      بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە پێویستە چەند خاڵ لەبەر چاو گری :
      یەکەم هەنگاو ئەوەی کە یاسای دیاری کراو هەبێت؛ واتە بە منداڵەکە ت بڵێ هەموو ڕۆژێک ( بۆ نمونە) ۵ خولەک لە لای تۆ دەبم و دوای ئەوە دەڕۆم نە زۆرتر و نە کەمتر لەوێ مەبە.
      دووهەم لە کاتی خواحافیزی دا بە میهرەبانی و دڵسۆزی بەڵام زۆر بە پتەوی خواحافیزی لێ کە بە جۆرێک کە بزانێت لێی تێ دەگەی بەڵام
      بە گریان و مانی ئەو بێ دەسەڵات نابی.
      سێهەم لەگەڵ مامۆستا کەی ڕێبکەوێت بە جۆرێک کە چاوی لەسەر منداڵەکەت بێت و بە پۆزێتیوی هەڵسوکەوتی لەگەڵ کات .
      چوارەم : هەر ڕۆژێک کە یاساکەی بە جێ هێنا بۆ هاندانی خەڵاتێکی چکۆلەی بکە بۆ نمونە لە دوای مەکتەب چەن خولەکێک کایە و یاری لەگەڵ بکە.
      بەم جۆرە بە تێپەڕ بوونی چەن هەفتە وردە وردە منداڵەکەی چاک دەبێ .
      ئەگەر بەم جۆرە چارەسەر نەبوو پێویستە سەردانی دەروون ناسی منداڵ بکەی

  1. سلام.
    کوڕەکەم هەر ئیشتیای لە کایە و کوچە و کۆڵانە . قەد دانانیشی دەرس بخوێنێ ٨ ساڵێتی. زۆرم لێداوە چاک نابێ دەرس ناخوێنێ

    1. تێدەگەم کە نیگەرانی خوێندنی منداڵەکەتی بەڵام لێدانی منداڵ یارمەتیت نادات لە گۆڕینی منداڵەکەت بەڵکو دەبێتە هۆی ترس ، بێباوەری و کەم بوونی ئەنگیزە و کێشەکە ئاڵۆزتر دەکات.
      کایە و یاری بۆ منداڵی ۸ ساڵە ڕێگای سەرەکیە بۆ گەشە و فێر بوون.
      بۆ ئەوەی کە هۆگری خوێندن بێت سەرەتا ئەبێت هەست بە ئارامی و پەیوەندی نزیک لەگەڵ دایباب بکات.
      باشتر وایە بە هاوکاری لەگەڵ منداڵەکەت پیلانێک دابڕژیت بۆ کاتی کایە و خوێندن و بە هان دان و هاوڕێیەتی، فێربوون و خوێندنی بۆ چێژ بەخش کەن.
      ئەگەر ئەم کێشە بەردەوام بوو پێویستە سەردانی دەروونناسی منداڵان کەی.

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *