شێوازی قسەکردنی ژن و پیاو

چۆنیەتی گفتوگۆی تەندروست لە نێوان ژن و پیاودا: کلیلی ژیانێکی ئارام و بێ گرژی

پێشەکی

لە پەیوەندیدا شێوازی قسەکردنی ژن و پیاو ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت لە کوالیتی پەیوەندییەکە. زۆرێک لە ناکۆکیەکان نەک لەبەر کێشە گەورەکان، بەڵکو بەهۆی لێکتێنەگەیشتن و شێوازی نادروستی دەربڕینی هەستەکانەوە سەرهەڵدەدەن. ژن و پیاو بە هۆکاری دەروونی و پەروەردەیی شێوازی پەیوەندیکردنیان جیاوازە، کە ئەگەر لەوە نەگەن، دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی زۆر. لەو بابەتەدا لە جیاوازی قسەکردنی نێوان ژن و پیاو و شێوازەکانی باشترکردنی پەیوەندی دەکۆڵینەوە.


جیاوازی قسەکردن لە نێوان ژن و پیاو و کاریگەریی لەسەر پەیوەندیی

۱. بێدەنگی پیاوان؛ ئاگر لە ژێر خۆڵەمێشدا

لە کاتی گرژیدا، پیاوان بەگشتی پەنا بۆ بێدەنگی دەبەن. بە بۆچوونی ئەوان ئەو ئاکارە ڕێگایەکە بۆ دوورکەوتنەوە لە دمەقاڵێی زیاتر، بەڵام ژنان زۆرجار ئەو بێدەنگییە وەک نەبوونی حەز یان بێ بایەخی لێکدەدەنەوە. ئەو تێڕوانینە وا لە خانمان دەکات هەست بە تەنیایی بکەن و دڵەڕاوکێیان زیاتر ببێت.

✅ چارەسەر:

  • پیاوان لەبری ئەوەی بەتەواوی بێدەنگ بن، دەتوانن بڵێن: “ئێستا پێویستم بە کاتە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دواتر قسە دەکەین”.
  • پێویستە ژنان لەبری ۆۆریهێنان ،ژینگەی سەلامەت بۆ گفتوگۆکردن دروست بکەن.

۲. گریانی ژنان؛ هاوارێک بۆ سەرنجدان

کاتێک ژنان هەست دەکەن کێشەکانیان پشتگوێ دەخرێت، لەوانەیە پەنا بۆ گلەیی یان گریان ببەن. بۆ پیاوان ئەو ئاکارە جۆرێکە لە تاوانبارکردن و وایان لێدەکات زیاتر خۆیان لە گفتوگۆکە بەدوور بگرن.

✅ چارەسەر:

  • ئافرەتان دەتوانن ڕاستەوخۆ و بەبێ لۆمە ئارەزووی خۆیان دەرببڕن، بۆ نموونە: “پێم خۆشە کاتێک قسەت لەگەڵ دەکەم زیاتر گرینگیم پێبدەیت”.
  • پیاوان پێویستە هەوڵبدەن بە هاوسۆزی گوێ بگرن لەبری ئەوەی کاردانەوەی بەرگریکارانەیان هەبێت.

چۆن گفتوگۆیەکی کاریگەرمان هەبێ؟

بۆ کەمکردنەوەی گرژی لە پەیوەندیدا، پێویستە ژن و پیاو فێری کارامە و تواناکانی پەیوەندیکردن بن:

۱. گفتوگۆی ئارام و ڕووبەڕوو

  • گفتوگۆکان بۆ کاتێکی گونجاوتر دوابخە (نەک کاتێک ماندوویت یان دڵەڕاوکێت هەیە).
  • ئەو ڕەستانە بەکاربهێنە، وەک “هەست دەکەم وەک…” لەبری “تۆ هەمیشە…”

۲. گوێگرتنی چالاک

  • کاتێک کەسی بەرامبەر قسە دەکات قسەکانت مەبڕە.
  • نیشان بدە کە گوێ دەگریت بە سەرسوڕمان یان شتێکی وەک “تێدەگەم.”

۳. بەڕێوەبردنی توڕەیی

  • ئەگەر باسەکە گەرم بوو، بوەستن و پاشان بەردەوام بنەون کاتێک ئارام بوونەوە.
  • لەبری شەڕانگێزی، خاڵی ئەرێنی بەکاربهێنە بۆ کەمکردنەوەی گرژی.

دەرئەنجام

ئاساییە کە ناکۆکی لە پەیوەندییەکدا هەبێت، بەڵام چۆنێتی پەیوەندیکردنت دیاری دەکات کە ئایا زیان بە پەیوەندییەکە دەگەیەنێت یان بەهێزتری دەکات. پیاوان دەتوانن ژینگەی سەلامەت بۆ دەربڕینی هەستەکانیان دروست بکەن بە دوورکەوتنەوە لە بێدەنگییەکی درێژخایەن و ژنان دەتوانن ژینگەی سەلامەت بۆ دەربڕینی هەستەکانیان دروست بکەن بە دوورکەوتنەوە لە بۆڵە و گلەیی. فێربوونی تواناکانی پەیوەندیکردن نەک هەر گرژی کەمدەکاتەوە، بەڵکو نزیکی سۆزداری و متمانە زیاد دەکات.

پێکەوە ژیان کاتێک شیرینتر دەبێت کە ژن و پیاو هاوبیر بن، نەک ڕکابەر.

5 ڤیدیۆی دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

photo_2026-06-29_23-32-31
جیاوازی نێوان خەم و خەمۆکی
photo_2026-06-30_00-29-10
ڕاوێژکاری خێزان و چارەسەری دەروونی
پێوەندی-و-دڵداری-لە-ڕێگای-دوورەوە
پێوەندی و دڵداری لە ڕێگای دوورەوە / long distances relationship
گەر-دایک-کەیخودای-ماڵە
گەر دایک کەیخودای ماڵە !
جدایی-دابران
جودایی و دابڕان

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

بفرین-حوریه
بەفرین حووریە
کارناسی باڵای ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *