توڕەیی پیاوان / بێدەنگی پیاوان

توڕەیی پیاوان / بێدەنگی پیاوان

لەم ساڵانەدا، شێوازێکی ئاکاری لە زۆرێک لە پێوەندییەکاندا دەبینرێت کە بە پێچەوانەی باوەڕی باو، ئەوە پیاوەکانن کە لە بەرامبەر گرژی پەنا بۆ توڕەیی و بێدەنگی دەبەن. بە پێچەوانەی خانمان کە بەگشتی پێیان خۆشە باسی کێشە بکەن، زۆرێک لە پیاوان ناڕەحەتی خۆیان بە بێدەنگی، دوورکەوتنەوە و توڕەیی نیشان دەدەن. بەڵام ئەم بێدەنگییە بەڕێکەوت نییە؛ پەیامێکی شاراوەی هەیە و ڕەگ و ڕیشەی ل چەندین هۆکاردا هەیە کە ناسینی ئەوانە کلیلی چارەسەرکردنی ناکۆکییە.

ترس لە تاوانباربوون

یەکێک لە هۆکارە هەرە گرنگەکان ترس لە تاوانباربوونە. زۆرێک لە پیاوان دەترسن لە گفتوگۆدا، تاوانبار بناسرێن یان نەتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن. بێدەنگی بۆ ئەوان قەڵغانێکی بەرگرییە بۆ ئەوەی خۆیان لە دۆخێکی لاوازدا دانەنێن.

خەمۆکی و ماندوێتی سۆزداری

پیاوانیش هاوشێوەی ژنان تووشی خەمۆکی دەبن، بەڵام زۆرجار بە گۆشەگیری و بێدەنگی دەریدەبڕن. ماندوێتی دەروونی دەبێتە هۆی ئەوەی توانای قسەکردن و چارەسەرکردنی کێشە لەدەست بدەن.

فشاری ئابووری و بەرپرسیارێتی قورس

فشاری دارایی و چاوەڕوانی “بەهێزبوون” دەبنە هۆی ئەوەی پیاوان کێشەکەیان بخەنە ناو خۆیانەوە. کاتێک هەست دەکەن ناتوانن دۆخەکە بگرنە دەست، بێدەنگی تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگاربوون لە هەستی نەتوانین.

شێوازی پەروەردەیی و جیاوازی ڕەگەزی

زۆرێک لە کوڕان لە منداڵییەوە فێربوون کە “پیاو ناگری” و پێویستە هەستەکانی بشارێتەوە. ئەم پەروەردە هەڵەیە، دەربڕینی هەست لە گەورەساڵیدا قورس دەکات.

کەمبوونی کارامەیی گفتوگۆکردن

هەندێک لە پیاوان فێری ئامرازی زارەکی نەبوون بۆ ئەوەی بە وردی هەستەکانیان دەرببڕن. کاتێک نازانن بە چ شێوەیەک قسە بکەن، پێیان باشترە هەر هیچ قسە نەکەن.

چارەسەر چییە؟

لەبری لۆمەکردن و پێداگری لەسەر گفتوگۆی دەستبەجێ، دەبێت ژینگەی سەلامەت و بە بێ‌حوکم‌دان دروست بکرێت. گوێگرتنی چالاک،  پرسیاری ئارام‌کردن و دوورکەوتنەوە لە ناولێنان، پیاو هان دەدات لە بێدەنگی بێتە دەرەوە. ئەگەر توڕەبوونەکە درێژخایەن بوو و نیشانەی خەمۆکی لەگەڵدا بوو، ئەوا ڕاوێژکاری پیشەیی پێویستە.

ئەنجام

توڕەیی پیاوان نە بێ ڕێزییە و نە لە ڕووی خۆش‌نەویستنە؛ زۆرجار هاوارێکی کوژاوە لە ترس، ماندوێتی و نەتوانین لە دەربڕینی هەستە. بە تێگەیشتن لە ڕیشە و گفتوگۆی ڕێزدارانە، دەکرێت ئەم بێدەنگییە بکرێتە پردێک بۆ نزیکبوونەوە، نەک دیوارێک بۆ جیابوونەوە.

ڕاوێژکار: فەریدە خەندان

وەرگێڕان بە کوردی: ساراموسەوییان

5 ڤیدیۆی دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

قهر-مردان
توڕەیی پیاوان / بێدەنگی پیاوان
photo_2026-06-29_23-32-31
جیاوازی نێوان خەم و خەمۆکی
photo_2026-06-30_00-29-10
ڕاوێژکاری خێزان و چارەسەری دەروونی
پێوەندی-و-دڵداری-لە-ڕێگای-دوورەوە
پێوەندی و دڵداری لە ڕێگای دوورەوە / long distances relationship
گەر-دایک-کەیخودای-ماڵە
گەر دایک کەیخودای ماڵە !

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

دکتر هیمن سعادتی
دوکتور هێمن سەعادەتی
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای ڕاوێژکاری

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *