ترسان لە خیانەت دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاکاری سۆزداری و ئاکارە کۆنتڕۆلکەرەکان.
توێژینەوە نوێیەکان پشتڕاستیان کردەوە کە خەیاڵی خەیانەتکردنی هاوژین ، ئیرەیی بەشداربووان زیاد دەکات. ئەم زیادبوونی ئیرەییە هانیان دەدات شێوازی جۆراوجۆر بۆ پاراستنی هاوژینەکەیان بە کاربهێنن، کە لەوانەیە سەپاندنی تێچوو (بۆ نموونە، هاندانی ئیرەیی، هەڕەشەکردن) یان دابینکردنی سوود (بۆ نموونە، دیاری پێدان، نیشاندانی سۆز) لەخۆبگرێت. توێژینەوەکە لە گۆڤاری Evolutionary Psychology بڵاوکراوەتەوە.
لە سەرەتای ڕۆژانی پەرەسەندنی مرۆڤەوە، منداڵان بۆ چاودێریکردن هۆگری هەردووک لایەنی دایک و باوکیان بوون. ئەم وەبەرهێنانەی دایک و باوک بەهۆی مەیلی مرۆڤەوە بۆ پێکهێنانی پێوەندی سۆزداری تاک هاوسەری و درێژخایەن ئاسانکاری بۆ دەکرێت. لە کاتێکدا ئەم جۆرە پێوەندییانە لە نێوان ئەو جۆر ئاژەڵانەی کە زاوزێیان بە شیوەی جنسیە دەگمەنن، بەڵام لە زۆربەی دانیشتوانی مرۆڤدا بوونەتە نۆرم.
بەڵام پێکهێنان و بەردەوامبوونی پێوەندی سۆزداری درێژخایەن ئاستەنگی ناوازە دەخاتە ڕوو. یەکێک لە گرنگترین ئەم ئاستەنگییانە خەیانەتە- کاتێک هاوژینێک لەگەڵ کەسێکی دیکەدا پێوەندی ئەویندارانە یان گەرم و گوڕ دروست دەکات و سنوورە ڕێککەوتووەکان پێشێل دەکات. بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم هەڕەشە بەردەوامە، مرۆڤەکان پەرەیان بە ئیرەیی دا، هەستێکی نەرێنی کە بە ناڕەحەتی بە هۆی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە یان خەیاڵی بۆ پێوەندییەکی بەنرخ ڕوون دەبێتەوە.
نووسەری توێژینەوەکە ستیڤن ئارنۆکی و هاوکارەکانی هەوڵیاندا لێکۆڵینەوە لەوە بکەن کە ئایا ئەو بیرۆکەیەی کە ڕەنگە هاوژینێک خەیانەت بکا، هەست بە ئیرەیی لێدەکەوێتەوە یان نا. هەروەها دەیانویست دیاری بکەن کە ئایا ئیرەیی پێوەندی نێوان هەڕەشەی خەیانەت بە شێوەی ئەزموونی و ئاکارەکانی پاراستنی هاژینەکە نێوەنجی دەکات یان نا . توێژەران گریمانەیان کردووە کە تێڕوانین بۆ هەڕەشەی خەیانەت دەبێتە هۆی ئەوەی بەشداربووان ل شێوازەکانی پاراستنی هاوژین کەڵک وەربگرن کە تا مانگی دواتر بەردەوام بێت.
توێژینەوەکە ٢٢٢ بەشداربووی لەخۆگرتووە کە لە ڕێگەی MTurk وەرگیراون، کە ٩٧یان ژن بوون. ڕێژەی تەمەنی بەشداربووان ٣٣ ساڵ بووە، و ٧٥%یان خۆیان وەک هاوڕەگەزباز ناساندووە. توێژەران بۆ کاتەکەیان یەک دۆلاریان پێداون.
بەشداربووان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بۆ یەکێک لەو دوو گروپه دانران: دۆخی هەڕەشەی ناپاکی یان دۆخی کۆنترۆڵ. بەشداربووانی بارودۆخی هەڕەشەی ناپاکی سەیری ڤیدیۆیەکی یەک خولەکی تیک تۆکیان کرد کە دەروونناسێک باسی لە بڵاوبوونەوەی خەیانەت لە پێوەندی هاوسەرگیریدا دەکرد. دوای بینینی ڤیدیۆکە داوایان لێکرا خەیاڵ بکەن کە هاوژینەکەیان حەزی لە کەسێکی دیکە بووە و سێکسی لەگەڵ کردووە و عاشقی کەسێکی دیکە بووە. ئەم ڕاهێنانە بۆ ئەوە دانرابوو کە هەست بە هەڕەشەی هەستپێکراوی خیانەت وروژێنێت.
بەشداربووانی گروپی کۆنترۆڵ سەیری ڤیدیۆیەکی یەک خولەکی تیک تۆکیان کرد کە پێداچوونەوەی نەرێنی بۆ خواردنێکی تێدابوو. پاشان داوایان لێکرا کە کاتێک بەبیر بهێننەوە کە بە پەرۆش بوون بۆ خواردنی ژەمێک بەڵام لە کۆتاییدا بێهیوا بوون.
دوای تەواوکردنی ئەم ئەرکانە، بەشداربووان هەڵسەنگاندنی ئیرەیی خۆیان لەو ساتەدا (بۆ نموونە، “لەم ساتەدا، هەست بە چەندە ئیرەیی دەکەیت لە پێوەندی سۆزداری ئێستاتدا؟”) و ئاکارەکانی پاراستنی هاوژین بە بەکارهێنانی فۆڕمی کورتی پاراستنی هاوژین کە 38 بابەتی تێدایە تەواو کرد.
ئەنجامەکان دەریانخستووە کە خەیاڵی خەیانەت لە لایەن هاوژینەوە، ئیرەیی بەشداربووان زیاد دەکات. لە ئەنجامدا، ئەو بەشداربووانەی کە زۆرتر هەستیان بە ئیرەیی کردوە، ئەگەری زیاتریان هەبووە لە مانگی دواتردا ئاکارەکانی پاراستنی هاوژین زۆرتر بە کاربهێنن . ئەم ئاکارانە ئەو شێوازانەیان لەخۆگرتبوو کە سوودیان پێدەبەخشی (بۆ نموونە،دیاری پێدان، نیشاندانی سۆز) و ئەو شێوازانەی کە تێچوویان دروست دەکرد (بۆ نموونە، هاندانی ئیرەیی، هەڕەشەکردن).
ئاکارەکانی پاراستنی هاوژین کە سوود دەبەخشن، وەک دیاری بەخشین، دەربڕینی سۆز، یان پێشکەشکردنی پشتگیری هەستیاری، ڕەزامەندی و پابەندبوونی هاوژین زیاد دەکەن. لە بەرامبەردا، ئاکارەکانی پاراستنی هاوژین کە تێچوو دروست دەکەن، ئامانجیان ڕێگریکردن لە ڕۆشتنی هاوژینە لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردن، هاندانی ئیرەیی، یان دروستکردنی هەڕەشە- ئەو ئاکارانەی کە دەتوانن ببنە هۆی ناڕەحەتی هەستیاری و جەستەیی.
ئەو توێژینەوەیە یارمەتی دەدا بۆ تێگەیشتنی زانستی لە ڕۆڵی ئیرەیی لە ئاکاری مرۆڤدا. بەڵام ئەنجامەکانی سنووردارە بۆ بەشداربووانی MTurk، کە ڕەنگە نوێنەری تەواوی دانیشتوانی گشتی نەبن. جگە لەوەش، هەموو پێوەرەکان خۆڕاپۆرتی کراون، ئەمەش ئەگەری ئەوە بەجێدەهێڵێت کە لایەنگری ڕاپۆرتکردن دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان هەبێت.
The paper, “An Experimental Test of Jealousy’s Evolved Function: Imagined Partner Infidelity Induces Jealousy, Which Predicts Positive Attitude Towards Mate Retention,” was authored by Steven Arnocky, Kayla Kubinec, Megan MacKinnon, and Dwight Mazmanian.