هاوکاری لەگەڵ کازیوە

ئایا حەز دەکەی بە شێوەی ئۆنلاین، وەکوو ڕاوێژکارێک لە بواری دەروونناسییەوە هاوکاری بکەیت؟
کازیوە ئەو هەلەی ڕەخساندووە تاکوو که‌سانی خاوەن ئەزموون و توانا لە بواری دەروونناسییەوە بتوانن وەک یەکێک لە ئەندامانی تیمی ڕاوێژکاری هاوکاری بکەن.
دەسا ئه‌گه‌ر دەروونناسێکی بەئەزموونی و حه‌ز دەکەی بە شێوەی ئۆنلاین لە فەزایەکی پڕ لە چالاکی و زیندوو کار بکەیت، گەلێک هەلی سه‌رنجڕاکێش چاوەڕوانتە.

chair

بۆچی هەلی هاوکاری لەگەڵ کازیوە بەسوودە؟

ژینگه‌یەکی چالاك و هاندەر بۆ کارکردن: ئێمه‌ یارمەتیتان دەدەین تا له‌ جەغزێکی دۆستانە و هاندەر، شارەزایی و تواناکانتان بۆ خزمەت بە خەڵک بەکار بێنن.

گەشە و پێشکەوتی زیاتر: به‌ هاوكاری لەگەڵ ئێمە، دەتوانن بەشداری لە كۆرس و خولە فێرکارییەگانی تایبەت بە دەروونناسی بکەن و گەشە بە توانا و زانیارییەکانتان بدەن.

هاوسەنگی و سازان: كاركردن له‌ ڕێگەی دوور و بە چەشنی ئۆنلاین، ئەو هەلەتان بۆ دەڕەخسێنێ کە له‌ نێوان ژیانی كاری و تاکەکەسیتان هاوسەنگی دروست بكه‌ن.

ئه‌زموونی زیاتر: بە ڕاوێژدان بە خه‌ڵكی جیاواز و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ لەگەڵ پرس و كێشه‌ جیاوازه‌كان، دەتوانن لە گەلێک ئه‌زموونی بەهەندتر و زیاتر بەهرەمەند بن.

چ کەسانێک دەتوانن هاوکارمان بن؟

هەموو ئەو بەڕێزانەی خاوەن بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا لە بوارەکانی دەروونناسی، ڕاوێژکاری یان بوارە پەیوەندیدارەکانی دیکەن.

ئەو کەسانەی کە دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین و بە چەشنێکی باش و بەهێز، لەگەڵ ڕاوێژخوازان پەیوەندی بگرن.

ئەو کەسانەی کە حەزیان لە فێربوون و گەشەی بەردەوامە و دەیانهەوێ پەرە بە توانا و زانیارییەکانیان بدەن.

happy-faces

چۆن دەتوانن لەگەڵمان لە پەیوەندیدا بن؟

ئەگەر خوازیاری هاوکاری لەگەڵ کازیوەن، ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە و بینێرن.

بە هاوکاری لەگەڵ کازیوە، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستیی دەروونی کۆمەڵگە هەنگاو بنێن.

تامەزرۆین تا پەیوەندیمان لەگەڵ بگرن و بە چەشنێکی کاریگەر، هاوکاریتان دەست پێ بکەن.