پێشەکی
ئەبراهام مازلۆ (Abraham H.Maslow)، دەروونناسێکی ئەمریکی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی قوتابخانەی دەروونناسی مرۆڤانە(Humanism) بوو، کە تیۆرێکی بنەڕەتی سەبارەت بە پلەبەندی پێداویستییەکانی مرۆڤ و گەشەکردنی تاک لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا خستەڕوو. لەبری ئەوەی سەرنجی لەسەر نەخۆشییە دەروونییەکان بێت، جەختی لە توانای مرۆڤ و گەشەکردنی ئەرێنی و گەڕان بەدوای مانا و خۆپێگەیاندن کردووە(ماسلۆ، ١٩٥٤). تیۆری مازلۆ بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بواری دەروونناسی، پەروەردە، بەڕێوەبردن و تەندروستی دەروونیدا بەکاردەهێنرێت، هەروەها هەوڵیداوە تێگەیشتنێکی گشتی لە پاڵنەرەکانی مرۆڤ دابین بکات.
پلەبەندی پێداویستییەکانی مرۆڤ:
مازلۆ پێی وابوو کە پێداویستییەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی پلەبەندی کراو ڕێکخراون و پێویستە تا ڕادەیەک پێداویستییەکانی ئاستی خوارەوە دابیین بێت بۆ ئەوەی پێداویستییە ئاستبەرزەکان چالاک بکرێن (ماسلۆ، ١٩٤٣). ئەم پلەبەندییە سەرەتا لە پێنج ئاستدا هاتە ئاراوە.
1. پێداویستییە فیزیۆلۆژییەکان (Physiological Needs)
- نزمترین پێداویستییەکان وەک خۆراک، ئاو، خەو، هەناسەدان، پێداویستی سێکسی.
- ئەم پێداویستییانە بۆ ژیان و زیندوو بوون پێویستن و بەهێزترین پاڵنەر بەدیدێنن.(Maslow, 1943, p. 373)
2. پێویستی بە هێمنی (Safety Needs)
- پاش دابین بوونی پێداویستییە فیزیۆلۆژییەکان،مرۆڤ بەدوای سەقامگیری و نەزم و پاراستندا دەگەڕێت. ئاسایشی جەستەیی، ئابوری، کاروپیشه و تەندروستی دەکەونە ئەم پۆلە. پێویستی بە ئاسایش زۆر گرینگە. (Maslow, 1954, p. 18).
- ئەم پێویستییە بۆ منداڵان زۆر گرینگە.
3. پێویستی بە خۆشەویستی و نزیکبوونەوە (Love and Belongingness Needs)
- مرۆڤ پێویستی بە هاوڕێیەتی، خێزان، سۆز، و ئەندامبوون لە کۆمەڵگە هەیە.مرۆڤ پێویستیبەوەیە کە خۆشیان بوێ و خۆشەویستی دەربڕێ.
- بێ بەرامبەر بوونی ئەم پێویستییە دەبێتە هۆی تەنیایی و نەخۆشی دەروونی.وەلانانی تاک لە لایان کۆمەڵگاوە دەتوانێت زیانبەخش بێت . (Maslow, 1954).
4. پێویستی بە متمانە بە خۆیی (Esteem Needs)
- پێکدێت لە متمانە بەخۆیی دەرونی(وەک لێهاتوویی، سەربەخۆیی، متمانە بەخۆبوون) و متمانە بە خۆیی دەرەکی (وەک ڕێزگرتن و پێگەی کۆمەڵایەتی). دابیین کردنی ئەم پێویستییە دەبێتە هۆی هەستکردن بە بەها و لێهاتوویی. (Maslow,1954).
- کاتێک ئەم پێویستییە دابین نەکرێت، مرۆڤ هەست بە کەمبوونەوەی بەها دەکات.
5. گەشە کردن و خۆپێگەیاندن (Self-Actualization)
- لە بەرزترین ئاستدا، تاک هەوڵدەدات توانا و بەهرەکانی خۆی بەدیبهێنێت. مرۆڤ دەیەوێت ، گەشەی تاکە کەسی، داهێنان، خۆدەربڕین و جووڵە بەرەو مانایەکی قووڵتر لە ژیاندا بکات (Maslow,1968).
تایبەتمەندییەکانی کەسانی خۆپێگەیشتوو:
مازلۆ بە لێکۆڵینەوە لە ژیانی کەسانی وەک ئابراهام لینکن، ئەلبێرت ئاینشتاین، ئێلینۆر ڕۆزڤێڵت و کەسانی تر، هەوڵیدا تایبەتمەندی ئەو کەسانە دەستنیشان بکات؛ که ئەم تایبەتمەندیانە له خۆدەگرێ:
✅ قبوڵکردنی ڕاستی – تێگەیشتنێکی ڕاست لە جیهان.
✅ سادەیی و ڕاستگۆیی – نەک بەهۆی کەموکوڕییەوە خۆیان ناشارنەوە.
✅ سەرنجدان بە مانا و بەهایەتی – زیاتر گرنگی بە بابەتە مەعنەوییەکان دەدەن.
✅ ئەزموونی گەلی بەرز (Peak Experiences) – ئەو کاتە پڕوچڕانە، یەکگرتوویی لەگەڵ گەردوون،هەبوون و ئاگادارییەکی قوڵ (Maslow 1962).
مازلو باوەڕی وابو کە خۆپێگەیاندن تەنها بۆ کەسی زیرەک نییە؛ بەڵکو توانایەکی دەرونیە لە هەموو مرۆڤەکاندا، بەڵام بەو مەرجەی بەربەستەکانی بەردەم گەشەی دەروونی لاببرێن.
پێداویستی بە زانین و جوانی (needs for knowing and beauty)
لە ساڵانی دواتردا، مازلۆ دوو کۆمەڵەی دیکەی پێویستییەکانی ناساند کە لە هەندێک وەشانی فراوانتری هەرەمەکەدا جێگیر بوون:
• پێداویستگەلی زانین/ناسین(cognitive needs): ئارەزووی زانین، فێربوون، تێگەیشتن، دۆزینەوەی ڕاستییەکان (Maslow 1970).
• پێداویستی جوانیناسی(Aesthetic needs): پێویستی بە نەزم و جوانی و هاوشێوەیی و هاوڕەنگی.
بۆ هەندێک کەس ئەم پێداویستیانە زۆر بەهێزتر و گرینگترن لە پێداویستی کۆمەڵایەتی یان متمانە بەخۆیی.
ڕخنەی مازلۆ لە دەروونشیکاری و بیهەویریزم(Psychoanalysis and behaviorism)
مازلۆ دەروونناسینەریتی زۆر بە زیانبەخش و نەرێنی دەزانی. بە بۆچوونی ئەو، لێکۆڵینەوە لە تاکی “تەندروست” و گەشەسەندوو، تێڕوانینێکی قووڵتر بۆ دەروونی مرۆڤ پێشکەش دەکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی دەرونناسیمرۆڤانە( Humanistic psychology )دادەنرێت، کە دواتر بووە بنەمای دەروونناسی ئەرێنی(Positive psychology ) (Maslow, 1968).
– خۆپێگەیاندن و مانای ژیان
مازلۆ لە دوا بەرهەمەکانیدا باسی مانای ژیان و ئەزموونە عیرفانییەکان و گەشەکردنی ڕەوشتی کردووە. ئەو مرۆڤی بە بوونەوەرێکی ماناخواز دەزانی کە تەنها بە گەیشتن بە خۆپێگەیشتن دەتوانێ هێوری و هەستی ڕەزامەندی ڕاستەقینە ئەزموون بکات(Maslow 1968).
لەم ڕوانگەیەوە تەندروستی دەروونی تەنیا بە مانای نەبوونی نەخۆشی نییە، بەڵکو بە بوونی مانا و داهێنان و پەیوەندیەکی ڕەسەنە بە مرۆڤ و جیهانەوە.
دەرەنجام :
تیۆری مازلۆ باسێکی گەشبینانە و گەشەسەندوو سەبارەت بە دەروونی مرۆڤ پێشکەش دەکات. مازلۆ پێی وابوو مرۆڤ ئەگەر لە ژینگەیەکی تەندروست پەروەردە بکرێت، بەرەو خۆپێگەیاندن دەڕوات.
ئەمڕۆ چەمکەکانی پلەبەندی پێداویستییەکان، ئەزموونی گەلی بەرز و خۆپێگەیاندن ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە چارەسەری دەروونی، پەروەردە و دەروونناسی ئەرێنیدا.
سەرچاوەکان (بە شێوەی APA):
• Maslow, A.
H. (1943). A theory of human motivation. Psychological Review, 50(4), 370–396. https://doi.org/10.1037/h0054346
• Maslow, A. H. (1954). Motivation and personality. New York: Harper & Row.
• Maslow, A. H. (1962). Toward a psychology of being. Princeton, NJ: Van Nostrand.
• Maslow, A. H. (1968). Toward a psychology of being (2nd ed.). Van Nostrand.
• Maslow, A. H. (1970). Motivation and personality (2nd ed.). Harper & Row.
• Maslow, A. H. (1971). The farther reaches of human nature. New York: Viking Press.
✍️ نووسین: سەحەر مودەررەسی





