
راوێژکاری تاک, دڵەڕاوکێ, خەمۆکی
75949
لاواز مامناوهند باش بهرز زۆر بهرز
4.4 / 5. تعداد رای: 7
من نەسرین حوسەینیم
دەرچووی کارناسی باڵا لە دەروونناسی و چالاکوانی بواری تەندروستی دەروونی بە تەرکیز لەسەر چارەسەرکردنی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و گەشەکردنی تاکەکەسیم.
لە ژیانی پیشەیی خۆمدا ئەم خولانەی خوارەوەم تێپەڕاندووە بۆ بەدەستهێنانی زانست و لێهاتوویی تایبەت تا بتوانم یارمەتی چارەخوازەکانم بدەم و بە ڕێبازێکی زانستی و شێوازێکی کاریگەر کاریان لەگەڵ بکەم بۆ بنیاتنانەوەی دەروونی و بەڕێوەبردنی هەستەکان و ناسینەوەی بیروکە و باوەڕە نەرێنیەکان.
ئامانجم یاریدانی ئەو کەسانەیە کە لە دەروونی خۆیاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، وەک دڵەڕاوکێی درێژخایەن، نەبوونی پاڵنەر و توانایی پێویست بۆ بەردەوامبوون لە ژیان، ماندوویەتی دەروونی و هەروەها ئەو کەسانەی ئارەزووی بەدەستهێنانی ئارامی و هاوسەنگی زیاتریان هەیە لە ڕێگەی تێگەیشتنی باشتر لە خۆیان و ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە.
بۆیە ئامانجەکە گەورەترە لە کەمکردنەوەی نیشانەکان، بەڵکو یاوەریکردنە لەسەر ڕێگای گەشەکردنی کەسی و بەهێزکردنی چارەخوازە بۆ زیادکردنی خۆئاگاداری.
من پێم وایە هەموو مرۆڤێک بە هەموو ئازار و ئاڵۆزییەکانییەوە، توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ چاکبوونەوە و گۆڕانکاری و شایەنی ئەوەیە لێی تێبگەن و ببیسترێت و گەشە بکات.
بواری پەروەردەیی:
1. زیانناسی دەروونی
2. سکیما تڕاپی(schema therapy )
3. چارەسەری مەعریفی (CBT)
ژیانی دڵخواز تەنیا هەبوونی خولیا و ئارەزوو نییە، پێویستە ڕێگەیەکی شیاو هەڵبژێرین و لەسەری ڕاوەستاو و بەردەوام بمێنینەوە. بۆ هەنگاونان لەو ڕێگەیەدا بە ڕاوێژکاریی پسپۆرانە لەگەڵتانین و لە هەموو بەستێنەکانی دەروونناسی، هاوڕێ و پاڵنەرتان دەبین…
مافی هەموو جۆرە دەستڕاگەیشتن بە بەرهەم و ناوەڕۆکەکانی ئەم ماڵپەڕە هی کازیوەیە و هەر چەشنە لاساکردنەوە و لەبەرگرتنەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی، قەدەغە و نایاساییە.