شەهلا یۆسفی

شهلا-یوسفی

شەهلا یۆسفی

خوێندن:
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی
بەستێنی ڕاوێژکاری:

چارەسەریی گرفتی بنەماڵەکەن, دڵەڕاوکێ, خەمۆکی

کۆدی ڕێکخراوەی دەروونناسی:

75220

شارەزایی لە زمان:
کوردی, فارسی
+
ساڵ ئەزموون
0 +
ڕاوێژی سەکەرتوو

    لاواز    مامناوه‌ند    باش       به‌رز      زۆر به‌رز

5 / 5. تعداد رای: 2

سەبارەت بە من:

"دەروونت دەیەوێت خۆت بی"
شوێن دڵت بکەوە، گوێ لە دەنگی دەروونت بگرە، واز لە گرینگیدان بەو شتانە بێنە کە ئەوانی تر بیری لێدەکەنەوە.
بۆ ئەوەی بدرەوشیتەوە، دەبێت خۆت بیت.
بۆ ئەوەی خۆت بی، دەبێت ڕەسەن بی ،چون کەسی وەک تۆ بوونی نییە وجیاوازی لە هەر کەسێک .
جوان بوون ئەوەیە کە خۆت بیت. مەرج نییە لەلایەن کەسانی ترەوە قبوڵ بکرێی. تۆ دەبێت خۆت قبوڵ بکەیت.
دەکرێت بڵێین خەمۆکی بنەمای نەخۆشیەکانی ترە و باوترین جۆری نەخۆشییە لە کۆمەڵگای ئێمەدا کە لە منداڵییەوە تا پیری لەبەردەگرێ. خەمۆکی هۆکاری زۆری هەیە کە وردە وردە دەبێتە هۆی مردنی مەعریفی(ناسینی) یان مردنی هەستپێنەکراو، کە هەمان خەمۆکییە.
خەمۆکی دەتوانێت ڕەگی زۆرێک لە ناکۆکی هاوسەرگیری و ئالوودەبوون و جیابوونەوە و... بێت.
خەمۆکی نەخۆشییەکە کە بە تێپەڕبوونی چوار قۆناغ، تەواوی دەرون و وجوودی مرۆڤ دەگرێتەوە و نەخۆشی دیکەش دروست دەکات.
ڕەگ و بناغەی سەرەکی خەمۆکی بریتین لە ترسی سەرکوتکراو و خەم و توڕەیی.
ناوێکی دیکەی خەمۆکی "مردنی نەبینراو"ە. حاڵەتێک کە مرۆڤ وەک هەر مرۆڤێکی دیکە دەتوانێ زۆر کار بکات، بەڵام بەبێ کوالیتی، بێ پاڵنەر، بێ سەرنج و وردبینی، بە دوودڵی و...
سڵاو، من شەهلا یووسفی کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکیم.
بە یارمەتی خودای گەورە و بە بەکارهێنانی ئەو زانستەی هەمە و ئەو ئەزموونەی لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەدەستم هێناوە، توانیومە زیانە دەروونییەکانی چارەخوازەکانم کەم بکەمەوە و ڕووناکی هیوا و خۆشی بگەڕێنمەوە بۆ ژیانی بێزارکەر و خەمناکیان. چەند ساڵێکە لە چەندین کلینیکدا چالاکم و بۆ ئەوەی بگەمە وەڵامە ناوەکی و زانستی لە پێوەندی لەگەڵ چارەسەرخوازەکانم، سەردانی نەخۆشخانەم کردووە و توێژینەوەم لەسەر خەمۆکی و دڵەڕاوکێ ئەنجامداوە بە ئامانجی ڕێنماییکردنی بەردەنگەکانم بە شێوەیەکی ئایدیاڵ.
لە ساڵی ٢٠١٦ تا ئێستا پێیوەندیم لەگەڵ کەسانێک هەبووە کە تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بوون و لە زۆر حاڵەتدا بێ ئامانج ژیاون و ئەم جیهانەیان بە بێ نرخ زانیوە؛بە فەزڵی خودا بە چەند دانیشتنێکی چارەسەری دەروونی ئەنجامێکی باشیان بەدەستهێنا و تەندروستی دەروونی خۆیان بەدەستهێناوە. نەخۆشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ چارەسەر دەکرێت. پسپۆڕی دەروونی یان دەروونناس بە هاوسۆزی و دەستنیشانکردنی ڕەگی نەخۆشییە دەروونییەکان، پەروەردە و ئەزموونی خۆیان بۆ دابین دەکات.
ئێمە لەگەڵ ئێوەین ئازیزان، بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەرانە مامەڵە بکەن لەسەر ڕێگای باشتربوون و ژیانێکی باشتر.

بواری پەروەردەیی
- چارەسەری مەعریفی(ناسینی)
- چارەسەری ئاکار
بواری چالاکییەکان:
_خەمۆکی
_دڵەڕاوکێ
_خێزان

ڤیدیۆەکانم
چند ڤیدیۆی نوێم لە ئامادەکردندایە، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
وتارەکانم
لە ئامادەکردنی چەند وتارێکدایم، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
پرسیار له ده‌رونناس (لێدوان)

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *