فەریدە خەندان

فریده-خندان

فەریدە خەندان

خوێندن:
کارناسی باڵای ڕاوێژکاریی بنەماڵە
بەستێنی ڕاوێژکاری:

راوێژکاری تاک, چارەسەریی گرفتی بنەماڵەکەن, دڵەڕاوکێ, خەمۆکی

کۆدی ڕێکخراوەی دەروونناسی:

75450

شارەزایی لە زمان:
کوردی, فارسی
+
ساڵ ئەزموون
0 +
ڕاوێژی سەکەرتوو

    لاواز    مامناوه‌ند    باش       به‌رز      زۆر به‌رز

0 / 5. تعداد رای: 0

سەبارەت بە من:

لە دونیای ئەمڕۆدا مرۆڤ ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و فشاری زۆر دەبێتەوە وەک: خێرایی زۆری تەکنەلۆژیا، ئاستەنگی نوێ و ئاڵۆز لە پەیوەندییە خێزانیی و سۆزدارییەکان، کێشەی دارایی و شێوازی ژیانی میکانیکی، فشاری کار و ئەکادیمی، کێبڕکێی توند و نیگەرانی ڕۆژانە؛ کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی هەبێت.
ئەم حاڵەتانە نەک تەنها دەبنە هۆی ماندویەتی دەروونی؛ بەڵکوو کەسەکە بەرەوڕووی کێشەکانی وەک: خەمۆکی، دڵەڕاوکێی درێژخایەن، بێدەسەڵاتی و بیرکردنەوەی خۆکوژی دەبەن.
هەموومان پێویستە کەسێک بدۆزینەوە کە باش لێمان تێبگات؛ و کێ دەتوانێت جیهانی ناوەوەمان لە ڕوانگەی ئێمەوە ببینێت. لەم بارودۆخانەدا، ڕاوێژکار و چارەسەرکاری دەروونی دەتوانێت وەک پاڵپشتییەکی دەروونی مامەڵە بکات بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە دەروونییە تایبەتەکان ،و یارمەتی خەڵک بدەن لەم فشارانە تێبگەن و بەڕێوەیبەرن و کۆنتڕۆڵی بکەن. جگە لە جەستە، دەروونیش پێویستی بە گرینگیدان و چاودێری و چارەسەر هەیە. هەروەک چۆن سەردانی پزیشک دەکەین بۆ ئازاری جەستەیی؛  دەروونیش پێویستی بە چاودێری هەیە.
سەردانی پسپۆڕی دەروونی نیشانەی نەخۆشی یان نەبوونی توانای تاک نییە؛ بەڵکوو نیشانەی پێگەیشتنی فیکری و دەروونی تاکە لە بەرامبەر ڕێگا سەختەکانی ژیانی ئەمڕۆدا؛ کە دەتوانرێت بە یارمەتی پزیشکی دەروونی تێپەڕێنرێت؛ و بە هەستێکی باشتر خۆشتر ژیان بکات .
کاتێک دەتوانین بە هاوکاری پسپۆڕی دەرونی لە ماوەیەکی کورتدا کێشە و قەیرانەکان چارەسەر بکەین؛ بۆچی دوابخرێت بۆ ساڵانی دواتر تا کێشەکە توندتر بێت؟ لە کاتێکدا تەنها یەک گفتوگۆ لەگەڵ پزیشکێکی پسپۆڕ بەس بوو؛ بۆ ئەوەی لە ساڵانێک لە ئازار و سەختی بمانگەیەنێت بە ئارامی دەروونی و هاوسەنگی دەروونی و کوالیتی ژیانێکی باشتر. کات و ژیانی مرۆڤ بەنرخترین سەرمایەی ئەون .
ئێرە شوێنێکە بۆ قبوڵکردنی هۆشیارانە و سووککردنی بارگرانییە دەروونییەکان، بۆ گەیشتن بە ڕەزامەندی دەروونی.
ئەگەر هەستت کرد لەناو سووڕێکی دووبارەبوونەوەی ئاکار، ناکۆکی خێزانی، یان سەرلێشێواوی سۆزداریدا گیرتخواردووە؛ تۆ تەنیا نیت لەسەر ئەم ڕێگایە. هەندێک جار تەنها گفتوگۆیەکی قووڵی زانستی و هاوسۆزانە دەتوانێت ڕێگاکەمان ڕوون بکاتەوە؛ و ڕێنماییمان بکات بۆ بەردەوامبوون لە ڕێگای ژیانمان.
ئێستا کاتی ئەوەیە بە متمانەوە بەشداری دانشتنی زانستی و پیشەیی دەروونناسی بکەین.
من، فەریدە خەندان
کارناسی باڵای  ڕاوێژکاری خێزان، دەتوانم یارمەتیت بدەم لەم بوارانەدا:
باشترکردنی پەیوەندی هاوسەران و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی خێزان
بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان دایک و باوک و منداڵ
زۆرکردنی توانای پەیوەندیکردن و بەڕێوەبردنی هەستەکان
چارەسەرکردنی خەمۆکی و ماندوویی دەروونی
ڕاوێژکاری تاکەکەسی بۆ گەشەکردنی کەسی و خۆئاگابوون و ئارامی دەروون
فێرکردنی بنەماکانی پەروەردەکردنی ئەرێنی
فێرکردنی تواناکانی ژیان بۆ بڕیاردانی باشتر
ناسینی بیروباوەڕی وێرانکەر
هەڵبژاردنی سنووری خێزانی گونجاو
تواناکانم لە بوارەکانی چارەسەری خێزانیی، ڕاوێژکاری تاکەکەسی، فێرکردنی شێوازەکانی پەروەردەکردنی منداڵ، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، چارەسەری زانینی(CBT)و سکیما تڕاپی. من لەگەڵ ئێوەم بۆ ئەوەی هەموو ئەو شتانەی فێربووم باس بکەم؛ وە پێکەوە هەنگاو بە هەنگاو دەگەینە تێگەیشتنێکی قووڵتر و گۆڕانکارییەکی بەردەوام و هەڵبژاردنی هۆشیارتر و ئارامی دەروونی. ئامانجم ئارامی و هاوسەنگی و تێگەیشتن و باشترکردنی کوالیتی ژیان و باشترکردنی پەیوەندی تاکەکەسی و خێزانییە.

بواری پەروەردەیی:
1. چارەسەری خێزانی
2. نەخۆشی دەروونی
3. سکیماتڕاپی
4. چارەسەری زانینیCBT
5. نەخۆشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
6. ڕاهێنانی تواناکانی پەروەردەکردنی منداڵ.

بوارە تایبەتەکانی چالاکییەکان:
1. چارەسەری خێزانی
2. ڕاوێژکاری تاکەکەسی
3. نەخۆشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
من یارمەتیت دەدەم؛  لەگەڵتان دەبم؛ بۆ بەدەستهێنانی تێگەیشتن و هۆشیاری، گۆڕانکاری و گەشەکردن و باشترکردنی پەیوەندییەکان. تەنها پێویستت بەوەیە ڕێگا خۆش بکەیت ڕۆح، گەشەکردن و نایابی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە.

ڤیدیۆەکانم
چند ڤیدیۆی نوێم لە ئامادەکردندایە، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
وتارەکانم
لە ئامادەکردنی چەند وتارێکدایم، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
پرسیار له ده‌رونناس (لێدوان)

1 پرسیار و وڵام

  1. تەمەنم ۲٤ ساڵە توشی حاڵەتێك بووم وائەزانم دەستم نيە کە بەکاری ئەهێنم چونکە بنباڵم بە مەکينە بڕيوە ئەوە بۆوە بەگرێيەکی دەروونی لە مێشکما هۆکار چيە ؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *