
دڵەڕاوکێ, خەمۆکی, خۆکوژی
60834
لاواز مامناوهند باش بهرز زۆر بهرز
5 / 5. تعداد رای: 9
دەروونناس و چارەسەرکاری نەخۆشییە دەروونییەکان | ژمارەی سیستەمی دەروونناسی: 14598
من میکائیل دەروێشیم؛
دەروونناس و ڕاوێژکار و چارەسەرکاری کلینیکی کە ئەزموونی چەندین ساڵەم هەیە لە کارکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە ژیانیاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەروونی و سۆزداری بوونەتەوە. بەدرێژایی ساڵانی پیشەییم ، بەردەوام هەوڵم داوە چارەسەرکردن بە ئەزموونێکی مرۆیی و هاندەر و متمانەپێکراو ببەخشم بە چارەخوازەکانم؛ نەک تەنها کۆمەڵێک تەکنیک و شێواز .
بۆچی دەروونناسی؟
من پێم وایە کەس بەبێ هۆکار ئازار ناچێژێت و لە پشت هەموو نیشانەیەکەوە چیرۆکێک هەیە کە ئەگەر بە وردی و بە هاوسۆزیەوە گوێی لێ بگیرێت، دەتوانێت ببێتە خاڵی گۆڕانکاری. بۆ من دەروونناسی تەنیا پسپۆڕی نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی مرۆییە؛ یارمەتیدانی خەڵک بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و خۆناسین و بنیاتنانی ئەو ژیانەی کە شایەنیەتی.
ڕێبازی چارەسەریی من
من لە پیشەی دەروونناسیدا سێ ڕێبازی زانستی و بەڵگەدار بەکاردەهێنم:
چارەسەری زانینی( ڕەفتاری مەعریفی (CBT)): بۆ گۆڕین و باشترکردنی بیروباوەڕی ناکارامە و گۆڕینی ئاکارە کێشەدارەکان
زەینئاگایی (Mindfulness): بۆ زۆرکردنی هۆشیاری و قبوڵکردنی ئەزموونە ناوخۆییەکان و کەمکردنەوەی ناڕەحەتی دەروونی
سکیماتڕاپی: بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ئەو شێوازە دەروونییە ڕەگداکوتاوانەی کە زۆرجار لە منداڵیدا دروست بوون
ئەم ڕێبازانە یارمەتیم دەدەن بۆ پێشکەشکردنی چارەسەرێکی تاکی، قووڵ کە بەپێی پێداویستییەکانی هەر چارەخوازێکە.
بوارەکانی شارەزایی من:
✔️ تێکچوونی باری دەروونی (وەک خەمۆکی درێژخایەن یان نەخۆشی دوو جەمسەری سووک)
✔️ جۆرەکانی دڵەڕاوکێ (تێکچوونی دڵەڕاوکێی گشتی، تێکچوونی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی، فۆبیا)
✔️ هێرشی ترس و ترسی لەناکاو(پانیک)
✔️نەخۆشی وەسوەسە و ناچاری (OCD)
✔️تێکچوونی کەسایەتی (سنووری، دوورکەوتنەوە، وەسوەسە-ناچاری و ...)
✔️ڕاوێژکاری تاکەکەسی بۆ خۆدناسین و گەشەکردنی کەسی
✔️ڕاوێژکاری خوێندن، هەڵبژاردنی پیشە، و زیادکردنی سەرنج و پاڵنەر
✔️ڕاوێژکاری و پشتیوانی دەروونی لە پرۆسەی جیابوونەوە یان بڕیارە سەختەکانی ژیاندا
گرینگی سەردانی دەروونناس؛ هەنگاوێک بەرەو ژیانێکی تەندروستتر
لە دونیای ئەمڕۆدا کە فشاری دەروونی و فشار و دڵەڕاوکێ و هەستکردن بە سەرلێشێواوی بوونەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی زۆر کەس، سەردانی دەروونناس، چیدی نیشانەی لاوازی یان نەخۆشی نییە؛ نیشانەی هۆشیاری و بەرپرسیارێتی و بوێرییە.
دەروونناسی فێرمان دەکات چۆن بیرکردنەوەکانمان بناسین و هەستەکانمان بەڕێوەببەین و باشتر ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببینەوە و پەیوەندی تەندروستتر دروست بکەین. ڕاوێژکاری دەروونی دەتوانێت نەک تەنها لە چارەسەرکردنی تێکچوونەکاندا کاریگەر بێت، بەڵکو لە بڕیاردانی گرینگ و گەشەکردنی کەسی و چارەسەرکردنی ناکۆکی و زۆرکردنی متمانە بەخۆییشدا دەتوانێ زۆر کاریگەر بێت.
ئەگەر مێشکت ماندوو بووە، ئەگەر بێزار بوویت لە دووبارەکردنەوەی نەخشە هەڵەکان، ئەگەر گەیشتووی بە ناکۆکی لەگەڵ خۆت یان دەوروبەرت، ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت بە گفتوگۆیەکی دەرونناسی و هاوسۆزی دەست پێبکەیت.
هەندێک جار تەنها یەک کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری دەتوانێت ڕێگای چارەنووسی ژیانت بگۆڕێت.
بواری پەروەردەیی:
1. چارەسەری زانینی( ڕەفتاری مەعریفیCBT)
2. پێشەکی بۆ شیکاری دەروونی
3. پێشەکی خەمۆکی
4. زەینئاگایی (mindfulness)
بوارە تایبەتەکانی چالاکییەکان:
1. نەخۆشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
2. تێکچوونی کەسایەتی سنووری
ژیانی دڵخواز تەنیا هەبوونی خولیا و ئارەزوو نییە، پێویستە ڕێگەیەکی شیاو هەڵبژێرین و لەسەری ڕاوەستاو و بەردەوام بمێنینەوە. بۆ هەنگاونان لەو ڕێگەیەدا بە ڕاوێژکاریی پسپۆرانە لەگەڵتانین و لە هەموو بەستێنەکانی دەروونناسی، هاوڕێ و پاڵنەرتان دەبین…
مافی هەموو جۆرە دەستڕاگەیشتن بە بەرهەم و ناوەڕۆکەکانی ئەم ماڵپەڕە هی کازیوەیە و هەر چەشنە لاساکردنەوە و لەبەرگرتنەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی، قەدەغە و نایاساییە.
6 پرسیار و وڵام
سلاو
من زۆربەی کاتەکان دەگریم و کەلەخەو هەلدەستم حەزئەکەم خۆم بکوژم و بمرم هەندیجار هەست بەمەرگ ئەکەم و دەترسم لە مردنی خۆم یان نزیکەکانم یانش ئەوان خۆکوژی بکەن
سڵاو هاوڕێی ئازیز
دە ڕاستی دا زۆر سەختە کە مرۆڤ زۆربەی کاتەکان بگریت و یا لە ژیانی بێ هیوا ببێ دەزانم دەردێکی زۆر تەحەمول دەکەی و دەرکت دەکەم. ئەوەیکە زۆربەی کاتەکان فکری خۆکوژیت هەیە نیشان دەدا کە ڕەنجێکی زۆرت هەیە نە ئەویکە بە واقع بتهەوێ خۆت بکوژی . چون هەر ئەوەیکە ئێستا ئەوپرسیارەت لەمن کردوە دیارە بەدوای هیوا و ئومێدی دەژیانت دا. ئەو هەستانەی هەتن نیشانەی هەبونی دەوەرەێک لە ئیختلالی خەمۆکی و دڵەڕاوکەیە کە زۆربەخۆشحاڵیەوە دەتوانم بڵێم کە دەرمان دەکرێ و زۆر کەس بەم شێوەیە ناڕاحەت بونە و کە ئێستا دەرمان بونە. موهیمە کە بزانی مەهێڵە بەتەنێ بی و سەعی بکە زۆرتر خۆت لە نزیکەکانت نزیک کەیەوە . حەتمەن ڕاوێژکاریت لەگەڵ دەروونناس هەبێت تا بکرێت بە وردی سەبەرەت بە کێشەکان قسە بکرێت و ئەو هەستی خۆشیە کە دەبی هەبێت بۆت بگەڕێتەوە.
سلام دکتر . من ١٦ ساڵانم .
ڕاستە دەڵێن کابلەمە لێدەی کوێر دەبی ؟ براکەم دەڵێ درۆیە و معلیمەکەم دەڵێ وەک ئەوە وایە بەشەرێک بکوژی .
سڵاو هاوڕێ ئازیزم .
دە ڕاستی دا نا کابلەمە نە ئینسانی کوێر دەکا و نە تاوانی وەک کوشتنی نەفەرێکە. دیارە ئەو قسەیە بۆیە کوتراوە تا ترسێکت پێبگات تا ئەو کارە نەکەی کە حەتا ئەگەر بەخاتری وەش بێت قسەکی دروست نیە.
کابلەمە دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوشتانە:
۱.زیادەڕەویی و ئالودەبوونی(اعتیاد) ڕەفتاری : یانی چون ئەوکەسانە بەردەوام ئەوکارە دەکەن لێیان دەبێتە عادەت (اعتیاد) . هەروە ها ئەو عادەتە تینو تاقەتی ڕەوانی و جەستەیی بۆ دەرس خێندن وەرزش کردن یا زۆر کاری گرینگ کەم دەکات.
۲. چون لە کلتوری ئێمە دا هەمیشە ناشیاو باسی لێکراوە، دەبێتە هۆی وە کە ئەو نەفەرانە هەستی شەرمو تاوان باری دایان دەگرێت کە ئەو هەستە خۆگەورەبینینی(عزت نفس) ئەو کەسە زۆر کەم بێت.
۳. هەروەها زۆر دیتراوە کە چون زۆرجار ئەو کار بە دزی و نەهێنی دەکردێت ئیسترێس و دڵەڕاوکە بۆ ئەوکەسانە ساز دەبێت.
۴. کابلەمە دەتوانێ لەسەر پێوندی جنسی داهاتو دا کێشە ساز بێت . هەبوە دواتر ئەو کەسانە ئەو هەستە ڕازی بونەی کە دەبێ لەپێوندی جنسی لەگەڵ شەریکی جنسی خۆیان هەیان بێ نیانە
سلاو .
دوو مانگە لە بەیانێوە تا شەو دەترسم . دڵم پڕ دەبێ جار جار و گریانم نایە . زێڕم کڕیبوو بۆ خێر زۆرم قەرز کرد. ئێستا پوڵی خۆی ناکاتەوە. جاری وایە دڵم وا توند لێدەدا لەوانەیە بتەقێ . دەترسم بمرم. قەرزەکانم هێندە زۆرن نازانم چۆن بیدەمەوە. لەوانەیە خۆم بکوژم لە ترسان.
سڵاو هاوڕێی ئازیز،
ئەوەی باست کردووە نیشانهایەک لە دڵەڕاوکێی بەردەوام و خەمۆکی هەیە. بیرکردنەوەکانی وەک ڕەنگە بمرم و ڕەنگە خۆم بکوژم، نیشانەی ئەوەیە کە دەروونی تۆ لە ئامادەباشی دایە و هاوار دەکات بۆ یارمەتی، و ناکرێ بڵێین ئەوە حەتمەن بڕیارێکە بۆ خۆکوشتن.
سەرەتا پێویستە بزانی بیرکردنەوەکانت واقعی نین فەقەت ئەوە ئی ماندو و بێزار بوونی مێشکی تۆیە کە توانای چارەسەرکردنی کێشەکەی نەماوە. کاتێک مێشک هیچ چارەسەرێک نابینێت، مردن وەک ڕێگای هەڵهاتن دەناسێنێت. بەڵام چارەسەری راستی ئەوەیە کە بتوانی کۆنتڕۆڵی مێشکت بەدەست بێنیەوە .
من بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە ئەو تکنیکانەی دەرونناسی پێشنیار ئەکەم :
۱.چاک کردنەوەی شناخت: یانی ناسینەوە و ڕاستکردنەوەی فکرەکانی هەڵە و ناکارا وەک هەموو شتێک کۆتایی هاتووە یان ناتوانم بەردەوام بم.
۲.ڕێکخستنی هەیجانەکان لەگەڵ تەمریناتی جەستەیی و ئاگاداری مێشک(زێهن ئاگاهی)
۳. کارکردن لەسەر سەرچاوەکانی واقعی ئەو فشارە ماڵیە و داڕشتنی پلانێکی هەنگاو بە هەنگاو بۆ باش بەڕێوەبردنی ئەو کارە و ئەو فشارو ئیسترێسەی پێ کەم کەینەوە.
ئێمە دەتوانین فشار کەم بکەینەوە، سەرنجت لەسەر داهاتوو زیاد بکەین، و دۆخی ئێستات بگوازینەوە بۆ دۆخی چاکبوونەوە.