مەهناز قوبادی

مهناز-قبادی-روانشناس-کازیوه-

مەهناز قوبادی

خوێندن:
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی
بەستێنی ڕاوێژکاری:

ڕاوێژکاری هاوسەرگیری, چارەسەریی گرفتی هاوژینەکان, چارەسەریی گرفتی بنەماڵەکەن

کۆدی ڕێکخراوەی دەروونناسی:

40181

شارەزایی لە زمان:
کوردی, فارسی
+
ساڵ ئەزموون
0 +
ڕاوێژی سەکەرتوو

    لاواز    مامناوه‌ند    باش       به‌رز      زۆر به‌رز

4.5 / 5. تعداد رای: 15

سەبارەت بە من:

ئەزموونی من لە بواری ڕاوێژکاریدا فێری کردم کە گۆڕانکاری قورسە بەڵام دەکرێت، ئەگەرهۆشیاری و پشتگیری لێهاتوو و پابەندبوونی لەگەڵدا بێت. ئەگەر هەستت کرد پێویستت بە هاوەڵێکە، من دڵخۆش دەبم کە لەگەڵت بم. 

من مەهنازقوبادیم                                                                                                                               ئەندامی کۆمەڵەی دەروونناسی ئێران31110 

من  لە بواری ڕاوێژکاری هاوژینەکان، ڕاوێژکاری خێزان، جیابوونەوە (بەڕێوەبردنی کاتی دوای جیابوونەوەڕاوێژکاری پێش هاوسەرگیری، ناپاکی (دروستکردنەوەی پێوەندی)، و ڕاوێژکاری تاکدا پسپۆڕم. 

لە کاتی چارەسەرکردندا، من ئەو ڕێبازە زانستیە بەکاردەهێنم کە لەسەر بنەمای چارەسەری سکیماتراپی، ناسینی(مەعریفی)_ئاکاری ، و چارەسەری چارەسەری دامەزراو لەسەر قبوڵکردن و پابەندبوون دامەزراوە. ئامانجم لە هەر دانیشتنێکدا یاوەری چارەسەرخوازەکانە بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی سۆزداری، باشترکردنی کوالیتی پێوەندی، بەرەوپێشبردنی تەندروستی دەروونی و کەمکردنەوەی ئازارە دەروونییەکانیانە. 

من خێزان وەک سیستەمێکی کراوە سەیر دەکەم کە لە ئەندامەکانی جیاوازە. لە هەر شوێنێک سنوور و پێکهاتەی خێزانەکە کەموکوڕی تێدابێت، کارکردنی تەواوی سیستەمی خێزان تێکدەچێت. پاتۆلۆژیا بە تایبەتی لە تاکدا نییە، بەڵکو لە داینامیک بوونی پێوەندی و شێوازی دروستبوونی پێیوەندی ناو سیستەمی خێزاندایە. 

ئامانجە سەرەکییەکانی چارەسەری خێزانیی سیستماتیکی بریتین لە: 

1. باشترکردنی ئەدای خێزان  

2.زۆر کردنی ئاستی تێگێشتن لە یەک 

3.زۆرکردنی پاڵپشتی سۆزداری لە نێو ئەندامانی سیستەمی خێزان 

4.زۆرکردنی شێوازی بەرەنگار بوونەوە و توانای تایبەتی چارەسەرکردنی کێشەکان 

 من بەشداریم لەم خولە تایبەتمەندانەدا کردووە: 

  1. ڕاوێژکاری هاوژینەکان(لەوانەش: ڕاوێژکاری پێش هاوسەرگیری، جیابوونەوە، ناپاکی، تێکچوونی پێوەندی سۆزداری)
  2. ڕاوێژکاری خێزانی
  3. چارەسەری دامەزراو لەسەر قبوڵکردن و پابەندبوون
  4. چارەسەری ناسینی(معریفی)_ئاکاری
  5. سکیماتراپی

بەشداریکردن لە وۆرک شۆپی ڕاهێنان: 

 _تەواوکردنی خولی گشتگیری 120 کاتژمێری بۆ ڕاهێنانی ڕاوێژکاری هاوژینەکان لەگەڵ دکتۆر ئیسماعیل ئەسعەدپوور 1401 

 _تەواوکردنی خولی گشتگیری 80 کاتژمێری بۆ ڕاهێنانی ڕاوێژکاری خێزان لەگەڵ دکتۆر عەلیرەزا بوستانیپور 1402 

_تەواوکردنی خولی بۆ ڕاهێنانی گشتگیری ڕاوێژکاری سکیمای ڕاوێژکار بۆ ماوەی 40 کاتژمێر لەگەڵ دکتۆر یەعقوب شافیعی فەرد 1402  

_تەواوکردنی خولی گشتگیر بۆ ڕاهێنانی ڕاوێژکار کە لە لایەن دکتۆر ئەبۆلقاسم شەکیبا 1402 دەوترێتەوە  

_تەواوکردنی خولی گشتگیری 50کاتژمێری بۆ ڕاهێنانی ڕاوێژکاری هاوژینەکان کە لە لایەن دکتۆر ئیسماعیل ئەسعەدپورەوە دەوترێتەوە  

 دانانی وۆرک شۆپ 

ئەنجامدانی وۆرک شۆپی پێش هاوسەرگیری1403 

 

پوختەی سیڤی: پسپۆڕی دەروونناس و ڕاوێژکاری دەروونی بە ئەزموونی زیاتر لە ٤ ساڵ کارکردن لە بواری هاوژین و خێزان و هاوسەرگیری، ئەزموونی ٣ ساڵ وەک توێژەری کۆمەڵایەتی ، ئەنجامدانی وۆرک شۆپی پەروەردەیی لە بواری ڕاوێژکاری پێش هاوسەرگیری

ڤیدیۆەکانم
چۆن--بزانم--خیانەت--بە--من-د-ەکا--؟
چۆن بزانم خیانەت بە من دەکا ؟
هاوسەرگیری -دووبارە
هاوسەرگیری دووبارە
توند-و-تیژی -خێزان
توندوتیژی خێزان
دڵی- گرت -و- بەجێیهێشت
دڵی گرت و بەجێیهێشت
هاوسەرگیری-ئەو-دەکوژێ؟
هاوسەرگیری ئەوین دەکوژێ؟
لەگەڵ--ئەوانە--هاوسەرگیری--مەکە
لەگەڵ ئەوانە هاوسەرگیری مەکە
هۆگری- کردم -و -ڕۆیشت
هۆگری کردم و ڕۆیشت
ناکۆکئ- هاوژینەکان- لە -سەردەمی- پیری
ناکۆکئ هاوژینەکان لە سەردەمی پیری
خەتای ئ-افرەتە
خەتای ئافرەتە
زمانی- تاڵی -ئافرەت
زمانی تاڵی ئافرەت
خیانەت
خیانەت
خیانەت- لێکراو -چ-کار-دانەوەیەکی- هەبێ
خیانەت لێکراو چ کاردانەوەیەکی هەبێ
کاتێک- پیاو- تووڕەیە- ئاوا -نەکەی- ها
کاتێک پیاو تووڕەیە ئاوا نەکەی ها!
من- خەیانەت- بکەم
من خەیانەت بکەم؟؟
کاتی -تەڵاق- منداڵ -چی- بەسەر -دێ
کاتی تەڵاق منداڵ چی بەسەر دێ
هاوسەر-گیری -سەر-کەوتوو
هاوسەرگیری سەرکەوتوو
هاوسەرگیری -دوو- کەس -بە -باوڕی -ئایینی -جیاوازەوە
هاوسەرگیری دوو کەس بە باوڕی ئایینی جیاوازەوە
خود-پە-رەست
خودپەرەست
ئە-وانە -خیانەت -نیە
ئەوانە خیانەت نیە!
چرا-های-مردم
بۆچیکانی خه‌‎ڵک ...
چرا-بهم-خیانت-کرد؟
بۆچی خیانه‌تی پێکردم؟
خێزان-و-هاوسەرگیری
خێزان و هاوسەرگیری
جیاوازی-تەمەن-بۆ-هاوسەرگیری
جیاوازی تەمەن بۆ هاوسەرگیری
هاوسەرگیری-سپی
هاوسەرگیری سپی
جودا-دەبمەوە
جودا دەبمەوە
وتارەکانم
لە ئامادەکردنی چەند وتارێکدایم، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
پرسیار له ده‌رونناس (لێدوان)

24 پرسیار و وڵام

  1. سلاو خانم قبادی،پرسیارێکم لێتان هەیە،من بە ماوەی ٤ مانگە کارم لە تەڵاق دایە خۆم بەم تەڵاقە ڕازی نەبووم خەسووم نەیهێشت دانیشم مێردەکەشم ئاخری بە قسەی دایکی دوایی ٤ ساڵ ژیان کردن خریکە تەڵاقم دەدات منداڵم نییە،هەر چی دەکەم ناتوانم قەبووڵی کەم جاری وایە دەڵێم یانی منم کارم لە دادگاە دایە حاڵم زۆر خراپە شەوەڕۆژم نییە،بیری مێردەکەم دەکم جاری واشە ڕقم لێ دەبێت کە ئاوایی بەسەر هێنانم.خانم قبادی چی پکم حاڵم باش نییە نە خەوم هەیە نە خوراک؟؟؟

    1. سڵاوڕێز خاتوونی هێژا ،سپاس کە بۆ پرسیارەکەت سایتی کازیوەت هەڵبژاردوە.
      زۆر هەستێکی ناخۆش ئەزموون دەکەی، بە هەزاران ئاوات و ئارەزووی هاوسەرگیریت کردوو ئەلان ژیانت وایی لێهاتوو، کەس هاوسەرگیری ناکات کە لە کۆتایی دا تەڵاق وەرگرێ بەڵام زۆر جار زۆر شت بەدڵی ئێمە ناڕواتە پێشە،بداخەوە کەسی بەرامبەرت کەسێکە گەورە نەبۆ نە لەبواری کەسایەتی نە سەوادی پەیوندی چونکە بو قسەی دایکی ژیانی لە خۆیی شێواندوو یازوو چۆ دادخواستی تەڵاقی داوە ژیانی هاوسەرگیری دەبێت حەولی بۆ بدەی نابێت زوو بڕیاری تەڵاقی بدن،دەبێت هەموو ڕێگاکان تاقی کەنەوە ڕێگای مەحکەمە دەبێت ئاخرین ڕیگا بێت نەک هەوڵین ڕێگا.
      پرسیوتە بۆ ئەم حاڵەتانە بەسەرت دادێت؟.وایە،؟دڵتەنگی یا توڕە، یا ئەلانیش خۆشت دەوێت ئەم حاڵەتانە زۆر ئاساین کاتێک ئێمە تووشی دابڕان یا جیایی دەبین ئەوانە بەسەرمان دادێن.ئێمە پێیان دەڵێن قۆناغی سوگواری یا ماتەم ٥ قۆناغی.یەکەمین غۆناغ انکارە یانی لە سەرەتاوە شۆک دەبی کاتێک دەبینی هاوسەرت خەریکە جیا دەبێتە لێت باوەڕ ناکەی تەڵاق بو بە بەشەی تۆش هەر دەگەڕێنەوە دەڵێ نا ژیانی من نەدەبوو وایی بەسەر بێت،قۆناغی دووهەم توڕەیە جا جاری وایە توڕە دەبی لە خۆت دەڵی من چەندەم زەحمەت بۆ ئەوە ژیانە کێشا لایقی نەبوە یاتوڕەدەبی لە هاوسەرەکەت دەڵەی ئەوە بێ لیاقەت بوو چۆن ئەو ساڵانە ئاوا تحملەم کردوو ئەوە پیاوە جاری واشە توڕە دەبی لەخودا کاتێک ژیانی ژن و مێردەکانی دیکە دەبینی کە لە ڕوانگەی تۆوە خۆشە دەڵەی خودا بۆ ژیانم وایی لێهاتوو؟بۆ ژیانی منت تێک دا مەگەر من چیم دەویست.قۆناغی سێهەم مامەڵەکردنە،دەپاڕێیەوە دەڵێ هەر ئەم جارە بێتە شوێنم ئەدی کاری ڕابردوو دووبارە ناکەمەوە ئەدی خۆم چاک دەکەم ،دەڵێ ئەگەر چوومەوە ئەدی توڕە نابم بێ ڕێزی بە بەرامبەرەکەم ناکەم جاری وایە خۆشت دوێ جاری وایە ڕقت لێیەتی جاری وایە دەلەی دەچمەوە دوایی دەلەی نەبەکەڵکم نایە،قۆناغی چوارەم خەمۆکی لەم قۆناغە ئەدی نائومێدی زۆر هەستی پێدەکەی،متمانەت لە دەست دەچێت،دەڵێ تازە من قەت ئاشقی کەس نابم هەموو ژنان وان هەموو پیاوان وان،هامووشویی کەس ناکەی پێت خۆش نییە کەس ببینی . بۆ ماوەیەک خۆت دوور دەکەیەوە لە کۆمەڵگا و خەڵک و خزموکەس،قۆناغی پێنجەم قەبووڵ کردنە لەم قۆناغە دا ئەدی باری دەروونیت باشتر دەبێت وردە وردە دەگەرێیەوە بۆ ژیان و کاروپیشەت،دڵ و دروونت ئارامتر و بە شوێن ئاوات و ئامانجەکانت دەکەوێ.قەبووڵی دەکەی تازە ژیانی پێشوت تەواوە بۆە حەوڵ دەدەی ژیانی نوێ دەست پێ پکەیەوە.ئەدی تەنیایی ئازارت نادات.تۆ ئەگەر بتوانی بە جوانی ڕێکوپێکی قۆناغەکان تێپەڕ کەی دەتوانی ژیانی باش دەست پێپکەیەوە.ئەلان بیر کەوە بزانە لە کام قۆناغ دایی دەبێت سەبروتەحملت زۆر بێ دەبێت بە جوانی تێپەڕیان کەی ،بۆ ئەوی حاڵەتەکانی جودایی و تەڵاق بە باشی بناسی کتێبی بازسازی زندگی پس از طلاق و مرگ همسر کە نووسەرەکەی بروس فیشر بیکڕە و بیخوێنەوە دڵنیام زۆر بە کڵکەت دێت ،حەول بدە بۆ لایی دەرونناس پچی تا بە جوانی لە پروسەی تەڵاق تێپەڕ بی.

  2. سڵاو ئەو کاتەتان باش
    ئەمن ٤٣ سالم تەمەنە و موفێمی ٨ ساڵانم هەیە و تەقریبا ٨ ساڵە جودا بوومەوە ، هاوسەری پێشووم کەسێک بو کە زوو تورە دەبوو زووش چاک دەبۆوە ، سەروکاری زۆر لەگاڵ ژنان هەبوو ، ئەوەش بڵێم کە سئ ساڵ پێکەوە ژیاین یک دو ساڵی یەکەم باش بووین بەڵام هەمیشە دەمکوت نازانم ئەتۆ ئەمنت زۆر خۆش دەوئ یا رقت لێمە کردارەکانی سەیر بوون پێش جودا بوونەوو چوویم بۆ موشاورە کوتی تازە ناییمەوە
    ئەمنیش لەگەڵ چەندین دەرونناس قسەم کردوە دەڵێن ئەو پیاوە خودشیفتەیە و بوردرلاینە .
    دوای ئەو چەند ساڵە ژنی نەهێناوەتەوە زۆریشی حەول داوە چاک ببینەوە بەڵام ئەمن نەمویستوە
    ئیستا دۆست و ئاشناو خزم دەڵێن جارێک ۆەول بدەنەوە بزانن چۆن دەبئ .
    بە رای جەنابت ئەرزشی حەول دانی هەیە؟
    ئەوەش بڵێم کە بێحەد درۆزنیشە .
    زۆر سپاس بۆ جەنابتان 🙏

    1. سڵاو و ڕێز بۆ ئێوەی بەڕێز سپاس کە بۆ پرسیارت سایتی کازیوەت هەڵبژارد.
      خاتووگیان دەزانم زۆر ناخۆشە لە دوو ڕێگایی دا گیر پکەی نەزانی چ پکەی و قسەی خزموکەسیش لە لایەک….پیاوان کاتێک بڕیاری جیابوونە دەدەن زۆر بە پەلە ئەم کارە دەکەن و بیر لە داهاتوو ناکەنەوە بەڵام ژنان وانین حەولی خۆیان دەدەن تاکۆتایی بەڵام کاتێک دەڕۆنە دەرێ لەو ژیانە بە تەواویی دەڕۆن و ناگەڕێنەوە چونکە دەزانن چیهایان کردوو بۆ ژیانی هاوبەشیان،پیاوان دوایی ماوەیەک تازە لێان حاڵی دەبێت چیان بەسەر ژیانیان هێناوە بۆیە پەشیمان دەبن و لە کۆتایی دا دەگەڕێنەوە کە تازە سوودی نییە.
      جەنابت بێنە بیر کەوە بۆچی ژیانت کێشرا بە تەڵاق؟؟هۆکاری؟؟ئەی ئەلان کە کابرا هاتووەتەوە چی گۆڕدراوە؟ئەگەر پیاو چاک بوو بۆ تەڵاقت وەرگرت ئەگەر خراپە گەڕانەوەت لە چییە؟؟
      وادەزانی ئاڵووگۆڕ زۆر هاسانە ئەویش لە بواری کەسایەتی ڕا؟زۆر ئەستەمە ،ئەگەر ئەو پیاوە دەزانی ئەوە چەند ساڵە ژێر چاوەدێری دەرونناس بۆ دەیی زۆر باشە بەڵام ئەگەر هیچکوو نەچۆ و هەر بۆخۆی دەڵێت گۆڕدراوە بیر ناکەمەوە وابێت،دوایی ئەوش دەڵێ درووزن بوو ،وڵا پیاوی درووزن قەباحەتە،ئەگەر بڕیارت داوە پچیەوە لایی دەبێت ژێر چاوەدێری دەرونناس بن هەردووکتان،١ ساڵ هامووشوو پکن تا لایی ئەوە درونناسە هەموو شتێکت بۆ ڕوون بێتەوە .دڵنیا بە لە جێگایەک هەر دەیدرکێنێت ئاکارورەفتاری،
      قسەی پێشینیانیش جوانە دەڵێن ئەوی گرتی بەشیری ،تەرکی ناکا بەپیری
      .هیوادارم بتوانی وردبیە لەیی کارت بە قسەی کسوکار نەبێت خۆت گرینگی کە دەبێت بڕیار بدەی.

  3. سەڵام خانم قوبادی ماندو نەبی
    من ماوەێ ١٠مانگە لەگەل کوریک ارتباطم هەیە زۆرم خوش دەویت بەڵام ڵەو دوایانە دا زۆر سارد رفتاری دەکەرد ئەمنیش زور ئەذیت دەبوم بە ئەو رەفتاری ئاخری کە قەسمان کەرد لەبەر نیازێ جنسی بو دەڵە دەبە رابطەی مقعدی مان هەبە ئەمنێش پیم خوش نێە راستە خوشم دەوێت بەڵام ناتوانم چون خوشم دەوێت تن بە هەمو درخاستیکێ ئەو بدم ئەویش دەڵە ئەگە بقسم نکی من لە دەست ددی پیم خوشە راهنمایم پکی کە ریگای راست هلبژێرم

    1. سڵاو ڕێز خاتوونی هێژا.سپاس بۆ پرسیارەکەت سایتی کازیوەت هەڵبژارد.
      کاتێک کچ یا کوڕێک دەچنە ناو پەیوەندی خۆشەویستی و سۆز داری بە تێپەڕ بوونی کات ئەو هوگەر بوونە دێتە پێشە بە تایبەت لەلایەن کچانەوە و کاتێک کوڕە هەست پکات کچە خریکە هۆگر دەبێت دەست دەکات بە کشانەوە و کچە بە شوێنی دا هەڵ دێت،بە پێچەوانەش هەیە کە کوڕە هۆگر دەبێت و بە شوێن کچە دەکەوێت .بەڵام بەداخەوە خراپ لە پەیوەندی خۆشەویستی حاڵین ئەم جور کسانە و دەست دەکەن بە وەرگرتنی باجی عاطفی و زۆر جار مجبوریان دەکەن بە کارهایەک کە ئەبەد پێیان خۆشە نییە.یەکێک لەم کارانە مجبور کردن بە پەیوەندی جنسیە کە زۆرتر لەلایەن کوڕەوە پێشنیار دەدرێت ،لە هەر کلتورێک جیاوازە سەبارەت بە پەیوەندی جنسی هی وایە کێشەی لەگەڵی نییە و ئەنجامی دەدەن،و کەسانێکیش وەک ئێوە ناتوانن و هێڵی سووریانە،و بەم جۆرە کوڕە فشاری بۆ دێنێت کە ئەگەر پێداویستەکانی من وڵام نەدەیەوە بەجێت دەهێڵم،بەڕێزم ئەم قسەی ئەو کوڕە وەک اهرۆمی فشار وایە بۆ تۆ تا بەوکارە بە بۆنەی هەستی تۆ پێداویستی خۆی دابین کات،پەیوەندی جنسی پێش هاوسەرگیری کۆڵەکەی پەیوەندی سۆز دارێکت دەلرزێنێت و هەر بینا بەسەرت دا ڕووخا،هەڵەیە ئەگەر ئەنجامی دەیی مەهێڵە کەس سنوورەکانی تۆ ببەزێنێت و بێ ڕێزی بە سنورەکانت پکا…دڵنیا بە ئەگەر تۆ وڵامی پێداویستەکانی جنسی ئەو کوڕە بدەیەوە دوایی ماوەێک بەجێت دێڵێت،
      یەک شت بڵێم کەسێک بۆ لیوانێک شیر مانگایەک ناکڕێت.،هیوادارم تێگەشتبێتی لە قسەیەم.
      کاتێک تۆ ڕێز بۆ هێڵێ سووری خۆت دانەنێ بۆ دەبێت کەسانی دیکە دابنێن.کەسێک کە سارد دەبێتەوە ئەگەر لە پەیوەندی خۆشەویستی ،بە وڵامی جنسی گەرم دەبنەوە لێگەڕێ با هەر سارد بێتەوە.
      سەرکەوتووبی

  4. سەلام ماندو نەبی خانم قوبادی ..من کچێکی 31سالم کە ماوەی دوساڵو نیوە دەگەڵ کورەکە قسە دەکەین کە جاڕێک جیا بۆتەوە ..استا وردە وردە خەریکین ساز دەبین بۆ زواج کردن ،ئێمە زۆرمان یکتر خۆش دەوێت و ڕێزو حورمەتی یکترمان هەمیشە ڕاگرتوە بەڵام تازە پێم زانیوە کە ئەو کورە ئەو ماوەیە دەگەڵم بوە دڕۆی دەگەڵ کردومو 6سال لە خۆم چوکتر بوە و ئەمن هەر وامزانیوە 3ساڵان چوکترە استا هەم بە دڕۆیێکەی زۆر ناراحەتم هەم پێشم ناخۆشە ئەو جیاوازیە تمەنە هیچ کێشەشمان نەبوە پێکەوە هەمیشە پێکەوە زۆر گونجاو بوین نازانم استا ڕای ئێوە چیە ایا ئەو دڕۆیە نیشانێکە کە ئەو کورە بۆ ژیان نابێ؟بۆخۆی کە دەڵێ ترساوم ڕدم کەیوە منت لەسەر ئەو جیاوازی تمەنەوە نەوێت هەڕ ویستومە پێشت بڵێم بەڵام بە داخەوە من لەلای کەسێکی دیکەوە زانیم..سوپاستان دەکەم وەلامم بدنەوە🙏

    1. سلاو و ڕێز خاتوونی هێژا.سپاس بۆ تۆ کە بۆ پرسیارکردنت سایتی کازیوەت هەڵبژارد.بەڵێ ئەم قسەیە هەیە کە ئەگەر کوڕان لە کچان چووکتر بن لە سەرەتاوە ٢یا٣ساڵ کەمتر دەڵێن کە لێشیان دەپرسی زۆرتریان دەڵێن ترساوم لە سەرەتاوە پێت بڵێم و لێم جیابیەوە و کاتێک بە کچە دەڵێن کە تازە کچە هۆگر بۆ و لەنێوان ئاقڵیان و هەستووسۆزیان ناتوانن ونازانن چیپکن و گیرۆدەی بوون.ئێمە بە تاکید ناتوانین بڵێن چۆنکە ئەم دروویەی لەگەڵ کردووی تازە کەسێکی ساختەچی و درووزنە.جاری وایە ترسی لەدەست دان وات لێدەکات کە جارێ هیچ نەڵێ. دروستە ٦ ساڵ بۆ کوڕێک کە لە کچە چووکترە زۆرە بەڵام تەمەن تەنها بەشێکە بۆ هەڵبژاردنی کەسێک کە خۆشمان دەوێت ودەمان هەوێت بۆ داهاتوو بێتە هاوسەر و هاوژینمان،لە پەنایی تەمەنی کوڕە دەبێت زۆر سەرنج بدەیە ئایتێمەکانی دیکە وەکوو بنەمالەکەی،هەڵسووکەوتی لەگەڵ مرۆڤەکان،بزانی کەسایتی لەگەڵ تۆ گونجاوە یانا چ لەبواری هەستوسوزی چ لەبواری ئاقڵی چ لەبواری بیروباوەڕ. بزانە پلانەکانی بۆ داهاتوو چۆنە تۆ چەندە بەشداری لەم ئامانجانەی ئەوە دا.لە نامەکە دا کوتت جیابۆتەوە……یانی چی؟؟یانی پێشەکی هاوسەرگیری کردبوو؟؟دەیی ئەگەر وایە هۆکاری جیابوونەوەی چی بوە؟؟چۆنکە هۆکاری تەڵاق زۆررر گرینگە.ئەم کوڕە کە ئەلان دروستە٢٥ساڵی تەمەنە بەڵام دەبێت زۆر بەوردی بزانی لە بواری عاطفی بەم پختگی گەیشتووە یانا،زانیاری پەیوەندی هەیە یانا.. .کاتێک دەلێم تەمەن بەشێکە چۆنکە کوڕی وامان هەیە ٢٤ ساڵی تەمەنە بەڵام وەک پیاوێکی ٤٠ ساڵە دەجوڵێتەوە و بەوە گەورە بوونە گەیشتووە بڵام پیاوی واشمان هەیە ٥٠ ساڵی تەمەنە وەک کوڕی ١٨ ساڵە دەجوڵێتەوە و نازانێت ژیانی هاوبەشی یا هەستوسوز یانی چی…..پەس کەسی بەرامبەرت بێجگەلە لە تەمەنی ناسناوی دەبێت بەوە گەورە بوونە یا پختگی عاطفی و ئاقڵی گەیشتبێت.هیوادارم بنەماڵەی کێشەت بۆ دروست نەکەن وە بنەماڵەکەی تەمنی تۆ کە لە کوڕەکەیان گەورەتری بە چاوت دانەدەنەوە دەزانم ئەلان دەڵەی نا وانین بەڵام بەداخەوە زۆر جار کوڕوکچ دەسازێن بنەماڵە لێناگرێت، چۆنکە لە کولتووری ئێمە دا هاوسەرگیری ٢ کەس نییە هاوسەرگیری ٢ بنەمالەیە،
      بەڕای من بۆ ڕوون کردنەوەی ئایتێمەکانی دیکەی ژیانی هاوبەشی چەند جلسە لایی ڕاوێژکاری پێش هاوسەرگیری پچن.
      سەرکەوتووبن.

  5. سلام خانم قبادی امن مشکلکم هیه لگل خانوادم امن تقریبا سه سال له وی پیش دگل خوشکم زاواکمان نیوانم تیک چو امن تاقه خوشککم هیه زاواکمان قصد تجاوزی هبو نسبت ب من تعرض جنسی به اوی امن دگلی ده ارتباط یا رابطه بوبم یا به جورک لکنی خوم نشان دابی نازانم لبر چی دیویست او کاره پلید کثیف انجام بدا اما امن هاتم او قضیه م لپش دا به میردکم کوت دوایی خوشککم دوایش خانوادم چون اگر شاردباموا دیان کوت حتما کینو بینی دگل هبوا یان بو خوی پیخوش بووا اما خوشکم که هاتم پم کوت حمایتی له میردکی کرد لباتی من سور سور دشی زانی میردکی چه جور کسکه بوکی دو مانگی نبو میردکی قصد همچین کارکی هبو الانیش امن دوای او قضیه نه خوشکم ددونم نه میردکی هاوسرکشم نایان دونه حتی دله نابی پچی ماله بابیشت چون بابت بدنگی لو شتی کرد و دفاعی له نکردی و امه الان نوانمان نیه لسر او قضیه بابیشم همو جاره خزمان دنیره دگلی اشت بینوا ولی میردکم پیخوش نیه الانیش امن دو دلم نازانم بقسی چها لای پکم ولی براستی زور دلم لیان هیشاوا چون امن اصلا ختابار نبوم ولی اوان لخورا پشتیان ده من کرد الانیش دمهوه نظری جنابت بزانم که چپکم باشتره و اوش بلم او قضیه ناخوشه اصلا له ذهنم پاک نابتوا جلی وایه دلتنگی همویان دبم اما اگر وبیرم دتوا پشیمان دبموا مثلا بو لایان پچم میردکشم کلا مخالفه

    1. سڵاو ڕێز بۆ ئێوە خاتوونی بەڕێز.جەیی شانازی ئێمەیە کە بۆ پرسیارەکەت سایتی کازیوەت هەڵبژارد.
      لە سەرتاوە دەم هەوێت ئافرینت پێ بڵێم کە بێدەنگ نەبوی.دەزانی ساڵانە هەزاران کەس لە لایان کەسانی نزیک یا خزموکەس دەست دڕێژیان پێدەکڕێت بەڵام بە تایبەت ژنان و کچان لە ترسان ناتوانن تەنانەت بە لایی هیچ کەس بڵێن وەک تابۆ سەیری دەکەن لە ترسی ئابڕویان دەڵێن ئاخر پێمان دەڵێن ئەوە ژنە بۆخۆی پێ خۆش بو یا کارێکی کردوو پیاوە تەحریک بو،ترس لە کارت دەخا بە تایبەت ئەگە نەوێری دەنگ پکەی و بە تاکید ئەو کەسەی کە دەست دڕێژی دەکا ترسی تۆ یا قوربانێکان دەبێتە هێز بۆ ئەو . و دەزانم زۆر ئاستەمە لە نێوان دوو کەسی خۆشەویست بت هەوێت یەکیان هەڵبژێری قسەی بابت یا قسەی مێردت….و بەداخەوە
      زۆر رووداوێک ناخۆش و شۆکە،بەڵام خاتوون بەڕێز تۆ بێ ڕێزیت پێکراوە ئەویش لەلایان کەسێکی نزیکەوە کە مێردی خوشکتە بە دڵنیایەوە من ڕایم وایە خۆتیان لێ دور کەیەوە بە تایبەت مێردی خۆشکت.بەڵام قسەی باوکت !!!،مێردەکەت تاڕادەیەک مافی خۆیەتی لەسەر ناموسی هەستیار بێت و پێ ناخۆشە ئاوا پشتی تۆی بەتاڵ کردوو مێردەکەت چاوەڕوانی بو کە کەمی کەم باوکت لەسەر حقی تۆ وەجواب بێت،بەڵام باشترە جارێ ئەم دوریە ببێت تاکوو مێردەکەت خۆی بەم قناعته بگا،بەڵام ژیانی هاوبەشیت و نێوانی مێردەکەت و خۆت باشترە خراپ نەبێت مێردەکەت بە هۆی تۆوە ئاوا توڕەیە،دەرفەتی پێبدە پەلە پەل مەکە بابەتەکە زۆر جەیی ترس بۆ.کات بڕوا هەموو شت باشتر دەبێت بەڵام با ڕەزایەتی مێردەکەتی لەسەر بێت.له کۆتایی دا ڕوداوی ناخۆش هیچ کات لە مێشک پا نابێتەوە بەتایبەت دەستدرێژی ترومایەکی زۆر قورسە بۆ ئافرەت. بەڕای من ئەم ڕوداوە بە تێپەڕ بونی کات هەر کاڵ دەبێتەوە بەڵام بە گشتی لا ناچێت زۆر جار دەبێتە هوی بیرەوەریەکی زۆر ناخۆش بۆ تۆ….. هیوادارم بە وڵامی پرسیارەکەت گەیشتبێتی.

  6. ئەرک نەبێ من بۆماوەی ٩ ساڵە جیابومەتەوە تا هاوسەرگیریم نەکردبوو نەمزانی بەوشێوەیەم
    کە دایک یان خوشک ی ئەوکەسەی خۆشم ئەوێ حەزناکەم ئەوانی لەمن زۆشتر بوێ ئەگەر پێکەنین بێ یان سوبعەت بێ یان یارمەتی بێت لەدڵەوە پێم
    ناخۆشە یان. ەس هەواڵی ئەو بپرسن وا هەست ئەکەم من حساب نیم
    ئایا ئەم هەستە چۆن چارە بکەم راوێژی ئەوێت ؟؟

    1. ڕێز و حورمەت بۆ ئێوە .سپاس کە سایتی کازیوەتان هەڵبژارد بۆ پرسیارەکەتان.
      سەبارەت بە بابەتەکەی کە باستان کردوو دەم هەوێت نمونەیەکی چۆکە باس کەم تاکوو جوان بۆتان شیو بێتەوە.تا ئەلانەکە منداڵت بینیوە کاتێک ٢ بە ٢ یاری ئەکەن زۆر خۆشن لەگەڵ یەکتر، بەڵام هەر ئەوندە منداڵێکی دیکە دێتە نێوانیانەوە بۆ یاری کردن هاوڕێکە سەرنجی دەچیت بۆلای ئەوە و ئەوی دیکە دەترسێت کە ئەدی هاوڕێکەی یاری لەگەڵ نەکات چۆنکە منداڵی نوێ هاتوتە نێوانیان یا ئەدی ئەوی خۆش ناوێت ،ئەدی لایی هاوڕێکەی سەرنجڕاکێش نابێت بۆیە زۆر جار دەچێ پاڵ بە کەسە نوێەکەوە دەنێ دەڵێت ئێمە لەگەڵ تۆ یاری ناکەین بڕۆ،زۆر جاریش خۆی توڕە دەکات یا دەست دەکات بە گریان چونکە دڵەڕاوکێی (اضطراب)هەیە کە ئەدی من کەس خۆشی ناوێم.بەڵام وانییە چۆنکە هاوڕێکەی پێ خۆشە لە پەنای ئەو هاوڕێ نوێەکەشی بەشداری یارێکەیان پکا.دەزانی مەبەستم چییە؟؟ئەوە کێشەی مێردەکەت نییە کە لە پەنایی تۆ گرینگی بە بنە ماڵەکەشی دەدات بەڵکوو ترس و دڵەڕاوکێ و هەستەکانی تۆیە وادەکات ئەم شتانە لەتۆ دا بێتە سەر.لە بواری زانستی ئێمە دەرونناسەکان پێ دەڵین تۆ لە داویی بێ بەشی لەسۆز،داوی بەجێمان،داوی خۆ بە کەمزانین داگیرکراوی.ئەم داوانە لە بواری زانستی ناویان سکیمایە. یانی بە هۆی دابین نەکردنی پێداویستەکانی قۆناغی منداڵی لە لایەن دایک و بابەکان وڵام نەدراون کە لە گەورە ساڵی دا بەم باوڕ و ترسانە خۆیی نیشان دەدات.جاری وایە ئەم ترسانە خۆیی بە زودڕنجی(دڵ چکۆلە)بون نیشاندەدات،بە کەسێکی خودخواە یانی هەر خۆی بۆ گرینگە خۆی نیشان دەدات،بە کەسێکی کە هەر وەک منداڵ گڕوو دەگرێت خۆی نیشان دەدات،بە کەسێک کە هەر لە هاوسەری دەپرسێ ئەرێ منت خۆش دەوێت نیشان دەدات.زۆر جار کسانی دیکە وادەزانن تۆ بەغیلی دەکەی یا کەسێکی خراپی،بەڵام وانییە تۆ لە دەرون دا منداڵێکی کە دەت هەوێت زیاتر سەرنجت پێ بدەن .بەڵێ بەڕێزم ئێوە دەبێت لە پەنایی دەرونناسێک کار لەسەر ئەم داوانە پکەن تاکوو لە داهاتوو دیسان ژیانت و دەرونت نەخاتە مەترسیەوە.

      1. دەستەکانت خۆشبێ زۆر سوپاس بەڵێ زۆر بێتاقەتی کردوم دایم گلەی ئەکەم هەست بەکەمی ئەکەم وا ئەزانم من گرنگ نیم
        چونکە خۆم وانیم
        ئەمەوێ لای بەرێزتان چارەسەر وەربگرم چۆن ئەتوانم

  7. سەلام خانم قوبادی دۆستێکم هەیە هی کاتی ١٩ ساڵیمە ئێستا ٢٥ ساڵمە و مودەی سێ ساڵە جیابوینەتەوە بەڵام جار جارە خۆم نامەی بۆ دەنێرم و دڵم دەیەوێت و پەیوەستم پێیەوە وە لە کۆندا چەند جارێک نزیکبوونی جنسیمان هەبوە بەڵام بەکەڵکی ژیانم نایات لەڕوی لۆژیکیەوە هەرخۆشم داوای جیابونەوەم کرد و جیابومەوە بەڵام زۆر هەست بە تاوان دەکەم لە تێکەڵبونە جنسیەکانمان و دەترسم بچمە ناو ئیلاقەیەکی دیکەوە پرسیاری ڕابردووم بکات یان نەتوانم ئەو خۆشی و چێژەی لە ئیشقی ئەو و جێگا بازیەکەی بینیم لە کەسی تری ببینم
    وە هەرکات نامە دەنێرم ئەو زۆر گەرم و گوڕ و بێ فەڕق وەڵام دەداتەوە وەک ئەوەی هیچ نەبوبێ و زۆریش لێی دڵنیام و متمانەم پێیەتی و کە لایم یان قسەی لەگەڵ دەکەم ئارامم زۆر هەستەکانم تێکەڵن و قورسن ناتوانم بە ئاسانی لێی دەرباز بم یان قبوڵی بکەم هاوسەرگیری بکەین

    1. سپاس و ڕێز بۆ ئێوە چارەسەرخوازی بەڕێز کە سایتی کازیوەتان هەڵبژارد بۆ وڵامی پرسیارەکەت.
      بامن لە سەرەتاوە چەند ڕوون کردنەوە سەبارەت بە هەستەکانت و هۆکاری ئەم هەستانەت کە ناهێلێت تۆ لەم پەیوەندیە بێتەدەر باسی پکم،چەند دانە هۆرمۆن هەیە کە لە پەیوەندی خۆشەویستی دا دەگاتە ئەو پەڕی زۆر بون ودەبێتە هۆی هۆگر بون ئەم هۆرمۆنانە یەکییان دۆپامین کە هۆرمۆنی شادی و خۆشییە و ٢ دانە هۆرمۆنی دیکە کە ناویان اکسی تۆسین و وازوپرسین کە هۆرمۆنی هۆگر بون یا دڵبستگییە کە عشق قوڵتر دەکات و ناتوانی ڕزگار بی.و کاتێک تۆ تێکەڵی ئەو کەسە دەبی چ لەبواری عاطفی یا بواری جنسی ئەم هۆرمۆنانە ناهێڵن و زیاتر دەچیە قوڵایی خۆشەویستی را کە کاتی جیابوونەوە تاقەتت کەم دەبێتەوە و دیسان دەگەڕێتەوە بۆ لای ئەو کەسە.کاتێک تۆ جیا دەبێتەوە مێشک داوای لذت و خۆشی دەکات ئەم هۆکارە وادەزانین عاشقین بویە با ئەوی دەزانین سور سور ئەو کەسە بە کەڵکمان نایە دیسان دەچینەوە لای،هۆکاری ئەم هەستانە و بێقەراریانە ئەم هۆرمۆنانەیە کە باسم کرد و دەبێتە هۆی ئەوی پاڵت پێوەنێن کە دیسان بگەڕێتەوە بۆ لای خۆشەویستەکەت دەڵێ ناتوانم لەبیری کەم .لە ڕاستی دا لە کاتی جیابوونەوە مێشک هەست بە کەم بوونی ئەم هۆرمۆنانە دەکات و تەواوی بیرەوەری خۆشەکانت وەبیر دێنێتەوە ،دڵتەنگی دەبی،بیری دەنگی،باوشی،ماچ کردنی دەکەی و ئۆتۆماتیک چاوت دەبستی و هەست بە لذت و خۆشی دەکەی ،پاڵت پێوە دەنێت کە بگەڕێتەوە بۆ لایی کەسێک کە هیچ سودێکی نییە بۆ ژیانت و بۆخۆت بەم قناعته گەیشتووی.خاتوونی بەڕێز دوایی جیابوونەوە ئەم هەستانە ئاسایین لە هەموو مرۆڤەکان دا دوایی دابڕان خۆی نیشان دەدات دەبێت خۆ ڕاگر بی لە برابر ویستەکانی مێشک دا،دەبێت بهێڵێت قۆناغەکانی سوگواریت تێپەڕ بێت.نزیکی ٧ مانگ کاتی دەویت لەم هەستانە ڕزگار بی،ئەم کەسە لە یادت ناچێت بەڵام وردە وردە بە نەبونی ڕادێت .هەڵبەت چاک بوونی باری دەروونی دوایی دابڕان لە خۆشەویستەکەت جیاوازە،لە کۆتاییدا تۆ ناتوانی لەگەڵ کەسێک هاوسەرگیری کەی جەستەت لایی ئەو بێت ڕووحت لایی کەسێکی دیکە.دەرفەت بە خۆت بدە کۆنترۆڵکردنەوەت لەسەر خۆت بەرز کەوە.لە ڕابردوو ڕزگار بە جا پچۆ ناو پەیوەندی دیکەوە.بۆ باس کردنی ڕابردوو لایی کەسی تازە دەبێت بزانی ئەم کەسە تا چە ئاستێک ڕابردوی تۆی بۆ گرینگە.

      1. سلام خانم قوبادی،من خاتوونێکم خۆم لە ژیانی پێشووم ١ منداڵم بەجێ هێشتووە ئەلان شوم کردوو بە پیاوێک ئەو ١ منداڵی کچی هەیە ٤ ساڵێتی زۆریشم خۆش دەوێت بەڵام نازانم بۆ ناتوانم خۆم بە دایکی بزانم ،دایکی خۆیی مردوە پێم خۆش نییە جێگایی دایکی بگرم با دایکی خۆیی لە بیر نەچێتەوە،عکسی دایکی زوو زوو نیشان دەدەم دەڵێم ئەوە دایکی تۆیە ئەلان لە ئاسمانە ،چی پکم کارەکەم دروستە؟نازانم بۆ لە دەروونم دا زۆرم زگ پێ دەسوتێ…

        1. سڵاورێز بۆ ئێوەی هێژا سپاس بۆ پرسیارەکەت سایتی کازیوەت هەڵبژاردوە.
          دەزانم تێبگەم چ هەستهایەک ئەزموون دەکەی،خۆشەویستی بە منداڵێک،زگت پێ دەسوتێت، هەستێکی ئەزاب ویژدان سەبارەت بەوی ناتهەوێ جێ کەسێک بگری،وزۆر شتی دیکە کە خستوتە سەر شانی خۆت،بەڵام خاتوون گیان تۆ پێت وایە محبەت و خۆشەویستی نێوان دایکو ئەولاد چۆنە؟؟وادەزنی کەسانێک دەبێت پێان پکوترێ دایەک کە منداڵە لە داوێنی ئەوان بەربۆتەوە؟؟نا زۆر دایکی واشمان هەیە نازانن لەگەڵ منداڵیان جوان بجوڵێنەوە،تۆ خۆت دایکی منداڵت بەجێ هێشتوە جوان دەزانی بی نازی منداڵ چەند ناخۆشە هەڵبەت ئەلانیش تۆ بیرت لایی منداڵەکەی خۆتە و ئاواتتە تۆ لەبیر نەکات با ئەوی جیا ژیان دەکەی لەو.ئەو کچە ٤ ساڵش وابزانە منداڵی خۆتە دەزانم خۆشت دەوێت بەڵام باوەڕ کە ئەلان ئەو منداڵە بە شوێن ئەوەوە نییە بزانێ کێ دایکێتی،،، ئەو باوشی گرمی دەوێت،محبەتی بێ منتی دەوێت، وشەهای جوانی دەویت،هەلسوکەوتی جوانی دوویت،وەک دایک بقوربان سەدەقەی دایکی دەوێت،دایکی ئەمنی دەوێت وئەلان تۆ دایکی ئەویی دەتوانی هەموو ئەوانەی پێ بدەی ،نەک تەواویی حەولت ئەوە بێت هەر جار نا جارێک وە بیری بێنێ دایکی نەماوە تۆش دایکی ئەو نی،ئەو منداڵە خۆی گەورە بێت چ تۆ پێ بڵێ چ نا خۆی دەزانێت.ئەلان گەورەترین کار کە دەتوانی بیکەی بەو کچە باوشێکی گەرمە بۆی پکەیەوە،ئێمە زۆر هۆگری محبەت دەبین دڵبستە دەبین بەتایبەت منداڵ.کارێک پکە دوو ڕۆژی دیکە بڵێ بە سەربڵندی ئەوە دایکمە،نەک لەڕووی بێ محبەتی تۆ بڵێ زڕدایکمە ئەگەر منداڵی خۆیی بوایم ئاوا سارد لەگەڵم هەڵسووکەوتی نەدەکرد.بە تێپەڕبوونی کاتەکان خۆیی دەزانێ پێویست ناکا تۆ کارێک پکەی کچەی فەقیر نە ئەو دونیای بێت نەک ئەم دونیا.دەزانم خۆشتدەوێ پەس پێبدە دەزانم دەتهەوێ کاری خێر پکەی کچە دایکی لەبیر نەکات بەڵام هەر ئەو کچە دوو ڕۆژی دیکە نیتی تۆ نازانێ چی بوو وات دەکرد…دەتوانی بە محبەتەکانی خۆت ژیانێکی خۆش بدەی بەوە کچە.هیوادارم سەرکەوتووبی.

  8. سلام خانم قوبادی. سێ جار مێردم کرد و سێ جار خیانەتم دیت و سێ جار تەڵاقم گرت و ئێستا باقڕم نیە بە پیاو. دۆستێکم هەیە بابم دەڵێ چۆن مێرد بە ئەوە دەکەی زۆر لە تۆ لەخوارترە . بۆخۆم بەوە دڵخۆشم ئەوە ئیدی هێندە لەوە لەسەرترم و جوانترم ئیدی خیانەتم پێناکا. بۆچوونی تۆ چیە ؟ بڵێی ئەوەش خیانەت بکا. ؟

    1. سڵاو و ڕێز .زۆر بە داخەوە رووداوی ناخۆشت ئەزمون کردوو و ژیانی هاوبەشیت تێک چۆ و بۆتە هۆی ئەوەی کە تۆ لە داهاتوو ترس و دڵەڕاوکێت بێت کە دەڵێ دیسان ئەم ڕووداوە ناخۆشانەم بۆ نەیەتەوە پێش دیسان هاوژینەکەم خەیانەتم پێ نەکا.بەڕێزم هەر جار کە خەیانەتت پێکراوە برینێک لەسەر ڕوح و ڕەوانت دراوە تۆ بێ ئەوەی تیماری کەی برینەکەت دوبارە دەستت کردوو بو هەڵبژاردنێکی هەڵەی دیکە.وە باروودۆخ دووپات بۆتەوە.زۆرتری هەڵبژاردەکان لەڕوی باوڕ و ترسەکانی ناخمانەوەیە بۆیە تۆشی کەسانی هەڵە دەبێ.ئەم جۆرەی من دەیبینم ئێوە لە داویی بێمتمانەیی ،لەداوی بێ بەشی لەسۆز دا،وداوی بەجێمان تەقەلا دەکەی.بەڕای من لایی دەرونناس دەبێت برینەکان و ترسەکانت چارەسەرکەی،چونکە ئەم جار تۆ هێناوتە کەسێکت هەڵبژاردووە بە قسەی خۆت لە خۆت خوارتر ،بۆ ئەوەی خەیانتت پێ نەکا کە ئەم باوەڕە هەلەیە ،بۆچونێکی باش نییە بۆ هەڵبژاردنی هاوسەر بۆ داهاتوو.
      دەبێت پێش زەماوەندت لەگەڵ ئەم کوڕە لەیبکوڵینەوە چەندە لەبواری کەسایەتی،ئابوری،بنەمالە،لە تۆ نزیکە!چەندە بارودوخی تۆ دەزانێ و بۆی گرینگە،وە زۆر بابەتی دیکە…….

      1. سپاس خانم قوبادی . ئەو هەڵبژاردە هەڵەیە و لەوانەیە خۆی ببێتە هۆی جودایی لە لایەن ئەو خاتونە و دووبارە بوونەوەی مێژوی ژیانی بەڵام ئەوجار لە لایەن خۆیەوە

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *