خولی کارامەیی ژیان

پۆلی کارامەیی ژیان | بە ڕێبازی دەروونناسی کارپێکراو
لەم خولەدا کە ١٠ دانیشتن لە خۆدەگرێت فێردەبیت چۆن بە ئارامی و کاریگەر و بەختەوەر لە جیهانی سترێساوی ئەمڕۆدا بژیت.

بۆ تەمەنی 18 بۆ 25 ساڵ گونجاوە
مامۆستا: خاتوو جەمیلە شافعی، دەروونناسی کلینیکی بە 30 ساڵ ئەزموونی
فۆرمات: ئۆنلاین، لەسەر بنەمای ڕاهێنان و کارلێک کردن “ژیان وەک هەر تواناییێکی تر پێویستی بە فێربوون و مەشقکردن هەیە.

ناوەڕۆکی کۆرسەکە:

خولی گشتگیری کارامەیی ژیان لەگەڵ ڕێبازی ناسینی لە جیهانی ئەمڕۆدا کە خێرایی گۆڕانکاری بەرزە، فشاری پیشەیی و کۆمەڵایەتی زۆربووە و پێوەندییەکان لە هەموو کاتێک ئاڵۆزترن، زۆرێک لە ئێمە هەست دەکەین “نازانین چۆن بژین”. زۆرێک لە کێشە دەروونییەکان (دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، ململانێی  نێو خێزان و هاوسەرگیری، توڕەیی، هەست بە بێ بەهایی کردن و…) ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە سەر نەبوونی توانا سەرەتاییەکانی ژیان؛ ئەو تواناییانەی لە قوتابخانە و زانکۆ فێری نەکراین.

ئەم خولە بەتەواوی بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە داڕێژراوە.

ئامانجی خولەکە یارمەتی دانی ئێوەیە تا:

  • بە تێگەیشتنێکی قووڵتر لە خۆت بگەی و ئاستی ئاگاداری لە خۆت بەرزبکەیتەوە.
  • ئاستەنگییەکان ئاسانتر چارەسەر بکەی و بڕیاری کاریگەرتر بدەی.
  • لە هەستی کەسانی تر باشتر تێبگەی و زیاتر هاودڵی نیشان بدەی.
  • لە بارودۆخی سەختدا بە هێمنی بڵێی “نا” و ئازایەتی زیاتر نیشان بدەی.
  • چارەسەری نوێ و داهێنەرانە بدۆزیەوە و داهێنان ئەزموونی بکە.
  • چەمکەکان وردتر شی بکەرەوە و بیری ڕەخنەگرانە بەکاربهێنە.
  • فشاری دەروونی ڕۆژانە کەم بکەرەوە و ئارامی زیاتر ئەزموون بکە.
  • کاردانەوەی سۆزداریت ڕێکبخە و توڕەیی کۆنتڕۆڵ بکە.
  • لەگەڵ کەسانی تردا بە شێوەیەکی ڕوونتر و کاریگەرتر پێوەندیت هەبێ.
  • باوەڕ و متمانە بە تواناکانی خۆت بەهێز بکە.

زانیاریی زیاتر

مامۆستا

جەمیلە شافعی

بۆ تەمەنی

18 تا 25 سال

فۆرمات

ئۆنلاین

رێکەوتی دەستپێک

19 ڕێبەندان 1404

رێکەوتی کۆتایی

28 ڕێبەندان 1404

کاتی بەڕێوەبردن

شەو ١٠ تا ١١:٣٠

ژماری دانیشتن

10 دانیشتن

کاتی هر دانیشتنێک

کاتژمێرێک و نیو

تومان2.000.000