بەرزەخۆیی

بەرزەخۆیی: ئەو دەگە دەروونیەیی کە پێویستە بیگۆڕی

پێشەکی:

هەموومان ئاشنای دەنگی ڕەخنەگری دەروونین. ئەوی کە دەڵێت “تۆ بەپێی پێویست باش نی” یان “تۆ شکست دەهێنی.” ئەو بابەتە فێرت دەکات چۆن ئەو دەنگە بێدەنگ بکەیی و ژیانێکی بەختەوەرتر و سەرکەوتووتر بژی بە بەهێزکردنی بەرزەخۆیی دەروونی.

کاتێک شکست دەخۆی: میهرەبان بە لەگەڵ خۆت

شکست بەشێکی سروشتی ژیانە، بەڵام چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەین ئەوەیە کە جیاوازی دروست دەکات. لەبری ئەوەی خۆت تاوانبار بکەیی، میهرەبان بە لەگەڵ خۆت. لە خۆت بپرسە: “ئەگەر ئەوە باشترین هاوڕێم بوایە، چیم پێیان دەکوت؟” ئەم ڕاهێنانە سادەیە سەرەتایەکی زۆر باشە بۆ دەستپێکردنی بنیاتنانی خۆبەگەورەزانین.

بۆچی مێشکمان لەسەر شکست چڕ دەبێتەوە؟

لە ڕووی زانستییەوە مێشکی مرۆڤ بە شێوەیەکی سروشتی سەرنجی لەسەر هەڕەشەکان و شکستەکانی ڕابردووە بۆ پاراستنی ئێمە. میکانیزمی مانەوە لە جیهانی ئەوڕۆدا (مۆدێڕن)دەتوانێت بەرزەخۆیی تێکبدا. بەڵام دەتوانیت بە ڕاهێنانی سادە ئەم پرۆسەیە بگۆڕی.

هێزی موعجیزەیی سەرکەوتنە بچووکەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەرزەخۆیی

مێشکت پێویستی بە بەڵگە هەیە بۆ ئەوەی باوەڕ بە تواناکانت بکا. بە دروستکردنی سەرکەوتنی بچووکی ڕۆژانە دەتوانی بە مێشکت بسەلمێنی کە تۆ کەسێکی بەتوانا و شایستەی. ئەو ئاکارە بچووکانە پەیامی بەهێز دەنێرن بۆ نائاگایی دەروونی تۆ.

نموونەی زانستی سەرکەوتنی بچووک بۆ بەرزکردنەوەی بەرزەخۆیی

  • بە داواکارییەک کە زیان بە تۆ دەگەیەنێت بڵێ “نا”
  • پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بکە کە ماوەیەکی زۆرە دوادەخەیی
  • ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک وەرزش بکە
  • ڕۆژانە ١٠ لاپەڕە کتێبێک بخوێنەوە
  • ئەرکەکان لە ڕێزبەندی دابنێ و گرینگترین کارەکان ئەنجام بدە

ژینگەکەت پاک بکەوە: دوور بکەوەوە لە ڕەخنەگران و کەسانی ژەهراوی

بەرزەخۆییت تا ڕادەیەکی زۆر لە ژێر کاریگەری کەسانی دەوروبەرتدایە. خۆت دوور بکەوەرەوە لەو کەسانەی کە بچوکت دەکەنەوە یان بەردەوام عەیبت لێ دەدۆزنەوە. ئەوەش یەکەم هەنگاوە بۆ پاراستنی تەندروستی دەروونی و بەرزکردنەوەی بەرزەخۆیی.

پەیوەندی لەگەڵ هاندەران بکە: تۆڕی پشتگیری خۆت بەهێز بکە

کات لەگەڵ ئەو کەسانە بەسەر بەرە کە هانت دەدەن و بەهات پێدەدەن. ئەم کەسانە وەک ئاوێنە کاردەکەن، ڕەنگدانەوەی باشترین سیفەتەکانتن و یارمەتیت دەدەن بەرزەخۆییت گەشە بکات .

دەرەنجام: تۆ شایەنی ڕێز و شانازی

خۆڕێزی گەشتێکی بەردەوامە، لە ڕێگەی قسەکردنی ئەرێنی خۆتەوە ، قەدرزانینی سەرکەوتنە بچووکەکان و هەڵبژاردنی هاوکارەکانت بە ژیرانە، بنیات نندراوە . لەبیرت بێت کە گرینگترین پەیوەندی لە ژیانتدا ئەو پەیوەندییە لەگەڵ خۆتدا هەتە بۆیە دەبێ پەیوەندییەکی پڕ لە ڕێز و میهرەبانی بێ.

5 ڤیدیۆی دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

گەر-دایک-کەیخودای-ماڵە
گەر دایک کەیخودای ماڵە !
جدایی-دابران
جودایی و دابڕان
شەرم--دڵەڕاوکێ---کەماڵخوازی
شەرم ، دڵەڕاوکێ و کەماڵخوازی
خیانتی-پیاو
خیانەتی پیاو
بەرزەخۆیی بەرامبەر بە خودپەرەستی

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

مهناز-قبادی-روانشناس-کازیوه-
مەهناز قوبادی
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *