سکیماب خۆبەکەمزانی یان Self-effacement schema یەکێکە لە سکیما سەرەتاییە نەگونجاوەکان لە تیۆری چارەسەری سکیمای یانگدا.
پێناسەیەکی کورت:
سکیمای خۆبەکەمزانی حاڵەتێکە کە مرۆڤ بە شێوەیەکی درێژخایەن خۆی بە کەم دەزانێت و دەستکەوتەکانی بە کەم دەبینێ و کەسانی دیکە بە گرینگتر و شایستەتر لە خۆی دەبینێت. ئەو تاکانە بە شێوەیەکی گشتی پێیان باشە لە کارلێکە کۆمەڵایەتییەکاندا نەبیندرێن، خۆ پشتگوێخستن وەک فەزیلەتێک سەیر دەکەن و خۆیان لە دەربڕینی پێداویستیی یان بۆچوونەکانیان بەدوور دگرن.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
- پشتگوێخستن یان بەکەم دینتنی دەستکەوتە کەسییەکان
- مەیلی خۆ شاردنەوە لەبەردەم خەڵکدا یان نکۆڵی بەهای خود
- ترس لە لووتبەرزی، خۆنمایشکردن، یان بینین
- هەستکردن بە شەرمەزاری یان تاوانباری لەکاتی سەرکەوتن یان دەربڕینی تواناکان
ڕەگی ئەگەری:
زۆرجار لە منداڵانێکدا دەبیندرێت کە لە ژینگە خێزانییەکان گەورە دەبن کە:
- دایک و باوک یان چاودێران سەرزەنشتی منداڵەکە دەکەن بەهۆی دەربڕینی خۆیان یان سەرکەوتنەکانی (“هێندە خۆت بە زا مەزانە !”)
- سەرکەوتنەکان پشتگوێ دەخرێن یان بێ بەها دەکرێن
کاریگەری لەسەر ژیانی گەورەساڵان:
- کەمی متمانەبەخۆیی
- سەختی لە پێشکەوتنی پیشە یان بەرگریکردن لە مافەکانی خود
- ڕاکێشانی ئەو پەیوەندیانەی کە تێیدا بە پەراوێز دەکێشرێن و گرینگنین






