چۆن بزانم خیانەت بە من دەکا ؟

خیانەتی(ناپاکی) هاوسەر: چۆن بزانین چیدیکە ناپاکی ناکات؟

ناپاکی لە ژیانی هاوبەشیدا یەکێکە لە تاڵترین ئەزموونەکان کە دەتوانیت هەتبێ. کاتێک بۆت دەرکەوت هاوسەرەکەت ناپاکی دەکات، دونیا بەسەرتدا دەڕووخێت. بەڵام ئەو پرسیارە گەورەیەی زۆر کەس نیگەران دەکات ئەوەیە: چۆن بزانیت هاوسەرەکەم چیدیکە ناپاکی ناکات؟

خیانەتی (ناپاکی) هاوسەر – بۆچی لێبوردن هەمیشە کار ناکات؟

زۆر کەس دوای ئەوەی هاوبەشی ژیانیان بە هۆکاری جیاواز خیانەت دەکا، بڕیار دەدەن لە هاوبەشی ژیانیان خۆش ببن، وەک:

  • پاراستنی خێزان بۆ منداڵەکانیان
  • هۆگریی بەهێزی سۆزداری
  • ترس لە تەنیایی
  • کێشەی دارایی

بەڵام بەداخەوە لە زۆر حاڵەتدا ئەم لێبوردنە دەرئەنجامی خوازراوی نییە. بەهۆی ئەوەی:

  • کەسی خیانەتکار بەهای ئەو لێبوردنە نازانێ.
  • بەرپرسیارێتی هەڵسوکەوتی خۆی لە ئەستۆ ناگرێت
  • پاساو بۆ کارەکانی دەهێنێ (“هەموو کەسێک ئەوە دەکات”)
  • تاوانبارت دەکا (“بەهۆی تۆوە ئەوەم کرد”)
  • هیچ هەوڵێک نادات بۆ چاکسازی

٧ نیشانە کە دەیسەلمێنێت هاوبەشی ژیانت چیدیکە خیانەت ناکا

۱. ڕوونیەکی تەواو لە هەموو شتێکدا

کەسێک کە بەڕاستی پەشیمانە هیچ ناشارێتەوە. پێشنیاری ئەوە دەکات کە؛

  • هەمیشە مۆبایلەکەی لەبەردەستتدابێ
  • ژمارەی داخڵبوونی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی خۆییت پێ دەڵێ
  • بەبێ هیچ نهێنیەک باسی کاری ڕۆژانەی خۆی دەکا

۲. قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی

لەبری پاساو و تاوانبارکردنی خەڵک ، بەرپرسیارێتی کارەکانی بە تەواوی قبوڵ دەکا و دەزانێ کە ئەو کارە هەڵبژاردەی خۆی بووە.

۳. گۆڕینی ئاکاری ڕاستەقینە و بەدەوام

گۆڕانکارییەکانی ئاکاری کاتی نییە. ئاکارییە خۆشەویستی و ڕاستگۆیانە و متمانەپێکراوانە بۆ ماوەیەکی زۆر (لانی کەم ٦ مانگ تا ساڵێک) .

۴. پەشیمانی ڕاستەقینە و کردەیی

پەشیمانە لەبەر ئازارێک کە دروستی کردووە نەک لەسەر ئەوەی پێیزاندراوە و ئە پەشیمانییە بە کردار دەسەلمێنێ.

۵. چالاکانە هەوڵ دەدات متمانە دروست بکاتەوە

تێدەگا کە دووبارە بنیاتنانەوەی متمانە کاتێکی دەوێت و بە سەبرەوە کاردەکات بۆ ئەوەی ئەو کارە بکا.

۶. .پەیوەندی بەتەواوی لەگەڵ لایەنی سێیەم دەبڕێت

بە تەواوی هەموو پەیوەندییەک لەگەڵ ئەو کەسەدا دەبڕێت و ئەو پچڕانەت بۆ دەسەلمێنێ.

۷. ئامادەیی بۆ ڕاوێژکاری و چارەسەروەرگرتن

خۆبەخشانە بەدوای ڕاوێژکاریدا دەگەڕێ بۆ تێگەیشتن لە ڕەگ و ڕیشەی خیانەتەکەی و چارەسەرکردنی کێشە دەروونیەکان.


ئاگادار کردنەوە! ئەم نیشانانە دەڵێن مەترسییەکە هێشتا ماوە

ئەگەر هاوسەرەکەت:

  • تەنها لەبەر ئەوەی ترسی لە جیابوونەوە هەبوو وازی لە خیانەت هێناوە
  • هیچ پەشیمانییەکی ڕاستەقینە نیشان نادات
  • بەردەوامە لە تاوانبارکردنی تۆ
  • هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکە نادات

بزانە ئەگەری گەڕانەوە بۆ ئاکاریناپاکی زۆر زۆرە. لە دۆخێکی وادا لێبوردن نەک هەر نرخی نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی سووڕی ئازاربەخشی ناپاکی لێ کردنی بەرامبەرت.


پرسیاری ئێوە سەبارەت بە ناپاکی هاوسەر

چۆن بزانین هاوسەرەکەمان ناپاکی دەکات؟

نیشانەکانی وەک: خۆدزینەوە لەگەڵ تەلەفۆن، گۆڕانکاری لەناکاو لە کار و باری ڕۆژانە، بایەخدان بە ڕواڵەت، کەمبوونەوە و گۆڕانی ئاکاری سێکسی دەتوانن نیشانەی ئاگادارکردنەوە بن.

دوای ناپاکی هاوسەرەکەم چی بکەم؟

هەنگاوی یەکەم ئارامگرتن و ڕاوێژوەرگرتنە لەگەڵ ڕاوێژکاری خێزان،پاشان، بڕیارێک بدە لەسەر بنەمای بارودۆخەکە و ئامادەیی هاوسەرەکەت بۆ گۆڕانکاری.

ئایا دەتوانی دوای خیانەت پەیوەندییەکە چاک بکرێتەوە؟

بەڵێ، بەڵام تەنها ئەگەر کەسی خەیانەتکار بەڕاستی پەشیمان بێتەوە و هەوڵی قەرەبووکردنەوەی بدات و کەسی خیانەتلێکراو توانای لێخۆشبوونی ڕاستەقینەی هەبێ.


قسەی کۆتایی

متمانە لە دوای خیانەت وەکو پەرداخێکی شکاو وایە کە ڕەنگە بە ڕواڵەت وەک خۆی لێبێتەوە ، بەڵام هەرگیز بە تەواوی وەک جاران نابێ. بڕیاری مانەوە یان جێهێشتن بڕیارێکی تاکەکەسییە، بەڵام لەبیرت بێت:

تۆ شایەنی پەیوەندییەکی کە لەسەر بنەمای ڕێز و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی بێ.

هەر بڕیارێک دەدەی، دڵنیابە لەسەر بنەمای ڕاستییەکان نەک ترس یان هیوای ناڕاستەقینە. ڕێز لە خۆت و هەستەکانت بگرە.

5 ڤیدیۆی دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

گەر-دایک-کەیخودای-ماڵە
گەر دایک کەیخودای ماڵە !
جدایی-دابران
جودایی و دابڕان
شەرم--دڵەڕاوکێ---کەماڵخوازی
شەرم ، دڵەڕاوکێ و کەماڵخوازی
خیانتی-پیاو
خیانەتی پیاو
بەرزەخۆیی بەرامبەر بە خودپەرەستی

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

اسرین-عبداله-زاده
ئەسرین عەبدوڵڵازادە
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *