تازەلاوی و سێکس

هەرزەکاری و جیهانی دیجیتاڵی: چۆن لەگەڵ هەرزەکاران سەبارەت بە مەترسیە سێکسێکانی جیهانی دیجیتاڵ قسە بکەین ؟

هەرزەکاری سەردەمی کونجکاوی و دۆزینەوەی ناسنامەیە و لەو سەردەمەدا ئەو دۆزینەوە و گەڕانە بۆ ژینگەی ئەلیکترۆنی گوێزراوەتەوە. یەکێک لە نیگەرانییە گەورەکانی دایک و باوکی ئەوڕۆ ئەوەیە کە هەرزەکاران لە ڕێگەی هاوڕێیان و مۆبایل بە فیلمی نەشیاو و سێکسییەکان ئاشنا دەبن. ئەو بەرکەوتنە پێشوەختە و بێ کۆنترۆڵە دەتوانێت دەرئەنجامی دەروونیی قەرەبوو نەکراوی هەبێت. بەڵام چارەسەر چییە؟ وەڵامەکە لە دروستکردنی ژینگەی سەلامەتدایە بۆ گفتوگۆیەکی عەقڵانی و دوور لە توندوتیژی، نەک لە چاودێرییەکی توند و ترس و دڵەڕاوکێدا. ئەو بابەتە فێرت دەکات چۆن پەیوەندی لەگەڵ هەرزەکارەکەت بکەیت لەو بوارەدا و بیانپارێزیت لە مەترسییەکان.

زیانەکانی ناوەڕۆکی سێکسی لەسەر دەروونی هەرزەکار

کاتێک هەرزەکارێک لە ڕێگەی سەرچاوە ناتەندروستەکانەوە بە پرسە سێکسییەکان ئاشنا دەکرێت، لەوانەیە ڕووبەڕووی چەند دەرئەنجامێک ببێتەوە:

  • دروستکردنی دڵەڕاوکێ و سەرلێشێواوی: ناوەڕۆکی ناڕاست و توندوتیژی ئەو فیلمانە وێنەیەکی شێواوی پەیوەندییەکە دروست دەکات.
  • دابەزینی متمانەبەخۆیی: هەرزەکار خۆی بەراورد دەکات بەو وێنانە و هەست بە کەمی دەکات.
  • بۆ لای ئاکاری مەترسیدار هاندەدرێت .

چۆن لەگەڵ هەرزەکارێک سەبارەت بە ناوەڕۆکی سێکسی قسە بکەین؟

کلیلی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە گفتوگۆیەکی ڕاستگۆیانە و ئارامە. بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی کاریگەر، ئەو ئامۆژگاریانە جێبەجێ بکە:

  • ژینگەی سەلامەت و بێ حوکمدان دروست بکە. ئەو باسە نابێت لەبەردەم خەڵک و لە کاتی توڕەبووندا بێت.
  • بە ئارامییەوە بەردەوام بە. ئامانجت پەروەردەکردنە نەک لۆمەکردن.
  • گوێگرێکی چالاک بە. گوێ لە قسەکانی هەرزەکارەکەت بگرە بەبێ ئەوەی کاردانەوەی توندت هەبێت.

یاسا زێڕینەکانی بەکارهێنانی مۆبایل بۆ هەرزەکاران

لەکاتی کڕینی مۆبایل بۆ هەرزەکارەکەت پێویستە یاسای ڕوون دابنێیت. ئەو یاسایانە بۆ سنووردارکردن نییە، بەڵکو بۆ سەلامەتی خۆیەتی.

ئەوەی پێویستە فێری هەرزەکارەکەت بکەیت:

  • ڤیدیۆ و وێنەی سێکسی دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ: بۆی ڕوون بکەوە کە ئەو ناوەڕۆکە وێنەیەکی ناڕاست و تێکدەری پەیوەندیی دەخاتە ڕوو.
  • هەرگیز وێنە و ڤیدیۆی کەسی مەنێرە: جەخت لەسەر بنەمای “جەستەت تەنها هی تۆیە” بکەوە. وێنەی تایبەت وەک نهێنی نییە و کۆنترۆڵی بەسەردا نامێنێت.
  • گرتن و ناردنی وێنەی کەسانی تر بەبێ مۆڵەت: ئەوە بە جۆرێک وەک دەسترێژی و داگیرکردنی سنووری تاکەکەسی دادەنرێت.
  • هیچ وێنە و ڤیدیۆیەک هەرگیز بە تەواوی ناسڕدرێتەوە: ڕوونی بکەوە کە هەر ناوەڕۆکێک لە فەزای ئەلیکترۆنیدا ڕەنگە دوای ساڵانێک وەک بۆمبێکی کاتی هەڵبگیرێت و بگەڕێتەوە.

چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشاری هاوتەمەنەکان و بەڕێوەبردنی هەڵەکان

هەرزەکاران بە توندی لە ژێر کاریگەری هاوڕێکانیاندان. فێریان بکە کە:

  • هەڵەکان لەگەڵ تۆدا باس بکات: هەرزەکارەکەت دڵنیا بکەوە کە “ئەگەر هەڵەیەکی کرد، مەترسە لەگەڵمدا باسی بکە؛ پێکەوە
  • چارەسەری دەکەین.” ئەو قسەیە قورسایی تاوانباری لە شانیان کەمدەکات.

ڕۆڵی سەرەکی دایک و باوک: بنیاتنانی سەلامەتی و متمانە

کۆتا هێڵ ئەوەیە کە سەلامەتی هەرزەکارەکەت لە بەندی ئەو متمانەیەیە کە لە نێوانتاندا هەیە. بە ئارامیی و ئەمنیەت و متمانە، پەناگەی سەلامەتی هەرزەکارەکەت بە. کاتێک هەرزەکارەکەت دەزانێت کە دەتوانێت باسی کێشەکانی لەگەڵت بکات بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێت، ئەوا هەست بە سەلامەتی و ئاسایش دەکات لە جیهانی دیجیتاڵیدا.

5 ڤیدیۆی دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

پێوەندی-و-دڵداری-لە-ڕێگای-دوورەوە
پێوەندی و دڵداری لە ڕێگای دوورەوە / long distances relationship
گەر-دایک-کەیخودای-ماڵە
گەر دایک کەیخودای ماڵە !
جدایی-دابران
جودایی و دابڕان
شەرم--دڵەڕاوکێ---کەماڵخوازی
شەرم ، دڵەڕاوکێ و کەماڵخوازی
خیانتی-پیاو
خیانەتی پیاو

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

بفرین-حوریه
بەفرین حووریە
کارناسی باڵای ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *