مشتومڕ لەگەڵ منداڵ لاساری دەکا

دەمەقاڵەی دایک و باوک و منداڵ: شێوازەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژی و بەهێزکردنی پەیوەندی کاریگەر

دەمەقاڵەی دایک و باوک و منداڵ، بە تایبەت لەسەر پرسە ڕۆژانەکانی وەک پۆشینی جل و بەرگ، خواردن، یان یاریکردن، کێشەیەکی باوە لە پەروەردەکردنی منداڵدا. زۆرێک لە دایک و باوکان نازانن چۆن پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن بەبێ ئەوەی گرژی دروست بکەن و لە ئەنجامدا دەمەقاڵە دەبێتە هۆی گریان و هاوارکردن و مشتومڕ. لەو بابەتەدا لەهۆکارەکانی دەمەقاڵەی دایک و باوک و منداڵ دەکۆڵینەوە و چارەسەری کردەیی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان دەخەینەڕوو.


بۆچی منداڵان لەکاتی دەمەقاڵە لەگەڵ دایک و باوکیان پەنا دەبەنە بەر گریان و هاوارکردن؟

منداڵان بە تایبەت تەمەنی نێوان ٢ بۆ ٦ ساڵ هێشتا توانای کۆنترۆڵکردنی هەستەکانیان نییە و بە ناتوانن بە وردی ئارەزووەکانیان دەرببڕن. کاتێک دایک و باوک:

  • قسەیان دەبڕێ
  • داواکارییەکانیان بەبێ ڕوونکردنەوە ڕەتدەکەنەوە،
  • فەرمان دەدەن لەبری قسەکردن،

منداڵەکە هەست بە بێدەسەڵاتی و پشتگوێخستن دەکات و بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت، ڕوو لە گریان، هاوارکردن، یان شەڕانگێزی دەکات.


کاریگەری نەرێنی دەمەقاڵە لەسەر منداڵان

  • کەمبوونەوەی بەرزەخۆیی(هەستکردن بە بێ بەها و ناڕەزایی لەلایەن دایک و باوکەوە)
  • زۆربوونی دڵەڕاوکێ و فشار (هەستکردن بە نائەمنی لە ژینگەی خێزانەکەدا)
  • فێربوونی ئاکاری شەڕانگێزانە ( لاسایی کاردانەوە توندەکانی دایک و باوک)

۵ شێوازی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی دەمەقاڵە لەگەڵ منداڵان

۱. گوێگرتنی چالاک بەبێ پچڕان

  • با منداڵەکە ئەوەی دەیڵێت تەواویبکات، تەنانەت ئەگەر مانایەکیشی نەبێت.
  • نیشانی بدە کە قسەکانی گرنگن لەگەڵ چاوپێکەوتن و دووپاتکردنەوەی زارەکی (وەک “تێدەگەم”).

۲. ڕێزگرتن لە هەڵبژاردنەکانی منداڵ (لە چوارچێوەی سەلامەتدا)

  • ئەگەر داواکاری منداڵەکە مەترسیدار نەبوو (وەک لەبەرکردنی جل و بەرگی تەنک لە کەشوهەوای سارددا)، با تاقیبکاتەوە.
  • بۆ نموونە ئەگەر سەرما بوو، تێدەگات کە پێویستە جارێکی تر جل و بەرگی گەرمتر لەبەر بکات.

۳. بەکارهێنانی قسەی ئەرێنی لەبری ڕێنمایی نەرێنی

  • نەخێر، ئەوە لەبەر مەکە!
  • “پێت وایە بەوجلەوە گەرم دەمێنیەوە؟ با چاکەتێکیشمان دەست بکەوێت.”

۴. پێدانی هەڵبژاردنی سنووردار

  • لەبری ئەوەی زۆرەملێ بکەیت، دوو بژاردەی قبوڵکراو بدە بە منداڵەکەت:
    • دەتەوێت ئەمڕۆ بلوزێکی شین یان سوور لەبەر بکەیت؟

۵. فێرکردنی چارەسەرکردنی کێشەکان لەبری سەپاندنی بۆچوونێک

  • لە کاتی ناکۆکی لە منداڵەکەت بپرسە: “بەڕای تۆ چارەسەر چییە؟”
  • ئەوەش توانای بڕیاردان و بیرکردنەوەی بەهێزتر دەکات.

دەرەنجام: چۆن پەیوەندی باشتر لەگەڵ منداڵەکەت بکەیت بەبێ ئەوەی دەمەقاڵەد دروست بێت؟

  • سەبر بگرە و پێش وەڵامدانەوە دەرفەتێک بدە بە منداڵەکەت قسە بکات.
  • پشتگیری ئەزموونە سەلامەتەکان بکە بۆ ئەوەی منداڵەکەت بتوانێت وانەی ژیان فێربێت.
  • لەبری ئەوەی فەرمان بدەیت، گفتوگۆیەک بکە تا هەست بە بەهای خۆی بکات.

بە پەیڕەوکردنی ئەو بنەمایانە، دەمەقاڵەی ڕۆژانە کەم دەبێتەوە و پەیوەندی دایک و باوک و منداڵ بەهێزتر و ئارامتر دەبێت.

5 ڤیدیۆی دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

پێوەندی-و-دڵداری-لە-ڕێگای-دوورەوە
پێوەندی و دڵداری لە ڕێگای دوورەوە / long distances relationship
گەر-دایک-کەیخودای-ماڵە
گەر دایک کەیخودای ماڵە !
جدایی-دابران
جودایی و دابڕان
شەرم--دڵەڕاوکێ---کەماڵخوازی
شەرم ، دڵەڕاوکێ و کەماڵخوازی
خیانتی-پیاو
خیانەتی پیاو

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

سعادت-شیخ-رحیمی
سەعادەت شێخ ڕەحیمی
کارناسی باڵای دەروونناسی ڕاهێنان

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *