پەروەردەی منداڵ

کاتێک دایک و باوک بێدەنگن؛ کۆمەڵگا پەروەردە دەکات

لە زۆرێک لە ئاهەنگ و کۆبوونەوە خێزانییەکاندا دیمەنێکی ناسیاو دووبارە دەبێتەوە: منداڵێک بەدەوریدا ڕادەکات، هاوار دەکات، شت فڕێدەدات، یان ماف و سنووری کەسانی دیکە پێشێل دەکات و لە تەنیشتیەوە، دایک و باوکێک هەن کە هەندێک جار بە پێکەنینەوە دەڵێن، “ئەو جارێ منداڵە!” یان تەنانەت هیچ ناڵێن. ئەو جۆرە کەمتەرخەمیە کە هەندێک جار بە “بەخشینی ئازادی” ڕەوا دەبینرێت، لە ڕاستیدا دەتوانێت ببێتە یەکێک لە زیانبەخشترین ئاکارەکانی پەروەردەکردنی منداڵ.

کاتێک دایک و باوک واز لە ڕۆڵی خۆیان دێنن، ئەوانی دیکە هەنگاو دەنێنە ناوەوە

منداڵ وەک گوڵێکی ناسک وایە کە پێویستی بە ڕێنمایی و سنوور و پەروەردە هەیە بۆ ئەوەی بە باشی گەشە بکات. ئەگەر ئەو بەرپرسیارێتییە لەلایەن دایک و باوکەوە پشتگوێ بخرێت، کۆمەڵگا بەبێ ئەوەی بزانێت هەنگاو دەنێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کۆمەڵگا مامۆستایەکی میهرەبان نییە!

کاتێک دایک و باوک بە منداڵەکانیان ناڵێن کە هاوارکردن بەسەر میوانەکان یان ڕشتنی خواردنەوەکان لەسەر فەرشەکە باش نییە، میوانەکان خۆیان بە ناچاری کاردانەوەیان دەبێت. یەکێکیان بە ڕوخساری گرژەوە، یەکێکیان بە تێبینییەکی ڕاستەوخۆ، یەکێکی دیکە بە نیگایەکی سەرزەنشتکەرەوە. لەو ساتەدا منداڵەکە فێردەبێت – بەڵام نەک لە دایک و باوکیەوە، بەڵکو لە کەسانی جۆراوجۆرەوە کە هەریەکەیان پەروەردەی جیاوازیان هەیە.

پەروەردەکردنی منداڵ نابێت جێ بهێڵرێت بۆ حوکمدانی پڕش و بڵاو

کاتێک دایک و باوک لە پەروەردەکردنی منداڵ لە شوێنی گشتیدا بێدەنگ دەبن، منداڵەکە تووشی شڵەژان دەبێت:
بۆچی دایک و باوکم هیچیان نەگوت جگە لەوەی خاڵم دڵتەنگ بوو؟ بۆچی ئەو بەڕێزە چاوەکانی لێزەق کردمەوە بەڵام دایکم پێکەنی؟
ئەو پەیامە دژبەیەکانە هەستی ئاسایشی دەروونی منداڵ کەمدەکەنەوە و وا دەکات تووشی تێگەیشتنێکی دووانەی ڕاست و هەڵە بێت.

بێخەیاڵی و کەمتەرخەمی دایک و باوک؛ وازهێنان جۆرێکی دیکەیە لە پەروەردەکردنی منداڵ

ئەو دایک و باوکانەی کە بە بیانووی ئەوەی منداڵەکەیان شەرمەزار نەکەن یان بێزار نەبوون لەبەردەم خەڵکدا، کەمتەرخەمن لە کۆنترۆڵکردنی ئاکاری منداڵەکەیان، لە ڕاستیدا دەسەڵاتی پەروەردەکردنی منداڵەکە ڕادەستی کەسانی دیکە دەکەن. بەڵام کەس ناتوانێت جێگەی دایک و باوک بگرێتەوە. منداڵ زیاتر لە هەموو شتێک پێویستە بزانێت لە چاوی دایک و باوکیدا چی ڕاستە و چی هەڵەیە. بێدەنگیت بە واتای ڕەزامەندی دێت. وە پەسەندکردنی ناڕەوا واتە ڕێگە خۆشکردن بۆ ئاکاری خراپ و بەردەوام.

چۆن کاردانەوەی دروستم لە ئاهەنگەکاندا هەبێت؟

۱. پێش ڕۆشتن ڕاهێنانی لەگەڵ بکە
لەگەڵ منداڵەکەت قسە بکە و بە زاراوەیەکی سادە ڕوونی بکەوە کە چ ئاکارێک لەبەردەم خەڵکدا قبوڵ ناکرێت.

  1. ئاگادارکردنەوەیەکی ئارام بەڵام جددی لەو ساتەدا
    ئەگەر ئاکاری نەشیاوت بینی، بە دەنگێکی ئارام بەڵام پتەو بە منداڵەکەت بڵێ: “تکایە هاوار مەکە. ئەوه میوانیەکە و پێویستە بە هێمنی قسە بکەین.”
  2. پاداشت بۆ ڕەفتاری گونجاو
    دوای ئاهەنگەکە، ئەگەر منداڵەکەت هاوکاری کرد، بە ئاماژەیەکی خۆشەویستی، ستایش، یان خەڵاتێکی بچووک سوپاسی بکە.
  3. ئاگاداری بیرکردنەوەی کەسانی دیکه بە، بەڵام مەبە قوربانی
    ئامانجی سەرەکیت پەروەردەکردنی منداڵەکەتە نەک دڵخۆشکردنی کەسانی دیکه. وەڵامەکەت دەبێت پەروەردەکارانە بێت نەک بەرگریکردن یان دورله کرده.

لە کۆتاییدا

منداڵەکانمان خەریکی بنیاتنانی کەسایەتی داهاتووی خۆیانن و ئێمەش وەک دایک و باوک تەلارسازێکی ئەو پێکهاتەیبن. ئەگەر لەبەردەم یارییە نەشیاوەکانیان لەبەردەم خەڵکدا بێدەنگ بین، ئەوانی دیکە ئەو بێدەنگییە پڕ دەکەنەوە- نەک بە خۆشەویستی، نەک بە تێگەیشتن، بەڵکو بە ئامۆژگاری، حوکمدان، یان تەنانەت سووکایەتیکردن.
با ڕۆڵی خۆمان وەک دایک و باوکێکی ئاگادار و بەرپرسیار و میهرەبان لەبیر نەکەین؛ تەنانەت لە ئاهەنگەکانیشدا.

5 ڤیدیۆی دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

پێوەندی-و-دڵداری-لە-ڕێگای-دوورەوە
پێوەندی و دڵداری لە ڕێگای دوورەوە / long distances relationship
گەر-دایک-کەیخودای-ماڵە
گەر دایک کەیخودای ماڵە !
جدایی-دابران
جودایی و دابڕان
شەرم--دڵەڕاوکێ---کەماڵخوازی
شەرم ، دڵەڕاوکێ و کەماڵخوازی
خیانتی-پیاو
خیانەتی پیاو

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

ئه‌فسانه ئه‌حمه‌دی
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *