دکتر هیمن سعادتی

روانشناس کازیوه

دکتر هیمن سعادتی

تحصیلات:
دکترای مشاوره
زمینه مشاوره:

مشاوره فردی, رشد شخصیت, اضطراب, افسردگی

کد نظام روانشناسی:

51337

مسلط به زبان:
کُردی, فارسی
+
سال تجربه
0 +
مشاوره موفق

  ضعیف     متوسط     خوب     عالی     بسیارعالی

4.6 / 5. تعداد رای: 50

درباره من

هر مرحلە از زندگی یک بحران روی میدهد کە انسان مجبور بە انتخاب است؛ انتخاب میان افسردگی و اضطراب یا رشد و بالندگی.
اگر انسان قادر نباشد از بحرانهای زندگی فراتر برود و رشد کند مبتلا به اختلالات افسردگی و اضطرابی خواهد شد.
یا رشد میکنیم یا از درد درونمان رنج میکشیم. رنج انسان ناشی از عدم رشدیافتگی اوست.
در هر مرحله از زندگی هستی و با هر بحرانی که مواجه شدی، روانشناس الهام بخش رشد مراجع خواهد بود تا بتواند از افسردگی بسوی کمال گام بردارد.
با پذیرش بدون قید و شرط و انعکاس دنیای درونی مراجع به او کمک میکند تا در مسیر خودشناسی پیش برود بسوی کمال و رشد.

من هیمن سعادتی دانش آموخته دکترای مشاوره توانبخشی از دانشگاه علوم توانبخشی تهران هستم.
رویکرد من در مشاوره و روان درمانی رویکردی یکپارچه‌نگر از شناخت درمانی، طرحواره درمانی و درمان اگزیستانسیال است.
مراجعین من معمولا کسانی هستند که به اختلالات افسردگی و اضطرابی مبتلا هستند یا در صدد رشد شخصیت خویش هستند تا روابط خویش با خود، دیگران و هستی را بهبود بخشند.

حوزه آموزشی:

1.درمان شناختی رفتاری CBT
2.درمان تعهد و پذیرش ACT
3.طرحواره درمانی
4.هیپنوتیزم درمانی مقدماتی
5.هیپنوتیزم درمانی پیشرفته

 

ویدیو های من
وه-سواس
وسواس فکری
سایکۆسۆماتیک
سایکوسوماتیک
نێوی -پیاوێکی- دیکە -هەرا- بکە
اسم مرد دیگری را بیار
بەرگەی قسەیەکی -چکۆلە -ناگرێ- ، کە-مجیگەڵدانەیە-! -یا -تۆ- تاقە-تپڕوکێنەر -بوی- ؟
ظرفیت بحث کوچک را نداری یا به نقطه جوشیدنت رسوندن
حەز- دەکەم -تایبەت- و- بێ- کەم -و -کوڕی -بم
دوست دارم بدون عیب و نقص باشم
ئۆتیزم
اوتیسم
نابێ -هەر- لەبیر -خۆتدا -بی-، -تۆ- بەر-پرسی
فقط به فکر خودت نباش،تو مسئولی
کەشتی -بێ- ئامانج
کشتی بی هدف
هەر- قۆناغی- ژیان -ڕەنجی- تایبەتی -هەیە
هر مرحله از زندگی رنجی مخصوص به خود دارد
ڕیخۆڵەی- هەستیار- بۆچی- ساز- دەبێ
علت به وجود آمدن روده تحریک پذیر
هاوژینی- ADHD- چ -بەسەر -ئافرەت- دێنێ
همسران ADHD چ به سر زنان میاورند؟
بەشی--هەموو--کەس--دەکا!
برای همه هست
ئەوین- چۆنە
دوست داشتن چجوریه؟
دوو-جەمسەری
دو قطبی/ bipolar-II
فۆبیا - ترس
ترس/فوبیا
نیشانەکان- خەمۆکی
نشانه های افسردگی
خەونی- ئاڵۆز
خواب بد دیدن
چارەسەری- هاوڕەگەز-بازی- بە- هیپنۆتیزم
درمان همجنسگرایی با هیپنوتیزم
بەهای- هەبون- و- نەبون- لە -چ -دایە؟
معنای زندگی چیست؟
چی -گرنگە- لە- ژیانی -مرۆڤدا
چی مهمه در زندگی انسانها
ناوێری -دڵداری- بکەی
میترسی عاشق بشی
دل-برین-داری
دل شکستگی
بەرهەمی ژیان
زندگی، حاصل انتخاب‌های توست
مغز-و-اضطراب
مغز و اضطراب
احساس-گناه-مادر
احساس گناه مادران
خەمۆکی-پێش-قاعدگی
افسردگی پیش از پریودی
مهمترین-نشانه-افسردگی-DMDD
مهمترین نشانه افسردگی MDD
جۆرەکانی-خەمۆکی
انواع افسردگی
نۆڕۆفیدبەک-و-بیربڵاوی-ADHD
نوروفیدبک و ADHD
الکل-مغز-را-کوچک-می-کند
الکل مغز را کوچکتر می کند
مرد-عصبی
مردان عصبانی از سوی زنشان کمتر باهوش تلقی می‌شوند
شخصیت-تاریک-و-آزارهای-دوران-کودکی
شخصیت تاریک و آزارهای دوران کودکی
خەمۆکی
افسردگی
مقالات من
هیپنوتیزم-درمانی
هیپنوتیزم درمانی
نوروساینس
نظریهٔ نوروساینس درباره اختلالات روان‌تنی
تعامل-ذهن-و-بدن
اختلالات روان‌تنی: تعامل ذهن و بدن در بروز بیماری‌ها
طرحواره
نظریهٔ طرحواره‌درمانی و بررسی طرحواره‌های ناسازگار اولیه
خانواده-درمانی
مهم‌ترین نظریه‌های خانواده‌درمانی سیستمی
نظریه‌های-روان‌شناختی-خودکشی
علل و ریسک‌فاکتورهای خودکشی در قرن 21
پیشگیری-از-افسردگی
پیشگیری از افسردگی در انسان قرن بیست‌ویکم
افسردگی -
ریسک‌فاکتورهای افسردگی در انسان قرن بیست‌ویکم
روان-درمانی-مدرن
تحول مفهومی در روان‌درمانی مدرن
تفکر-و-رفتار
نظریه‌های درمان شناختی رفتاری: تلفیق تفکر و رفتار برای بهبود روان
ژان-پیاژه
نظریه رشد شناختی ژان پیاژه: تحول ذهن در مسیر تجربه و تعادل‌یابی
Irvin-D.-Yalom
نظریه‌ی اگزیستانسیال اروین یالوم
پیوند-سنت-روان‌کاوی-با-کارایی-درمان-معاصر
پیوند سنت روان‌کاوی با کارایی درمان معاصر
نو-روان-کاوان
نو روان‌کاوان: بازاندیشی در روان‌کاوی با تأکید بر روابط اجتماعی و فرهنگ
فروید-تا-نو-روانکاوی
نظریه‌های روان‌کاوی: از فروید تا نو روان‌کاوان
Albert-Bandura
نظریه‌ی یادگیری اجتماعی آلبرت بندورا: تعامل میان فرد، رفتار و محیط
Carl-Rogers
نظریه‌ی کارل راجرز: روان‌درمانی مراجع‌محور و روان‌شناسی انسان‌گرا
نظریه‌ی-رفتارگرایی-روان‌شناسی-علمی-بر-پایه‌ی-مشاهده-و-تجربه
نظریه‌ی رفتارگرایی: روان‌شناسی علمی بر پایه‌ی مشاهده و تجربه
Abraham-Maslow
نظریه‌ی آبراهام مازلو: سلسله‌مراتب نیازها و خودشکوفایی
erik-erikson
نظریه‌ی رشد روانی ـ اجتماعی اریک اریکسون
Carl-Jung
نظریه روان‌شناسی تحلیلی کارل گوستاو یونگ
Alfred-Adler
خلاصه‌ای از نظریه‌ی آلفرد آدلر
Sigmund-Freuds
خلاصه‌ای از نظریه روان‌تحلیل‌گری فروید
چرا-به-روان‌درمانی-و-مشاوره-نیاز-داریم
چرا به روان‌درمانی و مشاوره نیاز داریم؟
روان‌درمانگر-و-مشاور-خوب
روان‌درمانگر و مشاور خوب چه ویژگی‌هایی دارد؟
روان-درمانی-چیست
انواع روان‌درمانی چیست؟
پرسش و پاسخ | در این بخش، شما می‌توانید پرسش‌ها و نظرات خود را مطرح کنید.

33 پرسش و پاسخ

  1. آقای دکتر من ۲۴ سالمه.مدتکه تپش قلبم گرتوه یکدفعه تپش قلبکی شدید دگرم تا چند دقه یک احساس دکم دلم سست دبه بیحال دبم دوای چند دقیقه یک چاک دبم…زور زو زو وام لیده…تا سنم کمتر بو مگر له شتک ترسابام له امتحان یا جر و بحثی خانواده وام لیده هات بلام الان له حالتی آرامش یش دا وام لیده…احتمالی هیه ربطی به مشکلاتی روحی و روانی م به چون زور زورم فشار لسره و اصلا اعصابم بو هیچ کارک نماوه زو توره دبم و زو ناراحت دبم و گریانم ده

  2. سڵاو ڕێز دکتۆر باشن شکور
    یک پرسیارم بوو جگە لە ئێوە نازانم بە کێی‌تر بڵێم
    تکایە یارمەتیم بدن
    شرم دەکەم باسی دەکەم بەڕاستی نازانم ئەو بشرە چۆن دەتوانێ کاری وا بکات
    بەداخم بۆ خۆم کە دەڵێم باوکم.
    باوکم خریکی کاری ناشیرینە بە بووکەکەی دەڵێ بێ پام شێلە لە هەمان کاتدا (نێری )خۆی ڕق دەکات و کارێک دکات بر پای بووکەکەی بکوێت
    خوا لەناوی ببات شرم دەکەم باسی دکم
    چن جاریش پەلاماری داوە، ئیتر براژنم لەوە زیاتر خۆی پێ ڕانەگیراوە دوێنێ شەو بە کاکمی وتە
    چارە چییە دکتۆر دەبێت چی لەگەڵ بکین

    تکایە یارمەتیم بدە چبکین باشە
    هیچ کێشەیشی نییە بە انقست وا دەکا تا ئێستە وا نەبووە ئەوە ماوێکە لەگەڵ ئەو بووکە بدبختەی وای لێهاتە.
    پێشتر بۆ کچێکیشی وابوو ماوەی ٨ساڵە ئەو خوشکەم شوی کردە و ئەوشتەم پیو نەدیوە تا دوێنێ شەو
    دکتو ڕۆح و ڕەوانمی تێکداوە
    من ئەوکات زۆر مناڵ بووم ئەوەم دی بە باوکمۆ لەبەر چاوم کەوتە هیچ کات متمانەم پێ نکردە هەمیشە لی دەترسم

    1. سەرەتا کە پرسیارەکەم دەخوێند ئەو گریمانەیە بۆ من ساز بوو داخوام تووش دمانس بووە و مێشکی هەڵخەلەتاوە. بەڵام گوتت کە پێشتر بۆ کچی خۆشی تەماحی تێکردووە.
      هەندێک کەس بەهۆی کێشەی دەرونی کۆنتڕۆڵی لەسەر هەستی پڕتاوی جنسی کەمە : بیربڵاوی-فرەچالاکی ADHD ، کەسایەتی سنوری borderline ، کەسایەتی دژی کۆمەڵگا antisocial .
      چارەی ئەو کێشەیە بە دەرمان و حەب دەکرێ لای پزشکی دەرونی .
      دەوروبەر دەبێ بزانن کە ئەو کەسە دەبێ خۆی لێ بپارێزن و کاتێک سنور دەبەزێنی بەڕاشکاوی دەنگی بدەن !
      ئەو ئەگەر بزانێ کە بەرامبەر دەستی خوێندۆتەوە و فریوی ناخوا ئەوجار دەست هەڵدەگرێ.

  3. آقای دکتر من کچکی 2سالم هیه …وقتک که زایمانم کرد دوای او زورم قسی ناخوش و نارحتی کیشا له طرف خزم و کسه وه …افسردگیم گرتبو زووو عصبی دبوم…الانیش وام…جاری وایه به دست خوم نیه اگه کچکم زور دگری و دقیژنه لیددم..دوایی زور پشیمان دبموه هر چند دلم نا ایدی وا ناکم دیسان تحملم نامنه…احساس دکم الان رقی له منه خوشی ناوم کچکم…نیوی حمو کس فیر بوه حمو کسی خوش دوه بو لای حمو کس دچه فقط منی ناوه اصلا قت نیوم ناهینه مگر پیم بله داده حتی ایدی دایه ش ناله..نازانم احساس دکم شیت بوم اوا فکر دکموه و دواییش بوخوم دلم اونده منداله اوانه نازانه…اونده لسر او کچکم حساسم قت قت لای کس به جی ناهیلم‌. ناهلم کس لگل خوی بیبا بو جگایک اگه لیم دور دبه دلی قلبم راوستا گریانم ده ناراحتم الان باشتر بوم تا جاران ولی هر چاک نابم..نازانم چون او عصبانیت و توره یی خوم راگرم خوم کنترل کم اصلا نامهوه لیدم

    1. سڵاو و ڕێز
      دوای زگ کردن هەندێک لە دایکان تووشی خەمۆکی دێن. لەوانەیە دڵەڕاوکێی زۆر لەو نۆ مانگەی دووگیانیدا یا ترسی زگ کردن وابکا تووش ئەو گرفتە دەروونییە بن. ئاگاداری لە منداڵ لە ساڵی یەکەم زۆر بۆ دایک ئاستەمە و بێخەوی و دڵەڕاوکێی زۆرە و ئەگەر پشتیوانی دەوروبەر نەبێ ئاگاداری منداڵەکەش بەربەستێکە بۆ چاک بوونەوەی دۆخی دەرونی دایک.
      ژیانی ساڵانی کوردەواری وابوو کە ئافرەت منداڵی دەبوو زۆرکەس هەبوو بە دەورێوە و باری ئاگاداری کۆرپەی ساوا سووکتر بوو بۆ دایک.
      باشە خێزانی دوو لایەن پشتیوانی دایک بکەن بۆ ئاگاداری منداڵەکە، بابی منداڵیش لە کارەکان ماڵێدا پشتیوان دایک بێ تا بتوانێ زۆرتر بخەوێ و خۆی بگرێتەوە.
      باشە داوای پشتیوانی بکەی لە دەوروبەر و بڵێی کە دۆخی دەرونیت ناگونجاوە.
      لەگەڵ دەروونناسێک ڕاوێژی حەفتانەت هەبێ تا گۆڕان ساز بکەی لە دەرونی خۆت و شێوازی ژیانت. خەمۆکی وادەکا باوڕە سەرەکێکانی مرۆڤ تێک دەدا و ڕوانگەی بۆ ژیان ڕەش دەبێ . بۆیە ڕاوێژکاری بە هەڵەچنی باوڕەکان وادەکا ڕوانین بە ژیان و بە خۆ بگۆڕێ وردە وردە تیشکی هیوا لە درزی دیوارەکانی بەندیخانەی مێشک دێتە ژورەوە.
      داوا بکە هاوسەرت ساتێک بۆ منداڵەکەت دانێ کایە بکا لەگەڵی یا بیبا بۆ دەرێ تا بتوانێ ساتێک بۆخۆت بە دڵ خۆت تێپەڕ بکەی.
      هاوکارانم لە کازیوە دەتوانن کات تەرخان بکەن بۆ تۆ بۆ ڕاوێژی ئانلاین تا زۆر خێراتر لە خەمۆکی خۆت ڕزگار بکەی.

  4. سلام اغای دوکتور

    ژنیکی ۳۰ساله م کچیکی ۶سالانم هه یه شکوربوخودا زندگی آرام و خوشی شم هه یه به لام او چند وخته خبری مرگی چند عزیزم دیوه بخصوص او دوکتوری قلبه که یکدفعه یی بووه هه ر ل خورا جاروبار دترسم دلم نکا نخوشیه کم هه به و نمزانی بیه یا خودایا یکدفعه هیچم ل نیه فقط لبر کچه کشم ناراحت دبم ک نکا دوربیه من شتیکم لی بیه و کچکم تنیا بمینی
    هه ر لسر او فکرانه زورجار سر ایشه دگرم ایدی پشته سرم قورس قورس دبیه وک اوه ی شتیکی قورسیان ب پشته سرمه وه وصل کردبی جا دیکمه سر ایشه ایدی تا مسکن نخوم هیدی نابی
    نازانم او سر ایشه و قورسی پشت سره چییه بلی اغای دکتور خدای نخاسته نخوشی بیه یا هه ر ای استرسی خومه وام لیدی
    شرمنده شم جاروباریش دوای نزدیکی درجا هه ر او سر ایشه یه دگرم ک بازم هه ر له پشت سرمه وه دست پیدکا و پشت سرم قورس دکا و او رگانی پشت سرم تند دبه و دیشی

    اغای دوکتور زور زوش دلم پر دبیه بو هموشتک
    مثلا لسر اینستا کلیپیکی احساسی دبینم خیرا گریانم دیه
    نازانم ای چیه بخصوص ل بواری دایک و باب و مندال
    چون بوخوم ل ۳سالگی دا بابم ب تصادف ل دست داوه بلی هه ر ایوه بیه
    همیشه ل فکری بابم دام زور بیری دکم زوری بو دگریم نازانم بو آوام سالان آوا نبوم اوه یک دو سال دبیه آوام لهاتو اونده فکر ل بابم دکموه دنا پیشتر وا نبوم تا او حده

    1. دڵەڕاوکێی مەرگ لە ناخماندا هەیە لەو کاتە لە دایک دەبین تا لەگەڵ مەرگ دیدار دەکەین. بە کاروبار و ژیان و خێزان و خۆشەویستان ئەو دڵەڕاوکێ دادەپۆشین تا هەموو ڕۆژ نەیبینینەوە.
      هەندێک ڕوودا و کارەسات پەردەی مەرگ لادەدا و ترس و دڵەڕاوکێ هێرشمان دەکاتە سەر: مەرگی لاوێک، ڕووداوێکی مەترسیدار، نەخۆشی و…
      ئەکاتە نیشانەکان سۆماتیکی دڵەڕاوکێ(دڵەکوتە، لەرزین و تەزینی لەش، عارەقە و …) دەر دەکەوێ.
      ئەگەر ترس و دڵەڕاوکێی مەرگ زۆر بێ لەوانەیە تووشی پەنیک(panic) بین.
      مەرگ ڕاستەقینەترین حەقیقەتی ژیانە . ناکرێ پشت گوێ بخرێ.
      ئەوکەسە بیر لە مەرگ دەکاتەوە و هەوڵ دەدا جوان بژی و بۆخۆی بژی ، یادی مەرگ ژیانی چڕ و پڕ دەکا .

      بۆیە کاتی پێوەندی جنسی سەرت سڕ دەبێ چون چێژ دەبەی و ناکاو ئەو بیرۆکەیە دێتە مێشکت: نەکا ڕۆژێک لەوانەیە هاوسەرم نەمێنێ !
      چارەسەر:
      مەرگ تەواوکەری ژیان نیە، هەر میوەیەک دەگا لە دار بەردەبێتەوە بەڵام ناوکی دەچێتە نێو خاک و چەند داری دیکە دەڕوێ…
      مەرگ درێژەی ژیانە و لە شوێنێکی دیکە هەموو ئازیزانمان دەبینینەوە.
      لەجیاتی هەڵاتن لە بیرکردنەوە لە مەرگ، هەوڵ بدە هەموو حەفتەیەک سەردان قەبران بکە !
      کاتێک لەشت تەزی و ترسای بەخۆت بڵێ بە دەنگئ بەرز: مەرگ بۆ هەموانە و ئەو شتەی بۆ هەموانە دادپەروەرییە.
      بە درێژەی ڕۆژ بیڵێوە من و هەموو ئازیزانم دەمرین و مەرگ حەقیقەتی ژیانە و دیسان یەکتر دەبینینەوە .

  5. سلاو اقای دوکتر وقتت بخیر
    ۱۷سالمه نامزدی اقایکم که تکلیفی معلوم نیه و همیشه بی تکلیفه و معتلی معجزه و یا کسک دستی بگرت نیوانم لگل مال خصوم اصلا باش نیه لمژه نه هاتون بولام نه زنگم بو لددن و حتی حس دکم پشت سرم قسه بو نامزدکم دکم چون رفتار اویش بیحدی تغییر کردو به حدک که اگر هزار تمنم بو خرج دکا روحی در دچیت قراره پاییز جوستنوه م بیت که کس خو نه له شایی ددا نه جوستنوه یانی اوی مال خصوم اصلا باسی ناکن و نالن بوکه کمان هیه و نامزدکشم قولی پیداوم که نچین سرمال و مال بگرین هر جارک شتک دلیت جارک دله دایکم مالکه دفروشه دو واحده دگره جارک دله پله مکه مال دگرین و هر دله پله مکه و صبرت هبت و اگر پولی دیته دست دلیم وره بچین او شته بو مالکمان بکرین هزار بهانه جور دکاتو دله تو اگر پول دیته جیفانم وک شیتت لده و به شت الکی خرجی دکی در حالک ایمه پیشترکی باسی دکین که دبت چیبکرین ولی بو سپینه کی پشیمان دبتوه و نازانم چیه پشیمانی دکاتوه حتی جارک ویستمان مالک بو کرایه قولنامه بکین سپینه کی دایکی کوتی دیم چاوی لدکم ایدی نامزدکم لو رو بو رو بو کوتی بکلک نایا او ماله و نایگرم الان اونده بدست کارکانی ناراحتم به حدک دگم جاری وا پیم خوشه بلایک یا بسر خوم بینم یا او فشار خانواده ی خوشم که بوچی ناین بولاتو که بوچی شایی ناکنو من بی تکلیف اوانیش فشارم بو دینن لولاش نامزدکم هر اوا جورایک بهانه دگرتو دلیت جاره صبرت هبت الان ماومتوه طلاق ورگرم یا نیگرم چون براستی خانوادگی بی تکلیفین و قت هیچیان به هیچ نبوه او حمو کار دکن صاحب تمنک نین دترسم منیش اینده م وای لیبیت

    1. کوڕ لای خۆمان کاتێک هاوسەرگیری دەکا زۆر زەختی لەسەرە. لەلایەک ماڵ خەزور و بووک و لەلایەک دایکی وادەزانێ کوڕکەەی خەسار بووە و لەکیسی چووە و ئیدی کوڕی نامێنێ🥹.
      بۆیە لەلایەک دەزانێ دەبێ بۆ هاوسەری پیاوەتی بکا بەڵام دەوروبەریش بۆ دڵسۆزی بۆچونی خۆیان دەردەبڕن و ئەوەش سەر لەو کوڕە دەشێوێنێ کە کاری دروست کامەیە.
      باش وایە دوو سێ ساڵ لێگەڕێ هەڵە بکا و تاقی بکاتەوە تا بزانێ چی دروستە و فێر بێ. هەوڵ مەدە بکەوێ نێوان مێرد و دایکی چون خوێنتاڵ دەبی. دایکی بە زمان بگرە چون دایک دەترسێ کوڕەکەی لەدەست بدا و کاتێک بووکەکە بەزمان بێ و ڕێزی بگرێ ئەو ترسەی خەسوو دەڕژێ و وردە وردە لایەن بووکەکە دەگرێ .

  6. سلام اغای دکتر تخدا جوابم بدینوه من 25سالم 3ساله ازدواجم کردوه من قرار بو یک مانگ لگل ماله بم دواتر جدا بینوه دوای جستنوه سرمال زور ناخوش بو خسوم زورم بو خراپ بو میردکم هیچ درک نبو زور ناخوش دو جار رویشتم چومه وی دواتر سالک و نیو له دادگاه بوین دادگاه حکم دا کوره یکدفعه کوتی پشیمانم هات رویشتموه اول کانی زور باش بوو لگلم دواتر خانواده کی زور دخالت یان دکرد بخصوص خوشککی زور وابسته به خوشکی بو جاری وابو خوشکی قسه ناحز پ دکوتم پم دکوت شری لگل دکرم دکوت دمت دشکنم نیوی خوشکم بینی دو سه جار دیتومه له اینستا پیام بو ژن ناردوه بقوربانت بم له و قسانه پم دکوت بو پیام دنیری شری لگل دکرم زور مان شر دبو لسر شتی اوا لسر خانواده کی دیسان رویشتوموه مالی بابم کس درکم ناکا همو قسه به من دلین زور ناخوشه الان که فکر دکموه تپش قلب دگرم احساس خفگی دکم دکتر دچم هر دلین هیچ نیه زور سخته زندگی م میردکم با وجودی همو قسه ناحز پم ده لی خوشم ده وی احساس ناکم هیچ کس لیه سر دنیا بیه چی بکم تخدا

    1. هاوسەرت خۆشی دەوێی بەڵام هێشتا نەیتوانیوە ئەوەندە پێبگا کە دەستی لە دەستی ئەو خێزانە سەرەکییە بێتەوە .
      ئەو منداڵانە هێشتا ناتوانن سەربەخۆ بژین و بۆ هەر شتێک پرسیان بە دایباب یا خۆشک و برایە و ئەگەر شتێک بکا و بڕیارێک بدا بۆ ژیانی وادەزانێ تاوانێکی گەورەیە .
      ئەو کەسانە دڵەڕاوکێیان زۆرە، دەترسن ئەگەر خۆیان بڕیار بدەن نەکا هەڵە بکا و دوایە لۆمەی بکەن بۆیە زۆر پرس دەکەن بۆ شتی ورد و گەورە.
      باش وایە خۆت فێر بی لەسەر خۆت بکەیەوە و ئیدی باسی خۆشک یا کەسی ئەو مەکە و خۆت لەسەر خۆت وەجواب وەرە و گلەییشی کرد بڵێ کە ئەوە کێشەه نێوان خۆمانە و خۆی تێوەر مەدە!
      باسی تەڵاق مەکە .
      ئەگەر ببینێ بەهێز و نەبەزی ئەوکات وردە وردە ڕوو لە تۆ دەنێ بۆ پرس و کارەکانی.

  7. سەلام وەختتان بەخێر و خۆشی بێ ئێنشاللە🌸
    پرسیارێکم هەبوو لە خزمتتاندا ئاغای دووکتور ، هەمیشە نارحتم و زۆربەی کاتەکان چاوبە فرمێسکم هەمیشە هەست دەکەم دەردم زۆر و هەرچی هەوڵ دەدم هەر لەسەر جێگای خۆمم نازانم چبکم ، هەمیشەی خودا ماندووم و بێ هێز و ئێنێرژیم ئەو دەقەیەی وا لە خەو هەڵدەستم ماندووم ، دڵم بە هیچ شتێک خۆش نییە و تەپشی شدیدی قەلبم گرتووە هەمیشە لە ناخەوە دەلرزێم و بێ هێزم ، ڕۆژم لێ دەبێتەوە فکرو خەیاڵ هڵمدەگرێ و لەگەڵ خودا قسە دەکەم ئاخری شەوە دەزانم هێزم بە هیچ ناشکێ و هیچم پێ ناکری دەست دەکەم بە گریان دەڵەی دەست و لاقم بستراوە هیچ کارێکم پێ ناکرێ ، بەیانیان لە خەو هڵدەستم هەتا نیوەڕۆ جیان ئێشەم هەیە تەواوی جیان سارد ساردە ، بێ تەمرکووز بووم زوو شتم لەبیر دەچێتەوە زۆر بێزارم زۆر 🥀 ، نازانم دەبێ چبکەم و دەلیلی چییە ؟
    مەمنوون دەبم ئەگەر جواب دنەوە 🙏

    1. سڵاو وڕێز
      خەمۆکی دوو جۆری نیشانەی هەیە؛
      ١-نیشانەی دەرونی(سایکۆلۆجیک): هەستی خەم، گریان، توڕەیی، بیربڵاوی، بێهیوایی بە داهاتوو و هەستی شکست لە ڕابردوو.
      ٢-نیشانەی جەستەیی(سۆماتیک): ماندوویی و داهێزران، بێخەوی/زۆرخەوی،
      نیشانەکانی دەرونی بە ڕاوێژکاری زوو باش دەبن بەڵام نیشانەکان جەستەیی باش وایە نۆرۆتراپی بکەی یا دەرمان بخۆی.
      هەروەها تۆ توشی ژانی سۆماتیک بوی کە بە گشتی ناوی وەک فیبرۆمیالژیا دەناسین،
      ئەو ژانە بە چارەسەری نۆرۆتراپی و دەرمان باشتر ساڕێژ دەبێ.
      پێشنیارم ئەوەیە لە سایتی کازیوە دەروونناسی خۆت هەڵبژێرە و هاوکات دەرمان یا نۆڕۆتڕاپی دەست پێبکە

  8. آقای دکتر من له ۱۱.۱۲سالگی دا لگل مالی خالی بابم که له مهابادن هاتو چومان زور بو…اوان کورکیان بو ۶سال له خوم گه وره تر بو..اودم او سرباز بو له شایی یا مهمانیک مگر بم دیتبا اویش اصلا قسه مان نده کرد هر سلاویشمان نه دکرد پیم عیب بو..اویش خانوادکی حمو به خانوادکمیان دکوت دبه کچکتمان دنه بو کورکمان ..حتی بعضه جارک به نیوی براژن بانگیان دکردم و زور به احترام و خوش اخلاق بون لگلم…گذرا تا بومه ۱۶سال..له شایی برایکی بوین دیتم دایکی پی کوتم ایشلا نوبتی شایی ایوه به دوای او مراسمه..من اصلا علاقه م پی نبو خنثی بوم..تا له و مراسمه خزمکی خوی فیر کرد بیته لام و دیکوت متین عاشقته و دله شمارکیم داته قسه بکین من هر قبولم نکرد..دوایی چند هفته یک هر فکرم له دکردوه و به آموزاکیم کوت شمارکیم دیه و به دزی خانواده شروع مان کرد به قسه.زور عاشقی ببوم دوای سه مانگ له دوستایتیمان بابی مرد..چوینه مالی اوان هر به دورم دا دهات و بقوربان و صدقه م دبو و خانوادکی همچنان دیان کوت براژن اوندی که اعتمادم وه کرد که حتما شوی په دکم..دوای بینک هاته ماله به دایکمی کوت کمک له مرگی بابم یگذره حتما دیمه داوای عاشقیم و ایمش باورمان کرد..دو مانگ دوایی بابی بابم فوتی کرد..اوان هاتن بو مالی بابم..متاسفانه من مدرسه ای بوم روژی اولی سره خوشی قرار مان دا نا بیته بر درگای مدرسه شونم ولی او هات و هر دوری لیددا تا نیو ساعت وقتک روشتموه ماله بابم زوری لیدام دیکوت له چو بوی زنگیان لیداوه کچکت له برلایی..خلاصه بو به شر و بدبختی من..آبرویان بردم ..اویش هلاته وه بو مالی خویان..دوایی کوتیان ولا متین حمو قسه و عکس شتکانتی بو ناردوین اتو آبروت بردوین..اوانیش کوتبویان ایمه توله ی ارث کمان کردوتوه که ایوه بشی ایمه تان خواردوه آبروی ایوه مان بردوه..حتی خبر هات خریکی شادی و جشنن که موفق بون به کرم بزانن..من تا مدتها افسردگیم گرتبو جارک خودکشی ناموفقم بو..الانیش هر سرکوفتی او مسله یه له سرم ددن..من بیحد عاشقی بوم حتی زانیم خیرا ژنی هیناوه اودمی لگل من بوه او ژنی دوستی بوه اوی خوش ویستوه..الان که میرد و مندالیشم هیه هر ناراحتی او موضعم لسر ددن..اگه له جگایک دمبینه به رفتاری دیهوه فریوم داته وه..هم زور دترسم که میردکم بزانه هم الانیش همیشه خه ون دبینم که لگل اوم خه وی راحتم نیه دترسم له خه و دا نیوم بینم..من له و سنه کمه دا زور شکاموه اعتمادم به کس نیه..به نظرتان چون له ذهنم او بدبختی و به عاقلیی خوم در کم و فکری له نکموه؟؟؟بوخوم به میردکم بلم یا نا؟؟البته کمک شکی کردبو کوتم هر داوای کردوم شوم په نکردوه لبر اوه بینمان نیه ولی دترسم آخری بزانه طلاقم دا

    1. ئەوەی کردویانە جێگای شەرمە کە تۆڵەی گەورەیەک لە چکۆلەیەک بکەنەوە.
      لەو دنیادا ناکرێ چاوەڕوان بین چون ئێمە چاکین کەس لەگەڵمان خراپە نەکا .
      ئەو کوڕەش بووە بە کەلوپەلی قوماری گەورەکانیان .
      ئەوان نەک وەک داخێکی ژیان بەڵکوو وەک پاشماوەیەک کە فڕێ دەدرێ بیانبینە،
      ئەگەر حەز دەکەی ئەو ڕابردویە کاڵ بێتەوە لەبەر چاو و مێشکت هیپنۆتیزم بە بڕوای من باشترین تکنیکە
      هیپنۆتیزم چ بە شێوازی ئانلاین لە دور یا لە نۆرینگە لە بۆکان بەڕێوە دەچێ

  9. سلام آقای دکتر من خانمکی ۲۴ساله م ۶ساله ازدواجم کردوه و لسر مالی خضورم بوم…مندالکی یک ساله ش م هیه.. مانگکه ماله م جدا کردوتوه هاتومه طبقه ی خواره ی مالی خضورم….ولی اصلا اصلا خوشیم ندیوه حمو روژه و شر و ناخوشیمان هیه لگل آقاکم…زورم خوش دوه ولی او زیاتر خانواده کی بو مهمه همیشه په م دله هزار ژنیش بیت لبر دایکم طلاقی ددم …دله تو حمو روژه له مالی بابم بی و کاری بو بکی …آرزومه روژک لمالی خوم بم ناهله اگه بمهوه لمالی خوم بم دیکا به شر و ناخوشی…دایکی زور زور خوش دوه دله دبه تا آخری عمرمان نوکری دایکم و بابم بکین و کاریان بو بکی لبر اوه من ژنم هیناوه….براستی زورم فشار لسره افسردگیم گرتوه زور ناراحتم مشکلاتمان تواو نابه چند جارم کوت طلاق ور دگرم ولی لبر کچکم ناتوانم ….حتی فکرم له کردوتوه که هم خوم بکوژم هم کچکم نجاتمان به..با اویکه مالی بو راخستوم ولی مغز و روانم آسوده نیه همیشه پیم دله تو هار بوی جگات زور خوشه دبه دردت دمه جا چاک دبی …قت قتم توجه په ناکا همیشه که قسه دکم مگر باسی نفرک بکم دنا جوم په نادا چاوم له ناکا…له جمع دا دوریم له دکا…دله خوشم دوی و جار جار کمکم توجه په دکا ولی اصلا وک جاران نماوه دله خطای تویه تو له شر دگری تو بهانه پیدا دکی ولی من براستی ناراحتم اصلا خوشحال نیم له زندگیم نازانم چ بکم

    1. داوی دەرونی گرفتاری چیە؟
      کاتێک کەسێک گەورە بووە بەڵام هەستی تاوانباری هەیە جودا لە دایبابی بڕیارایک بدا یا شتێک بخوا یا بیرۆکەیەک لە مێشکیدایە بەڵام لێیان بشارێتەوە، دەبێ لە هەموو دەردی دایبابی ئاگادار بێ تەنانەت دەچێتە نێوان دایباب و خۆی تێوەردەدا ئەگەر بەویش پێوەندی نەبێ، هەستی تاوانباری هەیە ئەگەر بیهەوێ ماڵ و خێزانی سەربەخۆی خۆی ساز بکا !
      ئەوانە لەسەر ئەو باوارەن کە منداڵی چاکن و دەبێ باوکێتی/دایکێتی و هەر نەخشێکی دیکەی هەیانە لە ژیاندا قوربانی نەخشی منداڵی بکا. بۆیە دەبینین بەوجۆرە لەگەڵ ژن/مێرد هەڵسوکەوت دەکەن: ژن/مێرد دەبێتەوە بەڵام دایباب نابێتەوە.
      لێرەدا پێویستە بزانی ناگۆڕێ
      تۆ لە نەخشی بوکی ئازادیخواز بچێ نەخشی کچی دڵسۆز ئەوجار دەچێ سیستمی خێزان جێگای خۆت دەکەیەوە.
      لەو سیستمە هەر شتێک کەببێتە هۆی هەستی تاوانباری هاوسەرت ئەو خۆشی ناوێ بۆ نمونە لە کار و ڕفێق و … کەم دەکا تا نەکا هەستی تاوانباری بکا بەرامبەر بە دایباب.
      بۆیە گەر تۆ نەخشی کچی دڵسۆز بگری لەو سیستمەی خێزاندا ئەوکات نەک وەک کەسی ناگونجاو بەڵکوو کەسێکی گونجاو لە سیستمی خێزاندا خۆشەویست دەبی.
      زیرەکی مرۆڤ لەوەدایە کە خۆی سازگار بکا لەگەڵ ئەو دۆخە لە ژیاندا زاڵە.
      خۆکوژی و تەڵاق زەرەدی زۆرە بەڵام مانەوە لەو سیستمە وەک کچی ماڵێ وادەکا ماڵ خەزورت پشتگریت بکەن.

      1. آقای دکتر من اوی له توانم دا به کمکی خانواده میردکم دکم ..له کاری ماله به نان و چیشت به هر چی به..ولی اوان زورم فشار بو دینن به هیچ شتکی من قانع نین هر منیش دمهوه جوابیان ندموه زنگ بو میردکم لیددن و دلن ژنکت آوایه و خوی له کار دشارتوه و خرابه و هزار شر ساز دکن..چند جارم کوتوه بو زنگ بو او لیددن به خوم بلن بو ناراحتیمان بو ساز دکن ولی هر من خرابه دکن ورز بوم له زندگیم له و حمو شرر و گلیی و توقعه زوره..میردکشم هر دله راست دکن تو دبایه او کارت کردبا با اوان وا نلن با اوان ناراحت نبن..همیشه حق به اوان ددا..دلم ای من مهم نیم ای ،بو هر دبه من کوتا بیم هر من بلم بسرچاو هر چی ایوه امر کن من دیکم..زور زور حرص دخوم زور ناراحتی اعصابم هیه همیشه زو گریانم ده خوم بو راناجیره یان حرصی خوم بسر مندالکم دا خالی دکم لی توره دبم…که دش لم ناراحتم اصلا احساسکی خوشم نیه له زندگیم دا دچمه دکتر حتی جارک له کلینیکی ایوه نوبتم گرتوه دیکوت بو شیت و روانی دچیه دکتر😔

  10. سلام اغای دکتر ماندونبن ببخشه من له 12.13 سالگی و همیشه درگیری های ذهنی عجیبم هیه تاالان که 23 سالمه همیشه فکر له مرگ دکموه له کاریکی جدید دکم دترسم شتک به همیشه وسواسی فکری شدیدم هیه له خوشترین لحظه کانم دا فکریکی ناخوش دیته سرم همیشه فکر منفی هیه زور سعی دکم لیان دور کموه ولی نابیت یانی جاری وایه شت هایک دیته ذهنم قفل دکم که چون دوی چن سال اوشته هاتوته ذهنم همیشه ترس له نخوشیم هیه بعضه وقتیک حس دکم دمم خواره یا خریکه خفه بم همیشه تورم زور زور عصبی دبم فکر له حدی هاور کردنیک زوش عذاب ویژدان دمگره که بو او اوا برخوردم کرد البته لگل هموسیک نا تنیا نزدیکانم اوا ب خوردم هیه اصلا ناتوانم فکر له ایندم کموه همیشه شتکی ناخوش دیته ذهنم وریگای له دگره چن دباریش چومته کن دکتری مغز و اعصاب روانشناس ولی براستی هیچ درک نه فقط دلن برو فلان قرص مصرف بکه غیر جیژ بون خوتن و تیک عصبی هیچ تاثیریکی نبوه ریگایک هیه که من انجام بدم تاثیری هبه درمان بم

    1. گامێشێک کاتێک خەریکی لەوەڕە لەوانەیە مێشولە و مێشە سەگانە بە دەوریدا دەفڕن و جار جار پێوەی دەدەن بەڵام ئەو گامێشە هەر لەسەرەخۆ خەریکی لەوەڕە و کلکی دەجوڵێنێ جارجار ، ئیدی وەدوای مێشەکان ناکەوێ بە شاخ بیانکوژێ!
      بەڵام مرۆڤ کاتێک بیرۆکەی نەرێنی دێ بەسەریدا دەترسێ لێیان ؛ ئەو ترسەش لەبەر ئەوەیە گوتویانە ئەرێنی بیر بکەوە و هەرچۆن بیر بکەیەوە هەر وا دەقەومێ!
      ئەوە درۆیەکی گەورەیە کە هەرچۆن بیر بکەیەوە ئاوا ڕوق دەدا چون هەموو ئەو کەسانە دەچن بۆ ڕێبڕکێ بە هیوای بردنەوە دەچن و خەون دەبینن بە کاپ و مداڵی زێڕین بەڵام لە کۆتاییدا هەر کەسێک دەیباتەوە و زۆریان دۆڕاو دەبن.
      منیش وەک مرۆڤ مێشکم پڕە لە بیرۆکەی نەرێنی و قۆڕ و پوچ چون سەد هەزار ملیاڕد خانە لە مێشکماندا خەریکی کارن و ئەوانە بیرۆکەش ساز دەکەن و وەک مێشولە و مێشەسەگانە بە دەوری سەرماندا دەگەڕێن و ئێمە هەر بەدوایدا دەچین چۆن بیانکوژین.
      لێرەدا پێویستە ئاهۆن خەریکی کارەکانی خۆمان بین و نادیدەیان بگرین . گەر وەدوایاندا بچین قەد نایانگرین بەڵام لە ژیانمان دوا دەکەوین.

  11. سلام اغای سعادتی ببخشن او مشکلم بی زحمت بو حل کن زورم بو مهمه هلبت چون بوخوتان پیاون پیاوانیش چاکتردناسن. ئه من 5مانگک دبه نامزدم هیه جایکدفعه هاتن موقعیتکیم پی باش بو با وجودی ویکه خاستگارم زورهبو،میردم پی کرد جا ماوی دومانگک دبه سروکله ی دوستیکی پیشوم پیدابوتوه ک قبلاخوشم دویست وختاشیت بیه دله هرشتکی بلی دیکم وک مندال دگری بوم، لنظرمالیوه دولمندن جوانه خوشتیپه، ولی نامزدکم موقعیتی باشه ولی ن پیم جوانه ن زور بامحبته ن زورگرموگور اصلا زورساردوسره، له 2رگایی داماومتوه وختی شاییش هندی نماوه دترسیم بروم و دوایش پشیمان بموه لولاش دترسیم ب نامزدکمی نکم و عشقی او کورش وکو تب سارد بیتوه…هموکس موقعیتی اونامزدمی پی باشه ولی نازانن هینده ساردوسرو بی بخاره اصلاجذبی نابم او کورش هردله جودابوه خوت قربانی مکه، اطرافیانی متأهلیشم هردلن ازدواج ب دلی خوت پکه خوشتره و…. نازانم چپکم

    1. سڵاو و ڕێز
      کۆنەدۆستی تۆ لەوە پێش بەجێیهێشتی ! دوایە زانی هاوسەرگیریت کردووە و لەدەستی چوی ئەوجار دەپاڕێتەوە!
      ئەو پێوەندییەی ڕابردوو ئەگەر بەکار هاتبایە درێژەی دەبوو بەجوانی.
      تۆ هەر ئەو کچەی جارانی
      ئەویش ئەو کوڕەی جاران
      بەڵام هەندێک کەس تا شتێکیان هەیە لایان سوکە و چاویان لەدەستی خەڵکە و کاتێک لەدەستیان دەچێ داخی بۆ دەخۆن.
      وابزانم کۆنەدۆستی تۆ لەوجۆرە کەسانەیە !
      بە بڕوای من گەڕانەوە بۆ سەر کەسێک یا کارێک یا شتێک کە پێشتر بەسەریدا تێپەڕیوی و گەڕانەوە بۆ ڕابردوو هەڵەیە.

  12. سلام ماندو نبن من کوره کم 6سالیتی بردومانته دکتر دلن بیش فعاله اوسال پیش دبستانی بو اصلا جوی نددا درس لگل مندالو شتیش ناحاوته وه کوتم اگر چاره سرک ببه پیمان بلن ممنون دبم

    1. سلام
      ١٠٪ لە منداڵان لەو سەردەمە تووشی بیربڵاوی-فرەچالاکی دەبن.
      نیشانەکان: بیری بڵاوە، زوو قەڵس دەبێ، ناسرەوێ، لەگەڵ منداڵانی دیکە ناسازێ، لاسارە بەرامبەر بە گەورەساڵەکان وەک دایباب و مامۆستاکانی، و…
      ئەو کێشە دەروونییە وادەکا کارکردی م داڵ بەتایبەت لە خوێندنگە زۆر دادەبەزێ.
      چارەسەر بۆ بیربڵاوی-فرەچالاکی دەرمانی ڕیتالین و رسپریدۆن لای پزشکی دەرونی بۆ وەرگرن، یا لە نۆرینگەی بۆکان/مەهاباد دەتوانی لە نۆڕۆتڕاپی کەڵک بگرن بۆ هەمیشە چارەسەری بکەن. ٧٠٪ لە منداڵانی تووشبوی بیربڵاو-فرەچالاکی بە نۆڕۆتڕاپی چارەسەری یەکجاری وەردەگرن.

    1. سلام، ptsd کێشەیەکی دەروونییە کە نیشانەکانی ئەوەن: دوای کارەساتێکی تاڵ ئێستا زۆرجار وەبیرت دێتەوە، خەونی پێوە دەبینی، هەرچی ئەو کارەساتەت وەبیر بهێنێتەوە خۆتی لێ دەپارێزی ، جار جار ناکاو وەبیرت دێتەوە و ئازارت دەدا. باشترین چارەسەرەکان ئەوەیە ئەو ڕووداوە زۆر بە وردی بهێنێ بەر چاوت، یا لە هیپنۆتیزم کەڵک بگری یا لە نۆڕۆتڕاپی

  13. سلام من خانمی ۲۴ساله م۸ساله ازدواجم کردو.له ۱۶سالگی لگل کوریکی ۲۵ساله دوست بوم ازدواجم کرد.خانوادکم راضی نبون منیش لگلی رویشتم. لو روژوه که چووم او اغایه دل پیسی دکا.لگل خانوادکی بوین ۴سال دوایی مدتیکی زور رویشتم تا جداخ بوه اما هر روژه بحثیکه.من بوخوم تاقانه بوم آویش ۷مندال بون .ایمه دو مندالین فقط برای کی لخوم گوره ترم هیه.بابیکی دروست و حسابی نه معتاده.دایکیشی انسانیکی دروزن فقط خوی و مندالکانی هلدکیشه.او اغایه هر مجلسو مهمانیک به یا نایه زور به کمی اگریش به حتما شریک دبه.همیشه توره یه لکن .ژنی رفیقکانی لکن میردکانیان دمشکینیتوه بسه دکا خوی توره دکا لیم توره دبه.تا لباسمم بو دکره یا وسایلی ماله منظور له خوراکی نا مثال تلویزیون دیقم پدکا.هر پیخوشه لگل رفیق وقتی بگزرینه.هر کارکم به دله من ناتوانم کارم هیه.کارکی فیلمبرداره هفتی وایه ۴روژ ل کاره من دبه همو روژکان بچموه مالی بابم تا ۳شوه.فوتبالی به هروقت.اوندی پیخوشه من ل مالی بابم دانه و بروا کاری خوی بکا اگر زندگیش لیددم درویک دکا دله کار دکم دشبینی بازی psدکا لگل رفیقکانی.سه بار چوینه مسافرت هر بشرو ناراحتی رفیقک بله وره دچینه دره دچه.ااما من بلم او جمعیه هر بو استراحت دچینه دره قت نایه دله کارم هیه.کاریشی نبه هروایه.من لهخپاره کوه چند جار حمله عصبی م هبوه دیانکوت پنیکه له ناراحتی وام لیدهات.شوانه خوم نه هتا بیانی.به هیچ جوریک خوم لیناکوه به روژیش هر پم خوشه بخوم.نه بازاریک نه دعوتیک که من پمخوشبه نایه اما او چوی پخوشبه من دبه بچم دنا شره.هر باریک بحثمان دبه من به هفته لمالی بابم بجه دیله هر اوه نازانه هشم دوایی بوخوی زنگ لیدداتوه.همو جاره زنگ بو خانوادی من لیددا ولا وزن وسایلکانی ببنوه طلاق وردگرین به خانوادی خوی دله.دواییش هیچ.هر بحال شتک بلم دمباتوه مالی بابم دیکاته شر به ۶روژ یا زیاتر لوه م دادنه و دواییش دمباتوه.ناهله مندالمان به.ناهله بوخوم کارم شتک بکم یا لگل خوی بچمه عکاسی ناهله به تنیا یا لگل رفیقک شتک قت بچمه بازارک شتک.او لگل هر رفیقیکی پخوشبه دبه هاتو چو بکا اما من نا.او ه ش بلم که بابم نایدونه و ناهله بیته مالمان.فقط دایکم و براکم هاتو چو دکن پشم خوشنه کس او قسانی من لسر سایت یا اینستا ببینه🙏🙏🙏🙏تخدا من چیبکم

    1. پەنیک کاتێک دێ کە تۆ ترسی مەرگ زاڵ بووە بەسەر دەروونتدا ، چ کات ترسی مەرگ زاڵ دەبێ بەسەر دەرووندا ؟ کاتێک کە هەست بکەی کە ژیانی بە دڵتە نەژیاوی! کاتێک داخ لەسەر دڵتە بۆ ئەو ژیانە کە نەبوو و ئەو ئاواتانە کە ناشتراون لە ژێر خۆڵەمێشی ڕابردوودا.
      زەماوەند لە تەمەن ژێر ٢٠ ساڵان و تەمەن تازەلاویدا هەڵەیە چون هەردووکتان منداڵ بوون و وەک دەبینی هاوسەرت ئێستاش وەک منداڵانی تازەلاو هەڵسوکەوت دەکآ. ئەو لە نێوان حەزی لێیە وەک تازەلاوێک ڕابوێرێ و حەزیش دەکا وەک پیاوێک دەستەڵاتی ژیانی بەدەستەوە بێ بەڵام چون وەک پیاوێک پشتگری تۆ ناکا بۆیە بە پیاوی دانانێی، ئەو لای ڕفێقی پێخۆشترە چون ئەوان ئەرکیان نیە و فشە دەکەن بەڵام هاوسەر ئەرک و زەحمەتی هەیە.
      ژیانتان ناکۆکی زۆری هەیە بەڵام دەتوانی بە یارمەتی ڕاوێژکاری خێزان کێشەکانت چارەسەر بکەی.
      ١- نەخش و جێگا و پێگای خۆتان وەک ژن-پیاو-هاوسەر لەو ژیانەدا بناسن
      ٢- مافی هاوسەر بناسن
      ٣- ئاشتی ساز بکەن نێوان هاوسەرت و خەزوری.
      ٤- ژیان بخەنە ناو چوارچێوەیەکی ڕێکوپێک: کاتی خەو و جەمی چێشت و میوانی و … دیاری بکردرێ و ئاوا ژیان بێ قانون و یاسا هۆی دڵەڕاوکێیە بۆ هەردوو لایەن بە تایبەتی بۆ ئافرەت.
      ٥- دڵئێشانەکان باس بکرێ و کینە و ڕق پاک بێتەوە(ئەوە خۆی شەڕێکی چاکی دەوێ )

  14. بزرگترین راز دار زندگیت کیه؟
    ‏”قلبت”
    بزرگترین تصمیم گیرنده زندگیت کیه؟
    ‏”مغزت”
    بزرگترین همراه زندگیت کیه؟
    ‏”پاهات”
    میخوام بگم “قهرمان” زندگیت خودتی، فقط به خودت تکیه کن!

دیدگاهی بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *