
ڕاوێژکاری خوێندن, پەروردەی منداڵ, چارەسەریی گرفتی هاوژینەکان, چارەسەریی گرفتی بنەماڵەکەن, شکستی خۆشەویستی
36145
لاواز مامناوهند باش بهرز زۆر بهرز
5 / 5. تعداد رای: 1
سڵاو من جەمیلە شافعیم
بڕوانامەی ماستەرم هەیە لە بواری دەروونناسی کلینیکی بە ٣٠ ساڵ ئەزموون لە ڕاوێژکاری لە بواری ڕاوێژکاری هاوژینەکان، ڕاوێژکاری پێش هاوسەرگیری و... .
دوای 30 ساڵ کارکردن وەک دەروونناس و ڕاوێژکار لە قوتابخانە وچەند ناوەندی ڕاوێژکاری بۆم دەرکەوت کە بە کۆمەڵێک ڕاهێنان پێویستە، لەوانە ڕاهێنان لەسەر دە کارامەیی ژیان بەو پێیەی نەبوونی ئەو کارامەییانە هۆکاری هەموو کێشەکانی هاوسەر و دایک و باوک و دواجاریش منداڵانە لە وڵاتەکەمدا بڕیارمدا بەدوای ڕاهێنانی نوێ و نوێکراوەدا بگەڕێم و زۆربەی هەوڵەکانم بخەمە سەر ڕاهێنانی کارامەییەکانی ژیان بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە خۆپاراستن باشتر و کەمتر تێچووی هەیە و لە چارەسەرکردن کاریگەرترە. بە پێویستی دەزانم سەرەتا پێناسەیەکی کورت بۆ دە کارامەیی ژیان بخەمە ڕوو و ئەو ڕۆڵە گرنگەیان بیر بخەمەوە کە لە باشترکردنی ژیاندا دەیگێڕن.
ئاگاداری لە خود: ناسینی بە وردی هەستەکان، بەها، پێداویستی، خاڵی بەهێز و خاڵی لاواز.
هاودڵی: توانای تێگەیشتن لە هەست و هەڵوێستی کەسانی تر و چارەسەری کارامە بۆیان.
کارامەیی نێوان تاک: توانای پێوەندی تەندروست و کاریگەر لەگەڵ کەسانی تر و بەڕێوەبردنی پێوەندییەکان.
بڕیاردانی بەرپرسیارانە: توانای هەڵبژاردنی چارەسەری عەقڵانی، ئەخلاقی و سەلامەت بۆ کێشەکانی ژیان.
چارەسەرکردنی کێشەکان: دەستنیشانکردنی کێشەکان و چارەسەری کاریگەر بۆ چارەسەرکردنیان.
بیری ڕەخنەگرانە: شیکردنەوەی وردی زانیاری و بارودۆخ بۆ بڕیاردانی زیرەکانە.
بیرکردنەوەی داهێنەرانە: توانای درووستکردنی بیرۆکە و دۆزینەوەی چارەسەری نوێکراوە.
کارامەیی پێوەندی کاریگەر: گەیاندنی پەیام بە شێوازێکی ڕوون، گوێگرتن بە ڕوونی و دامەزراندنی گفتوگۆی بنیاتنەر.
شارەزایی بۆ ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ سترێس: توانای کۆنترۆڵکردنی فشار و سترێسی ڕۆژانە بەشێوەیەکی تەندروست و کاریگەر.
توانای ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هەستەکان: بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی هەستەکانت بۆ ئاکاری گونجاو و عەقڵانی.
بواری پەروەردەیی:
بواری چالاکی:
وەرگێڕ: سارا مووسەویان
ژیانی دڵخواز تەنیا هەبوونی خولیا و ئارەزوو نییە، پێویستە ڕێگەیەکی شیاو هەڵبژێرین و لەسەری ڕاوەستاو و بەردەوام بمێنینەوە. بۆ هەنگاونان لەو ڕێگەیەدا بە ڕاوێژکاریی پسپۆرانە لەگەڵتانین و لە هەموو بەستێنەکانی دەروونناسی، هاوڕێ و پاڵنەرتان دەبین…
مافی هەموو جۆرە دەستڕاگەیشتن بە بەرهەم و ناوەڕۆکەکانی ئەم ماڵپەڕە هی کازیوەیە و هەر چەشنە لاساکردنەوە و لەبەرگرتنەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی، قەدەغە و نایاساییە.