دیمەن سەوارە

دیمن-سواره

دیمەن سەوارە

خوێندن:
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی
بەستێنی ڕاوێژکاری:

راوێژکاری تاک, ڕاوێژکاریی پیشە, ڕاوێژکاری خوێندن, دڵەڕاوکێ, خەمۆکی, شکستی خۆشەویستی

کۆدی ڕێکخراوەی دەروونناسی:

46478

شارەزایی لە زمان:
کوردی, فارسی
+
ساڵ ئەزموون
0 +
ڕاوێژی سەکەرتوو

    لاواز    مامناوه‌ند    باش       به‌رز      زۆر به‌رز

4.8 / 5. تعداد رای: 5

سەبارەت بە من:

من دیمەنی سوارە خوێندکاری دکتۆرا و دەروونناسی دەروونیم کە چالاکی سەرەکیم لە بواری چارەسەری دەروونی ئێگزیستانسیاڵە.خەمی من جیهانی دیاردەیی و ناوازەی هەر تاکێک بوو کە لەگەڵ خۆیان دەیهێننە دانیشتنەکانیانەوە. ئەم جیهانە لە ئەزموون و نەخش هەڵگرتن لە ئەزموونە جۆراوجۆرەکانی ژیان، بەتایبەتی پێوەندی سەرەتایی لەگەڵ دایک و باوک بنیات دەنرێت.
ئەوەی بەدرێژایی ساڵان لە کۆبوونەوە لەگەڵ چارەسەرخوازەکان زیاترلە هەمووشتێک بۆم دەرکەوتووە "دڵەڕاوکێ"یە، هەر کەسێک بە ئاماژەدان بە هەمان جیهانی دیاردەیی، بە شی خۆی هەستی بە دڵەڕاوکێ کردووە و ئەزموونی کردووە و شێوازێکی چارەسەرکردنی بۆ هەڵدەبژێرێت:
بێتوانایی لە خەم و ماتەم
هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی مرۆڤەکان و بارودۆخ
وازهێنان لە هەوڵدان بۆ ئەو شتانەی ویستوویەتی
نیگەرانی و ئاگاداری بەردەوام بۆ ڕوودانی شتە خراپەکان
دەرنەکەوتن لەبەردەم خەڵکدا
چێژ وەرنەگرتن لە خۆیان
ئایدیالیزم لە گەیشتن بە ئامانجەکان
دانەمەزراندنی پێوەندی یان نەتوانین بۆ پچڕانی پێوەندی
لە ژێر سووکایەتیدا بوون
ئالوودەبوون
و ...

بەڵام دەبێت وریا بین کە کەسانی دەوروبەر و ئازیزانمان لەسەر ئەو شێوازانە تاوانبار نەکەین و پێداگری لەسەر گۆڕانی کتوپڕ نەکەین. ئەم شێوازانە تەنها دەبێتە هۆی پشتگوێخستن و دەربازبوون لەو دڵەڕاوکێیەی کە کەسەکە نەیتوانیوە بە ڕێگایێکی باشتر ئاراستەی بکات و لەو ڕێگەیەوە گەشە بکات. یەکەم شت کە پێویستە "تێگەیشتن" لەو شتانەیە کە لە پشت ئاکار و بیرکردنەوەکانیانە ئەمەش پێویستی بە شارەزایی ، ئەزموون و کاتێکی بەرچاو هەیە بۆ ئەوەی کەسەکە بتوانێت نەخشەکانی ئەم ئاراستەیە بناسێت و هەوڵبدات لە جەوێکی سەلامەتدا بیانگۆڕێت.

ئێستا بە بوونی من لە گرووپی کازیوە، خەمی من ئەوەیە کە یارمەتی خەڵک بدەم کە بگۆڕدرێن بۆ:
 شێوازێکی تری بینین.
 شێوازێکی تری مامەڵەکردن و ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ کێشە و سۆز و بیرکردنەوەکانیان.
 فراوانکردنی ئەو دونیا دیاردەیەی تێیدا دەژین.
 و هەروەها فێربوون لە دڵەڕاوکێکانیان.

لە کۆتاییدا تاکەکان لە ڕێگەی تێگەیشتن و هۆشیاری و پاشان گۆڕینی خۆیانەوە دەتوانن خۆیان لەو سنووردارکردنانە ڕزگار بکەن کە خۆیان و ئەوانی دیکە دروستیان کردووە.

بواری پەروەردەیی:

1. خولی چاودێری ئێگزیستانسیاڵ لە ساڵی 2010ەوە
(چارەسەری دەروونی، ئەدەبیات، فەلسەفە)

2. خولی چارەسەری گروپ بە ڕوانگەی ئێگزیستانسیاڵ

3. خولی ڕاوێژکاری ئەکادیمی و پلاندانانی تاقیکردنەوەکان

4. خولی چاوپێکەوتنی کلینیکی

بواری تایبەتمەندی چالاکی:

1. چارەسەری دەروونی تاکەکەسی (دڵەڕاوکێ، هەستیاری ڕادە بەدەر، خەمۆکی و...)

2. بابەتی پیشەیی و ئەکادیمی

ڤیدیۆەکانم
چند ڤیدیۆی نوێم لە ئامادەکردندایە، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
وتارەکانم
لە ئامادەکردنی چەند وتارێکدایم، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
پرسیار له ده‌رونناس (لێدوان)

6 پرسیار و وڵام

  1. لەژیاندا بە هەڵکەوتیش نەمدی ڕووی خۆشی،
    دایکم ڕاستی دەکرد من هیچ نیم و هیچ نابم،
    دەمهەوێ خۆم بکوژم و دەترسم لەو دنیاش بچمە جەحەندم دەنا هەر خۆم دەگوشت. خوداش ڕقی لێمە دەنا ئاوا ناحەز سازی نەدەکردم.
    من بمرم یا بمێنم چ فەڕق دەکا بە حاڵی دنیا ؟
    من ئەوەم وا دایکیشم نەیدەویستم، خۆشکە گەورەکەم هەموو کەسێتی، ئەو جوانە و کارمەندە و من تەنانەت نەمتوانی دیپڵۆم بگرم .
    ئێستا دەڵێ پیر بوی بۆ مێرد ناکەی؟
    ئاخە خوازبێن نیە من بە خەڵک بڵێم بەمێردم بدەن ؟
    پارەکە حەبەکانم خوارد نازانم بۆ نەمردم لەودەمەوە هەم ناوێرم بژیم هەم لە خۆکوشتن دەترسم.

  2. تتەمەنم ۲۳ ساڵە توشی حاڵەتەك بووم بەمەکينە نوکەکی بەربنباڵم کەوت ئێستا هەست ئەکەم دەستەکانم لاوازبووە وشتم پێ ناگيرێ ئەو هەستە نێگەتيفە بەچی لابەرم ؟

  3. سلاو من زڕ برایەکەی زۆر ڕەوشت ناشرینم هەیە ئیستا هەرکەس دیتە پیشەوە بۆ ناسین و زەواج گەر مەلاش بی بەماوەیەکی کەم رەوشتی وەکو ئەو برایەمی لی دێ هەندیجار هەستەکەم شتی هەیە و من بیرم ناکەویتەوە ئیستا ٢٦ساڵم هەموو پەیوەندییەکانم فەشەل دێنی هەموو کوڕی وەکو ئەو دەبینم نازانم چارەسەری چیە باوەرم بەوەیە کوڕی باش و خراپ هەیە بەڵام لەدەرەوە تەنیا خراپ رائەکیشم

    1. سڵاوتان لێ بێ.

      ئێمە لە دەروونناسی دا ئەم باوەڕەمان هەیە کەسایەتێکان زۆر جار ئەم شێوازانەی لە ڕەوشتی بنەماڵە دا هەبوە لە هەلسوکەوتەکانی دەرەوە دا دووبارەی دەکەنەوە.
      ئێستا دوو شت هەیە:
      یان ئەم پیاوانەی کە لە زڕ براکەت دەچن بۆ لای خۆت دەکێشی. یان کاتێک چوویە نێو پێوەندی وا دەکەی ئەوان وەکوو زڕ براکەت لەگەڵت هەڵسوکەوت بکەن.

      لە هەردوو بوارەکان ئەم دڵەڕاوکانەی لە لایان شێوازی ڕەوشتی زڕ براکەت پێت گێشتۆ کاریگەری هەیە.

      هەر وەک کووتتان کوڕی چاک و خراپ هەیە. بەڵام ئایا تۆ خۆت شایانی کوڕی چاک یان ڕەوشتی چاک دەبینی؟ ڕێگە دەدەی کەس شێوازی چاک لە پێناو تۆ بباتە پێش؟ یان وات لێ هاتۆ متمانەت بە کەسایەتی خۆت نەمابێ؟
      لە لایەکی دیکە هەندێ جار تووڕەئی و دڵەڕاوکەی تۆ لە زڕ براکەت لە پێوەندی دا سەر وەدەر دەنێ و ئەمە وات لێ دەکات بە قینەوە بجووڵێیەوە یان قینەکەت تۆ بۆ لای کوری بێ ڕەوشت دەکێشێ.

      بەڵام ئەمانە لە ناوشیاری تۆ دایە بەو مانایە کە خۆت ئاگاداریان نی.
      لەبەر وەی هەوەڵ ئەم پرسیارانە لە خۆت بکە:
      کاتێک کوڕێک لە بەرامبەرت چاک بجووڵێتەوە تۆ چون وەڵام دەدەیەوە؟
      کاتێک کوڕێک وەک براکەت ناچێ تۆ متمانەت بە خۆت هەیە بچی ناو ئەو پێوەندیەوە؟
      بە گشتی هەست و هەڵسوکەوتت لە برامبەر پیاوان دا چیە؟
      ناخۆش ترین مێژوی تۆ کە لە براکەتت هەیە و لە مێشکت دا چیە؟
      کاتێک کوڕێکی وەک زڕ برات بۆ لای خۆت ڕادەکێشی هەستت بە خۆت و ئەم کوڕە چۆنە؟

      ئەم جۆرە پرسیارانە تۆ ئاگادار دەکەن کە بزانی چی دەکەی، چۆنە شێوازی براکەت دووبارە دەبێتەوە ئەگەرکو لێی دڵخۆش نیت و ئەوکات بزانی ئەمانە چجۆر کاریگەرێکیان لەسەر تۆ داناوە کە ناتوانی لەم چوارچێوە شێوازە بیە دەرەوە.

  4. لە دوای مەرگی دایکم حەز ناکەم بمێنم
    دایکم هەموو کەسم بوو
    ئێستاش لە سی ساڵان پێکەوە دەخەوتین
    ئێستا وەک بێگانەم لە دنیادا نازانم لە شەقامەکان بپەڕمەوە و لە دوکانێک شتێک بکڕم
    دایکم بەبۆنەی ئەوە من کەم ئەندامم زۆر ئاگای لە من بوو ئێستا نازانم خۆم چایەک دەم بکەم
    چ بکەم؟ چۆن خۆم بکوژم؟ چۆن ڕزگار بم؟

    1. سڵاوتان لێ بێ بەڕێز.
      هەوەڵ بڵێم رووحی دایکی ئازیزتان شاد بێت.

      کێشەی ئێوە ڕاستەقینەیە و کەم ئەندامن، ئەوە وای لێکردوون کە وابزانن ئەمە دەبێتە هۆی وەی لە بواری مێشک ە هەروەها پلەکانی گەشە کردنی تەمەن وەدوا کەون. بۆیە لە خۆت پرسیار بکە دایکت ئاداری لە چی دەکرد؟ لە تۆ یان لە ترسەکانی ناو مێشکی خۆی و جەنابت؟
      دووهەم شت کە دەبێ گرینگی پێ بدەین خۆتی. کەوایە تۆ چۆنە هەروا خۆت دەگەڵ دایکت یەک کردبوو. هیچ کات هەبوو هەست بکەی پێتخۆشە یان پێت باشترە برێک بەینتان دوور بیتەوە؟
      یان بۆ کە جارووبار ئەمەش ببینی دەکرێ خۆت تەنیا پێ لەسەر جیەان دابنێی؟
      لە دوای ڕوشتنی دایکی بەڕێزت ئاماژە دەکەی بە کوژتنت رزگاریت دێت. وا دیارە تەنیا لە لایان جەستەوە ئەم نزیکیە نەبوە بەڵکوو لە دەروونەوە دەرفەتی تێپەڕین لە باوەش و چاوەدێری دایکت بە خۆت نەداوە.
      ئێستا لێت دەپرسم: کاتی وەی نەهاتۆ کە بزانی هەموومان کە دێینە ناو ژیان لە تەمەنێک بەولا دەبێ خۆمان بەرپرسیارێکان بە شان بکێشین؟ و تەنیا لە کاتە گرینکەکان دا داوای یارمەتی بکەین؟ کاتی نیە جێگەی خاڵی دایکت ببینی و ئەم شتانەی فێری کردبووی بۆ ئاگاداری خۆت کەڵکیان لێ وەربگری؟

      کێشەیەکی دیکە خەمباری تۆ بۆ فەوتی دایکتە. ئەو ئاگادارت بوو، بە دایمە لەکنت بوو و ئێستا کە لەسەر ژیان نەماوە مێشک و جەستەت هەستی تاوان باری دەکا ئەگەر بێ وی بژی.

      بەڕێزم رزگار بوون لە دوو پلە دا دەتوانی بدۆزێوە: یەکەم تێپەڕ کردنی ماتەمین بۆ دایکی ئازیزت و هەروەها ژیانی خۆت کە مادام دایکتی تێدابوو. دووهەم تێپەڕ کردنی پلەکانی گەشە کردنە تاکوو هەم لاوازێکانت ببینی و هەمیش توانایەکان تاکوو خۆت وەدەر بخەی.

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *