مینا زولفەقاری

مینا-ذوالفقاری

مینا زولفەقاری

خوێندن:
کارناسی باڵای دەروونناسی
بەستێنی ڕاوێژکاری:

دڵەڕاوکێ, خەمۆکی, شکستی خۆشەویستی

کۆدی ڕێکخراوەی دەروونناسی:

25830

شارەزایی لە زمان:
کوردی, فارسی
+
ساڵ ئەزموون
0 +
ڕاوێژی سەکەرتوو

    لاواز    مامناوه‌ند    باش       به‌رز      زۆر به‌رز

5 / 5. تعداد رای: 4

سەبارەت بە من:

من مینا زوولفەقاریم، دەروونناسی گشتی کە سەرنجم لەسەر گەشەی تاکەکەسی، بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی فشار و دڵەڕاوکێ، ڕاوێژکاری خێزان، نەخۆشی وەسوەسەیی-ناچاری(OCD) و PTSDیە. بە ئەزموونی چەند ساڵ لەم بوارانەدا ئامانجم یارمەتیدانی تاک و خێزانەکانە بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی و باشترکردنی کوالیتی ژیانیان.

خوێندن و ئەزموون
بڕوانامەی کارناسی باڵام لە دەروونناسی هەیە و بە درێژایی ژیانی پیشەیی خۆم لەگەڵ چەندین کەسی جۆراوجۆر لە پاشخانی کولتووری و کۆمەڵایەتی جیاواز کارم کردووە. ئەزموونەکانم بریتین لە ڕاوێژکاری تاکەکەسی و ئەنجامدانی وۆرک شۆپ کە ڕۆڵێکی کاریگەریان بووە لە باشترکردنی تواناکانی ژیان و زۆرکردنی هۆشیاری(زانستو ئاگایی) تاک و خێزان.

بواری شارەزایی
گەشەی تاکەکەسی:
من یارمەتی چارەخوازەکانم دەدەم بۆ دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکان، ئامانجە کەسی و پیشەییەکانیان دابنێن بکەن و چەندین شێوازی ڕاوێژکاری بەکاردەهێنم بۆ هەنگاونان بەرەو گەیشتن بەم ئامانجانە.

بەڕێوەبردنی فشار و دڵەڕاوکێ:
فشار و دڵەڕاوکێ دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کوالیتی ژیان هەبێت. من تەکنیکە کاریگەرەکانی وەک هەناسەدانی هۆشیار، مایندفوڵنێس و گۆڕینی بیرۆکەنەرێنیەکۆنەکانیان فێر دەکەم بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵک بدەم باشتر ڕووبەڕووی ئەم ئاستەنگانە ببنەوە.

ڕاوێژکاری خێزان:
پەیوەندی خێزانی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە تەندروستی دەروونی مرۆڤەکاندا. من یارمەتی هاوسەر و خێزانەکان دەدەم بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیان و بەهێزکردنی پەیوەندی خێزانەکانیان بە دابینکردنی چارەسەری کاریگەر.

ڕێبازی چارەسەر
ڕێبازی من تێکەڵەیەکە لە تیۆرییە دەروونییە جیاوازەکان و بۆ هەر کەسێک بە شێوازێکی تایبەت بەکاریدێنم. من پێم وایە دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و پشتیوان و دوور لە حوکمدان بۆ گفتوگۆ بنەمای چارەسەری کاریگەرە. هەوڵدەدەم ژینگەیەک دابین بکەم کە تێیدا چارەخوازەکان هەست بە ئاسوودەیی بکەن و بتوانن بە ئازادی بیر و هەستیان دەرببڕن.

بۆچی من؟
من وەک دەروونناسێکی پابەند، لەگەڵتانم بۆ بەدەستهێنانی ئارامی دەروونی و پەرەپێدانی توانا دەروونیەکان. من پێم وایە هەموو کەسێک، بە پشتیوانییەکی دروست، دەتوانێت گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانیدا دروست بکا و ڕەزامەندی زیاتر بەدەست بێنێ.

ڤیدیۆەکانم
چند ڤیدیۆی نوێم لە ئامادەکردندایە، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
وتارەکانم
لە ئامادەکردنی چەند وتارێکدایم، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
پرسیار له ده‌رونناس (لێدوان)

2 پرسیار و وڵام

  1. دڵم خەفەیە، دایکم مرد و منیش مردوم، مانگێک بوو قسەمان نەبوو، دڵم ئێشابوو لێی، چومەوە دانشگا لەداخان مانگێک لێم نەپرسی، بەیانییەک هەستا چوو نان وەرگرێ وەبەر ماشێن کەوت و مرد . فریا نەکەوتم بیبینم. هوموو ڕۆژ دەچم قوڕی قەبران بەسەرم دەکەم . خۆزگە بمرم تازە خۆشی دنیام ناوێ .

    1. سڵاو ڕێز ‌
      سپاس بۆ ئەوی کازیوه‌ت هه ڵبژاردووە بو وەڵامی پرسیارەکەت
      بە شێوەیەکی گشتی،بابەتی خەم و پەژارەی لە دەستدانی خۆشەویستان بارگرانییەکی نەرێنی زۆر بۆ هەمووکەسێک دەهێنیت،بەتایبەتی قبووڵکردنی مردنی دایک،وەک کەسێک کە لە مندالێەوە لە قووڵترین تاستدا پەیوەندی پێوە دەبەستین،بارێکی سۆزداری قورستر بۆ ئێمە دروست دەکات،کاتێک خۆشەویستێکمان لە دەست دەدەین،نیشانەکانی شۆک،سڕبوون،خەمباری،سەرلێشێواوی،خەمۆکی،توڕەیی و…دەبینین
      هەندێک جار،جگە لە نیشانەکانی دەروونی و ڕۆحی،تووشی کێشه ی جەستەییش دەبین وەک لە دەستدانی وزە،نیگەرانی،تێکچوونی خەو،دابەزینی کێش و…
      ئەم هەستی تاوانە،لەگەڵ ئازاری ویژدان کە بە هۆی ناکۆکی چارەسەرنەکراوی نێوان تۆ ودایکت دروست بووە،لەبەر ئەوی هیچ دەرفەتێک بۆ ئاشتبونەوە بووت نەڕەخساوە،نیشانەکانی چڕتر کردوی
      کێشەو ناڕەحەتی لە هەموو خێزانێکدا هەیە و هەندێک جار ناکۆکیمان لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی خێزاندا بو پێش دی و هر کەسێک بە پێی میزاجی خۆی کاردانەوەی هەیە،دوورکەوتنەوە و قسە نەکەکردن لە و حاڵە تانە داکاردانەوەیەکی تەواو سروشتیە
      کەس نازانی لە داهاتوودا چی ڕوودەدا،بە دڵنیاییەوە ئەگەر بدزانیبایە ئەو ڕووداوە بو دایکت پێش دی،هەرگیز خۆت لێی دوورنەدەخستەوە،لەبەر ئەوە هەستی نائومێدی و سەرزەنشتی خۆت پەیوەندی بە کێشەکەی نێوان تو و دایکتەوە نیا بەهەر حال ئەم نیشانانەت ئەزمون دەکروو،لەوانەیە بەچڕی کەمتر
      باشترین و کاریگەرترین رێگا بو تێپەراندنی ئەم ڕووداوە سەختە شیوەنە،شییوەن بگێرە و هەستەکانت کپ مکە،لە خەم ڕامەکە،بەڵکو هەوڵ بدە وەک کراسێکی قورس و خنکێنەر لەبەری نەکی،باسی بیرەوەرییەکانت لەگەڵ دایکت بکە،ڕێگە بدە ئەندامانی خیزانکەت لە تەنیشتتبن و هاوسۆز بن لەگەڵت،شتێک بۆ یادی دایکت بکە بو نموونە کارێکی خێرخوازانە بکە،کات بدە بە خوت،مردنی خۆشەویستان،بە تایبەت دایک،یەکێکە لە رووداوە دڵتەزینانەی کە کاتێکی زۆر دەویت تا قبووڵکری،ئەگەر هەستە نەرێنییەکان کاریگەری لە سەر کارەکانی روژانەت هەیە بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بێت،ئەوە جێینیگەرانی نییە،بەام ئەگەر درێژەیکێشا و هێست نەتوانیوە ببگەڕێیەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆت یا لە قوناغێکی خەمباریدا گیرت کردووە،دەبێت بە دلنیاییەوە داوای یارمەتی لە ڕاوێژکار یان دەروونناسێک بکەیت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەت

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *