سلاو . دوو مانگە لە بەیانێوە تا شەو دەترسم . دڵم پڕ دەبێ جار جار و گریانم نایە . زێڕم کڕیبوو بۆ خێر زۆرم قەرز کرد. ئێستا پوڵی خۆی ناکاتەوە. جاری وایە دڵم وا توند لێدەدا لەوانەیە بتەقێ . دەترسم بمرم. قەرزەکانم هێندە زۆرن نازانم چۆن بیدەمەوە. لەوانەیە خۆم بکوژم لە ترسان. وەڵامدانەوە
سڵاو هاوڕێی ئازیز، ئەوەی باست کردووە نیشانهایەک لە دڵەڕاوکێی بەردەوام و خەمۆکی هەیە. بیرکردنەوەکانی وەک ڕەنگە بمرم و ڕەنگە خۆم بکوژم، نیشانەی ئەوەیە کە دەروونی تۆ لە ئامادەباشی دایە و هاوار دەکات بۆ یارمەتی، و ناکرێ بڵێین ئەوە حەتمەن بڕیارێکە بۆ خۆکوشتن. سەرەتا پێویستە بزانی بیرکردنەوەکانت واقعی نین فەقەت ئەوە ئی ماندو و بێزار بوونی مێشکی تۆیە کە توانای چارەسەرکردنی کێشەکەی نەماوە. کاتێک مێشک هیچ چارەسەرێک نابینێت، مردن وەک ڕێگای هەڵهاتن دەناسێنێت. بەڵام چارەسەری راستی ئەوەیە کە بتوانی کۆنتڕۆڵی مێشکت بەدەست بێنیەوە . من بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە ئەو تکنیکانەی دەرونناسی پێشنیار ئەکەم : ۱.چاک کردنەوەی شناخت: یانی ناسینەوە و ڕاستکردنەوەی فکرەکانی هەڵە و ناکارا وەک هەموو شتێک کۆتایی هاتووە یان ناتوانم بەردەوام بم. ۲.ڕێکخستنی هەیجانەکان لەگەڵ تەمریناتی جەستەیی و ئاگاداری مێشک(زێهن ئاگاهی) ۳. کارکردن لەسەر سەرچاوەکانی واقعی ئەو فشارە ماڵیە و داڕشتنی پلانێکی هەنگاو بە هەنگاو بۆ باش بەڕێوەبردنی ئەو کارە و ئەو فشارو ئیسترێسەی پێ کەم کەینەوە. ئێمە دەتوانین فشار کەم بکەینەوە، سەرنجت لەسەر داهاتوو زیاد بکەین، و دۆخی ئێستات بگوازینەوە بۆ دۆخی چاکبوونەوە. وەڵامدانەوە
سلام دکتر . من ١٦ ساڵانم . ڕاستە دەڵێن کابلەمە لێدەی کوێر دەبی ؟ براکەم دەڵێ درۆیە و معلیمەکەم دەڵێ وەک ئەوە وایە بەشەرێک بکوژی . وەڵامدانەوە
سڵاو هاوڕێ ئازیزم . دە ڕاستی دا نا کابلەمە نە ئینسانی کوێر دەکا و نە تاوانی وەک کوشتنی نەفەرێکە. دیارە ئەو قسەیە بۆیە کوتراوە تا ترسێکت پێبگات تا ئەو کارە نەکەی کە حەتا ئەگەر بەخاتری وەش بێت قسەکی دروست نیە. کابلەمە دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوشتانە: ۱.زیادەڕەویی و ئالودەبوونی(اعتیاد) ڕەفتاری : یانی چون ئەوکەسانە بەردەوام ئەوکارە دەکەن لێیان دەبێتە عادەت (اعتیاد) . هەروە ها ئەو عادەتە تینو تاقەتی ڕەوانی و جەستەیی بۆ دەرس خێندن وەرزش کردن یا زۆر کاری گرینگ کەم دەکات. ۲. چون لە کلتوری ئێمە دا هەمیشە ناشیاو باسی لێکراوە، دەبێتە هۆی وە کە ئەو نەفەرانە هەستی شەرمو تاوان باری دایان دەگرێت کە ئەو هەستە خۆگەورەبینینی(عزت نفس) ئەو کەسە زۆر کەم بێت. ۳. هەروەها زۆر دیتراوە کە چون زۆرجار ئەو کار بە دزی و نەهێنی دەکردێت ئیسترێس و دڵەڕاوکە بۆ ئەوکەسانە ساز دەبێت. ۴. کابلەمە دەتوانێ لەسەر پێوندی جنسی داهاتو دا کێشە ساز بێت . هەبوە دواتر ئەو کەسانە ئەو هەستە ڕازی بونەی کە دەبێ لەپێوندی جنسی لەگەڵ شەریکی جنسی خۆیان هەیان بێ نیانە وەڵامدانەوە
4 لێدوانەکان
سلاو .
دوو مانگە لە بەیانێوە تا شەو دەترسم . دڵم پڕ دەبێ جار جار و گریانم نایە . زێڕم کڕیبوو بۆ خێر زۆرم قەرز کرد. ئێستا پوڵی خۆی ناکاتەوە. جاری وایە دڵم وا توند لێدەدا لەوانەیە بتەقێ . دەترسم بمرم. قەرزەکانم هێندە زۆرن نازانم چۆن بیدەمەوە. لەوانەیە خۆم بکوژم لە ترسان.
سڵاو هاوڕێی ئازیز،
ئەوەی باست کردووە نیشانهایەک لە دڵەڕاوکێی بەردەوام و خەمۆکی هەیە. بیرکردنەوەکانی وەک ڕەنگە بمرم و ڕەنگە خۆم بکوژم، نیشانەی ئەوەیە کە دەروونی تۆ لە ئامادەباشی دایە و هاوار دەکات بۆ یارمەتی، و ناکرێ بڵێین ئەوە حەتمەن بڕیارێکە بۆ خۆکوشتن.
سەرەتا پێویستە بزانی بیرکردنەوەکانت واقعی نین فەقەت ئەوە ئی ماندو و بێزار بوونی مێشکی تۆیە کە توانای چارەسەرکردنی کێشەکەی نەماوە. کاتێک مێشک هیچ چارەسەرێک نابینێت، مردن وەک ڕێگای هەڵهاتن دەناسێنێت. بەڵام چارەسەری راستی ئەوەیە کە بتوانی کۆنتڕۆڵی مێشکت بەدەست بێنیەوە .
من بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە ئەو تکنیکانەی دەرونناسی پێشنیار ئەکەم :
۱.چاک کردنەوەی شناخت: یانی ناسینەوە و ڕاستکردنەوەی فکرەکانی هەڵە و ناکارا وەک هەموو شتێک کۆتایی هاتووە یان ناتوانم بەردەوام بم.
۲.ڕێکخستنی هەیجانەکان لەگەڵ تەمریناتی جەستەیی و ئاگاداری مێشک(زێهن ئاگاهی)
۳. کارکردن لەسەر سەرچاوەکانی واقعی ئەو فشارە ماڵیە و داڕشتنی پلانێکی هەنگاو بە هەنگاو بۆ باش بەڕێوەبردنی ئەو کارە و ئەو فشارو ئیسترێسەی پێ کەم کەینەوە.
ئێمە دەتوانین فشار کەم بکەینەوە، سەرنجت لەسەر داهاتوو زیاد بکەین، و دۆخی ئێستات بگوازینەوە بۆ دۆخی چاکبوونەوە.
سلام دکتر . من ١٦ ساڵانم .
ڕاستە دەڵێن کابلەمە لێدەی کوێر دەبی ؟ براکەم دەڵێ درۆیە و معلیمەکەم دەڵێ وەک ئەوە وایە بەشەرێک بکوژی .
سڵاو هاوڕێ ئازیزم .
دە ڕاستی دا نا کابلەمە نە ئینسانی کوێر دەکا و نە تاوانی وەک کوشتنی نەفەرێکە. دیارە ئەو قسەیە بۆیە کوتراوە تا ترسێکت پێبگات تا ئەو کارە نەکەی کە حەتا ئەگەر بەخاتری وەش بێت قسەکی دروست نیە.
کابلەمە دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوشتانە:
۱.زیادەڕەویی و ئالودەبوونی(اعتیاد) ڕەفتاری : یانی چون ئەوکەسانە بەردەوام ئەوکارە دەکەن لێیان دەبێتە عادەت (اعتیاد) . هەروە ها ئەو عادەتە تینو تاقەتی ڕەوانی و جەستەیی بۆ دەرس خێندن وەرزش کردن یا زۆر کاری گرینگ کەم دەکات.
۲. چون لە کلتوری ئێمە دا هەمیشە ناشیاو باسی لێکراوە، دەبێتە هۆی وە کە ئەو نەفەرانە هەستی شەرمو تاوان باری دایان دەگرێت کە ئەو هەستە خۆگەورەبینینی(عزت نفس) ئەو کەسە زۆر کەم بێت.
۳. هەروەها زۆر دیتراوە کە چون زۆرجار ئەو کار بە دزی و نەهێنی دەکردێت ئیسترێس و دڵەڕاوکە بۆ ئەوکەسانە ساز دەبێت.
۴. کابلەمە دەتوانێ لەسەر پێوندی جنسی داهاتو دا کێشە ساز بێت . هەبوە دواتر ئەو کەسانە ئەو هەستە ڕازی بونەی کە دەبێ لەپێوندی جنسی لەگەڵ شەریکی جنسی خۆیان هەیان بێ نیانە