مەهناز قوبادی

مهناز-قبادی-روانشناس-کازیوه-

مەهناز قوبادی

خوێندن:
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی
بەستێنی ڕاوێژکاری:

ڕاوێژکاری هاوسەرگیری, چارەسەریی گرفتی هاوژینەکان, چارەسەریی گرفتی بنەماڵەکەن

کۆدی ڕێکخراوەی دەروونناسی:

40181

شارەزایی لە زمان:
کوردی, فارسی
+
ساڵ ئەزموون
0 +
ڕاوێژی سەکەرتوو

    لاواز    مامناوه‌ند    باش       به‌رز      زۆر به‌رز

4 / 5. تعداد رای: 8

سەبارەت بە من:

به م زووانه لیره باسی خۆمتان بۆ ده که م ...

ڤیدیۆەکانم

چند ڤیدیۆی نوێم لە ئامادەکردندایە، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! …

وتارەکانم
لە ئامادەکردنی چەند وتارێکدایم، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
پرسیار له ده‌رونناس (لێدوان)

6 لێدوانەکان

  1. سلام خانم قوبادی. سێ جار مێردم کرد و سێ جار خیانەتم دیت و سێ جار تەڵاقم گرت و ئێستا باقڕم نیە بە پیاو. دۆستێکم هەیە بابم دەڵێ چۆن مێرد بە ئەوە دەکەی زۆر لە تۆ لەخوارترە . بۆخۆم بەوە دڵخۆشم ئەوە ئیدی هێندە لەوە لەسەرترم و جوانترم ئیدی خیانەتم پێناکا. بۆچوونی تۆ چیە ؟ بڵێی ئەوەش خیانەت بکا. ؟

    1. سڵاو و ڕێز .زۆر بە داخەوە رووداوی ناخۆشت ئەزمون کردوو و ژیانی هاوبەشیت تێک چۆ و بۆتە هۆی ئەوەی کە تۆ لە داهاتوو ترس و دڵەڕاوکێت بێت کە دەڵێ دیسان ئەم ڕووداوە ناخۆشانەم بۆ نەیەتەوە پێش دیسان هاوژینەکەم خەیانەتم پێ نەکا.بەڕێزم هەر جار کە خەیانەتت پێکراوە برینێک لەسەر ڕوح و ڕەوانت دراوە تۆ بێ ئەوەی تیماری کەی برینەکەت دوبارە دەستت کردوو بو هەڵبژاردنێکی هەڵەی دیکە.وە باروودۆخ دووپات بۆتەوە.زۆرتری هەڵبژاردەکان لەڕوی باوڕ و ترسەکانی ناخمانەوەیە بۆیە تۆشی کەسانی هەڵە دەبێ.ئەم جۆرەی من دەیبینم ئێوە لە داویی بێمتمانەیی ،لەداوی بێ بەشی لەسۆز دا،وداوی بەجێمان تەقەلا دەکەی.بەڕای من لایی دەرونناس دەبێت برینەکان و ترسەکانت چارەسەرکەی،چونکە ئەم جار تۆ هێناوتە کەسێکت هەڵبژاردووە بە قسەی خۆت لە خۆت خوارتر ،بۆ ئەوەی خەیانتت پێ نەکا کە ئەم باوەڕە هەلەیە ،بۆچونێکی باش نییە بۆ هەڵبژاردنی هاوسەر بۆ داهاتوو.
      دەبێت پێش زەماوەندت لەگەڵ ئەم کوڕە لەیبکوڵینەوە چەندە لەبواری کەسایەتی،ئابوری،بنەمالە،لە تۆ نزیکە!چەندە بارودوخی تۆ دەزانێ و بۆی گرینگە،وە زۆر بابەتی دیکە…….

      1. سپاس خانم قوبادی . ئەو هەڵبژاردە هەڵەیە و لەوانەیە خۆی ببێتە هۆی جودایی لە لایەن ئەو خاتونە و دووبارە بوونەوەی مێژوی ژیانی بەڵام ئەوجار لە لایەن خۆیەوە

  2. سەلام خانم قوبادی دۆستێکم هەیە هی کاتی ١٩ ساڵیمە ئێستا ٢٥ ساڵمە و مودەی سێ ساڵە جیابوینەتەوە بەڵام جار جارە خۆم نامەی بۆ دەنێرم و دڵم دەیەوێت و پەیوەستم پێیەوە وە لە کۆندا چەند جارێک نزیکبوونی جنسیمان هەبوە بەڵام بەکەڵکی ژیانم نایات لەڕوی لۆژیکیەوە هەرخۆشم داوای جیابونەوەم کرد و جیابومەوە بەڵام زۆر هەست بە تاوان دەکەم لە تێکەڵبونە جنسیەکانمان و دەترسم بچمە ناو ئیلاقەیەکی دیکەوە پرسیاری ڕابردووم بکات یان نەتوانم ئەو خۆشی و چێژەی لە ئیشقی ئەو و جێگا بازیەکەی بینیم لە کەسی تری ببینم
    وە هەرکات نامە دەنێرم ئەو زۆر گەرم و گوڕ و بێ فەڕق وەڵام دەداتەوە وەک ئەوەی هیچ نەبوبێ و زۆریش لێی دڵنیام و متمانەم پێیەتی و کە لایم یان قسەی لەگەڵ دەکەم ئارامم زۆر هەستەکانم تێکەڵن و قورسن ناتوانم بە ئاسانی لێی دەرباز بم یان قبوڵی بکەم هاوسەرگیری بکەین

    1. سپاس و ڕێز بۆ ئێوە چارەسەرخوازی بەڕێز کە سایتی کازیوەتان هەڵبژارد بۆ وڵامی پرسیارەکەت.
      بامن لە سەرەتاوە چەند ڕوون کردنەوە سەبارەت بە هەستەکانت و هۆکاری ئەم هەستانەت کە ناهێلێت تۆ لەم پەیوەندیە بێتەدەر باسی پکم،چەند دانە هۆرمۆن هەیە کە لە پەیوەندی خۆشەویستی دا دەگاتە ئەو پەڕی زۆر بون ودەبێتە هۆی هۆگر بون ئەم هۆرمۆنانە یەکییان دۆپامین کە هۆرمۆنی شادی و خۆشییە و ٢ دانە هۆرمۆنی دیکە کە ناویان اکسی تۆسین و وازوپرسین کە هۆرمۆنی هۆگر بون یا دڵبستگییە کە عشق قوڵتر دەکات و ناتوانی ڕزگار بی.و کاتێک تۆ تێکەڵی ئەو کەسە دەبی چ لەبواری عاطفی یا بواری جنسی ئەم هۆرمۆنانە ناهێڵن و زیاتر دەچیە قوڵایی خۆشەویستی را کە کاتی جیابوونەوە تاقەتت کەم دەبێتەوە و دیسان دەگەڕێتەوە بۆ لای ئەو کەسە.کاتێک تۆ جیا دەبێتەوە مێشک داوای لذت و خۆشی دەکات ئەم هۆکارە وادەزانین عاشقین بویە با ئەوی دەزانین سور سور ئەو کەسە بە کەڵکمان نایە دیسان دەچینەوە لای،هۆکاری ئەم هەستانە و بێقەراریانە ئەم هۆرمۆنانەیە کە باسم کرد و دەبێتە هۆی ئەوی پاڵت پێوەنێن کە دیسان بگەڕێتەوە بۆ لای خۆشەویستەکەت دەڵێ ناتوانم لەبیری کەم .لە ڕاستی دا لە کاتی جیابوونەوە مێشک هەست بە کەم بوونی ئەم هۆرمۆنانە دەکات و تەواوی بیرەوەری خۆشەکانت وەبیر دێنێتەوە ،دڵتەنگی دەبی،بیری دەنگی،باوشی،ماچ کردنی دەکەی و ئۆتۆماتیک چاوت دەبستی و هەست بە لذت و خۆشی دەکەی ،پاڵت پێوە دەنێت کە بگەڕێتەوە بۆ لایی کەسێک کە هیچ سودێکی نییە بۆ ژیانت و بۆخۆت بەم قناعته گەیشتووی.خاتوونی بەڕێز دوایی جیابوونەوە ئەم هەستانە ئاسایین لە هەموو مرۆڤەکان دا دوایی دابڕان خۆی نیشان دەدات دەبێت خۆ ڕاگر بی لە برابر ویستەکانی مێشک دا،دەبێت بهێڵێت قۆناغەکانی سوگواریت تێپەڕ بێت.نزیکی ٧ مانگ کاتی دەویت لەم هەستانە ڕزگار بی،ئەم کەسە لە یادت ناچێت بەڵام وردە وردە بە نەبونی ڕادێت .هەڵبەت چاک بوونی باری دەروونی دوایی دابڕان لە خۆشەویستەکەت جیاوازە،لە کۆتاییدا تۆ ناتوانی لەگەڵ کەسێک هاوسەرگیری کەی جەستەت لایی ئەو بێت ڕووحت لایی کەسێکی دیکە.دەرفەت بە خۆت بدە کۆنترۆڵکردنەوەت لەسەر خۆت بەرز کەوە.لە ڕابردوو ڕزگار بە جا پچۆ ناو پەیوەندی دیکەوە.بۆ باس کردنی ڕابردوو لایی کەسی تازە دەبێت بزانی ئەم کەسە تا چە ئاستێک ڕابردوی تۆی بۆ گرینگە.

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *