
ئاڵوودەیی بە مادە هۆشبەرەکان, دڵەڕاوکێ, خەمۆکی
52947
لاواز مامناوهند باش بهرز زۆر بهرز
4.3 / 5. تعداد رای: 6
من عێرفان سولەیمانی سیفەتم . لە ماوەی ساڵانی کارکردنم لە بواری زیانە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، ئەزموونی بەنرخم بەدەستهێناوە کە حەز دەکەم لەگەڵتان باسی بکەم.
لە ساڵی ۱۳۹۳ تا ۱۴۰۲ لە تاران، لە ناوەندە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بەم بوارە، تووشی کەسانێک بووم کە ئالوودەبوون کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ژیانیان هەبووە. وەک پسپۆڕێک شایەتی ئەوە بووم کە چۆن بەکارهێنانی بەردەوامی ماددە هۆشبەرەکان مرۆڤەکان لە خێزان و کار و کۆمەڵگا دوور دەخاتەوەو بەرەو گۆشەگیری و زیان و خەساری زیاتریان دەبات. بە وردبوونەوە لە پرۆسەی وێرانکەری ئالوودەبوون و کێشە جەستەیی و دەروونییەکانی ، تێگەیشتنێکی قووڵم لەم دیاردەیە بەدەستهێناوە.
ڕەنگە تۆ یان کەسێکی ئازیزت لە ئێستادا ڕووبەڕووی ئەم ئاستەنگە بووبیتەوە و بەدوای ڕێگەیەکدا بگەڕێیت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵی. تێگەیشتن لەوەی کە ئالوودەبوون نەخۆشییەکی فرەلایەنە و ئاڵۆزە، یەکەم هەنگاوە لەسەر ڕێگای چاکبوونەوە. هەڵوێستی ئێمە بەرامبەر بە ئالوودەبوون پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە. بەداخەوە چاوەڕوانی ناڕاستەقینە و تۆمەت و ئەنگ لێدانی ئەو کەسانەی کە ئالوودەبوون، ڕێگری لە چاکبوونەوەیان دەکات. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دووبارەکردنەوەی ئاکارەکانی ئالوودەبوون بەشێکی حەتمییە لە پرۆسەی چاکبوونەوە و نابێت ببێتە هۆی نائومێدی و دووری کردن لەو کەسانە.
لێرەدا پێویستە جەخت لەوە بکەمەوە کە وشەی "چارەسەری ئالوودەبوون" دەبێ بە وریاییەوە بەکاربهێنرێت. گرینگە بۆ دایک و باوک و کۆمەڵگا ڕوون بکەینەوە کە ئالوودەبوون نەخۆشییەکی مێشکە لەگەڵ دەرکەوتنی ئاکارە نەشیاوەکان، کە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و دووبارەدەبێتەوە و بەرەوپێشچوون دەڕوا . ئالوودەبوون چارەسەر دەکرێت، بەڵام نەک تەنها بە پاککردنەوەی ژەهر، نەک تەنها بە دەرمان و تەنها بە دەستێوەردان، نەک تەنها بە ڕاوێژکاری یان چارەسەرکردنی نەخۆشیە دەروونییەکان بەڵکو چارەسەری سەرکەوتوو پێویستی بە پرۆسەیەکی درێژخایەنە، لەگەڵ چەندین دەستێوەردان و چاودێریکردنی بەردەوام. تێکەڵەیەک لەم ڕێگایانە دەتوانێت یارمەتی خەڵک بدات ژیانێکی تەندروستتر بژین.
ئێمە بە بەکارهێنانی ڕێگاکانی چارەسەری دەرمانی و دەروونناسی، یارمەتی ئەو کەسانە و خێزانەکانیان دەدەین کە تووشی ماددە هۆشبەر و کحولیەکان بوون بۆ قبوڵکردن و تێگەیشتن لە ئالوودەبوون، باشترکردنی کوالیتی ژیانی تاکەکەسی و پیشەیی کەسی هۆگر و گواستنەوە بۆ ژیانێکی بێ ماددە هۆشبەرەکان و کحول لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان.
ئەگەر تۆ یان کەسێکی ئازیزت ڕووبەڕووی نەخۆشی ئالوودەبوون بوویەنەتەوە، ئەوە بزانە کە هیوای چاکبوونەوە هەیە ، بە هاوکاری کەسانی پسپۆر و بەئەزموون و پاڵپشتی خێزان و کۆمەڵگا، دەتوانرێت ئەم ڕێگا سەختە بە سەرکەوتوویی ببڕدرێت.
بانگهێشتت دەکەم سەردانی بەشی گرتنەوەی سەرەی ڕاوێژکاری بکەی بۆ وەرگرتنی ڕاوێژ سەبارەت بە ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان یان کحول.
دەروونناسى قوتابخانە بۆ خوێندکارانى خاوەن پێداویستی تایبەت لە تاران
بواری پەروەردەیی :
1- چارەسەری زانینی(CBT) بۆ نەخۆشی دەروونی
2- زەینئاگایی(mindfulness)
3- چارەسەری دەروونی بۆ بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان
4- خولی پێشەکی لە چارەسەری بوون(وجودی)
5- چارەسەری CBT
بواری چالاکی:
1- نەخۆشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و وەسوەسە-ناچاری
2- خۆڕێزی و کامڵخوازی
3- بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و هۆگری بە کحوول
4- نەخۆشیەکانی فێربوون (خوێندنەوە، نووسین، بیرکاری)
5- ڕاهێنانی خێزانی بۆ دایک و باوکی خاوەن منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت
٦- ڕاوێژکاری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت (MS، شێرپەنجە، کەمئەندامی جەستەیی، نابینایان و ...)
ژیانی دڵخواز تەنیا هەبوونی خولیا و ئارەزوو نییە، پێویستە ڕێگەیەکی شیاو هەڵبژێرین و لەسەری ڕاوەستاو و بەردەوام بمێنینەوە. بۆ هەنگاونان لەو ڕێگەیەدا بە ڕاوێژکاریی پسپۆرانە لەگەڵتانین و لە هەموو بەستێنەکانی دەروونناسی، هاوڕێ و پاڵنەرتان دەبین…
مافی هەموو جۆرە دەستڕاگەیشتن بە بەرهەم و ناوەڕۆکەکانی ئەم ماڵپەڕە هی کازیوەیە و هەر چەشنە لاساکردنەوە و لەبەرگرتنەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی، قەدەغە و نایاساییە.
2 پرسیار و وڵام
سلاو هاوره ی عزیزی کاریوه ، حەبی زۆڵپیدێم، کە پزیشکانی دەروونی(روانپزشکان) بەپێی بارودۆخی تاکەکەس دەینوسن و ژەمە(دوز) دەرمانەکە دیاری دەکەن، دەرمانێکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بخورێت نەک بۆ هموی تەمەن . لە ئەنجامدا هەڵەی یەکەم ئەوەیە کە ئه و حه به لەسەر خۆی بخورێت.بەبێ چاودێری پزیشک ، چونکە کشانەوە لەناکاو دەبێتە هۆی نیشانەکانی کەمخەوی توند و دڵەڕاوکێ و توڕەبوون و … لەوانەیە دەروونناس دەستنیشانت بکات و جگە لە دەروونناسەکە ڕەوانەی پزیشکی دەروونیت بکات. دەروونناس یارمەتیت دەدات بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەی ئالوودەبوون بە حەب و خەوێکی ئارامت هەبێت بەبێ حەب. ئەم کێشەیە پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە چونکە لەوانەیە تووشی کێشەی تریش ببیتەوە، وەک ڕووکردنە حەبی تر یان بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و الکل دەروونناس یارمەتیت دەدات لە دۆزینەوەی هۆکارە سەرەکییەکانی کەمخەوی و بەدەستهێنانی خەوی ئارام بە نەهێشتنیان. دەتوانیت بچیتە سر ریزفی کاتی ڕاوێژکاری و داوای ڕاوێژکاری بکەیت
سلام دکتور
١ ساڵە زۆلپیدم دەخۆم لەبەر بێخەوی
ناتوانم وەلای بنێم
توشی توهم دەبم جارایک وامزانی منداڵەکەم دزە لێمدا
لای ژنەکەم سوک بوم دەڵێ ئالودەی بوی