دوکتور چیمەن مستەفاپوور

چیمن-مصطفی-پور

دوکتور چیمەن مستەفاپوور

خوێندن:
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای ڕاوێژکاریی بنەماڵە
بەستێنی ڕاوێژکاری:

ڕاوێژکاری هاوسەرگیری, چارەسەریی گرفتی بنەماڵەکەن, دڵەڕاوکێ, خەمۆکی

کۆدی ڕێکخراوەی دەروونناسی:

56416

شارەزایی لە زمان:
کوردی, فارسی
+
ساڵ ئەزموون
0 +
ڕاوێژی سەکەرتوو

    لاواز    مامناوه‌ند    باش       به‌رز      زۆر به‌رز

1 / 5. تعداد رای: 1

سەبارەت بە من:

خێزان ناوکی یەکەم و بنەڕەتیترین بناغەی کۆمەڵگایە، کە ڕۆڵێکی گرنگی  لە تەندروستی دەروونی منداڵان و ئەندامانی کۆمەڵگادا هەیە.

بەڵام ئەمڕۆ خێزانەکان لە هەموو کۆمەڵگایەکدا تووشی زیانی جۆراوجۆر دەبن. ئەمڕۆ بە هۆی گۆڕانکاری و پێشکەوتنی بەرفراوان لە بوارە کۆمەڵایەتی، کاریگەریی کەلتوری ڕۆژئاوایی، پەرەسەندنی جیهانی پیشەسازی و نوقمبوونی مرۆڤ لە تەکنۆلۆژیای نوێدا، کارکردی بنەماڵە ئێرانییەکان گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و دەرئەنجامی وەک زۆربوونی ململانێی هاوسەرگیری، جیابوونەوە و زۆربوونی زیانی کۆمەڵایەنی و سەرلێشێواوی لێکەوتووەتەوە.

من چیمەن موستەفاپوورم

  • من خاوەنی دکتۆرام لە بواری ڕاوێژکاری خێزان لە زانکۆی ئازادی سنە و مامۆستای زانکۆم و ئەزموونی کارکردن لە کلینیکم هەیە.
  • ڕێبازی من بۆ ڕاوێژکاری و چارەسەری دەروونی بریتییە لە... و سکیماتراپی.
  • پسپۆڕی من لە چارەسەرکردنی خێزاندایە، بەڵام بە وەرگرتنی وۆرک شۆپی تایبەتمەندی تر لە بوارە جیاوازەکاندا کارم کردووە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زۆربەی چارەسەرخوازەکانم کێشەی خێزانی، خەیانەت، سەرلێشێواوی لە قبوڵکردنی ڕووداوەکانی جیابوونەوە، کێشەی خەم... یان هەیە، کە بە دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، ترس، و سەرلێشێواوی نوێنەرایەتی دەکرێن. لە ڕوانگەی منەوە، چارەسەرخوازەکان بە هەموو توانایانەوە هەوڵیان داوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و کێشەکە چارەسەر بکەن و دوای شکستهێنان، بینینی ڕاوێژکاریان هەڵبژاردووە. هەموویان پێویستیان بە تێگەیشتن و گوێگرێکی باش و ئاسایش هەیە، پاشان چارەسەر.

بواری ڕاهێنان:

1.چارەسەری ناسینی(معریفی)_ئاکاری…

2.دەستێوەردانی دەروونناسی لە جیابوونەوەدا

3.ڕاوێژکاری پێش هاوسەرگیری

4.بەڕێوەبردنی توڕەیی

5.بەڕێوەبردنی توانای چارەسەرکردنی ناکۆکی

6.ڕاهێنەرایەتی توانای سترێس

بواری چالاکی:

1.چارەسەری خێزانی

2.ڕاوێژکاری پێش هاوسەرگیری

3.تێکچوونی وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ،...

4.دەستێوەردانی دەروونناسی لە جیابوونەوەدا

 

ڤیدیۆەکانم
چند ڤیدیۆی نوێم لە ئامادەکردندایە، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
وتارەکانم
لە ئامادەکردنی چەند وتارێکدایم، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
پرسیار له ده‌رونناس (لێدوان)

1 پرسیار و وڵام

  1. سڵاو من کێشەم زۆره لەگەڵ ئاغاکەم ئەوە ڕاستی بێ هیچ متمانەیکم پێ نیه چۆن بۆخۆی شکاندویەتی من زۆر له سەر چاو لێکردنی فیلمی پۆرن حەساسم زۆرم به ئاغاکەم کتوە چاوی لێ مەکەو هەر چاەی لێ دەکا به دزی منەوە چەن جار شەڕی قورسمان بوە له سەری ئەوە تازە بۆم دەرکەوت دوبارە چاوی لێ کردوەتەوە من هیچ کەمو کۆڕیێکی بۆ دانانم نازانم چه بڕیارێک بدەم ئایا بڕیاڕی جودایی بدەم؟

وەڵامێک بنووسە بۆ ئەستێره هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *