پەروین کەدخوداموحەممەدی

پروین-کدخدامحمدی

پەروین کەدخوداموحەممەدی

خوێندن:
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی
بەستێنی ڕاوێژکاری:

دڵەڕاوکێ, خەمۆکی

کۆدی ڕێکخراوەی دەروونناسی:

43761

شارەزایی لە زمان:
کوردی, فارسی
+
ساڵ ئەزموون
0 +
ڕاوێژی سەکەرتوو

    لاواز    مامناوه‌ند    باش       به‌رز      زۆر به‌رز

4.7 / 5. تعداد رای: 10

سەبارەت بە من:

من پەروین کەدخوداموحەممەدیم
دەرچووی دەروونناسی کلینیکی،
پسپۆڕم لە بواری چارەسەری دەروونی تاکەکەسی و نەخۆشییەکانی دڵەڕاوکێ (وەسوەسە و پانیک، ترس، فۆبیای کۆمەڵایەتی، فۆبیا) و کارامەیی ژیان و سێکسۆلۆژی.
بە ڕێبازی زانینی CBT (مەعریفی ڕەفتاری)، چارەسەری سکیماتڕاپی و زەینئاگایی (mindfulness)، شێوازەکانی وەک لابردنی هەستیاری و نوقمکردنی سیستەماتیکی و تەکنیکەکانی پەیڕەوی کردن بۆ گۆڕینی ئاکار دەست دەکەین بە کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی چارەخواز ، بۆ ئەوەی چارەخواز بتوانێت هەنگاو بە هەنگاو ڕووبەڕووی ترس و دڵەڕاوکێی خۆی ببێتەوە.

هەموومان هەر لە ساتەوەختی لەدایک بوونمانەوە هەندێک پێداویستی سەرەتایی جەستەیی و دەروونیمان هەیە و بۆ مانەوەمان کە دەبێ دایک و بابمان وەڵامی بدەنەوە، بەڵام بە هەر هۆکارێک ڕەنگەنەیانتوانی بێت وەڵام بدەنەوە کە ئەوە دەبێتە هۆی بارگرانی دەروونی لە گەورەساڵیدا.

بەڵام لە دانیشتنەکانی ڕاوێژکاری، دەروونناس بە شێوەیەک ڕێنماییمان دەکات کە نەخشە ناوەکییەکانمان ئاشکرا بێت و بارودۆخێک دروست دەکات کە تێیدا شێوازە سۆزدارییەکان و لەدەستدانەکانمان لە کارلێککردن لەگەڵ دەروونناسێکی هاوسۆز و لە ژینگەیەکی تەواو سەلامەتدا زیندوو بنەوە و تاک نەخشی نوێ دەدۆزێتەوە. هەروەها چارەخواز دەتوانێت لەدەستدانی سۆزداری و بێبەشبوون و نەبوونی خۆشەویستی دەستنیشان بکات کە لە منداڵیدا تووشی بووە و ئازارێکی دەروونی زۆری بۆ بەجێهێشتووە. لە پڕۆسەی چارەسەرکردندا دەتوانێت بیروباوەڕە شێواوەکانی دەستنیشان بکات و ڕێگاکانی گۆڕینی بدۆزێتەوە، هەروەها دەتوانێت لەگەڵ منداڵی ناخیدا ئاشتبێتەوە.

ئامانجم وەک دەروونناسێک ئەوەیە کە ژینگەیەکی سەلامەت و پڕ لەهاوسۆزی لە دانیشتنی چارەسەرکردندا دروست بکەم بە هاوسۆزی و هاوسەنگی و گرنگیدانی بێ مەرج بۆ ئەوەی چارەخواز بتوانێت لە پرۆسەی چارەسەرکردندا بە شێوەیەکی دروست بەرەو پێشەوە بچێت و هاوسەنگی لە نێوان ئەزموونە ژیاوەکانی و چەمکەکانی خۆیدا جێگیر بکات، هەروەها بۆ ئەوەی چارەخواز بتوانێت بەدیهێنانی خۆی و خۆ قبوڵکردن لەسەر ئەم ڕێگایە بەدەستبهێنێت و هەروەها بتوانێت هەنگاو بنێت بەرەو ئارەزووەکانی، بۆ ئەوەی ببێتە ئەو کەسەی کە بەڕاستی دەتوانێ ببێ.

بواری چالاکییەکان:

وەسوەسە، دڵەڕاوکێ، ترس، خەمۆکی

چارەسەری سێکسی و تواناکانی ژیان

بە ڕێبازی: زانینی (مەعریفی و ڕەفتاری) CBT ACT قبوڵکردن و پابەندبوون و زەینئاگایی (mindfulness)-سکیماتڕاپی - چارەسەری بەکۆمەڵ (گروپتڕاپی)

بەشداریکردن لە وۆرک شۆپەکانی پەروەردەیی:

▪️تێپەڕاندنی وۆرک شۆپی ١٦ کاتژمێری لەسەر ڕاهێنانی، ڕاهێنەری کارامەیی و زانیاری ئاکار

▪️تێپەڕاندنی خولی تایبەتی ٤٨ کاتژمێر لە بواری چارەسەری منداڵان

▪️تێپەڕاندنی خولی تایبەت بە سێکسۆلۆژی بۆ ماوەی ٨٠ کاتژمێر

▪️تێپەڕاندنی خولی تایبەت لە قوتابخانەی دەروونناسی 1403

▪️تێپەڕاندنی وۆرکشۆپێکی ڕاوێژکاری پێش هاوسەرگیری بۆ ماوەی ١٦ کاتژمێر

▪️بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپی پەروەردەیی

▪️ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لەسەر زیانناسی (نەخۆشیناسی) نەخۆشیەدەروونیەکان

▪️ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لەسەر تواناکانی ژیان

▪️ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی پەروەردەکردنی منداڵ

▪️ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی چارەسەری گروپی بە شێوەی دانیشتنی چاوپێکەوتن و ئۆنلاین

ئامانجم لە دابینکردنی پیشەیەکی زانستی لابردنی ئاستەنگ و بەربەستەکانە لەسەر ڕێگاکەت و پێشکەشکردنی پاڵپشتی کەسی، واتە ئاگاداربوون لە بەهرەی دەروونت و گەشەکردن لە ژیاندا و گەیشتن بە پێگەیشتنی کەسی.

هەرکاتێک لە بارودۆخە جیاوازەکانی ژیاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوویەوە،
قسەکردن لەگەڵ ڕاوێژکارێک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕوونکردنەوەی ڕێگاکەت.

ڤیدیۆەکانم
شەرم--دڵەڕاوکێ---کەماڵخوازی
شەرم ، دڵەڕاوکێ و کەماڵخوازی
وسواس-فکری
وەسواس / کلکلە
بەڕێوە-بردنی--تووڕەیی
بەڕێوەبردنی تووڕەیی
دلداری
دڵداری
وەسواس--کلکلە
وەسواس / کلکلە
خو-به-کم-زانین
خۆبەکەمزانی
وەسواس
تکنیک رزگار بون له وەسواس
وسواس--ocd
OCD وەسواس
کەماڵخوازی
کەماڵخوازی
وسواس
و‌‌‌ەسواس له ناو ژنان
Panic- disorder
پانیک/Panic disorder
بەرپرسیارەتی -ژیانت- وەئەستۆ- بگرە
بەرپرسیارەتی ژیانت وەئەستۆ بگرە
نا-» -گوتن
«نا» گوتن
پرسە- و -سەرەخۆشی
پرسە و سەرەخۆشی
دواخستنی- ئاواتەکان-،- ئامانجەکان -و -ژیان
دواخستنی ئاواتەکان، ئامانجەکان و ژیان
گۆڕینەوەی- دایباب
گۆڕینەوەی دایباب
هۆکار-گەلی -بێگانە-بوون- لەهەڵ -خود
هۆکارگەلی بێگانەبوون لەهەڵ خود
ناچم- بۆلای- ڕاوێژکار
ناچم بۆلای ڕاوێژکار
هەڵەی -ناسینی
هەڵەی ناسینی
اختلال-پانیک-(Panic-Disorder)
ترسی ناگەهانی (Panic Disorder)
شێوازی-قسەکردن
شێوازی قسەکردنی ژن و پیاو
متمانە-بە-خۆ
متمانە بە خۆییم هه‌یه؟
خۆبەکەمزانین
سکیمای خۆبەکەمزانین
دەتشکێنێتەوە
دەتشکێنێتەوە؟
وتارەکانم
افسردگی
چارەسەری خەمۆکی
زنان با شریک زندگی مبتلا به بیش فعالی
ئەو ژنانەی کە هاوسه‌ره‌کانیان تووشی فرەچالاکی بوون،
پرسیار له ده‌رونناس (لێدوان)

9 پرسیار و وڵام

  1. سڵاو . لە منداڵی دایکم دەیبردم بۆ حەمامی ژانان و ئێستا هەر ژنێک ببینم بیرۆکەی ناخۆشی جنای لەسەرمدایە. تەنانەت دایک و خۆشک و کچم ناکاو ڕووت لە نێو سەرم دێن و شێت بوم بە مست لەسەرم دەدەم .
    چ بکەم زۆر خۆم پێ پیس و خراپە ئاوام

    1. ocd یا وسواس دەتوانێت ریشەی لە سەردەمی منداڵیەدا هەبیت،بڵام زۆربەی حاڵەتەکان لەوانەیە لە تەمەنی مێرمنداڵی و سەرەتای گۆرەساڵی دا دەربکەون، بڵێ یەکێک لە فاکتەری وسواسی فکری ژینگە (محیطی) یە دەبێتە بیرکردنەوە نەرێنی و نەخوازراو
      لێرەدا دا چارەسەری دەرونی (رواندرمانی) باشترین چارەسەریە بۆ ئەو بیرۆکە وسواسیەت، درمانگر یارمەتیت دەدا بە چارەسەری رەفتاری شناختی و هیپنوتیراپی، کە لە هیپنوتراپی دا دچیە حاڵەتێکی تەرکیز(تمرکز) وآرامشێکی قووڵەوە یارمەتیت دەدا لە بەشی ناخودآگاە مێشکەوە روبەروبێیەوە لە گەڵ ئەو فکرە نەرێنی یە استرس و دڵەراوکەت کم دەبیتەوە
      پێویستە حتمەن لە درووناسیک شارەزا یارمەتی وەرگری پشکنین و گۆرینی شێوازی بیرکردنەوە و رەفتاری تەندرووستیت بۆ دەکا
      کێشەکت چارەسەر دەبێت

      1. لە راستیدا تۆ کەسێکی پیس و خراپ نی، بەڵکوو ئەو بیرەوەرییە لێی کردویەتە بیرۆکەیەکی وسواسی، ئیستا ئەو بیرۆکە وسواسییانەی کە بە مێشکت دادێن دەبێ لێیان هڵنەیەی پێش هەموو شتێک قەبووڵیان کەیی
        لە مێشکت دا رێگایەکیان بۆ بکەوە با بێن برۆن تا یک دوو خۆلک لەگڵ فکرەکت بمێنەوە، ترس وەکوو
        سەگێکی دڕوایە تا هەڵیی وەشۆنت دەکەوە، کەواتە فکرەکانت لێیان مەترسیە و ئارام چاۆت داخە با بێن برۆن ئەوکات تو نەترسی بیرۆکە کانیشت درۆن

    1. سڵاو و رێز

      ئەو وسواسە کی فکری توشی بووی ئەگەری هەیە لە رۆژ دا چند جاریش بە مێشکت دابێت
      وسواسی فکری بۆ شیوازی تۆ لە چ بۆاریک دا زۆر بە هێزبی راست دێ لەو بۆارە دا ئازارت دەدا، تو لەوانەیە لە بۆاریی ئایینی وە کەسێکی بەهێزبی ئەستا ئەم بیرۆکە ناخۆشوو نەرینی یە دڵەراوکەی بو دروست کردویی وهەستی تاوان باریت پێدەدا،
      ئەستا ئەگر بتهەوە ئەم بیرۆکە ناخۆشانە بە مێشک دانەیە وە لە فکرکانت هەلێی زیاتر ئەزێت دەبی، چۆن کارکردی مێشک وایە تا هەوڵ بدەی شتێک لەبیر کەیی زیاتر وەبیرت دێتەوە.
      قەبووڵکردنی هەر ئەو بیرۆکە وسواسی یە دەتوانێ چارەسەری بێ
      کەواتە پێش هەموو شتێک بیرۆکە نەرینێ کانت قەبووڵ کە چۆن بەم شێوازە زۆرتر کۆنترۆڵ دەبێت
      وەهەروەها بۆ ئەوەی کە لەگەڵ بیرۆکە ناخۆشە کانت بەرانبەر بێوە هەمو رۆژێک لە کات ژمێریکی تایبەت بیر لە بیرۆکە ناخۆشە کانت بکەوە
      ئەگەر لەو پرۆسەیەدا تنیایی نتوانی درونناس یارمەتیت دەدا تا کێشەکت چارەسەر بیت

وەڵامێک بنووسە بۆ پروین کدخدامحمدی هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *