کاریگەری ئەزموون نەکردنی ئۆرگازم لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی ئافرەتان | شێوازەکانی چارەسەرکردن
پێشەکی: بۆچی ئۆرگازم (ێاوهاتنەوە)بۆ خانمان پێویستە؟
لە خانماندا ئۆرگازم تەنها ئەزموونی چێژی سێکسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی گرینگی فیزیۆلۆژییە(سروشتییە)بۆ تەندروستی جەستەیی و دەروونی. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەو خانمانەی کە بەردەوام بە ئۆرگازم ناگەن زیاتر تووشی تێکچوونی هۆرمۆنەکان و میگرێن(ژانەسەر) و کێشەی هەرسکردنی ڕیخۆڵە دەبن تەنانەت تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێش دەبن.
نیشانەی ئاگادارکەرەوە: کاتێک جەستەت بەدەست کەمی ئۆرگازمەوە دەناڵێنێت
- کێشەکانی کۆئەندامی هەرس: کۆلیکی دەمار، ئاوسانی سک و ئازاری سک
- سەرئێشەی درێژخایەنی میگرێن
- تێکچوونی خەو و کەمخەوی
- توڕەیی دەمارەکان و گۆڕانی لەناکاوی باری دەروونی
- کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی و وشکبوونەوەی زێ(واژن)
5 مەترسی جددی نەبوونی ئۆرگازم بۆ تەندروستی خانمان
- تێکچوونی دەردانی هۆرمۆنەکان: کەمبوونەوەی ئۆکسیتۆسین و ئەندۆرفین، ئەمەش دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
- لاوازی سیستەمی بەرگری لەش: زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی میزەڵدان و زێ
- کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کەمبوونەوەی سوڕی خوێن
- زیادبوونی ئازاری درێژخایەن: وەکو فیبرۆمالژیا و ئازاری لەگەن
- کەمبوونەوەی تەندروستی دەروونی: مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
شێوازە زێڕینەکان بۆ ئەزموونکردنی ئۆرگازم (چارەسەری زانستی)
۱. گفتوگۆی ڕاستگۆیانە لەگەڵ هاوبەشی سێکسیت
- پیاوان بە سروشتی خۆیان مەیلیان هەیە پاڵەوانی هاوبەشی ژیانیان بن
- بەکارهێنانی گتفوگۆی ئەرێنی: “بەڕاستی چێژ وەردەگرم کاتێک ئەو کارە دەکەی”.
- دروستکردنی ژینگەی سەلامەت بەبێ حوکمدان
۲. تەکنیکەکانی خۆئاگاداری لەش
- بەکارهێنانی ئاوێنە بۆ ناسینەوەی ئەناتۆمی جەستەت
- ڕاهێنانی کێگل بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی لەگەن
۳. دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو
- کەمکردنەوەی فشاری دەروونی پێش سێکس
- بەکارهێنانی مۆسیقای نەرم و ڕووناکی گونجاو
- مەساجی ئارامکەرەوە بۆ زیادکردنی سووڕی خوێن
ڕۆڵی پیاوان لە یارمەتیدانی هاوبەشی ژیانیان بۆ ئۆرگازم
- سەبرگرتن و پەلە نەکردن
- گرینگیدان بە شوێنە هەستیارەکانی وەکو کلیتۆریس
- دروستکردنی پێوەندی چاو و سۆزداری لە کاتی سێکسدا
کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەین؟
ئەگەر سەرەڕای پەیڕەوکردنی هەموو مەرجەکان هێشتا کێشەت هەیە، لەوانەیە ئەم هۆکارانەی خوارەوە لەبەرچاو بگیرێن:
- کەمی هۆرمۆنی سێکسی
- کێشەی غودەی دەرەقی(تیرۆئید)
- کاریگەری لاوەکی خواردنی هەندێک دەرمان
- تێکچوونی دەمارەکان
دەرەنجام: تەندروستی سێکسی = تەندروستی گشتی جەستە
ئەزموون نەکردنی ئۆرگازم هۆشدارییەکی گرینگە لە جەستەوە. پێویستە ژنان بەبێ شەرمەزاری باسی پێداویستییەکانیان بکەن، هەروەها پیاوانیش ئەمە وەک بەشێک لە بەرپرسیارێتی خۆیان لە پەیوەندییەکەدا قبوڵ بکەن. پەیوەندییەکی سێکسی دڵخۆشکەر وەک ڤیتامینە پێویستەکان بۆ جەستە کاردەکات و کەمییەکەی دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی جەستەیی و دەروونی.
ئەو پرسیارانەی کە زۆر دەکرێت:
- ئایا بەڕاستی نەبوونی ئۆرگازم دەبێتە هۆی تووشبوون بە میگرێن؟
بەڵێ، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە گرژبوونی ماسولکەکان لە کاتی ئۆرگازمدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سەرئێشەی میگرێن. - باشترین وەرزش چییە بۆ زیادکردنی ئەگەری ئۆرگازم؟
ڕاهێنانی کێگل و یۆگا باشترین بژاردەکانن. - ئایا تەمەن کاریگەری لەسەر توانای ئۆرگازم هەیە؟
نەخێر، ژنان لە هەر تەمەنێکدا دەتوانن ئۆرگازمیان هەبێت، تەنها لەوانەیە پێویستیان بە هاندانی زیاتر بێت.






