پانیک (Panic Disorder )چییە؟
نەخۆشی پانیک نەخۆشییەکی دڵەڕاوکێیە کە بە هێرشی کتوپڕ و دووبارەبوونەوەی ترسی توند یان ناڕەحەتی جەستەیی یان دەروونی دەناسرێتەوە. ئەو هێرشانە کە پێیان دەوترێت “هێرشی پانیک” بەزۆری لەناکاو و بەبێ ئاگادارکردنەوە ڕوودەدەن و ئەو کەسانەی تووشی دەبن زۆرجار هەست دەکەن جەڵتەی دڵیان هەیە، دەمرن، یان کۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەست دەدەن.
نەخۆشی پانیک کاتێک دەستنیشان دەکرێت کە کەسێک لانیکەم دوو هێرشی چاوەڕواننەکراوی ترس و دڵەڕاوکێی بەسەردا هاتبێت و دواتر نیگەرانی بەردەوام یان گۆڕانکاری بەرچاو لە ئاکاریدا ڕووبدات.
نیشانەکانی هێرشی پانیک
زۆرتر هێرشی پانیک بە خێرایی دەست پێدەکات و لە ماوەی ١٠ خولەکدا دەگاتە لوتکە. لەو حاڵەتەدا ڕەنگە کەسێکە تووشی هەندێک لەو نیشانانەی خوارەوە بێت: ١.
- لێدانی دڵ خێرا یان ناڕێک (لێدانی دڵ)
- هەستکردن بە تەنگەنەفەسی یان خنکان
- لەرزین
- ئارەقەکردنەوەیەکی زۆر
- هەستکردن بە سەرگێژخواردن، بێهێزی، یان نائارامی
- ئازار یان فشار لە سنگدا
- سکچوون یان سەرگێژخواردن
- ترس لە شێت بوون یان لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ
- ترس لە مردن
- هەستکردن بە دابڕان لە ڕاستیەکان (derealization) یان هەستکردن بە دابڕان لە جەستە (depersonalization)
هەرچەندە ئەو نیشانانە ڕەنگە نیشانەی نەخۆشییەکی جەستەیییش بن، بەڵام لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی پانیک هۆکاری سەرەکی دڵەڕاوکێی دەروونییە نەک کێشەیەکی ڕاستەقینەی دڵ یان جەستەیی.
هۆکاری توشبوون بە نەخۆشی پانیک
هۆکاری سەرەکی نەخۆشی پانیک نازانرێت، بەڵام ڕەنگە تێکەڵەیەک لە هۆکارە سروشتی(بایۆڵۆژی) و دەروونی و ژینگەییەکان ڕۆڵیان هەبێت لە گەشەکردنیدا:
- بۆماوەیی (جێماوەیی): هەبوونی پێشینەی خێزانی تووشی دڵەڕاوکێ یان پانیک، مەترسی تووشبوون بەو نەخۆشییە زیاد دەکات.
- فشاری توند یان ئەزموونی زەبربەخش: وەک لەدەستدانی کەسێکی ئازیز، جیابوونەوە، یان تووش بوون بە ڕووداوێک
- ناهاوسەنگی کیمیایی مێشک: ناهاوسەنگی لە گواستەرە دەمارییەکان وەک سیرۆتۆنین
- کەسایەتی هەستیار یان کاماخواز
- بەکارهێنانی مادەی هاندەر یان کشانەوە لەناکاو لە ماددە هۆشبەرەکان یان کحول
کاریگەرییەکانی نەخۆشی پانیک لەسەر ژیانی مرۆڤ
نەخۆشی پانیک دەتوانێت کاریگەری زۆری لەسەر چۆنیەتی و کوالێتی ژیان هەبێت. زۆرێک لەو کەسانەی کە تووشی پانیک بوون، خۆیان لەو بارودۆخانە بەدوور دەگرن کە پێیان وایە لەوانەیە تووشی هێرش ببن، وەک شوێنی قەرەباڵغ، گواستنەوەی گشتی، یان تەنیا بوون لە ماڵەوە. لە ئەنجامدا لەوانەیە تووشی ئاگۆرافۆبیا (ترس لە شوێنە کراوەکان یان ئەو شوێنانە ببن کە ڕێگای هەڵهاتنیان نییە)، ئەوەش دەبێتە هۆی گۆشەگیر بن و لە ماڵێ بمێننەوە.
خەمۆکی، کەمبوونەوەی متمانەبەخۆیی، تێکچوونی پەیوەندی سۆزداری و خێزانی، کەمبوونەوەی ئاستی کار یان دەرس خوێندن لە دەرئەنجامە باوەکانی ئەو نەخۆشییەن.
چارەسەری نەخۆشی پانیک
چارەسەری دەروونی (CBT – چارەسەری ئاکاری ناسینی)
یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکانی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشی پانیک. لەو شێوازەدا کەسەکە فێر دەبێت کە:
- کە بیرۆکە دڵەڕاوکێی و دوور لە ڕاستیەکان دەستنیشان بکات.
- کاردانەوە جەستەییەکانی بە دروستی لێکبداتەوە.
- لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ترسەکانی ئارام بێت.
هەرچەندە نەخۆشی پانیک ترسناک و لاوازکەر دەردەکەوێت، بەڵام بە چارەسەری دروست و بەدواداچوونی بەردەوام و پشتگیری دەروونی گونجاو بە تەواوی بەڕێوەدەبرێت. دەستنیشانکردنی پێشوەختە و سەردانی دەروونناس و دروستکردنی شێوازی ژیانی تەندروست ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە چاکبوونەوە و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی نیشانەکان.






