جیاوازی نێوان خەم و خەمۆکی؛ لە شەپۆلێکی سادەوە بۆ نەخۆشییەکی توندی
خەم
دڵتەنگی هەستێکی سروشتیە کە تێدەپەڕێت. وەک شەپۆلێک دێت و دەڕوات؛ دوای شکست، دڵتەنگی یان نائومێدی دێت، بەڵام سەرەڕای ئەو هەستە دەتوانیت چالاکییەکانی ڕۆژانەت ئەنجام بدەیی. بە تێپەڕبوونی کات ،گۆڕینی شوێن یان هاوخەمی و گفتوگۆی کەسانی دەوروبەرت کاڵ دەبێتەوە و هەست بە چاک بوونەوە دەکەیی. دڵتەنگی وەک پەتایەکی سادە بە کەمێک پشوودان و گرینگیدان چارەسەر دەبێت.
خەمۆکی
بەڵام خەمۆکی قووڵتر و مەترسیدارترە. هەندێک جار بەبێ هۆکار دەست پێدەکات یان زیاتر لە دوو هەفتە دوای دڵتەنگییەکی قورس دەمێنێتەوە. جیاوازییە گەورەکە ئەوەیە کە کەسی تووشبوو چێژ لە هەر چالاکیەک نابات و نەزم و سەقامگیری ژیانی تێک دەچێ و بە چاودێری ئاسایی باشتر نابێت. خەمۆکی وەک نەخۆشییەکی سەخت وایە کە ئەگەر چارەسەر نەکرێ جێی نیگەرانییە.
یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەرکردن: هەر کە نیشانە بەردەوامەکانی خەمۆکیت بینی، داوای یارمەتی لە ڕاوێژکار بکە.
چارەسەرکردن لە کاتی گونجاو ،ئارامی ژیانت دەگەڕێنێتەوە.






