حەز دەکەم تایبەت و بێ کەم و کوڕی بم

قبوڵکردنی نوقسانیەکان؛ ڕێگایەک بۆ ژیانێکی ئارامتر و بەختەوەرتر

پێشەکی: گرینگی قبوڵ کردنی نوقسانیەکان

لە دونیای ئەمڕۆدا کە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی ئایدیاڵ و بێ کەموکوڕی ژیان دەخەنە ڕوو، زۆر کەس بەدەست کامڵخوازی لەڕادەبەدەرەوە دەناڵێنن. ئەوان چاوەڕێی ئەوە دەکەن هەمیشە بێ کەموکوڕی بن لە کارەکانیاندا و بە شێوەیەکی تەواو کارەکانیان ئەنجام بدەن، پێوەندی خێزانی و هاوڕێیەتییەکی تەواویان هەبێت و لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا پێوەرە دوور لە ڕاستیەکان بەدیبهێنن. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کەس کامڵ نییە و ژیان پڕە لە هەوراز و نشێوی سروشتی.

لەم بابەتەدا بەدواداچوون بۆ کاریگەرییە نەرێنییەکانی کامڵگەرایی و ڕێگاکانی قبوڵکردنی خۆمان لەگەڵ هەموو نوقسانیەکانمان و گرینگی ڕێزگرتن لە نوقسانی ئەوانی دیکەدا دەکەین. هەروەها چارەسەری زانستی دەخەینەڕوو بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە دەروونییەی کە بەهۆی چاوەڕوانییە ناعەقڵانیەکانەوە دروست دەبێت.


کامڵخوازی؛ دوژمنی تەندروستی دەروونی

بۆچی کامڵخوازی مەترسیدارە؟

کامڵخوازی لە ڕادەبەدەر دەبێتە هۆی:

هەرچەندە ڕەنگە لە ڕواڵەتدا کامڵخوازی وەک سیفەتێکی ئەرێنی دەرکەوێت، بەڵام لە درێژخایەندا دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و ماندوویەتی (Burnout) . توێژینەوە دەروونییەکان دەریدەخەن کە ئەو کەسانەی بەردەوام چاوەڕێی خۆیان دەکەن کە کامڵ بن:

  • لەڕادەبەدەر لە هەڵەکانیان دەترسن و وەک شکستخواردن دەیانبینن.
  • چێژ لە پێشکەوتنەکانیان وەرناگرن چونکە هەمیشە هەست بە ناتەواوی دەکەن.
  • کاریگەری لەسەر پێوەندیەکانیان دەبێت چونکە چاوەڕێی ئەوە دەکەن کەسانی دیکەش کامڵ بن.

نیشانەکانی کامڵخوازی وێرانکەر:

وەسوەسەیی زۆر بۆ ئەنجامدانی کارەکان بە تەواوی
ترسی شکست و دواخستنی کارەکان
بەراوردکردنی خۆت بە کەسانی تر بە شێوەیەکی ناعەقڵانی


خۆ قبوڵکردن؛ هەنگاوی سەرەکی بۆ ژیانێکی بەختەوەرتر

بۆچی بە هەموو کەموکوڕییەکانمانەوە خۆمان قبوڵ بکەین؟

خۆ قبوڵکردن واتە خۆشویستنی خۆت بە هەموو کەموکوڕیەکانتەوە. توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی خۆقبوڵکردنیان بەرزترە:

✔️ کەمبوونەوەی فشار و دڵەڕاوکێ
✔️خۆت بە کەممەزانە و شایی بە خۆبە
✔️ پێوەندی باشتر لەگەڵ خەڵک

ڕێگاکانی زانستی بۆ خۆ قبوڵکردن:

1. گۆڕینی هەڵوێست بەرامبەر هەڵەکان

  • لەبری “شکستم هێنا“، بڵێ “ئەمجارە فێربووم“.
  • هەڵەکان وەک دەرفەتێک بۆ گەشەکردن بەکاربهێنە.

2. دڵۆڤانی لەگەڵ خۆت (Self-Compassion)

  • وەک هاوڕێیەکی خۆشەویست مامەڵە لەگەڵ خۆت بکە.
  • لێدوانی وەک “من مرۆڤم و هەڵە دەکەم” بەکاربهێنە.

3. ئاهەنگ بۆ سەرکەوتنە بچووکەکان

  • لیستێک لە سەرکەوتنە ڕۆژانەکانت دروست بکە.

4. دوورکەوتنەوە لە بەراوردکاری

  • خۆت بە خۆت بەراورد بکە، نەک بە خەڵکی تر.

ڕێزگرتن لە ناتەواوییەکانی ئەوانی تر

بۆچی نابێت چاوەڕێی کامڵبوونی خەڵک بین؟

  • فشاری دەروونی زیاد دەکات.
  • جودایی سۆزداری لە پێوەندییەکاندا دروست دەکات.
  • ڕەزامەندی پێوەندییەکان کەم دەکاتەوە.

چۆن ناتەواوییەکانی خەڵک قبوڵ بکەین؟

✔ هاوسۆزی لەبری ڕەخنەگرتن: لەبری حوکمدان هەوڵبدە لە دۆخی بەرامبەرەکەت تێبگەیت.
✔ ڕاستی ببینە: هیچ کەسێک کامڵ نییە.کەس ناتوانێت هەموو چاوەڕوانییەکانت بەدی بهێنێت.
✔تەرکیز لەسەر خاڵە بەهێزەکان: لەبری دۆزینەوەی عەیب، سیفەتە ئەرێنییەکانی ناو مرۆڤەکان ببینە.


دەرەنجام: ژیان بە نوقسانیەکانی جوانە!

کامڵگەرایی لە ڕادەبەدەر نەک هەر یارمەتیمان نادات، بەڵکو ئارامی و بەختەوەریشمان لێدەدزێت. قبوڵکردنی خۆت و ئەوانی تر بە هەموو کەموکوڕیەکانیانەوە ڕێگای ژیانێکی دڵخۆشکەرترە.

“مەحاڵە کامڵ بیت، بەڵام هەمیشە دەتوانیت گەشە بکەیت و باشتر بیت.”

ئەگەر تۆ یەکێکیت لەو کەسانەی کە چاوەڕێی دەکەی کە کامڵ بیت، ئەمڕۆ دەست پێبکە: خۆتت خۆش بوێت، تەنانەت کاتێک هەست دەکەی نوقسانی لە ژیانت دا هەیە .

5 ڤیدیۆی دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

پێوەندی-و-دڵداری-لە-ڕێگای-دوورەوە
پێوەندی و دڵداری لە ڕێگای دوورەوە / long distances relationship
گەر-دایک-کەیخودای-ماڵە
گەر دایک کەیخودای ماڵە !
جدایی-دابران
جودایی و دابڕان
شەرم--دڵەڕاوکێ---کەماڵخوازی
شەرم ، دڵەڕاوکێ و کەماڵخوازی
خیانتی-پیاو
خیانەتی پیاو

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

جمیله-شافعی--
جەمیلە شافعی
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *