درۆ لە منداڵان

درۆ کردن لە منداڵاندا ؛ هۆکاری سەرەکی و چارەسەری زانستی بۆ ڕێگریکردن لێی (پێداچوونەوەی دەروونناسانە)

هۆکاری درۆکردنی منداڵان چییە؟ ئایا دەزانی توڕەیی دایک و باوک هۆکاری سەرەکییە بۆ درۆکردنی منداڵ؟ لێرەدا چارەسەری یەکلاکەرەوە بۆ پەروەردەکردنی منداڵێکی ڕاستگۆ بخوێنەرەوە.

زۆرێک لە دایک و باوکان گلەیی لەم دیمەنە دەکەن: “منداڵەکەم بەردەوام درۆ دەکات و دەڵێت من نەمکردووە!” بەڵام هۆکاری درۆکردنی منداڵان زۆرجار ڕەگ و ڕیشەی لە ئاکارەکانی خۆماندایە. ئەگەر کاردانەوەمان هەبێت بە توڕەیی و هاوارکردن کاتێک منداڵێک هەڵە دەکات، ئەوە فێری درۆی دەکەین بۆ ئەوەی خۆی لە توڕەیی ئێمە بپارێزێت. ئەم بابەتە پێت دەڵێت چۆن ئەم خولە بشکێنیت و ژینگەیەکی سەلامەت بۆ منداڵەکەت دروست بکەی تا ڕاستییەکان بڵێ.

ڕەگو ڕیشەی درۆکردنی منداڵان: دەربازبوون لە ترس و پاراستنی خۆشەویستی

منداڵ بە پێی سروشتی بەدوای ڕەزامەندی و خۆشەویستی دایک و باوکدا دەگەڕێ. کاتێک هەڵەیەکی بچووک دەکات (وەک شکاندنی یاری)، یەکەم شت کە پشکنینی دەکات کاردانەوەی تۆیە. ئەگەر کاردانەوەکەت هاوارێک بێت، نیگایەکی توڕەیی بێت، یان سزایەک بێت، ترسێک لە ناویدا دروست دەبێت: “ئەگەر ئەوەم شکاندووە، دایکم چیتر خۆشی ناوێم.”

لەم خاڵەدا درۆ وەک قەڵغانێکی بەرگری کاردەکات. منداڵەکە درۆکە وەک شتێکی خراپ نابینێ، بەڵکو وەک ڕێگەیەک بۆ “دەربازبوون” لە دۆخە ترسناکەکەدا دەبینێ.

ئەو ڕووبەڕووی دوو بژاردە دەبێتەوە:

  • وتنی ڕاستی = لەدەستدانی خۆشەویستی و وەرگرتنی سزا
  • درۆ = مانەوە لە سەلامەتی و ئارامگرتن

سروشتییە بژاردەی دووەم هەڵبژێرێ.

دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی بەردەوامبوون لەم خولە

ئەگەر ئەم شێوازە بەردەوام بێت، لە داهاتوودا کێشەی گەورەتر سەرهەڵدەدا:

  • درۆزنی لێهاتوو: منداڵ وەک کارامەیییەکی ژیانی فێری درۆکردن دەبێت و بە درێژایی تەمەنی هەرزەکاری و گەورەیی بەردەوام دەبێت لە درۆ کردن وهتد….
  • لە دەستدانی متمانە: پەیوەندی دایک و باوک و منداڵ لەسەر بنەمای متمانە دامەزراوە،لەگەڵ بەهێزبوونی درۆکان، ئەم متمانەیە لەناو دەچێت.
  • کەمی بەرزەخۆیی: منداڵ هەست بە خراپی و ناشاییستەیی دەکات بەهۆی تاوانباری بەردەوام و ترسەوە.

چارەسەری زانستی: چۆن ژینگەی ماڵەکەت سەلامەت بکەی بۆ وتنی ڕاستییەکان؟

کلیلەکە ئەوەیە کە وەڵامدانەوەت وەک دایک و باوکێک بگۆڕی. ئەم هەنگاوە سادە بەڵام بەهێزانە تاقی بکەوە:

۱. ئارام بمێنەوە (گرینگترین هەنگاو)
پێش ئەوەی شتێک بڵێیت هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە. وەبیر خۆت بخەوە، “ئەوە تەنها هەڵەیەکی منداڵانەیە نەک کارەسات”. ئەوەش ڕێگریت لێدەکات لە کاردانەوەی سۆزداری و ئازاربەخش.

۲. بایەخ بە ڕاستگۆیی بدە لە بەرامبەر هەڵە
بەڵێن بە منداڵەکەت بدە ئەگەر ڕاستی بڵێت، هەرچەندە ڕەنگە هەست بە کەمێک ناڕەحەتی بکەیی، بەڵام ستایشی دەکەیی بۆ ئازایەتییەکەی. گفتوگۆی وەک:
ڕاستگۆیی تۆ بۆ من لە هەموو شتێک گرینگترە، ئەگەر ڕاستیەکان بڵێی زۆر دڵخۆش دەبم.ئەوەش پاڵنەرەکانی منداڵ بۆ وتنی ڕاستییەکان زۆر زیاد دەکات.

۳. لەبری “سزا” “دەرئەنجامی عەقڵانی ” بەکاربهێنە.
ئامانج دەبێ “چارەسەرکردنەوە” بێ، نەک “تۆڵەکردنەوە”. لەبری ئەوەی هاوار بکەیی یان بێبەشی کەیی ، داوا لە منداڵەکەت بکە بەشداری لە چارەسەرکردنی کێشەکەدا بکا.

  • نموونە: ئەگەر ئاوی بەسەر زەویدا ڕشت، بە نەرمی بڵێ: “ئاساییە، ئێستا با پێکەوە کۆیبکەینەوە و پاکی بکەینەوە. ”ئەم شێوازە منداڵەکەت فێری بەرپرسیارێتی دەکات بەبێ ئەوەی بترسێت و درۆ بکا.

پرسیارەکانی کە زۆر دووبارە دەبنەوە(FAQ)

پرسیار: ئەگەر منداڵەکەم جارێکی تر درۆ بکات تەنانەت دوای ئەوەی ئارامم کردەوە، چی بکەم؟
وەڵام: پێداگری مەکە “درۆ دەکەیی!” بەڵکو بە نەرمی ڕاستییەکان بخەرە ڕوو (“دەبینم یارییەکە شکاوە”) و سەرنجت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە بێ. ئەمەش نیشانی دەدات کە وتنی ڕاستییەکان سەلامەتە.

پرسیار: ئایا ئەم شێوازە بۆ منداڵانی گەورەتر کاردەکات؟
وەڵام: بەڵێ، بەڵام لەوانەیە زیاتر بخایێنێت. کلیلەکە ئەوەیە کە بەردەوام بی لە دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و بمێنیەوە لەسەر بەڵێنەکەت (هاندانی ڕاستگۆیی).

کۆتایی

لەبیرت بێ کە درۆکردنی منداڵ زۆرجار وەڵامێکە بۆ ژینگەیەکی ناپارێزراو. کاتێک منداڵ دەبینێت بە داننان بە هەڵەکانی خۆشەویستی و پشتیوانی تۆ لەدەست نادات، چیتر هۆکارێک بۆ شاردنەوە نابینێت. بە بوون بە پەناگەی سەلامەتی منداڵەکەت، نەک هەر درۆ لەناو دەبەیی، بەڵکو پەیوەندییەک لەسەر بنەمای متمانە و ڕێزگرتنی یەکتر دروست دەکەن کە تەمەنێک بەردەوام دەبێ.


5 ڤیدیۆی دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

پێوەندی-و-دڵداری-لە-ڕێگای-دوورەوە
پێوەندی و دڵداری لە ڕێگای دوورەوە / long distances relationship
گەر-دایک-کەیخودای-ماڵە
گەر دایک کەیخودای ماڵە !
جدایی-دابران
جودایی و دابڕان
شەرم--دڵەڕاوکێ---کەماڵخوازی
شەرم ، دڵەڕاوکێ و کەماڵخوازی
خیانتی-پیاو
خیانەتی پیاو

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

مینا-ذوالفقاری
مینا زولفەقاری
کارناسی باڵای دەروونناسی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *