ساردی پیاوان لە پەیوەندی سۆزداری: لە شوێنکەوتنەوە تا پاشەکشە
ئەوە دیمەنێکی ئاشنایە لە پەیوەندییەکاندا: پیاوێک کە لە قۆناغەکانی یەکەم دا هەوڵی زۆردەدا سۆز و سەرنجت ڕادەکێشێ ، بەڵام دواتر لەگەڵ بەدەستهێنانی پەیوەندییەکەدا سارد و دوور دەبێتەوە. ئەگەر تۆ لەم شێوازە ئاکارەدا بەشدار بوویت، پێویستە بزانیت کە ئەو ساردییە بەزۆری ڕەگ و ڕیشەی لە قووڵایی دەروونناسی پیاوان و ئەزموونەکانی منداڵیدا هەیە.
چی دەبێتە هۆی ساردی پیاوان دوای پەیوەندی خۆشەویستی؟
بە پێچەوانەی باوەڕی باو، مەرج نییە ئەو ڕەفتارە نیشانەی نابەرپرسیارێتی یان ناپاکی بێت. لە ڕاستیدا میکانیزمێکی بەرگری نائاگاییە. بۆ ئەو پیاوانە “بە دەستهێنان”ی بەرامبەر وەک سەرکەوتنێکی کاتی کاردەکات کە برینە کۆنەکان و هەستی خۆبەکەمزانی ساڕێژ دەکات. کاتێک پەیوەندییەکە جێگیر دەبێت، ترس لە ئینتیمای ڕاستەقینە و ڕەتکردنەوە دەبێتە هۆی پاشەکشەکردنیان.
ڕۆڵی خێزان لە داڕشتنی ئەو نەخشەدا
هۆکاری سەرەکی ئەو شێوازە تێکدەرانەی پەیوەندییەکان دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی پەروەردەکردن و خێزان. ئەو پیاوانە زۆرجار لە ژینگەیەکدا گەورە بوون کە:
- خۆشەویستی مەرجدار زاڵ بووە: فێر کراون کە دەبێت “کاری باش” ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی خۆشەویستی وەربگرن، نەک بۆخۆیان خۆشەویست بن.
- هەست و بۆچوونەکانیان پشتگوێ خرا: “منداڵ نابێ زۆر قسەبکا” یان “قسەی بێمانا مەکە” وا لە منداڵەکە دەکات باوەڕی بەوە هەبێت کە بوون و بۆچوونەکانیان بێ بەهایە.
- بەردەوام بەراورد و ڕەخنەیان لێدەگیرا: ئەو بەراوردکردنانە هەستی کەمتەرخەمی دەچێنن و ئەو باوەڕە بەهێزتر دەکەن کە بە پێی پێویست باش نین.
بۆچی داهاتووی پەیوەندییەکە بۆ ئەو پیاوانە گرنگ نییە؟
ئەو پیاوانە لە گەورەبووندا لە ژینگەیەکی خراپدا گیریان خواردووە. وزەیان لەسەر قۆناغی “بەدەستهێنان” چڕ دەبێتەوە، چونکە ئەو قۆناغەیە کە بۆ ماوەیەکی کاتی متمانەبەخۆیی لەدەست چوویان چاک دەکاتەوە. بەڵام دروستکردنی پەیوەندی و وەبەرهێنان لە داهاتوودا پێویستی بە کارامەیی وەک لاوازی و سەبر و پابەندبوون هەیە کە هەرگیز لە خێزانی خۆیان فێری نەبوون. کەواتە، دوای بردنەوە، ئامانجەکە لەدەست دەچێت و ڕوو لە ئاکاری سارد و خۆدزینەوە دەکەن.
دەرەنجام: ئەوە برینێکە نەک هەڵبژاردن- و جیابوونەوەش نیعمەتێکە
شێوازی «بەدەستهێنان و ڕاکرد» لە پیاواندا کەموکوڕی کەسایەتی نییە، بەڵکو نیشانەی برینێکی قووڵی سۆزدارییە. تێگەیشتن لەو بابەتە دەتوانێت یارمەتی هاوبەشە ڕۆمانسیەکان بدات بزانن کە ئەو ساردییە خەتای ئەوان نییە. ئەگەر کەسێکی ئاوا ژیانی تۆی بەجێهێشتبێت، پێویست ناکات دڵتەنگ بیت؛ بەڵکو پێویستە سوپاسی خودا بکەیت.
ئەو کەسانە خۆیان لە تەمێکی هەمیشەیی سۆزداریدان، ناتوانن تۆ ببینن، خۆشەویستیت، یان بەهای ڕاستەقینەی پەیوەندییەکی بەردەوام بەهۆی برینە چارەسەرنەکراوەکانی منداڵییەوە نازانن. بوونی ئەوان لە ژیانی هاوبەشی ڕۆمانسیدا زیاتر لە گێژەڵوکەیەکی سۆزداری دەچێت کە لە کۆتاییدا تەنها گێژاو و سەرلێشێواوی بەجێدەهێڵێت. هەستەکانت بە نەخشێکی وێرانکەر یاری پێدەکرێت. جیابوونەوە لەگەڵ کەسێک کە توانای خۆشەویستی بەردەوامی نییە، ئازادت دەکات بۆ بەدەستهێنانی پەیوەندییەکی تەندروستتر و ئارامتر و ڕێزگرتن لە یەکتر. بۆیە لەبری خەمخۆری، سوپاسگوزاربە کە لەم تاقیکردنەوە سەختەدا دەرچووی و دەرفەتێکت دۆزیەوە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر.






