لێت بێزار دەبێ ئەگەر بەوجۆرە هەڵسوکەوت بکەی

تێکدەرانی شاراوەی ژیانیهاوبەشی : کاتێک پیرۆزی خۆشەویستی دەشکێنین

هەندێک جار پەیوەندیی نەک بەهۆی یەک هەڵەی گەورەوە ،بەڵکو بەهۆی کۆمەڵێک ئاکاری بچووک و ڕۆژانەوە کە بەڕواڵەت بچووکن تێکدەچێت و وامان لێدەکات حەزمان لەو کەسە نەبێت کە زۆرمان خۆش دەوێت. ئەم ئاکارانە وەک ژەهرێکی وردە وردە وایە کە بناغەی پەیوەندییەکە لاواز دەکات.

بەراوردکردن: ژەهری ناڕازیبوون

کاتێک هاوبەشی ژیانت گ بە کەسانی دیکە بەراورد دەکەی ، بۆ نموونە، دەڵێی: “چێشتی هاوسەری هاوڕێکەم زۆر بە تامە” یان “هاوسەری هاوڕێکەم هەمیشە دیاری بۆ دەکڕێت”، لە ڕاستیدا پێی دەڵێیت “تۆ بە پێی پێویست باش نی”. ئەم بەراوردکردنە متمانەی بەخۆی ئەو دەکاتە ئامانج.

بۆڵە و بێڕێزیکردن: تێکدەری نزیکی

بۆڵەی بەردەوام و بێ پێشەکی(وەک “بۆچی دواکەوتووی؟” بەبێ سڵاو) یان بێڕێزیکردنی لە ناو کۆڕ و خەڵکدا (وەک بچووککردنەوەی لەبەردەم خێزانەکەیدا بە لێدوانی وەک “نازانێ” یان “ئەو سەری لێ شێواوە”)، وا لە هاوسەرەکەت دەکا هەست بکا کە حورمەتی پێشێل کراوە. ئەوەش بەرزەخۆیی لەناو دەبات.

پشتگوێخستنی پێداویستییە سۆزداری و سێکسییەکان

یەکێک لە قووڵترین لێدانەکان پشتگوێخستنی پێداویستییە سۆزداری و سێکسییەکانی هاوسەرەکەتە. کاتێک دەستپێشخەری دەکات بۆ نزیکی و تۆ بە بۆڵە و گلەییکردن سڵاوی لێدەکەیت، ئەو پەیامەی پێدەدەیی کە خواست و پێداویستییەکانی ئەو لە پێشینە نین بۆ تۆ. ئەوەش وردە وردە مەودای سۆزداری قووڵ لە نێوانتاندا دروست دەکات.

دەرەنجام: پاراستنی پیرۆزی خۆشەویستی

لەبیرت بێت کە پاراستنی پیرۆزی خۆشەویستی لە هەموو شتەکانی دیکە گرینگترە. پەیوەندییەکەت لەو تێکدەرە نەبینراوانە بپارێزە بە دوورکەوتنەوە لەو ڕەفتارانەی کە بەڕواڵەت بچووکن بەڵام کاریگەرن. مەروف زادە


5 ڤیدیۆی دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

گەر-دایک-کەیخودای-ماڵە
گەر دایک کەیخودای ماڵە !
جدایی-دابران
جودایی و دابڕان
شەرم--دڵەڕاوکێ---کەماڵخوازی
شەرم ، دڵەڕاوکێ و کەماڵخوازی
خیانتی-پیاو
خیانەتی پیاو
بەرزەخۆیی بەرامبەر بە خودپەرەستی

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

میکائیل-درویشی
میکائیل دەروێشی
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *