منداڵ و موبایل

یارییە جەستەییەکانی ناوماڵ

(بۆ تەمەنی ٢-٨ ساڵ گونجاوە)

  • خۆشاردنەوە یان یاریەکی ئاسانتر بۆ تەمەنی بچوکتر
  • ناوەڕاستێن بە تۆپێکی نەرم لە ژوورەوە
  • فڕێدانی بازنە یان تۆپ بۆ ئامانجێک (دەتوانی بە کەلوپەلی ناوماڵەوە دروستی بکەیت)
  • شەڕی کەندر ڕاکێشان لەگەڵ خێزانەکە
  • یاری “کێ چی برد؟” (زیادکردنی تەرکیز و وردبینی)

🧩 یاری فیکری و بیناسازی

(بۆ تەمەنی٣ تا١٠ ساڵ گونجاوە)

  • لێگۆ یان بلۆکی بیناسازی
  • مەتەڵەکانی وێنە(پازل) (بە پشتبەستن بە تەمەن لە ٢٤ پارچە تا ١٠٠ پارچە)
  • یارییەکانی هاوتاکردنی کارت (بیرەوەری، هاوتاکردن)
  • یاری سەگ، مار و پلیکانە، لۆتۆی منداڵان
  • کارتی ئاژەڵ، ڕەنگ یان شێوە بۆ ڕیزکردن

🎨 یاری هونەر و داهێنەرانە

(هەم لە ڕووی دەروونییەوە بەهێزیدەکات و هەم سەرنجڕاکێشە)

  • نیگارکێشان بە قەڵەمی مۆمی یان ڕەنگی ئاو
  • دروستکردنی کۆلاج بە کاغەزی ڕەنگاوڕەنگ
  • یاری هەویر یان هەویرێکی پەیکەرسازی ماڵەوە
  • دروستکردنی کاری دەستی بە کەرەستەی سادە وەکو کوپێکی بەکارنەهاتووی ماڵێ، دوگمە، قوماش

🧺 یاری خەیاڵی و دراماتیک

(بۆ ٣ ساڵ و سەرووتر گونجاوە)

  • ماڵماڵێن / یاری پزیشکی / یاری چێشت لێنان
  • دروستکردنی چادر یان خانوو بە بەتانی و بالیف و یاری ڕۆڵگێڕان
  • چیرۆک گێڕانەوەی دوو کەسی (تۆ ڕستەیەک دەڵێیت، منداڵ بەردەوام دەبێت)و

🚶 ♂️ یاری دەرەوە و جەستەیی

(بۆ دەرەوە، پارک، حەوشە)

  • سواربوونی دووچەرخە یان سێچەرخە
  • یاریکردن بە باڵۆن یان تۆپی گەورە
  • کۆکردنەوەی گەڵا یان بەرد و ڕیزکردنی
  • خلیسکێن و جۆلانە یان شاری یاری

📚 یاری پەروەردەیی

  • بە فلاشکارد (ژمارە، پیت، ئاژەڵ)
  • یاریکردن کتێبی قوماشی
  • چیرۆک یان نمایشی بوکەڵەیی

5 ڤیدیۆی دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

پێوەندی-و-دڵداری-لە-ڕێگای-دوورەوە
پێوەندی و دڵداری لە ڕێگای دوورەوە / long distances relationship
گەر-دایک-کەیخودای-ماڵە
گەر دایک کەیخودای ماڵە !
جدایی-دابران
جودایی و دابڕان
شەرم--دڵەڕاوکێ---کەماڵخوازی
شەرم ، دڵەڕاوکێ و کەماڵخوازی
خیانتی-پیاو
خیانەتی پیاو

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

عرفان-سلیمانی-صفت
دوکتور عیرفان سولەیمانیسفەت
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای ڕاوێژکاری

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *