ڕاوێژکاری خێزان و چارەسەری دەروونی

من پڕشەنگ بەهرامیان، ڕاوێژکاری خێزان و چارەسەرکاری دەروونیم

من باوەڕم وایە مرۆڤ تەنانەت لە ناوەڕاستی ئازار و گرێکانی ژیاندا، هێشتا توانای تێگەیشتن و هەڵبژاردن و مانا بەخشینی بە ئازارەکانی هەیە.
چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکاری ڕێگایەکە بۆ ئارامگرتن و بینینی هەستەکان کە ساڵانێکە پشتگوێ خراوە، بۆ بیستنی دەنگی خۆمان پێش ئەوەی لە کێشەکانی ژیاندا بخنکێین.

ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە مێشکمان ماندووە، نەک لەبەر کاری زۆر ، بەڵکو لەبەر تێنەگەیشتن لە هەست و بیرکردنەوەکانمان.

چارەسەری دەروونی و ڕاوێژوەرگرتن وەک وەستانێکی هۆشیارانە وایە لە نێوان پەلەقاژەی ژیان و ماندوێتی دەروونی.

زۆربەی ئازارەکانی ئەمڕۆ هەڵگری پەیامێکی نوێیە کە تا ئێستا دەرفەتی بیستنی نەبووە، چوون دەرفەت نییە گفتوگۆیەکی ڕاستگۆیانەمان لەگەڵ خۆمان هەبێت.

زۆربەی کات تەنها پێویستمان بە کەسێکە بەبێ حوکمدان گوێمان لێبگرێت، بۆ ئەوەی ژیانێکی سەقامگیر و ئاراممان هەبێت.

5 ڤیدیۆی دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

photo_2026-06-29_23-32-31
جیاوازی نێوان خەم و خەمۆکی
photo_2026-06-30_00-29-10
ڕاوێژکاری خێزان و چارەسەری دەروونی
پێوەندی-و-دڵداری-لە-ڕێگای-دوورەوە
پێوەندی و دڵداری لە ڕێگای دوورەوە / long distances relationship
گەر-دایک-کەیخودای-ماڵە
گەر دایک کەیخودای ماڵە !
جدایی-دابران
جودایی و دابڕان

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

پروین-کدخدامحمدی
پەروین کەدخوداموحەممەدی
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *