ژیانی هاوسەرگیری وەک گوڵدانێکی پڕ لە گوڵی سروشتی وایە
پێشەکی
هاوسەرگیری سەرەتای پێیوەندییەکی جوان و قووڵە؛ وەک چاندنی تۆوێک کە ئەگەر بە باشی چاودێری بکرێ، گەشە دەکات و دەبێتە گوڵێکی گوڵدار و بەدەوام. بەڵام بەداخەوە هەندێک جار دوای هاوسەرگیری، هەندێک لە هاوسەرەکان وردە وردە سەرنجی بچووکی ڕۆژانە پشتگوێ دەخەن. یەکێک لە هێما باوەکانی ئەم گرینگیپێدانە کڕینی گوڵە بۆ هاوسەرەکەیان. لەم بابەتەدا لێکۆڵینەوە لەوە دەکەین کە بۆچی پاراستنی سەرنجە وردەکان دوای هاوسەرگیری زۆر گرینگە و چۆن پەیوەندییەکە وەک گوڵێکی سروشتی لە گوڵدانی ژیانی هاوسەرگیریدا هەمیشە تازە و زیندوو بهێڵینەوە؟
دیالۆگی کلاسیک: “پێشتر گوڵت دەکڕی، بەڵام ئێستا نا!”
ئەو دیالۆگە بۆ زۆرێک لە هاوسەرەکان ئاشنایە: ژنەکە بە هەستێکی نۆستالژیەوە دەڵێ: “کاتێک دەستگیراندار و هاوڕێ بووین، هەمیشە گوڵت بۆ دەکڕیم و گرینگیت پێدەدام، بۆچی ئێستا کە پێکەوەین، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و سەرنج و گرینگیم پێ نادەی؟”
لەبەرامبەردا پیاوەکە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: هەستەکانمان ئێستا قووڵترە، خۆشم دەوێی و تۆش ئەوە دەزانی، پێویست ناکات وەک جاران بە گوڵ و دیاری بیسەلمێنم، ئێستا بەرپرسیارێتی پێکەوە ژیان لە پێشینەدایە.
بۆچی پەیوەندییەک دوای هاوسەرگیری پێویستی بە چاودێری زیاترە؟
دوای هاوسەرگیری و ژیان لە ژێر یەک میچدا، هاوسەرەکان تووشی کێشەی ڕۆژانە و کار و نیگەرانی دارایی و پلاندانان بۆ داهاتوو دەبن. لەم نێوەندەدا ڕەنگە خۆشەویستی بە نائاگایی وئاسایی وەربگیرێت. لێرەدایە کە مەترسی تێکچوونی سۆزداری سەرهەڵدەدات. پەیوەندی تەنها وەک گوڵێکی سروشتی وایە لەناو گوڵداندا. لە ماوەی پەیوەندیکردندا ئەم گوڵە بە وروژاندن و نازکێشانی بەردەوام ئاو دەدرێت. بەڵام دوای هاوسەرگیری زۆر کەس پێیان وایە گوڵ پێویستی بە ئاودان نییە چونکە ڕیشەی هەیە کە ئەوە گەورەترین هەڵەیە.
چۆن گوڵی پەیوەندی ئاو بدەین؟ (ئامۆژگاری ۆانستی)
گرینگیدان بە گوڵی ژیانی هاوسەرگیری کارێکی ئاڵۆز نییە، تەنها پێویستی بە گرینگیدانی بەردەوام هەیە. لێرەدا چەند خاڵێکی سەرەکی دەخەینەڕوو:
- شتە بچووکەکان بە کەم مەزانە: کڕینی دەستە گوڵ، هێنانی کوپێک چای داوانەکراو.
- لەبیرت نەچێت پێزانی نیشان بدەیی: هەمیشە سوپاسی هاوبەشەکەت بکە بۆ شتە بچووک و گەورەکان. ئەوەش نیشان دەدات کە تۆ گرینگی پێدەدەی.
- هەندێک کات بۆ ” دووبەدوویتان” تەرخان بکە: لانیکەم هەفتەی جارێک، تەنها قسە بکەن و کات بەیەکەوە بەسەر بەرن.
- سوپرایزەکان(هەژەند) بخەنە ناو پەیوەندییەکەتەوە: ڕۆژی چاوەڕواننەکراوی ئێوارەخوان، دیارییەکی بچووک، یان یاداشتێکی ڕۆمانسی دەتوانێت وروژاندنی چەند ڕۆژی یەکەم زیندوو بکاتەوە.
دەرەنجام: گوڵەکانی ناو پەیوەندییەکەتان لەبیر مەکەن
پێکەوە ژیان کۆتایی سەرج و ڕۆمانسیەت نییە، بەڵکو سەرەتای چاودێرییەکی قووڵتر و بەرپرسیارانەترە. کڕینی گوڵ یان هەر کارێکی بچووکی میهرەبانانە چکۆلە دیارە بەڵام کاریگەرێیەکی زۆر باشی هەیە و هەروەها دووپاتکردنەوەی سۆز وخۆشەویستییە. ئەو کارانە نیشان دەدات: “هێشتا لێرەم و زۆر کار دەکەم بۆ ئەوەی دڵخۆشت کەم.”
با هەرگیز نەهێڵین گوڵە جوانەکەی پەیوەندییەکەمان بەهۆی کەمتەرخەمی و پشتگوێخستن وشک بێ. با ئاوی بدەین بۆ ئەوەی هەمیشە لەگەڵمان بێت و بۆنەکەی هەوای ماڵەکەمان پڕ بکاتەوە.






