وەسواس چییە؟
نەخۆشی وەسواس (OCD) نەخۆشییەکی ئاڵۆزی دڵەڕاوکێیە کە عەقڵ ناناسێ. کەسانێک کە تووشی ئەم نەخۆشییە نەبوون، گاڵتە بە ئاکاری ئەو کەسانە دەکەن کە تووشی وەسواسن و هەوڵ دەدەن بە ڕستەی وەک “دەرگاکەت داخست، جارێکی تر پشکنین مەکە!” یان “دەستەکانت پاکن، مەیشۆ!” هەوڵ دەدەن ڕازیان کەن.بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە چارەسەرکردنی وەسواس پێویستی بە شارەزایی و زانیاری هەیە. لەو بابەتەدا نیشانەکان و شێوازە کاریگەرەکانی چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییە دەخەینەڕوو.
بۆچی وەسوەسە ناعەقڵانییە؟ | هۆشیاری لە ناعەقڵانییەتی ئاکار!
کەسێک کە وەسواسی توندی هەبێ زۆر باش دەزانێ کە بیرکردنەوە و ناچارییەکانی ناعەقڵانین. ئەوە مێشکە کە سیگناڵی هەڵە دەنێرێت و دڵەڕاوکێیەکی دەروونی دروست دەکات کە کەسەکە ناچارە بکات بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە کارەکە یان هەر شتێک ئەنجام بدا. ئەو خولە خراپە دەروونیە نەخۆشی وەسواسە.
نیشانەکانی وەسواس | نەخۆشییەک کە شئوازی دەگۆڕێت
وەسواس بە تێپەڕبوونی کات بە شێوازی جیاواز خۆی دەردەخات و ئەگەر چارەسەر نەکرێ، دەتوانێ ڕێشە داکوتێتە نێو بوارەکانی ژیانەوە. هەندێک لە جۆرە باوەکان بریتین لە:
- وەسوەسەی شۆردن: ترس لە پیسبوون و ناچاربوون بۆ زۆر جار شۆردن.
- وەسواسی پشکنین: پشکنینی بەردەوامی قوفڵی دەرگا، شێرەی غاز، کلیلی گڵۆپ و هتد….
- وەسواسی بیرکردنەوە: بیرکردنەوە دەستێوەردانی دووبارەبووە و نەخوازراو.
- وەسواسی هاوشانی و ڕێکخستن: پێویستی بە ڕێکخستن و هاوشانی و هاوسەنگی دیاریکراو.
شێوازەکانی چارەسەری وەسواس | لە ڕاوێژکارییەوە بۆ دەرمان
هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە وەسواسەکان دەتوانی چارەسەر بکەیی، بەڵام پێویستی بە سەبر و پەیڕەوکردنی پرۆسەی چارەسەرکردن هەیە. زۆربەی چارەسەرەکان بە تێکەڵاو ئەنجام دەدرێ:
۱. چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکاری وەسواس
یەکەمین و گرینگترین هەنگاو سەردانی ڕاوێژکار یان دەروونناسێکی پسپۆڕە لە چارەسەرکردنی وەسواس. شێوازی ستاندارد بۆ چارەسەرکردن بریتییە لە چارەسەری زانینی (CBT)، بە تایبەت تەکنیکەکانی خۆپاراستن لە بەرکەوتن و وەڵامدانەوە (ERP). لەم شێوازەدا کەسەکە فێر دەکرێ کە وردە وردە ڕووبەڕووی بارودۆخی دڵەڕاوکێ دروست ببێتەوەە و خۆی لە ئەنجامدانی ئەو ئاکارە وەسواسییە بەدوور بگرێ.
۲. چارەسەری دەرمانی بە سەرپەرشتی دپزیشکی دەروونی
لە حاڵەتە سەختەکاندا، ڕاوێژکارەکە چارەسەرخواز ڕەوانەی پزیشکی دەروونی دەکات. پزیشکی دەروونی دەرمانی SSRI (selective serotonin reuptake inhibitors) بەکاردەهێنێت بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ماددە کیمیاییەکانی مێشک و کەمکردنەوەی نیشانەکان. تێکەڵەیەک لە دەرمان و ڕاوێژکاری کاریگەرترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی وەسواس و ناچاری.
دەرەنجام: وەسوەسەکان کۆنتڕۆڵ دەکرێن
وەسواس نەخۆشییەکە نەک لاوازی کەسایەتی. بە دەستنیشانکردنی لە کاتی خۆیدا و ڕەوانەکردنی بۆ پسپۆڕانی تەندروستی دەروونی (ڕاوێژکاران و پزیشکانی دەروونی)، دەتوانی ئەو نەخۆشییە چارەسەرکرێ و کوالیتی ژیان بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بکرێ. سەبر بگرە و بزانە چارەسەرکردن پرۆسەیەکە و هەر هەنگاوێک بەرەو چاکبوونەوە سەرکەوتنێکی گەورەیە.







1 پرسیار و وڵام
کاتێک منداڵ بووم تا دە ساڵان دایکم لەگەڵ خۆشک و براکانم پێکەوە دەیبردین بۆ حەمام، گەورە بوین ، من زۆر هەڵدێم لە خۆشکەکانم تا دایکم چون ئێستا کاتێک لێیان نزیک دەبم یا بەرامبەرم دادەنیشم وا دێنە بەرچاوم ڕووتن.
ڕوو بە خۆشکەکانم نادەم تاڤلێم نزیک نەبنەوە . ئەگەر ئەو وێنە ڕووتەی خۆشکەکانم یا دایکم لە حەمام دێتە بەر چاوم ڕقم هەڵدەستێ من ئاوا پیسم . لێم نزیک بنەوە لێیان تووڕە دەبم . ڕقم لە دایکمە بە منداڵی ئەو کارەی کرد و من ئەو نەخۆشییەم گرتووە.
چوم بۆلای دەروونناسێک گوتی من ناتوانم یارمەتیت بدەم گوتی بچوو لای پزشکی دەرونی دەرمان بخۆ. بەڵام بە دەرمانیش گۆڕانێکی بەرچاوم بۆ ساز نەبوو.