
راوێژکاری تاک, گەشەی کەسایەتی, ڕاوێژکاری هاوسەرگیری, خەمۆکی
24140
لاواز مامناوهند باش بهرز زۆر بهرز
5 / 5. تعداد رای: 3
سڵاو، من هیوا خزریم؛
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی و کاندیدی دکتۆرا لە بواری دەروونناسی ناسینی(مەعریفی) لە زانکۆی خارەزمی تاران. باوەڕی پیشەیی من ئەوەیە کە هەموو مرۆڤێک تواناییەکی بەرزی بۆ گەشەکردن، سەرکەوتن و بنیاتنانی ژیانێکی پڕمانا هەیە. لە جیهانی پڕ لە ئاستەنگی ئەمڕۆدا، گەیشتن بە دەستکەوتی ڕاستەقینە و هەبوونی پێوەندی جێگیر پێویستی بە ئامرازی دەروونی کارامە و خۆئاگاییەکی قووڵ هەیە، منیش لە جەوێکی سەلامەت و یەکگرتوودا بۆ ئاسان کردنی ئەم ڕێگایە لەگەڵتان دەبم.
لەم ڕووەوە، خزمەتگوزاری من لەسەر سێ ڕێبازی سەرەکییە: "گەشەپێدان و سەرکەوتنی تاکەکەسی" بۆ ڕوونکردنەوەی ئامانج و زۆرکردنی خۆڕاگری، "براندکردنی کەسایەتی دەروونی" بۆ بەهێزکردنی بەرزەخۆیی، دووبارە دروستکردنەوەی وێنەی دەروونی، و پێشخستنی پێوەندی کاریگەر، و "باشترکردنی چۆنیەتی ژیانی تاکی و هاوبەش" بۆ وەرگرتنی بڕیاری ئاگادارانە، چارەسەرکردنی ناکۆکی و دروستکردنی گەرم و گوڕی و هاوسەنگی لە پێوەندیدا.
بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، من ڕێبازی نوێ و زانستی چارەسەری لە سەر بنەمای قبوڵکردن و پابەندبوون (ACT) و ڕاهێنەری لەسەر بنەمای قبوڵکردن و پابەندبوون (ACC) بەکاردەهێنم. لەم شێوازانەدا لەبری ئەوەی بۆ شەڕکردن لەگەڵ بیرۆکەی نەرێنی وزە بەفیڕۆ بدەین ، فێردەبین هەستی ناخۆش قبوڵ بکەین، ڕزگار بین لە ئەوەی کە لە دەەروونماندا گیر بکەین و سەرنجی سەرەکیمان لەسەر بەهای ڕاستەقینە و کرداری پابەندانە بێت.
بۆیە، دانیشتنەکانم بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە سەرلێشێواوی ڕزگار بن، براندی تاکەکەسی و متمانە بە خۆیی خۆیان پێش بخەن ، یان ئەو کەسانەی دەیانەوێت کوالیتی ژیانی تاکەکەسی و پێوەندی هاوبەشی خۆیان بە هەنگاوی کردەیی گونجاو لەگەڵ بەهاکانیاندا بگۆڕن.
ژیانی دڵخواز تەنیا هەبوونی خولیا و ئارەزوو نییە، پێویستە ڕێگەیەکی شیاو هەڵبژێرین و لەسەری ڕاوەستاو و بەردەوام بمێنینەوە. بۆ هەنگاونان لەو ڕێگەیەدا بە ڕاوێژکاریی پسپۆرانە لەگەڵتانین و لە هەموو بەستێنەکانی دەروونناسی، هاوڕێ و پاڵنەرتان دەبین…
مافی هەموو جۆرە دەستڕاگەیشتن بە بەرهەم و ناوەڕۆکەکانی ئەم ماڵپەڕە هی کازیوەیە و هەر چەشنە لاساکردنەوە و لەبەرگرتنەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی، قەدەغە و نایاساییە.
2 پرسیار و وڵام
سڵاو و ڕێز
سپاس بۆ متمانەت بە کازیوە. بە داخەوە زانیاریەکانت تەواو نین و پرسیارەکە و چاوەڕوانیەکەی خوت بەجوانی باس نەکردووە. ئەوەی ڕاستی بێت دەستدرێژی لە هەر ئاستێکدا کارێکی قێزەون و نامرۆڤانەیە. مەبەستی جەنابیشت لە قبووڵکردنی ئەو دەستدرێژیە کە گەیشتن بە پارە یا وەرگرتنی هەست و سرنجی کەسێکیتر و ڕاکێشانی ئەو کەسە بۆ لای خۆتە کردەوەیەکی قبووڵکراو نیە. درێژەدانی ئەو پەیوەندییە بە دڵنیایی خەسار و زەرەرێکی زیاتری دەبێت. پەیوەندی کاری و خۆشەویستی دوو شتی جیاوازن. ئەگەر هەر کامیان ببێتە ئامرازی بەدەست هێنانی ئەویتر هەر دوو پەیوەندییەکە تووشی کێشە دەبن. پرسیارەکەت ناڕوونە و نازانم دواجار مەبەستت چیە. بەڵام بە بڕوانی من ئەگەری ئەوەی کە پەیوەندییەکی لەو شێوە خزمەت بە جەنابت و ئامانجەکانت بکات زۆر کەمە. وەدەر کەوتن لەو کار و پەیوەندییە ڕەنگە لە درێژخایەندا قازانی زیاتر بێت. ئەگەریش بە هۆکارگەلێک زەختت لەسەرە و ناتوانی لە پەیوەندییەکە وەدەرکەوی ئەوە هۆکارەکانت باس نەکردوە و لێکۆڵینەوە و قسەی زیاتری دەوێت. ئەگەر بە هۆی ئەو پەیوەندییە تووشی کێشەیەکی دەروونی بوویە دەتوانی چارەسەری دەروونی وەربگری.
بۆ قسەکردنی زیاتر و وەرگرتنی یارمەتی بە شێوەیەکی زانستی پەیوەندی بە کازیوە بگرە و نۆرەیەک بگرەوە با بتوانین باشتر ڕێنوێنیت بکەین.
هەر بژی
لەسەر کار خاوەن کارەکەم لێم نزیک دەبوو دەستی دەگرتم و دوای بەینێک هیچم نەگوت داوای پێوەندی جنسی کرد و عەبەسرام و ئەو کاری خۆی کرد . ئێستا کاتی پێوەندی جنسی دەڵێ خۆشم دەوێی و وەکئ دیکە سارد و سڕە و لەگەڵ کارمەندەکان دیکە چاکتریش قسە دەکا تا من. من وامدەزانی ئاوا لەوانەیە بۆم باش بێ و کەمتر ماندوو بم یا حقوقم زۆرتر بێ لەوانی دیکە .