هێوا خزری

هیوا-خضری

هێوا خزری

خوێندن:
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی و کاندیدی دکتۆرا لە بواری دەروونناسی ناسینی
بەستێنی ڕاوێژکاری:

راوێژکاری تاک, گەشەی کەسایەتی, ڕاوێژکاری هاوسەرگیری, خەمۆکی

کۆدی ڕێکخراوەی دەروونناسی:

24140

شارەزایی لە زمان:
کوردی, فارسی
+
ساڵ ئەزموون
0 +
ڕاوێژی سەکەرتوو

    لاواز    مامناوه‌ند    باش       به‌رز      زۆر به‌رز

5 / 5. تعداد رای: 3

سەبارەت بە من:

سڵاو، من هیوا خزریم؛
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی و کاندیدی دکتۆرا لە بواری دەروونناسی ناسینی(مەعریفی) لە زانکۆی خارەزمی تاران. باوەڕی پیشەیی من ئەوەیە کە هەموو مرۆڤێک تواناییەکی بەرزی بۆ گەشەکردن، سەرکەوتن و بنیاتنانی ژیانێکی پڕمانا هەیە. لە جیهانی پڕ لە ئاستەنگی ئەمڕۆدا، گەیشتن بە دەستکەوتی ڕاستەقینە و هەبوونی پێوەندی جێگیر پێویستی بە ئامرازی دەروونی کارامە و خۆئاگاییەکی قووڵ هەیە، منیش لە جەوێکی سەلامەت و یەکگرتوودا بۆ ئاسان کردنی ئەم ڕێگایە لەگەڵتان دەبم.

لەم ڕووەوە، خزمەتگوزاری من لەسەر سێ ڕێبازی سەرەکییە: "گەشەپێدان و سەرکەوتنی تاکەکەسی" بۆ ڕوونکردنەوەی ئامانج و زۆرکردنی خۆڕاگری، "براندکردنی کەسایەتی دەروونی" بۆ بەهێزکردنی بەرزەخۆیی، دووبارە دروستکردنەوەی وێنەی دەروونی، و پێشخستنی پێوەندی کاریگەر، و "باشترکردنی چۆنیەتی ژیانی تاکی و هاوبەش" بۆ وەرگرتنی بڕیاری ئاگادارانە، چارەسەرکردنی ناکۆکی و دروستکردنی گەرم و گوڕی و هاوسەنگی لە پێوەندیدا.

بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، من ڕێبازی نوێ و زانستی چارەسەری لە سەر بنەمای قبوڵکردن و پابەندبوون (ACT) و ڕاهێنەری لەسەر بنەمای قبوڵکردن و پابەندبوون (ACC) بەکاردەهێنم. لەم شێوازانەدا لەبری ئەوەی بۆ شەڕکردن لەگەڵ بیرۆکەی نەرێنی وزە بەفیڕۆ بدەین ، فێردەبین هەستی ناخۆش قبوڵ بکەین، ڕزگار بین لە ئەوەی کە لە دەەروونماندا گیر بکەین و سەرنجی سەرەکیمان لەسەر بەهای ڕاستەقینە و کرداری پابەندانە بێت.

بۆیە، دانیشتنەکانم بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە سەرلێشێواوی ڕزگار بن، براندی تاکەکەسی و متمانە بە خۆیی خۆیان پێش بخەن ، یان ئەو کەسانەی دەیانەوێت کوالیتی ژیانی تاکەکەسی و پێوەندی هاوبەشی خۆیان بە هەنگاوی کردەیی گونجاو لەگەڵ بەهاکانیاندا بگۆڕن.

ڤیدیۆەکانم
چند ڤیدیۆی نوێم لە ئامادەکردندایە، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
وتارەکانم
لە ئامادەکردنی چەند وتارێکدایم، بەم زووانە بڵاو دەکرێنەوە! ...
پرسیار له ده‌رونناس (لێدوان)

2 پرسیار و وڵام

  1. سڵاو و ڕێز
    سپاس بۆ متمانەت بە کازیوە. بە داخەوە زانیاریەکانت تەواو نین و پرسیارەکە‌ و چاوەڕوانیەکەی خوت بەجوانی باس نەکردووە. ئەوەی ڕاستی بێت دەستدرێژی لە هەر ئاستێکدا کارێکی قێزەون و نامرۆڤانەیە. مەبەستی جەنابیشت لە قبووڵکردنی ئەو دەستدرێژیە کە گەیشتن بە پارە یا وەرگرتنی هەست و سرنجی کەسێکی‌تر و ڕاکێشانی ئەو کەسە بۆ لای خۆتە کردەوەیەکی قبووڵکراو نیە. درێژەدانی ئەو پەیوەندییە بە دڵنیایی خەسار و زەرەرێکی زیاتری دەبێت. پەیوەندی کاری و خۆشەویستی دوو شتی جیاوازن. ئەگەر هەر کامیان ببێتە ئامرازی بەدەست هێنانی ئەویتر هەر دوو پەیوەندییەکە تووشی کێشە دەبن. پرسیارەکەت ناڕوونە و نازانم دواجار مەبەستت چیە. بەڵام بە بڕوانی من ئەگەری ئەوەی کە پەیوەندییەکی لەو شێوە خزمەت بە جەنابت و ئامانجەکانت بکات زۆر کەمە. وەدەر کەوتن لەو کار و پەیوەندییە ڕەنگە لە درێژخایەندا قازانی زیاتر بێت. ئەگەریش بە هۆکارگەلێک زەختت لەسەرە و ناتوانی لە پەیوەندییەکە وەدەرکەوی ئەوە هۆکارەکانت باس نەکردوە و لێکۆڵینەوە و قسەی زیاتری دەوێت. ئەگەر بە هۆی ئەو پەیوەندییە تووشی کێشەیەکی دەروونی بوویە دەتوانی چارەسەری دەروونی وەربگری.
    بۆ قسە‌کردنی زیاتر و وەرگرتنی یارمەتی بە شێوەیەکی زانستی پەیوەندی بە کازیوە بگرە و نۆرەیەک بگرەوە با بتوانین باشتر ڕێنوێنیت بکەین.
    هەر بژی

  2. لەسەر کار خاوەن کارەکەم لێم نزیک دەبوو دەستی دەگرتم و دوای بەینێک هیچم نەگوت داوای پێوەندی جنسی کرد و عەبەسرام و ئەو کاری خۆی کرد . ئێستا کاتی پێوەندی جنسی دەڵێ خۆشم دەوێی و وەکئ دیکە سارد و سڕە و لەگەڵ کارمەندەکان دیکە چاکتریش قسە دەکا تا من. من وامدەزانی ئاوا لەوانەیە بۆم باش بێ و کەمتر ماندوو بم یا حقوقم زۆرتر بێ لەوانی دیکە .

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *