پێشەکی
سیگمۆند فرۆید (Sigmund Freud)،دامەزرێنەری دەروونشیکاری (Psychoanalysis)، یەکێکە لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی مێژووی دەروونناسی. تیۆری فرۆید دیدێکی نوێی به زەینی مرۆڤ پێشکەش کرد و چەمکەکانی وەک نائاگایی، ململانێ دەروونیەکان و قۆناغەکانی گەشەکردنی دەروونی _ سێکسی خستە ناو وێژەی زانستییەوە(Freud, 1900/2010).
1.پێکهاتەی دەروون: نائاگا، پێشئاگا، و ئاگاهی
فرۆید دەروونی مرۆڤی کرد بە سێ بەش:
- ئاگاهی: ئەوەی لە چرکە و ساتدا لێی ئاگادارین.
- پێشئاگایی: ئەو زانیاریانەی کە دەتوانین بە ئاسانی وەریانبگرینەوە.
- نائاگا: بەشێکی قووڵی زەینە کە ئارەزووی سەرکوتکراو و ململانێ و یادەوەرییە ئازاربەخشەکانی تێدایە (Freud, 1915/2005).
ئەو پێی وابوو کە بەشێکی زۆری ئاکارەکانمان ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە سەر پرۆسەی نائاگا نەک هەڵبژاردنی هۆشیارانە.
2. پێکهاتەی کەسایەتی : ئایدی ،ئیگۆ،سوپەرئیگۆ ( Superego,Ego,Id)
فرۆید پێکهاتەی کەسایەتی کرد به سێ بەش:
- ئایدی(Id): ئەو بەشە غەریزەیی و چێژبەخشەی کە پێڕەوی بنەمای چێژە. هەر لە لەدایکبوونەوە لەگەڵمانە.
- ئیگۆ(Ego): ئەو بەشە عەقڵانییە کە نێوەنجی نێوان ئایدی و ڕاستیدا دەکات و پێڕەوی بنەمای راستی دەبێت.
- سوپەرئیگۆ(superego): نوێنەرایەتی بەها و ئەخلاق و ویژدانی تاکه، کە لە ڕێگەی دەروونسازی لەلایەن دایک و باوک و کۆمەڵگاوە پێکدێت (Freud, 1923/1961).
ململانێی بەردەوامی نێوان ئەم سێ بەشە بنەمای زۆرێک لە ئاکار و تێکچوونی دەروونییەکانە.
3.قۆناغەکانی گەشەسهندنی دەروونی _ سێکسی
یەکێک لە بەشە مشتومڕاوییەکانی تیۆری فرۆید، تیۆری گەشەسەندنی دەروونی_ سێکسییە. ئەو پێی وابوو کەسایەتی لە تەمەنی منداڵیدا و لە ڕێگەی ئەم پێنج قۆناغەی خوارەوە دروست دەبێت:
1.قۆناغی زاری (Oral stage)– لە لەدایکبوونەوە تا ١٨ مانگ
2.قۆناغی کۆمی (Anal stage) – تەمەنی ١٨ مانگ تا ٣ ساڵ
3.قۆناغی فاڵێک(Phallic stage)– تەمەنی ٣ بۆ ٦ ساڵ
4.قۆناغی شاراوە(Latencye stag)– تەمەنی ٦ بۆ ١٢ ساڵ
5.قۆناغی ئەندامی زاوزێ(Genitale stag)– هەرزەکاری بەدواوە (Freud, 1905/1953)
لە هەر قۆناغێکدا، سەرنجی وزەی لیببدویی(libido) لەسەر ناوچەیەکی دیاریکراوی جەستەیە و ئەگەر ململانێی لەگەڵ بکرێت یان سەرکوت بکرێت، ڕەنگە “جێگیربوون“ی دەروونی ڕوو بدات.
4. شێوازەکانی بەرگری(Defense Mechanisms)
بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ کە بەهۆی ململانێ دوروونییەکانەوە دروست دەبێت، “ئیگۆ” شێوازەکانی وەک سەرکوتکردن(repression)، ئینکار (denial)، گۆڕینی جگا(displacement)، پڕۆجکشن(displacement) و سابلیمێشن (sublimation) بەکاردەهێنێت. ئەم شێوازانە بە شێوەیەکی نائاگا کاردەکەن (Freud, 1936/1966).
5.ڕۆڵی خەون و هەڵەی زمان
فرۆید خەونەکانی بە “رێگای شاهانە بۆ نائاگا” و شیکاری خەونەکانی بە ئامرازێک بۆ دۆزینەوەی ئارەزووە شاراوەکان لە مێشکدا دەزانی (Freud, 1900/2010). فڕۆید هەروەها هەڵەی زمانی بە نیشانەی دەرکەوتنی نەخوازراوی ئارەزووە سەرکوتکراوەکان دەزانی.
ئەنجام
تیۆری دەروونشیکاریی فرۆید، سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی کە وەریگرتووە، دامەزرێنەری بەشێکی گرنگی دەروونناسی مۆدێرنە. چەمکەکانی وەک نائاگایی و ململانێ دەروونییەکان و ئەزموونەکانی منداڵی هێشتا بۆ چارەسەری دەروونی هاوچەرخ ئیلهامبەخشن. تەنانەت لەگەڵ پێشکەوتنی زۆری ئەمڕۆی دەروونناسی، تیۆری فرۆید هێشتا چوارچێوەیەکی بنەڕەتی بۆ تێگەیشتن لە دەروونی مرۆڤ دابین دەکات.
⸻
منابع (به شیوه APA):
- Freud, S. (1953). Three essays on the theory of sexuality (1905). In J. Strachey (Ed. & Trans.), The standard edition of the complete psychological works of Sigmundu Freud (Vol. 7, pp. 123–246). London: Hogarth Press.
- Freud, S. (1961). The ego and the id (1923). In J. Strachey (Ed. & Trans.), The standard edition of the complete psychological works of Sigmund Freud (Vol. 19). London: Hogarth Press.
- Freud, S. (1966). The problem of anxiety (1936). New York: Norton.
- Freud, S. (2005). The unconscious (1915). Penguin Books.
- Freud, S. (2010). The interpretation of dreams (1900). Basic Books.