اختلال-اضطراب-فراگیر-0
تعداد لایک: 18
تعداد لایک: 18

تێکچوونی دڵەڕاوکێی گشتگیر

پوختە:

 دڵەڕاوکێی گشتگیر جۆرێک نەخۆشییەکە دەبێتە هۆی نیگەرانی بێ هۆکار. ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە، بەردەوام نیگەرانن و دڵەڕاوکێیان هەیە و ناتوانن کۆنترۆڵی هەستەکانیان بکەن. ئامارەکان دەریدەخەن کە ڕێژەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتگیریان هەیە، تووشی نەخۆشی دەروونی دیکەی وەک خەمۆکی دەبن.


پێشەکی:

ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتگیریان هەیە، لە چاو کەسێکی ئاسایی زیاتر تووشی فشار دەبن و هەمیشە نیگەرانن. ئەم کەسانە ناتوانن کۆنتڕۆڵی دڵەڕاوکێیان بکەن و بەگشتی تووشی چەندین نیشانەی جۆراوجۆر دەبن. ئەم نەخۆشیە بەگشتی لە تەمەنی منداڵی یان هەرزەکاریدا دروست دەبێت، بەڵام ڕێژەیەکی بەرزی خەڵک لە تەمەنی گەورەساڵیدا تووشی نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتگیر دەبن. لەم وتارەدا بە کورتی باس لە دەستنیشانکردن و شێوازی چارەسەرکردنی ئەم تیکچوونە دەکەین.


چۆنیەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتگیر

بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتگیر دەروونناس بە وردی بارودۆخ و نیشانەی نەخۆشەکە دەپشکنێت. ئەگەر سترێسی درێژخایەن لەگەڵ نیشانەکانی تردا زیاتر لە ٦ مانگ بەردەوام بێت، ئەوە مانای وایە کەسەکە تووشی نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتگیر بووە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پزیشکی دەروونی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە پشکنینی نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتگیر بەکاردەهێنێت.

بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی دڵەڕاوکێ، دەتوانیت بە ڕاوێژی پزیشکی دەروونی پەنا بۆ کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری یان دەرمان ببەیت بە.

چارەسەر GAD بە گشتی ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

  • چارەسەری دەرمان

به کارهێنانی دەرمان چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە نییە، بەڵام دەتوانێت یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان. لەڕاستیدا بەکارهێنانی دەرمان بەتەنها بەس نییە و باشتر وایە لەگەڵ شێوازی تری چارەسەری وەک ڕاوێژکاری تێکەڵ بکرێت. بۆ چارەسەرکردن، پزیشکی دەروونی بەگشتی ئەو دەرمانانە دەنووسێت کە پێی دەوترێت بەنزۆدیازیپین، کە بە ژەمی کەم و بۆ ماوەیەکی کورت بەکاردەهێنرێن.

بە کارهێنانی ئەم کۆمەڵە دەرمانە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی نیشانەی جەستەیی دڵەڕاوکێ دەدەن، وەک گرژبوونی ماسولکەکان و نائارامی. بەنزۆدیازیپینە باوەکان بریتین لە ئەلپرازۆلام (Zanax)، کلۆردیازێپۆکساید (Librium)، دیازێپام (Valium)، و لۆرازیپام (Ativan). ئەم دەرمانانە کاتێک لەگەڵ زۆرێک لە چارەسەرەکانی تردا تێکەڵ دەکرێن دەتوانن کاریگەری هێورکەرەوە زۆر بکەن .

هەروەها هەندێک لە دەرمانی دژە خەمۆکی، وەک دولۆکسیتین، ئێسیتالۆپرام ئۆکسالات، فلۆکستین (Prozac)، پارۆکسیتین و سێرترالین بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی دڵەڕاوکێی گشتگیر بۆ ماوەیەکی درێژتر بەکاردەهێنرێن. هەندێک جار چەند هەفتەیەک دەخایەنێت تا  کاریگەری ئەم دەرمانانە ئاشکرا بێت، بەڵام  بەکارهێنانیان بۆ چارەسەری درێژخایەن سەلامەتتر و گونجاوترە.

  • ڕاوێژکاری (چارەسەری ناسینی ئاکاری)

چارەسەری ناسینی ئاکاری بە شێوەیەکی گشتی بریتییە لە دەستنیشانکردن و بە ئاستەنگی کێشانی شێوازی بیرکردنەوەی ناعەقڵانی، فێربوونی شێوازی دروست کردنی ئارامی و پەرەپێدانی شێوازی بەرەنگاربوونەوەی کرداری. چارەسەری ناسینی ئاکاری یارمەتی مرۆڤ دەدات تێگەیشتنێکی قووڵتر لە دڵەڕاوکێی خۆیان و هۆکارەکەی بە دەست بهێنن. هەروەها لەو جۆرە لە ڕاوێژکاریدا هەندێک ئامراز بۆ بەڕێوەبردنی دڵەڕاوکێ،  ڕگایێک بۆ ڕزگاربوونی درێژخایەنی بۆ خەڵک دابین دەکات.

  • بەهێزکردنی توانای بەرەنگاربوونەوە

ئەنجامدانی گۆڕانکاری ئەرێنی لە شێوازی ژیاندا زۆر کاریگەرە لە کەمکردنەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ. وەرزشکردن وەک هەنگاوی یەکەم دەتوانێت تا ڕادەیەکی زۆر دڵەڕاوکێت کەم بکاتەوە بە دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشکەر. چالاکی بەردەوامی ڕۆژانە لەڕێگەی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و زۆرکردنی تەندروستی وردە وردە باری دەروونیت باشتر دەکات. پلانی وەرزشکردنت بە ڕاهێنانی سووک دەستپێبکە و وردە وردە ڕێژەی ڕاهێنانی خۆت زۆر بکە.

هەروەها دوورکەوتنەوە لە ماددەی هاندەر، وازهێنان لە جگەرە، یان بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر یان کحول(ئەڵکۆڵ) تا ڕادەیەکی زۆر بۆ بەهێزکردنی توانای بەرەنگاربوونەوەت لەگەڵ دڵەڕاوکێدا یارمەتیدەرە.


کاریگەری لاوەکی ئەو دەرمانانەی کە بە ڕەچەتە بەکاردەهێنرێن بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی دڵەڕاوکێی گشتگیر چین؟

یەکێک لە گرنگترین کاریگەری لاوەکی ئەو دەرمانانەی کە بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی دڵەڕاوکێ بەکاردەهێنرێن ئەوەیە کە لەگەڵ بەردەوامی بەکارهێنانیان، ئەگەری ئەوە هەیە کە هۆگری بەکارهێنانی دەرمانی هێورکەرەوە و خەواڵوو (بێنزۆدیازیپین) بیت.

بە گشتی کاریگەری لاوەکی دەرمانەکان ، بەپێی جۆری دەرمانەکە و باری تەندروستی ئەو کەسەی کە دەرمانەکان دەخوات جیاوازن. باوترین کاریگەری لاوەکی GAD بریتین لە خەواڵوویی، زۆربوونی کێش، سکچوون و کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پاراستنی شێوازی ژیانی تەندروست یەکێکە لە باشترین ڕێگای چارەسەرکردنی تێکچوونی دڵەڕاوکێیە، بەڵام ئەنجامدانی ئەم کارە هیچ مەترسییەکی نەرێنی لەسەر تەندروستی دروست ناکات.

بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەندێک جار توندی دڵەڕاوکێی کەسەکە ئەوەندە توند دەبێت کە گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانیدا بەس نیە بۆ ئەوەی یارمەتی کەسەکە بدات بۆ چاکبوونەوە. لە کۆتاییدا ئەوە بابەتە کە ئایا گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی دڵەڕاوکێ  بەتەنیایی بەسە یان نا ،کاری پزیشکی پسپۆڕە  کە دیاری بکات.

مێدیتەیشن بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ

بە دڵنیاییەوە هەموو کەسێک لە شوێنێکدا تووشی سترێس و دڵەڕاوکێ بووە، هەر بۆیەش زۆر کەس بۆ کەمکردنەوەی سترێس و دڵەڕاوکێ بەدوای مێدیتەیشن و یۆگادا دەگەڕێن. لە ڕاستیدا، کاتێک مرۆڤ لە ژێر فشار و نیگەرانی جۆراوجۆردا بێت،سترێس  ڕوودەدات. ئەم هەستە لەکاتی بڕیاردانی گەورە، ئەرکی قورس، یان بارودۆخی ناخۆش، زۆرتر لە مرۆڤەکاندا دەبینرێت. مێدیتەیشن بۆ نەهێشتنی سترێس شێوازێکی کارامە و بەسوود ئەژمار دەکرێت. لە ڕاستیدا، ئەم شێوازە کە جۆرێک لە پرۆسەی زەینییە تەرکیز و ئارامی دەروونی مرۆڤ زۆر دەکات.


سوودی گشتی مێدیتەیشن بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ:

_ زۆرکردنی تەرکیز و ئارامی دەروونی

بە بەکارهێنانی ئیسراحەت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک، زەین لە دۆخێکی ئارامدا دادەنرێت و تەرکیزی لە بابەتی ناپێویست دوور دەخرێتەوە. ئەم پرۆسەیە تەرکیزی زەین زۆر دەکات و لە ئەنجامدا سترێسی دایک و باوک کەم دەکاتەوە.

_ زۆربوونی ئاستی وزە و پاڵنەر

سوودێکی دیکەی بەکارهێنانی مێدیتەیشن، دروستکردنی وزەی زیادە و ئەرێنی لە مرۆڤەکاندایە. ئەم وزە ئەرێنییە وا لە مرۆڤەکان دەکات بەرامبەر بە کێشە و سەختییەکان زیاتر خۆڕاگر بن و پاڵنەری پێویست بۆ ژیانیان پێدەبەخشێت.


ئیسراحەت بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکی:

هەرچەندە بوونی سترێس و دڵەڕاوکێ لە مرۆڤەکاندا ،بە شتێکی سروشتی ئەژمار دەکرێت، بەڵام ئەگەر ئەم هەستانە بۆ ماوەیەکی زۆر لە مرۆڤدا بەردەوام بن، ئەوا زۆرێک لە چالاکییەکانی تێکدەدەن. بۆیە مرۆڤەکان دەتوانن شێواز و ئیسراحەتی جۆراوجۆر بەکاربهێنن بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بن لە نەهێشتنی سترێس و دڵەڕاوکێ و ئەزموونی ژیانێکی چێژبەخشتریان هەبێت. پرۆسەیەکی سادە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئیسراحەت هەیە ، بەڵام پێویستە خەڵک ئەمە لەبەرچاو بگرن بۆ ئەوەی لەم شێوازە ئەنجام بگرن ، پێویستە بە بەردەوامی و بەبێ سترێس ئەنجامی بدەین، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا ئەنجامی خوازراوە بە دەست بهێنن.


ئەنجام:

نیگەرانی زۆر تایبەتمەندی سەرەکی تثکچوونی دڵەڕاوکێی گشتگیرە. زۆربەی ئەو کەسانەی کە تووشی تێکچوونی دڵەڕاوکێی گشتگیر بوون بە چارەسەری گونجاو بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر دەبن. گرنگە پابەند بیت بە پلانی چارەسەرکردنەکەتەوە. پلانی چارەسەرکردنەکەت بە گشتی دەرمان، چارەسەری ناسینی ئاکاری و گۆڕینی شێوازی ژیان لەخۆدەگرێت.

هەرچەندە چارەسەری ماڵەوە لە کەمکردنەوەی نیشانەی نەخۆشییەکە ڕەنگە کاریگەر بێت ، بەڵام ناتوانن لە درێژخایەندا حاڵەتی کەسەکە چارەسەر بکەن.


سەرچاوە:

کتێبی چارەسەری یۆگا و وزە وەرگێڕانی( کاک جەلال موسەوی نەسەب)

ماڵپەڕی دەرمانسازی عوبەیدی https://abidipharma.com/health

 ماڵپەڕی تاکین پارس https://takinpharmed.com

ماڵپەڕی Mayo clinic


شه هلا یوسفی

ڕاوێژکاری: چارەسەریی گرفتی بنەماڵەکەن, دڵەڕاوکێ, خەمۆکی

وەرگێران بە کوردی : سارا مووسەوییان

تعداد لایک: 18

5 وتاری دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

برنامه-ریزی-در-نوجوانان
فێرکردنی توانایی پلاندانان بە هەرزەکاران
زمان مطالعه: 8 دقیقه
اختلال-اضطراب-فراگیر-0
تێکچوونی دڵەڕاوکێی گشتگیر
زمان مطالعه: 10 دقیقه
افسردگی -
هۆکارەکانی مەترسی بۆ خەمۆکی لە مرۆڤی سەدەی بیست و یەکەمدا
زمان مطالعه: 10 دقیقه
ترس-از-ریاضی-تا-اعتماد-به-نفس
لە ترسی بیرکارییەوە بۆ متمانە بە بیرکاری
زمان مطالعه: 10 دقیقه
خشونت-خواهران-و-برادران
زۆرجار ژنان زیاتر لە پیاوان بەرامبەر خوشک و براکانیان توند و تیژی دەکەن
زمان مطالعه: 10 دقیقه

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

فریده-خندان
فەریدە خەندان
کارناسی باڵای ڕاوێژکاریی بنەماڵە

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *