کازیوه
شوێنێک بۆ گەشەی کەسایەتی

کاتێک گەردەلوول هێرش دێنێ و دۆخەکە دەشڵەژێنێ، زۆربەی باڵندەکان خۆیان لەژێر لق و گەڵای دارەکان حەشار دەدەن، بەڵام هەڵۆی بەرزەفڕ سنووری هەورەکان دەبەزێنێ تا لە گەرمای ئامێزی تیشکی زێڕینی خۆر چێژ وەربگرێ.
ئاساییە ئەگەر کاروانی ژیانی هەرکەسێک بە هۆکاری جیاواز ببێتە ئامانجی سترێس و کێشەی دەروونی بۆ ساز بکا.
لە هەر قۆناغێکی ژیاندا پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ئەو کێشانە خۆمان پەروەردە بکەین تاکوو بە دەروونێکی تەندروست بچینەوە قۆناغی دواتری ژیان.
خزمەتگوزارییەکانی کازیوە یارمەتیتان دەدات تا لەپێناو گەشەی زیاتری کەسایەتیتان هەنگاو بنێن.

question-mark

ئایا پرسیارێک مێشکتی سەرقاڵ‌کردووە؟

ڕەنگە دڵەڕاوکێت هەبێ کە هۆکارەکەی نازانی، یان لە پەیوەندییە خێزانیی و سۆزدارییەکاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگ و کێشە بووبێتیەوە. تیمی ئێمە لە دەروونناس و ڕاوێژکار و پسپۆڕانی تەندروستی دەروونی پێکهاتووە کە هەوڵدەدەن وەڵامی زانستی ، بەڵام مرۆڤدۆستانە و دڵسۆزانە بە پرسیارەکانتان بدەنەوە.

بۆچی کازیوە؟

ئاساییە کە ژیانی هەرکەسێک لە مەودای تەمەنیدا گەلێک جار ڕووبەڕووی گرفت و کێشەی جۆراوجۆر ببێتەوە. ئەو کەسەی لە چوارچێوەی کێشەکەدایە بە هۆی سترێسێک کە دەوری تەنیوە، لەوانەیە بەو چەشنەی کە پێویستە نەتوانێ بژاردە و ڕێگەکانی چارەسەری ببینێت، بەڵام دەروونناسێک کە لە دەرەوە سەیری کێشەکان دەکات، بە بەکارهێنانی ئەزموونی کلینیکی و زانستی دەروونناسی، یارمەتی دەدات تاکوو‌ چارهسهرخواز بە شێوەیەکی کاریگەر لە بەرانبەر کێشە و هاڵۆزییەکاندت بوەستێت.
لە هەر شوێنێکی جیهان بن دەتوانن لە خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکاری و دەروونشیکاری دەروونناسانی کلینیکی کازیوە بەهرەمەند بن و بۆ پەروەردەی زیاتری کەسایەتیتان هەوڵ بدەن.

ئێمە یارمەتیتان دەدەین فراوانتر بیر بکەنەوە و لە ڕەهەندێکی دیکەوە ژیان واتا بکەنەوە.

خزمەتگوزارییەکان

تاکەکەسی

دڵەڕاوکێ، گەشەی کەسایەتی، خەمۆکی، پیشە و ماف و یاسا

تەندروستیی ده‌روون مافی هەموومانە!

بنەماڵە

هاوسەرگیری، سێسکتراپی، گرفتی هاوژینەکان

منداڵ و تازەلاو

پەروردەی منداڵ، دڵەڕاوکێ، سەرکەوتنی خوێندنی

ئاگادار هەن کە ...

لە کازیوە هەر کێشە و گرفتێک ئەسپەردەی پسپۆڕی تایبەت لە بوارەدا دەکرێت. سەرجەم ڕاوێژکاران و دەروونناسان کازیوە، هەڵگری بڕوانامەی ماستێر یان دکتۆرن.

ڕاوێژکارانی کازیوە کەسانێکی بەئەزموونن. لەگەڵ ئەژمارێکی زۆر لە چارەسەرخوازانی جیاواز هەڵسوکەوتیان هەبووە و لەو بەستێنەی تێیدا چالاکن، شارەزا و لێهاتوون.

ڕاوێژکارانی ناوەندی کازیوە بۆ چارەسەریی زیاتری کێشە دەروونییەکان، هاوکات ڕێکارە ڕۆژەڤ و نوێیەکانیش بەکار دێنن.

ڕاوێژکارن لە کازیوە، بە پشوویەکی درێژ، هێور و لەسەرەخۆ، بە گوێی دڵ قسەکانتان دەبیستن لەپێناو چارەسەریی کێشەکانتان و هاودڵ و هاوڕێتان دەبن.

ساڵ ئەزموون
0 +
ڕاوێژی سەکەرتوو
0 +

ڕاواێژکارانی
بەئەزموونی
کازیوه

ڕاواێژکارانی بەئەزموونی کازیوە

دوکتور هێمن سەعادەتی

هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای ڕاوێژکاری

سەردانی پڕۆفایل

مەهناز قوبادی

کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

سەردانی پڕۆفایل

پەروین کەدخوداموحەممەدی

کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

سەردانی پڕۆفایل

فریشتە شەریفزادە

کارناسی باڵای ڕاوایژکاری بنەماڵە

سەردانی پڕۆفایل

بەفرین حووریە

کارناسی باڵای ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی

سەردانی پڕۆفایل

لە گۆشە و کەناری دنیای دەروونناسی

ساڵانە بە هەزاران وتار و مژاری زانستی، لە بواری دەروونناسییەوە، بڵاو دەبێتەوە. کازیوە هەوڵ دەدات ئاکامی ئەو توێژینەوە زانستییانە بخاتە خزمەت کۆمەڵگە.