تیک-در-بچه-ها
تعداد لایک: 19
تعداد لایک: 19

تیک لە منداڵاندا

تیک لە منداڵاندا: هۆکار ، جۆرەکان و چارەسەری کاریگەر

تیک لە منداڵاندا کێشەیەکی باوی دەمارە کە زۆرێک لە دایک و باوکان نیگەران دەکات. لەو بابەتە گشتگیرەدا، بە تەواوی باس لە تیک لە منداڵان و هۆکار و چارەسەرە کاریگەرەکانی دەکەین .

تیک لە منداڵاندا چییە؟

گرژبوونی بچووک یان تیک، جوڵەی دوپاتبووەوە، نائاگا و ناڕێک، خووی دەمارەکانن کە زۆرتر لە منداڵاندا دەبینرێت، بەتایبەتی کوڕانی تەمەن ٦ بۆ ١٢ ساڵ، بریتین لە چاوتروکاندن، شان هەڵکێشان، دەنگدەرێنان بە زمان ،جنێو یا ئەدادەرێنان و جوڵەی سەر کە بە جۆری جیاواز دەبیندرێن.

هۆکارەکانی تیک لە منداڵاندا

سترێس و باروودۆخی سترێساوی لە ژیاندا

هەندێک جار تیک بەهۆی ڕەنگدانەوەی قۆناغێکی سترێساوی ژیانەوە دروست دەبێ. بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو جوڵە و خووانە لە ئەنجامی فشارەکانی قۆناغی گەشەکردنە.

کاتی بوونی تووشبوون بە تیک

ئەو تیکانەی کە بەهۆی ڕووداوێکی سترێساوییەوە دروست دەبن بەزۆری لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا نامێنن. زیادەڕەوی لە دەنگدان و بیرخستنەوە، پرۆسەی وازهێنان لە خووەکە خێراتر ناکات.

کەی تیک نیگەرانییە لە منداڵاندا؟

تیکێکی بەردەوام

لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا، تیک بەردەوام دەبێت. ئەگەر تیکەکان بەردەوام بوون و دەستوەردانیان لە کارلێکە کۆمەڵایەتییەکان کرد یان بوونە هۆی شەرمەزاری، پێویستە ڕاستەوخۆ لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت.

نەخۆشی تۆرت

تیکە توندەکان یان کۆمەڵێک لەوانە دەتوانن هۆکارێک بن بۆ نیگەرانی زیاتر. ئەگەر ئەو تیکانە دەنگی سەیر و وشەی تێنەگەیشتوویان لەگەڵدا بێت، ئەوا لەوانەیە نەخۆشییەکی دەمار بێت کە پێی دەکوترێت نەخۆشی گێڵز دۆ لا تۆرت.

پێویستی بە پشکنینی پزیشکی

ئەگەر نیشانەکانی تیک بوونی بوو کە ڕەنگە نیشانە بن بۆ کێشەیەکی جددی سۆزداری یان دەمار، پشکنینی پزیشکی پێویستە.

شێوازەکانی چارەسەری تیک لە منداڵاندا

کەمکردنەوەی فشار و فێرکاری هێوربوونەوە

بەو پێیەی تیک بەزۆری ڕەنگدانەوەی گرژی دەمارەکانە، هەوڵبدە ڕێژەی گرژی و دڵەڕاوکێ لە ژیانی منداڵەکەتدا کەم بکەیەوە بە کەمکردنەوەی خشتەی(داڕێژە) هەفتانە و یارمەتیدان و چارەسەرکردنی کێشەکان. هەروەها ڕاهێنانی هێوربوونەوە زۆر بکە بۆ کۆمەڵە کارامەییەکانی منداڵەکەت. منداڵەکەت ئامادە بکە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فشارەکانی ژیان بە دروستکردنی متمانە بەخۆبوون و وێنەیەکی باشی خود.

ئاگایی و هۆشیاری منداڵەکەت زۆر بکە

داوا لە منداڵەکەت بکە باسی ئەوە بکات کە تیک چۆنە و چۆن ڕوودەدات لەکاتی سەیرکردنی خۆیان لە ئاوێنەدا. ئەگەر لە کاتی تیکدا شانەکانیان دەلەرزێنن، ڕەنگە شێوازی جووڵەیان ئەوە بێت کە ماسولکەکانیان پێش ئەوەی تیکەکە ڕووبدات، گرژ دەبن. شانەکان نزیکەی ٢ ئینج بەرز دەبنەوە و بۆ چەند چرکەیەک لەوێ دەمێننەوە. پاشان دەگەڕێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان. ئەو جوڵەیە دەتوانێت لە ماوەی هەر دانیشتنێکدا سێ جار لەسەر یەک دووبارە بێتەوە. یارمەتی منداڵەکەت بدە لیستی(پۆلێن) ئەو بارودۆخانە دروست بکات کە زۆرترین جار تیکەکە تێیدا ڕوودەدات، پاشان زیانە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو خووە تێدا بنووسە لە لیستەکەدا.

فێرکاری چالاکی یارمەتیدەر بۆ منداڵەکەت

کلیلی زاڵبوون بەسەر جوڵەیەکی ماسولکەیی نائاگایی(tic) ئەوەیە کە بتوانی بە جوڵەیەکی دیکە بیگۆڕی. ئەو جوڵەیە دەبێت ئەو ماسولکانە بگرژێنێت کە بە ئاراستەی پێچەوانەی تیکەکەدان. بۆ ڕێگریکردن لە جوڵەی بەردەوام شانەکان ڕابکێشە بۆ خوارەوە و بۆ چەند خولەکێک ڕایبگرە. بۆ چاوتروکاندن بەبێ ئیرادە، هەمان شت بکە، برۆکان بەرز بکەوە و چاوەکان بە کراوەیی بهێڵەوە بۆ ماوەی چەند خولەکێک. بۆ لەرزینی دەست، داوا لە منداڵەکە بکە مستەکەی بگرێت و دواتر بە پێی ڕێنماییەکانی بەشی بەدەستهێنانی هێوری ئارامی بکاتەوە.

ستایش و ڕاهێنانی بەردەوام

ڕاهێنانی بەردەوام و بەکارهێنانی جوڵە بێلایەنەکان گرنگترین هۆکارن بۆ زاڵبوون بەسەر تیکێکدا. ئەگەر منداڵەکەت بەشی پێویست ڕاهێنانی کرد، ستایشی بکە و پاداشتی بدە بە تایبەت ئەگەر توانی ڕاستەوخۆ دوای دەستپێکردنی تیکەکە ماسولکەکانی کۆنتڕۆڵ بکات.

ڕاهێنانی نەرێنی

ئەگەر ئەو ڕێگایانەی لە سەرەوە باسکراون کاریگەر نەبوون، دانیشتنەکانی ڕاهێنانی نەرێنی زۆر بکە بە داڕیژەکەت(پلان). داوا لە منداڵەکەت بکە بە ئارەزووی خۆی تیکە دڵخوازەکە دووبارە بکاتەوە تا ئەو ماسولکانەی کە بەشدارن لەو جوڵەیەدا ماندوو دەبن. ئامانج لەو جۆرە ڕاهێنانانە سزادانی منداڵ نییە، بەڵکو لاوازکردنی تیکە لە ڕێگەی زۆرکردنی بەکارهێنانی ماسولکەکانەوە. بۆ نموونە لە حاڵەتی چاوتروکاندنی نائاگا، پێویستە منداڵ بە خێرایی چاوبترووکێنێ تا ماسولکەکان پێڵوی چاوی ماندوو دەبن. منداڵێک کە شانەکانی هەڵدەکێشێت، پێویستە ئەو جوڵانەی سەرەوە دووبارە بکاتەوە تا ماسولکەکانی شانی ماندوو دەبن، بەڵام نەک تا ئەو ئاستەی کە ماسولکەکان هەو بکەن بەهۆی کاری زۆرەوە.

دەرئەنجام

تیک لە منداڵاندا دیاردەیەکی باو و ئاساییە کە بەگشتی کاتییە و لەگەڵ کەمبوونەوەی فشار باشتر دەبێت. بەڵام ئەگەر تیکەکان بەردەوام بوون یان توند بوون، زۆر گرینگە سەردانی دەرونناس بکەیی. بە بەکارهێنانی ئەو ڕێگایانەی لەو بابەتەدا خراوەتەڕوو، دەتوانی یارمەتی منداڵەکەت بدەیی لە بەڕێوەبردن و زاڵبوون بەسەر تیکەکاندا.

بەفرین حۆرییە

دەروونناسى منداڵ و هەرزەکار


تعداد لایک: 19

5 وتاری دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

رابطه-زوجی-موفق
پەیوەندی هاوسەرگیری سەرکەوتوو
تیک-در-بچه-ها
تیک لە منداڵاندا
زمان مطالعه: 8 دقیقه
هیپنوتیزم-درمانی
هیپنۆتیزم دەرمانی
زمان مطالعه: 8 دقیقه
اضطراب1
دڵەڕاوکێ
زمان مطالعه: 10 دقیقه
برنامه-ریزی-در-نوجوانان
فێرکردنی توانایی پلاندانان بە هەرزەکاران
زمان مطالعه: 8 دقیقه

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

جمیله-شافعی--
جەمیلە شافعی
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *