پەیوەندی سەرکەوتووی ژن و مێرد: سێ لایەنی گرینگی ژیانی هاوبەشی
پێناسەی پەیوەندی ژن و مێرد
پەیوەندی هاوسەرگیری پەیوەندییەکی دوولایەنەی سۆزداری-دەروونییە کە تێیدا دوو تاکی سەربەخۆ کە ناسنامەی تاکەکەسی خۆیان دەپارێزن، ژینگەیەکی سەلامەت بۆ گەشەکردن و سەربەخۆیی و هاوڕێیەتی دروست دەکەن. ئەو پەیوەندییە تەنیا ڕێککەوتنێکی گرێبەستی نییە، بەڵکو ژینگەیەکی سۆزدارییە کە پێویستی بە چاودێری و ڕوونی و پاراستنی بەردەوام هەیە. بەپێی تیۆری وابەستەبوون(دڵبەستەیەیی (بۆڵبی) )و لێکۆڵینەوەکانی جۆن گۆتمان، سەرکەوتنی ئەوپەیوەندییە پەیوەستە بە سێ پێکهاتەی بنەڕەتییەوە کە بریتین لە خۆراکدانی پەیوەندی، کەم کردنەوەی کینە و ناڕەزایەتی و پاراستن.
لایەنی یەکەم: خۆراکدانی پەیوەندی (چاودێری سۆزداری چالاک)
پەیوەندی وەک زیندەوەری زیندوو وایە کە پێویستی بە “خۆراکی دەروونی” بۆ ئەوەی بژی هەیە؛ وەک: ستایش، سوپاسگوزاری، هاوسۆزی و ئامادەبوونی تەواو.
نموونە:
وا دابنێ هاوسەرەکەت دوای ڕۆژێکی سەخت لە کارکردن دێتەوە ماڵەوە. خۆراکدانی پەیوەندی ئەوەیە لەبری ئەوەی بڵێی “بۆچی درەنگ هاتیەوە؟” بە باوەشێک پێشوازی بکەیی و بڵێی “بەخێر بێیەوە”، و بە دڵسۆزی بڵێیی “ڕۆژەکەت چۆن بوو؟” یان لە ناوەڕاستی هەفتەدا، بەبێ هیچ بۆنەیەک، نامەیەک بەجێبهێڵە و بڵێی “شانازیت پێوە دەکەم”.
زانستی پشتی ئەو بابەتە : ئەو ئاکارانە ئۆکسیتۆسین (هۆرمۆنی وابەستەبوون) دەردەکەن و کۆرتیزۆڵ (هۆرمۆنی سترێس) لە هەردوو کەسەکەدا کەم دەکەنەوە، ئەم وەش هەستی “بینین و گرینگ بوون” بەرز دەکاتەوە.
لایەنی دووەم:کەمکردنەوەی کینە و ناڕەزایەتی (ڕوونی سۆزداری)
کەمکردنەوەی کینە واتە دەربڕینی ناڕەزایی، لێکتێنەگەیشتن، یان هەستێکی نەرێنی بە زمانێکی تەندروست بۆ و گەیشتن بە ڕەگ و ڕیشەی کێشەکە، لەبری ئەوەی سەرکوتی بکەیی یان ئینکاری بکەیی.ئەولایەنە ڕێگری د لە جێگیربوونی توڕەیی و ناڕەزایی دەکات.
نموونە:
وادابنێ هاوسەرەکەت بەڵێنی داوە کە قاپەکان بشوات، بەڵام لەبیری کردووە. لەبری ئەوەی بڵێی “هەرگیز قسەکەت جێبەجێ ناکەیت” (گشتیکردن و تۆمەتبارکردن)، بەوشێوەی “من” بەکاربهێنە: “کاتێک قاپەکان دەبینم، هەست دەکەم کاتت بۆ من تەرخان نەکردۆتەوە. ئایا دەکرێت ئێستا پێکەوە ئەو کارە بکەین؟” پاشان لە ساتێکی ئارامدا بپرسە بۆچی لەبیری کردووە؛ ڕەنگە تەنها بەڕاستی ماندوو بووبێت یان سەرقاڵ بووبێت.
زانستی پشت ئەو بابەتە: لێکۆڵینەوەکانی گۆتمان دەریدەخەن کە دەستپێکردنی گفتوگۆیەک بە نەرمی (بەبێ ڕەخنە) ئەگەری چارەسەرکردنی ناکۆکییەک بە ڕێژەی ٣٠% زیاد دەکات. هەروەها ڕوونکردنەوە ڕێگری دەکات لە کەڵەکەبوونی (ڕەخنە، سووکایەتی، بەرگریکردن و بێدەنگی) دەکات.
لایەنی سێیەم: پاراستن (ئامادەکردنی ئاسوودەیی و دانانی سنوور)
پاراستن واتە پەیوەندیەکەت لە بەرامبەر هەڕەشە ناوەۆییەکان (بێڕێزی و بێ بایەخی) و هەڕەشە دەرەکییەکان (دەستوەردانی کەسانی دیکە و خیانەتی سۆزداری) بپارێزی و بۆ ئاشکراکردنی لاوازی و هەستەکان ،شوێنێکی پارێزراو و ئەمن دروست بکەیی.
نموونە:
هەڕەشەی ناوخۆیی: ئەگەر لە کاتی دەمەقاڵەدا توڕە بوویی و دەنگت بەرز کرد ، پاراستن ئەوەیە کە ڕاوەستێیی و بڵێی “هەست دەکەم توڕە دەبم، با هەناسەیەکی ئارام یدەم و پاشان دەگەڕێمەوە”
هەڕەشەی دەرەکی: کاتێک خێزانی هاوبەشەکەت لێدوان لەسەر شێوازی ژیانت دەدەن، پاراستن ئەوەیە. پێکەوە یەکگرتوو بن و بە شێوەیەکی ڕێزدار بەڵام بە قایم وەڵام بدەنەوە: “سوپاس بۆ نیگەرانییەکەتان، بەڵام ئەو بڕیارە هی نێوان من و هاوسەرەکەمە.”
زانستی پشت ئەو هەڵسوکەوتە: توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو هاوسەرانەی کە “سنوور”یان هەیە لە پەیوەندییەکانیاندا، ئەگەری تووشبوونیان بە ماندوویەتی سۆزداری بە ڕێژەی 40% کەمترە. هەروەها توانای چاکردنەوەی پێوەندی دوای سترێس و ناکۆکی (هەمان وەستان و گەڕانەوە) گرنگترین نیشاندەری سەقامگیری پەیوەندییە.
کورتە: سێ لایەن کە سێگۆشەیەکی گرینگ دروست دەکەن کە دەبێ هاوسەنگ بمێنێتەوە
خۆراکدان بەبێ کەمکردەوەی ناڕەزایەتی→ پەیوەندی شیرین بەڵام پڕ لە ناڕەزایی شاراوە (وەک سۆدەیەک کە تامێکی تاڵی هەیە).
· کەمکردنەوەی ناڕەزایەتی بەبێ پاراستن → پەیوەندی ڕوون بەڵام بێ سنوور و لاواز (وەک خانوویەکی بێ دیوار).
· پاراستن بەبێ خۆراک → پەیوەندیەکی سەلامەتو ئەمن بەڵام سارد و وشک (وەک ماڵێک کە گەرمی تێدا نییە).
چارەسەری زانستی: هەموو شەوێک، تەنها بۆ ماوەی ٥ خولەک، سێ پرسیار لە یەکتر بکەن:
1: ئەوڕۆ چیم کرد کە وزەی پێبەخشی؟ (خواردن)
2: ئەوڕۆ چی نەگوتراو ماوە کە پێویستە سبەی باسی بکەین؟ (لابردنی ناڕەزایەتی)
3: ئەوڕۆ چیمان کرد کە وای لێکردی هەست ئارامی و ئەمنی بکەی لەگەڵم؟ (پاراستن)
ئەو سێ لایەنە ئەگەر ڕۆژانە خۆراکیان پێ بدرێت، پەیوەندی دروست دەکەن کە نە بە بای گرژ دەڕووخێن و نە لە وشکی خوو وشک دەبێ.





