اضطراب1
تعداد لایک: 1
تعداد لایک: 1

دڵەڕاوکێ

دڵەڕاوکێ: پێناسە، شێواز و ڕێبازی کلینیکی

پێشەکی

دڵەڕاوکێ یەکێک لەو هەستە بنەڕەتیانەی مرۆڤە کە لە وەڵامی ئەو بارودۆخانەدا سەرهەڵدەدات کە وەک هەڕەشە هەست پێدەکرێت. ئەم کاردانەوەیە لە مەودای سروشتی خۆیدا گونجاوە و پارێزەرە؛ بەڵام کاتێک توندی، ماوە یان فرێکوێنسییەکەی زۆر دەکات و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کارکردی تاکەکەسی، کۆمەڵایەتی یان پیشەیی، دەبێتە تێکچوونی دڵەڕاوکێی کلینیکی. دڵەڕاوکێ لە ڕێگەی کارلێکی ئاڵۆز لە نێوان هۆکاری بایۆلۆژی، دەروونناسی و ژینگەیی دروست دەبێت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​لێکۆڵینەوەی گشتگیر لە بواری دەروونناسی کلینیکیدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە.( Hofmann & Smits, 200 ).

لە ڕوانگەی فیزیۆلۆژی دەروونییەوە، دڵەڕاوکێ حاڵەتێکە پێکهاتووە لە وروژاندنی سیستەمی دەماری ئۆتۆنۆمی (زۆربوونی لێدانی دڵ، ئارەق کردن، لەرزین) ، گۆڕانکاری مەعریفی (چاوەڕوانی کردنی مەترسی، کارەسات دروست کردن) و گۆڕینی ئاکار (خۆپاراستن یان کۆنترۆڵکردنی لە رادەبەدەر). ئەم سێ ئاستە بە شێوەیەکی داینامیکی لەگەڵ یەکتردا کارلێک دەکەن و سووڕی دڵەڕاوکێ دەپارێزن.


شێوازی دەروونناسی و بایۆلۆژیکی دەماری دڵەڕاوکێ

دڵەڕاوکێ دەرئەنجامی کارلێکی سیستەمی دەمار و ناسینییە(مەعریفی). ئامێگدالا وەک ناوەندی سەرەکی بۆ پرۆسێسکردنی هەستی هەڕەشەئامێز، لە دەستپێکردنی وەڵامی دڵەڕاوکێ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت. لە کاتێکدا قۆڵۆنی پێش پێشەوە (PrefrontalCortex) بەرپرسە لە بەڕێوەبرنی ناسین(مەعریفی) و پێداچوونەوەی هەڕەشە. تێکچوونی پێوەندی نێوان ئەم دوو پێکهاتەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە وەڵامی دڵەڕاوکێ چالاکتر بێت (Kenwood & Kalmbach, 2021).


ڕێڕەوی بایۆلۆژی پێوەست بە دڵەڕاوکێ

میحوەری هیپۆتالامووس-هیپۆفیز-ئەدرنال(HPA Axis)  بە دەردانی هۆرمۆن وەک کۆرتیزۆڵ ، جەستە دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشی. لە دڵەڕاوکێی درێژخایەندا، چالاکیی ئەم میحوەرە بە بەردەوامی زۆر دەکات و دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە دەماری کیمیایی و پێکهاتەی مێشک. هەروەها گواستەرەوەی دەماری وەک سیرۆتۆنین، نۆرادرینالین و GABA ڕۆڵێکی گرنگ لە ڕێکخستنی باری دەروونی و وەڵامی دڵەڕاوکێ دەگێڕن . کەمبوونەوەی کارکردنی GABA پێوەندی بە زۆربوونی دڵەڕاوکێوە هەیە.


تیۆری دەروونناسی دڵەڕاوکێ

دڵەڕاوکێ لە ڕوانگەی قوتابخانەی جیاوازی دەروونناسی، ڕوونکردنەوەی جیاوازی هەیە:

تیۆری دەروون شیکاری

فروید اضطراب را نشانه تعارض بین نهاد  (Id) و فراخود ( (Superego) می‌دانست. از دیدگاه او، اضطراب به منزله علامت هشدار روان است که از بروز امیال سرکوب‌شده جلوگیری می‌کند. مکانیسم‌های دفاعی مانند واپس‌زنی، جابجایی یا دلیل‌تراشی برای کاهش اضطراب فعال می‌شوند (Freud, 1926).

فرۆید دڵەڕاوکێی بە نیشانەی ململانێی نێوان id و ئیگۆ دەزانی.لە ڕوانگەی ئەوەوە، دڵەڕاوکێ نیشانەیەکی ئاگادارکردنەوە لە دەروونەوەیە کە ڕێگری لە دەربڕینی ئارەزووی سەرکوتکراو دەکات. شێوازی بەرگری وەک سەرکوتکردن، جوڵەکردن یان بەڵگە هێنانەوە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ چالاک دەکرێن.

تیۆری ناسینی(مەعریفی)-ئاکاری(CBT)

تیۆری مەعریفی پێی وایە دڵەڕاوکێ لە بیرۆکەی ناعەقڵانی و شێواندنی مەعریفیەوە سەرچاوە دەگرێت، وەک گشتگیرکردنی زۆر، خوێندنەوەی مێشک یان کارەسات دروستکردن. چارەسەری ناسینی (مەعریفی)-ئاکاری لە ڕێگەی دوبارە دروست کردنەوەی مەعریفی، ڕووبەڕووبوونەوەی وردە وردە و فیرکردنی توانایی بەرنگاربوونەوە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ یارمەتی دەدات(Beck, 1976; Hofmann et al., 2012).

تیۆری بایۆلۆژی و بۆماوەیی

توێژینەوەکانی خێزان و دووانەکان دەریانخستووە کە نزیکەی لەسەدا ٣٠ بۆ ٥٠ی جیاوازی دڵەڕاوکێ بەهۆی هۆکاری بۆماوەییە. جینی پێوەست بە سیستەمی سیرۆتۆنەرژیک، وەک HTTLPR-5، پێوەندییان بە لاوازی دڵەڕاوکێیەوە هەیە (Loerinc et al., 2015).


دەستێوەردان و چارەسەری دەروونناسی

چارەسەری دڵەڕاوکێ بەپێی توندی، جۆر و سەرچاوە جیاوازە. تێکەڵکردنی چارەسەری ناسینی (مەعریفی)-ئاکاری لەگەڵ دەرمان بەگشتی زۆرترین کاریگەری هەیە.

درمان شناختی-رفتاری (CBT)

(CBT) یەکێک لە متمانەپێکراوترین ڕێبازەکان بۆ چارەسەرکردنی دڵەڕاوکێیە و سێ پێکهاتەی سەرەکی لەخۆدەگرێت:

پەروەردەی دەروونی: بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە سروشتی دڵەڕاوکێ و سووڕی دوورکەوتنەوە.

دووبارەبنیاتنانەوەی ناسین(مەعریفی): ڕاستکردنەوەی بیرۆکەی شێواو و ناعەقڵانی.

ڕووبەڕووبوونەوەی وردە وردە: کەمکردنەوەی دوورکەوتنەوە لە هاندەری دڵەڕاوکێ لە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆنترۆڵکراو.

چارەسەری دەرمان

دەرمانەکانی دژە دڵەڕاوکێ بریتین لە ڕێگریکەری وەرگرتنەوەی سیرۆتۆنین(SSRLs) وەکو سێرترالین و فلۆکسیتین، و هەندێکجار بەنزۆدیازیپین بۆ حاڵەتی توند. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەکارهێنانی درێژخایەنی بەنزۆدیازیپینەکان دەتوانێت ببێتە هۆی هۆگربوون.( (Carpenter et al., 2018


چارەسەری نوێ

زەین ئاگایی: (Mindfulness)زۆرکردنی هۆشیاری بیرۆکە و هەست لە ساتەوەختدا.

 چارەسەری قبوڵکردن و پابەندبوون: زۆرکردنی نەرمی دەروونی لە ڕێگەی قبوڵکردنی دڵەڕاوکێ.

کاردانەوەی دەمار و هاندانی مێشکی بە بێ توند و تیژی: (tDCS, rTMS)ڕێکخستنی چالاکیی قۆڵۆنی پێش پێشەوە.


ئەنجام

دڵەڕاوکێ لە کاتێکدا ئەزموونێکی ئاساییە، بەڵام کاتێک دەبێتە شتێکی کۆنترۆڵنەکراو و درێژخایەن دەتوانێت کارکردی دەروونی و جەستەیی بە توندی تێکبدات. تێگەیشتن بە چەندانە ئاست لەم دیاردەیە- لە بایۆلۆژییەوە بۆ ناسین(مەعریفی)– بۆ چارەسەری کاریگەر گرینگە. چارەسەری تێکەڵ کە بریتینە لەCBT، چارەسەری دەرمانی و ڕاهێنانی زەین ئاگایی، گەورەترین پێشکەوتنیان لە توێژینەوەکانی ئەم دواییەدا نیشانداوە. داهاتووی توێژینەوەکانی دڵەڕاوکێ بەرەو ڕێبازی تاکسازی دەڕوات بۆ چارەسەرکردن لەسەر بنەمای تایبەتمەندی دەمار و بۆماوەییەکان.


سەرچاوە:

American Psychiatric Association. (2013). Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorders (5th ed.). APA Publishing.

Beck, A.T. (1976). Cognitive Therapy and the Emotional Disorders. Penguin.

Carpenter, J.K., Andrews, L.A., Witcraft, S.M., Powers, M.B., Smits, J.A.J., & Hofmann, S.G. (2018). Cognitive Behavioral Therapy for Anxiety and Related Disorders: A Meta‑analysis of Randomized Placebo‑Controlled Trials.

Freud, S. (1926). Inhibitions, Symptoms and Anxiety. Standard Edition, Vol. XX.

Hofmann, S.G., & Smits, J.A.J. (2008). Cognitive‑Behavioral Therapy for Adult Anxiety Disorders: A Meta‑Analysis.

Kenwood, M.M., & Kalmbach, D.A. (2021). The prefrontal cortex, pathological anxiety, and anxiety disorders.

Loerinc, A.G., Meuret, A.E., Twohig, M.P., Rosenfield, D., Bluett, E.J., Craske, M.G. (2015). A Meta‑analysis of CBT Components for Anxiety Disorders. Patriquin, M.A. et al. (2017). The Neurobiological Mechanisms of Generalized Anxiety Disorder


وەرگێڕ: سارا مووسەوییان

تعداد لایک: 1

5 وتاری دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

اضطراب1
دڵەڕاوکێ
زمان مطالعه: 10 دقیقه
برنامه-ریزی-در-نوجوانان
فێرکردنی توانایی پلاندانان بە هەرزەکاران
زمان مطالعه: 8 دقیقه
اختلال-اضطراب-فراگیر-0
تێکچوونی دڵەڕاوکێی گشتگیر
زمان مطالعه: 10 دقیقه
افسردگی -
هۆکارەکانی مەترسی بۆ خەمۆکی لە مرۆڤی سەدەی بیست و یەکەمدا
زمان مطالعه: 10 دقیقه
ترس-از-ریاضی-تا-اعتماد-به-نفس
لە ترسی بیرکارییەوە بۆ متمانە بە بیرکاری
زمان مطالعه: 10 دقیقه

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

میکائیل-درویشی
میکائیل دەروێشی
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *