لە ترسی بیرکارییەوە بۆ متمانە بەخۆیی لە بیرکاریدا: هەندێک دەستێوەردان بۆ بەرزکردنەوەی هەڵوێستی ئەرێنی لە منداڵدا
زۆرێک لە منداڵان سەبارەت بە بیرکاری تووشی ترس و دڵەڕاوکێ دەبن ، بەڵام لێکۆڵینەوەی زانستی دەمارەکان دەریدەخەن کە هەڵوێستی نەرێنی بە شێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر خۆبەخشی و سەرکەوتنی فێربوونیان هەیە. دایک و باوک دەتوانن بە دەستێوەردانی ئامانجدار، ئەم هەڵوێستە بگۆڕن بۆ متمانەبەخۆیی و سۆز. لەو وتارەدا شێوازی کرداری بۆ یارمەتیدانی منداڵان پێشکەش دەکرێت.
خاڵی سەرەکی
- دایک و باوک دەتوانن لەگەڵ باوڕی کۆنی زیانبەخش بیرکاری کە کاریگەریی لەسەر ئەدای منداڵان هەیە، ڕووبەڕوو ببنەوە.
- پێوەندی سۆزداری ئەرێنی لەگەڵ بیرکاری، فێربوونی منداڵان لە شێوازی ناچالەکەوە دەگۆڕێ بۆ چالاک.
- بۆ کەمکردنەوەی ترسی هەڵەکردن لە بیرکاری لە منداڵدا، بۆ پێشبینی کردن هانیان بدەن.
کەمکردنەوەی ترس لە هەڵەی بیرکاری
بۆ زۆربەی منداڵان، گەورەترین ترس لە قوتابخانە، هەڵەکردن لەبەردەم هاوتەمەنەکەیاندایە. ئێوە دەتوانن بە دروستکردنی جەوێکی سەلامەت بۆ هەڵەکردن، ئەم ترسە کەم بکەنەوە.
هانیان بدەن بۆ پێشبینی کردن:
زۆرجار منداڵان تەنها بیر لە وەڵامی کۆتایی دەکەنەوە. بە تەمرینی پێشبینی کردن لە تەمەنی خوارەوە، فێر دەبن کە هەڵەکردن بەشێک لە پرۆسەی فێربوونە.
چالاکیی کرداری:
یەکێکی دیکە لە بەرزکەرەوەکانی متمانەبەخۆیی لە پێشبینی کردن و هەڵەکردندا، هەندێک ئاکارە کە هەستی ژمارە و هەڵوێستی ئەرێنی سەبارەت بە بەهای پێشبینی کردن دروست بکات.
- لەکاتی کڕیندا، پێش کێشکردنی کێشی میوەکان، داوا لە منداڵەکەت بکە کێشیان پێشبینی بکات.
- بە بەکارهێنانی دوو دەبە بە کێشی دیاریکراو (بۆ نموونە ٨ و ١٦ ئۆنسە)، داوا لە منداڵەکەت بکە کە پێشبینی کێشی شتەکانی تر بکات بە بەراوردکردن لە ڕێگەی هەستەوە.
ئەم چالاکییە فرەهەستیارانە، تێگەیشتنی ژمارەیی و متمانە بە پێشبینی بەهێز دەکەن.
ئەوان بە ئەزموونکردنی پێوەندی نێوان ژمارەکان و پێوانەی ڕاستەقینە، هەستی ژمارەییان بەهێز دەکەن.
بیرکاری داینامیک: فێربوون لە ڕێگەی جوڵەکردن
لە پێش قوتابخانەوە تا بەشی ناوەندی، ڕۆڵێک لە کاغەزی بلۆکی بیرکاری دەکاتە چالاکیەکی جەستەیی کە تێگەیشتن و بیرەوەری بەهێز دەکات. ئەم ئەزموونە فرەهەستی و چالاکە دەتوانێ هەندێک توانا هەر لە کۆکردنەوەی سادە تا کەمکردنەوەی ژمارە نەرێنییەکان بنیات بنێ. گۆڕینی بیرکاری بە چالاکیەکی جەستەیی، تێگەیشتن و بیرەوەری باشتر دەکات. هێڵی ژمارە لەسەر زەوی بەکاربهێنە.
- هێڵێکی گەورەی ژمارە لەسەر کاغەز یان زەوی دروست بکە.
- داوا لە منداڵەکەت بکە بەسەر ژمارەکاندا بڕوا، تا کۆکردنەوە و کەم کردنەوە ئەزموون بکا.(بۆ نموونە لە ٤ دەست پێبکە و ٣ هەنگاو بنێ بۆ ئەوەی بگاتە ٧)
- بۆ منداڵانی گەورەتر، ئەم شێوازە دەتوانێت چەمکی ژمارە نەرێنییەکان بەرجەستە بکاتە.
ئەم ئەزموونە چالاکە، بناغەیەکی بەهێز بۆ چەمکی بیرکاری ئاڵۆزتر دروست دەکات.
لە کاغەزی قەساب هێڵێکی ژمارە دروست بکە و لەسەر زەوی بڵاوی بکەرەوە یان شریتی چەسپی لەسەر زەوییێکی ڕق بەکاربهێنە. کاتێک بە درێژایی هێڵەکە لە سفرەوە بۆ پێنج دەڕۆیت، ڕۆیشتن و ژماردن بە دەنگی بەرز نیشان بدە. لە منداڵانیش داوا بکەن هەمان شت بکەن و بە دەنگی بەرز بژمێرن یان لەسەر ئەو چوارگۆشانە بنووسن کە ژمارەکان دەژمێرن یان لەیبڵیان لێ بدەن.
دەتوانیت هێڵی ژمارەداری زیاتر بەکاربهێنیت، بۆ نموونە کاتێک هەنگاو دەنێنە سەر ژمارەی تاک یان جووت، یان کاتێک بە دووان دووان یان سییان سییان دەژمێرن، باز دەدەن. منداڵانی گەورەتر دەتوانن ڕۆیشتن لەسەر هێڵەکە بۆ کۆکردنەوەی ژمارەکان بەکاربهێنن ، بۆ نموونە لە ٤ دەست پێبکەن و ٣ هەنگاوی دیکە بگرنەبەر بۆ ئەوەی بزانن کە لەسەر ٧ن. لەگەڵ بەدەستهێنانی ئەزموون، هانیان بدە کە وشەی “کۆکردنەوە” بەکاربهێنن و ئەنجامەکانیان بە ڕستەی ژمارەیی بنووسن.”من لەسەر ژمارەی حەوت بووم، سێ دانەی ترم زیاد کرد و لەسەر ژمارەی دە م”.
زۆری پێناچێت کە پەرۆش دەبن یان دەست دەکەن بە تاقیکردنەوەی چوونە خوارەوە لە هێڵی ژمارەی خوار سفر، کە تۆ سندوقی بێ لیبێڵت تێدا دروست کردووە کە دەتوانن وەکو لیبێڵ پێی زیاد بکەن. بەم کارە، ئەوان کارێکی زۆرتر لەوە دەکەن کە فلاشکاردەکان بۆ کەمکردنەوە لەبیریاندا ڕاگرن. مێشکیان چەمکی کەمکردنەوە دروست دەکات کە دواتر دەبێتە بنەمای ئاسوودەیییان لەگەڵ ژمارەی نەرێنی.
دایک و باوک: تێکدەرانی باوڕی کۆنی کۆنەپەرستانە زیانبەخش
هەموو منداڵان ئەگەر باوەڕیان بەوە هەبێت کە هەوڵەکانی خۆیان دەتوانێت باشتریان بکات توانای سەرکەوتنیان لە بیرکاریدا هەیە. بۆ منداڵان ڕوونی بکەرەوە کە بیرۆکەی هەڵەی باو هەیە کە لەوانەیە بیبیستن و هێزی ئەوەی هەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر سەرکەوتن لە بیرکاریداهەبێت. هەروەها دەتوانیت ئەو تێڕوانینە هەڵەیان لەگەڵدا باس بکەیت کە لە منداڵیدا بیستووتە و باوەڕت پێیانە کە وایان لێکردوویت سەبارەت بە توانای بیرکاریت هەست بە بێهیوایی بکەیت. تێڕوانینی هەڵە سەبارەت بە بیرکاری دەتوانێت پاڵنەرەکانی منداڵان لەناو ببات. دەتوانیت لەگەڵ ئەو باوڕی کۆنانه ڕووبەڕوو بیتەوە:
باوڕی کۆنی باو و مه ترسیدار:
- “کوڕان لە بیرکاریدا لە کچان باشترن”.
- بیرکاری بۆ پیشەی داهاتووت گرنگ نییە”
- “هەمیشە لە بیرکاریدا خراپ بووم” (ئەم ڕەستەیە ڕەنگە بۆ منداڵێک ئەوە پیشان بدات کە توانای بیرکاری بۆماوەییە).
چارەسەر:
هەندێک بیرۆکەی هەڵە، منداڵان هان دەدەن ئەگەر لەگەڵ بیرکاریدا کێشەیان هەبێت، هەست بکەن کە بێهیوایان کردووی. ئەمە دەتوانێت وایان لێبکات تەنانەت کاتێک کە داوای یارمەتی کردن بە تەواوی گونجاوە، دوودڵ بن لەو داواکردنە. لەو حاڵەتەدا، لەوانەیە زیاتر لە دواوە بن، نەک لەبەر ئەوەی تەمبەڵن یان بە هۆی هێزی کەمی مێشک ئازار دەکێشن ، بەڵکو لەبەر ئەوەی متمانەیان لەدەست دەدەن سەبارەت بەوەی کە هەوڵەکانیان جیاوازی دروست دەکات.
- لەگەڵ منداڵەکەت باسی ئەم تێڕوانینە هەڵانە بکە.
- ئەزموونی خۆتان باس بکەن و جەخت لەوە بکەنەوە کە ماندوونەبوون و کۆڵنەدان لە توانای سروشتی گرنگترە.
- لە وتنی ڕستەی وەک “ئاسانە، تەنها زیاتر مەشق بکە” دوور بکەوەرەوە ، چونکە ئەمە ڕەنگە منداڵەکە هەست بە بێهیوایی بکات.
ئامێر و تەکنەلۆژیای یارمەتیدەر
هەرچەندە ئامانجم لێرەدا هاندان و ئامێریکردنی دایک و باوکانە بۆ ڕێنماییکردنی منداڵ بۆ فێربوون و باشتربوون لە ڕێگەی هەڵەکان، بەڵام پێویستە باس لە بوونی ئامرازی تری فێربوون بە ڕێنمایی کۆمپیوتەر بکەم کە کاردانەوەی ئەرێنی لەسەر هەڵەکان دەدەن. پێویستە ئەم ئامرازانە لەگەڵ پێشنیارەکانی مامۆستا خۆتان هەڵیسەنگێنن، لەسەر ئەو بنەمایە ڕەنگە بۆ منداڵەکانتان بەسوود بن. ئەم ئامرازانە دەتوانن زۆر یارمەتیدەر بن ئەگەر بۆ یارمەتیدانی منداڵ بۆ پێشکەوتن لە ئاستی گەشەی تاک داڕێژرا بن و کاردانەوە لەگەڵ ڕێنمایی چاکسازی و دەرفەت بۆ ڕاهێنانی وەڵامی دروست دوای تێگەیشتن لە هەڵەکان پێشکەش بکەن.
بە یارمەتیدان بۆ دروستکردنی پێوەندی سۆزداری ئەرێنی لەگەڵ بیرکاریدا، منداڵەکانتان لە زیندانی نەرێنی بیرکارییەوە بە ڕابەڕی زەینی بیرکاری خۆیان دەگۆڕردێن. مێشکی بیرکارییان دەتوانێت لە کۆگای ناچالاکەوە ، کە بە دژواری بە بەشی دابڕاو لە یادەوەری کاڵبوو چەسپاوە، بگۆڕدرێت بۆ بنیاتنەری چالاکی چەمکە بەنرخەکانی بیرکاری. ئێستا کە خۆڕاگرییان بەرامبەر بە هەڵەکان زۆرترە، دەتوانن دەست بە ئامرازی بەهێز و بەنرخی بیرکاری بگەیێنن و بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاستەنگی نوێ ئامێری پێویستیان هەبێت.
- دڵنیابە کە ئامرازەکە، ڕێنمایی چاکسازی بۆ دوای هەڵەکان پێشکەش دەکات.
- بۆ هەڵبژاردنی ئامرازێک کە لەگەڵ ئاستی گەشەکردنی منداڵەکەتدا بگونجێت، لەگەڵ مامۆستای منداڵەکەت ڕاوێژ بکە.
ئەنجام
بە دروستکردنی پێوەندی سۆزداری ئەرێنی لەگەڵ بیرکاریدا، منداڵەکەت لە کەسێک کە دڵەڕاوکێی هەیە دەگۆڕێت بۆ فێرخوازێکی چالاک و دڵنیا.
- پێشبینی کردن و چالاکی کرداری، ترسی هەڵەکردن کەمدەکەنەوە.
- فێربوونی داینامیک و دامەزراو لەسەر بنەمای جووڵە، وا دەکات چەمکەکان بمێننەوە .
- بەرنگاربوونەوە لەگەڵ باوڕی کۆن، بیروباوەڕی سنووردار دەشکێنێت.
ئەم دەستێوەردانە نەک هەر هەڵوێستی منداڵ دەگۆڕن، بەڵکو بۆ ئاستەنگی لە داهاتووشدا ئامێری پێدەدەن.
سەرچاوە:
ویلیس، ج. (٢٠١٠). فێربوونی خۆشویستنی بیرکاری: فێرکردنی ئەو شێوازەی کە هەڵوێستی منداڵان دەگۆڕێ و ئەنجام بە دەست دەهێنن.ASCD
بەفرین حوریه
ڕاوێژکاری منداڵان و هەرزەکاران
وەرگێڕ: سارا مووسەویان





