خەمۆکی ودواخستنی داوای یارمەتی

پیاوان داوای یارمەتی‌کردنی پیاوانی دەیکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ خەمۆکی بە کەم دەزانن توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری”Sex Roles” بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: زۆرێک لە پیاوان ئەوە بە کەم دەزانن کە پیاوانی دیکە چەندە ئامادەن داوای یارمەتی بکەن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ خەمۆکی، ئەمەش ڕەنگە بێهیوایان بکات لە داوای یارمەتی کردن.  سەرەڕای دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی، زۆرێک لەو کەسانەی… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی خەمۆکی ودواخستنی داوای یارمەتی

ناسنامەی تێکچوو و کاریگەری نەرێنی، پێشبینی نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەکەن

توێژینەوەیەک کە لە پۆڵەندا ئەنجامدراوە، توێژینەوەی لەسەر پێوەندی نێوان تایبەتمەندی کەسایەتی نەگونجاو و نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کردووە. توێژینەوەکە دەریخستووە کە ناسنامەی تێکچوو و کاریگەری نەرێنی دوو پێشبینیکەری بەهێز بۆ خەمۆکی و دڵەڕاوکێن، لەکاتێکدا هاودڵی و گۆشەگیری بە تایبەتی پێوەندییان بە نیشانەکانی دڵەڕاوکێیەوە هەیە. ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری (Scientific Reports) بڵاوکراوەتەوە.  تایبەتمەندی کەسایەتی نەگونجاو بریتیە… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی ناسنامەی تێکچوو و کاریگەری نەرێنی، پێشبینی نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەکەن

بەشداریکردنی باوک بە کوالیتیێکی نزم دەبێتە هۆی چی؟

بەشداریکردنی باوک بە کوالیتیێکی نزم دەبێتە هۆی ئەوەی کوڕان لە پێوەندی ئەوینداریدا کەمتر وەبەرهێنان بکەن.  توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (Evolutionary Psychological Science)دا بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات کوالیتی وەبەرهێنانی باوکان لە تەمەنی منداڵیدا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بیروباوەڕی کوڕانی پێگەیشتوو هەیە سەبارەت بە پێوەندی ئەوینداری و ئامادەیی بۆ وەبەرهێنان لە هاوژینەکەیاندا.  وەبەرهێنانی دایک و باوک بە تایبەت لە لایەن… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی بەشداریکردنی باوک بە کوالیتیێکی نزم دەبێتە هۆی چی؟

ترسان لە خیانەت دەبێتە هۆی دروست بوونی چی؟ 

ترسان لە خیانەت دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاکاری سۆزداری و ئاکارە کۆنتڕۆلکەرەکان.  توێژینەوە نوێیەکان پشتڕاستیان کردەوە کە خەیاڵی خەیانەتکردنی هاوژین ، ئیرەیی بەشداربووان زیاد دەکات. ئەم زیادبوونی ئیرەییە هانیان دەدات شێوازی جۆراوجۆر بۆ پاراستنی هاوژینەکەیان بە کاربهێنن، کە لەوانەیە سەپاندنی تێچوو (بۆ نموونە، هاندانی ئیرەیی، هەڕەشەکردن) یان دابینکردنی سوود (بۆ نموونە، دیاری پێدان، نیشاندانی سۆز)… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی ترسان لە خیانەت دەبێتە هۆی دروست بوونی چی؟ 

دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی دەتوانێت پاڵنەری ئاکاری کۆمەڵایەتی ئەرێنی کەم بکاتەوە

توێژینەوەیەک کە لە چین ئەنجامدراوە دەریخستوە ئەو کەسانەی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی بەرچاویان هەیە، کەمتر بەشداری لە ئاکارە کۆمەڵایەتییە ئەرێنییەکان دەکەن، بەتایبەتی کاتێک ئەم ئاکارانە پێویستیان بە هەوڵدان هەیە. بەڵام ئەم کاریگەرییە تەنها لەو ئەرکانەدا بەدیکرا کە لەو کەسانەی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتییان هەبوو چاوەڕوان دەکرا شتێک بۆ کەسێکی دیکە بەدەستبهێنن.  لەبەرامبەردا، کاتێک ئامانج ڕێگریکردن لە لەدەستدانی کەسێکی تر… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی دەتوانێت پاڵنەری ئاکاری کۆمەڵایەتی ئەرێنی کەم بکاتەوە

پوختەیەک لە تیۆری ئەلفرێد ئادلێر 

پێشەکی  ئەلفرێد ئادلێر(Alfred Adler)، بیرمەندی گەورەی دەروونناسی قووڵ و یەکێک لە یەکەمین هاوکارەکانی فرۆیده، دواتر لە شیکاری دەروونی جیابووەوە و ڕێبازێکی سەربەخۆی دامەزراند بە ناوی دەروونناسی تاک(Individual Psychology). بە پێچەوانەی فرۆید کە جەختی لەسەر نائاگا و ململانێی  سێکسی دەکردەوە، ئادلێر سەرنجی لەسەر یەکپارچەبوونی کەسایەتی و ئامانجەکانی ژیان و ڕۆڵی کۆمەڵایەتی مرۆڤ بوو (Adler, 1931).  1.هەستکردن… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی پوختەیەک لە تیۆری ئەلفرێد ئادلێر 

تیۆری دەروونناسی شیکاری کارل گوستاڤ یۆنگ

پێشەکی  کارل گوستاڤ یۆنگ، پزیشکی دەروونی و بیرمەندی سویسری، سەرەتا هاوکاری سیگمۆند فرۆید بوو، بەڵام بەهۆی جیاوازی بنەڕەتی لە تێڕوانینی بۆ دەروونی مرۆڤ، لە فرۆید جیا دەبێتەوە و ڕێبازی دەروونناسی شیکاریی(Analytical Psychology)دامەزراند. بە پێچەوانەی فرۆید کە جەختی لەسەر پاڵنەرە سێکسییەکان و ئەزموونەکانی منداڵی دەکردەوە، یۆنگ مرۆڤی بە بوونەوەرێکی مانادار و ئامانجدار دەزانی کە لە درێژایی… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی تیۆری دەروونناسی شیکاری کارل گوستاڤ یۆنگ

پوختەیەک لە تیۆری دەروونشیکاری فرۆید 

خلاصه‌ای از نظریه روان‌تحلیل‌گری فروید

پێشەکی  سیگمۆند فرۆید (Sigmund Freud)،دامەزرێنەری دەروونشیکاری (Psychoanalysis)، یەکێکە لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی مێژووی دەروونناسی. تیۆری فرۆید دیدێکی نوێی به زەینی مرۆڤ پێشکەش کرد و چەمکەکانی وەک نائاگایی، ململانێ دەروونیەکان و قۆناغەکانی گەشەکردنی دەروونی _ سێکسی خستە ناو وێژەی زانستییەوە(Freud, 1900/2010).  1.پێکهاتەی دەروون: نائاگا، پێش‌ئاگا، و ئاگاهی فرۆید دەروونی مرۆڤی کرد بە سێ بەش:  ئاگاهی: ئەوەی لە… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی پوختەیەک لە تیۆری دەروونشیکاری فرۆید 

جۆرەکانی چارەسەری دەروونی چین؟

چارەسەری دەروونی بریتییە لە کۆمەڵێک شێوازی زانستی و پێوەندی دار کە یارمەتی مرۆڤەکان دەدات بە شێوەیەکی تەندروستتر لەگەڵ کێشەی دەروونی، هەستیاری، ئاکاریی یان پێوەندی نێوان خودی کەسەکان ڕووبەڕوو ببنەوە. دەروونناس بە بەکارهێنانی گفتوگۆ و تەکنیکە زەینییەکان و شێوەی تایبەت ڕێگای چاکبوونەوەی تاکەکان ئاسان دەکات. لەم بابەتەدا سەیری جۆرە باوەکانی چارەسەری دەروونی دەکەین کە لەسەر بنەمای… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی جۆرەکانی چارەسەری دەروونی چین؟

سیفەتەکانی دەروون ناس و ڕاوێژکاری باش کامانه‌ن؟

چارەسەری دەروونی سەرکەوتوو تەنیا پێوەست بە تەکنیک و شێوازی زانستی نیە؛ بەڵکو چۆنیەتی پێوەندی نێوان چارەسەرخواز و دەروونناس، سیفەتەکانی مرۆڤ  و لێهاتوویی دەروونناس، ڕۆڵێکی زۆر گرنگ  لە کاریگەریی چارەسەرەکەدا دەگێڕن. لەم بابەتەدا باس لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ڕاوێژکار و دەروونناسی لێهاتوو دەکەین؛ ئەو تایبەتمەندیانەی کە هەم یارمەتی دروستکردنی متمانە دەدەن، و هەم پێشبینی سەرکەوتنی چارەسەریش دەکەن.   پوختە… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی سیفەتەکانی دەروون ناس و ڕاوێژکاری باش کامانه‌ن؟